پێشوازیی سه‌رۆکی PAK له نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک حیزب و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی.
به‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، له ماوه‌ی حه‌وتووی رابردوودا، کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی به مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی به‌ڕێزیان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له باره‌گای پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌ردانیان کرد. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له حیزبه کوردستانییه‌کانیش سه‌ردانی به‌ڕێزیان کرد. له‌وانه: کاک جه‌لیل گادانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی راوێژکارانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، کاک رۆسته‌م جیهانگیری نێردراوی ده‌فته‌ری سیاسی و نوێنه‌ری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاری هه‌ولێر و کاک عوسمان ئۆجه‌لان. هه‌رکام له‌و به‌ڕێزانه به نێوی خۆیان و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌یانه‌وه، به‌خێرهێنانه‌وه‌ی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی‌یان کرد و خۆشحاڵیی خۆیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان ده‌ربڕی. هه‌ر له‌و ده‌رفه‌تانه‌دا باس له بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچه‌که و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی سیاسیی گه‌رم کرا. به‌ڕێز سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان به‌گه‌رمی پێشوازیی له میوانانی کرد و به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێیکردن و سوپاس و پێزانینی خۆی له زه‌حمه‌تیان ده‌ربڕی. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، رۆژانه، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له تێکۆشه‌رانی سیاسی له حیزبه کوردستانییه‌کان، که‌سایه‌تییه جۆراوجۆره‌کان و دۆستانی PAK، به ته‌له‌یفون پێوه‌ندی به به‌ڕێز کاک عه‌لی و باره‌گای پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه ده‌که‌ن. به‌و بۆنه‌یه‌وه، له‌جیاتی سه‌رۆکی PAK و له لایه‌ن پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه، سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 23 سه‌رماوه‌زی 2707 14 دیسامبری2007
|