١٣\٦\٢٠١١
پێوه‌رێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی
هێز و توانا!

جه‌مالی عهلیالی
کاتێک باسی "هێز و توانا" ده‌کرێ هه‌ر که‌س له ڕوانگه‌یه‌که‌وه باسه‌که
ده‌باته پێش، کۆمه‌ڵه ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز که هه‌ر کامیان به‌شێکی
ڕاستیه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن. به ڕای من بۆ به‌ڕێوه‌بردنی تێروته‌سه‌لی
باسێک له سه‌ر هێزوتوانا، پێویسته پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی ناوبه‌ین
هێزوتوانا و "کۆمه‌ڵگای زیندوو" له به‌رچاو بگیرێ. ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆکی
هێز و توانا له راستیه‌کانی جیهانی هه‌نووکه‌ییدا ئه‌و جۆره‌ی که
خۆیان هه‌ن، هه‌ڵسه‌نگێنین ئه‌و کات ده‌توانین هه‌ڵسه‌نگاندنێکی نزیکتر
له راستییه‌کان پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگه بکه‌ین.
لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌ست ( له به‌ر ده‌ست بێ و هه‌ر کات بخوازی به
هاسانی به‌کاری بێنی) زه‌حمه‌ت ده‌بێ ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی هێزوتوانا له
ته‌ک کۆمه‌ڵه فاکته‌رێکی تر نه‌خرێته به‌ر چاو. به‌شێک له‌و فاکتهرهانه
ده‌کرێ له باری مێژوویی و ئاستی پێشکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگا به قۆناخی
جیاواز دابه‌ش بکرێ. ئاڵووگۆڕ له سه‌ر مانا و ناوه‌رۆکی هێز و توانا
تا ئێستا به چوار قۆناخ‌دا تێپه‌ڕ بووه و دوور نیه که قۆناخی پێنجه‌م
هێدی هێدی خۆی ئاشکرا بکات. له‌و لاپه‌ره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م بۆچوونی خۆم
له سه‌ر مانا و ناوه‌رۆکی هێز و توانا بخمه به‌ر چاوی دادوه‌ریی
خۆێنهره.
زۆر له کۆنه‌وه تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر هێزوتوانا له هێزی سوپایی
دا ده‌بیندرا. هێز و توانای زیاتر پێویستی به ژماره‌ی زیاتری جهنگاوهروکهلووپهلی
شه‌ڕ هه‌بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه به پێی نووسراوه‌کانی مێژووییه‌وه لانی
که‌م زیاتر له دووسێ هه‌زار ساڵی خایه‌ند، ئه‌سکه‌نده‌ر، چه‌نگیز،
عۆسمانیه‌کان و زۆریتر، مینای سه‌رده‌می یه‌که‌م قۆناخه . له قۆناخی
دووهه‌م، به پێی ئاڵوگۆڕ له کۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تاییدا، سه‌رده‌مێک هاته
گۆڕ که بۆ دابین کردنی هێز و توانا، پووڵ و پاره ده‌ورێکی کاریگه‌رتر
له سوپای شه‌ڕکه‌ر هه‌بوو، به پووڵ و پاره ده‌کرا سوپای گه‌وره پێک
بێنی. بناخه‌ی زه‌قی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می
رێنیسانسی ئوروپا، واته ئه‌و کاته که پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای جیهانی
ره‌وتێکی تری به خۆوه گرت. له قۆناخی سێهه‌مدا، ئه‌و کات که ئیتر
ده‌ورانی کۆڵۆنیالیزم ورده ورده به‌ره‌و سه‌ره‌ولێژی ته‌مه‌نی خۆی ده‌ڕۆیشت
هه‌بوونی پاره‌ی زۆر، ورده ورده که‌لک وبایخی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا و
له بڕی ئه‌وه، پرسی چۆنیه‌تی هه‌ڵسووراندنی پاره بایخی په‌یدا ده‌کرد.
مینای زیندوو بۆ ئه‌و ده‌وره‌یه له بنیات بوون و گه‌شه‌کردنی بانکه‌کان
له وڵاتانی ئه‌و کات "پێشکه‌وتوو"دا به‌دی ده‌کرێ. ده‌سپێکی قۆناخی
چواره‌م سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابوردوو بوو. ئه‌و کات پیشه‌سازی و زانست
به خێرایی به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆیشت و هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌دا باسی "هه‌واڵ
و زانیاری" هاته ئارایه‌وه که پاشان له ڕواڵه‌تی کۆمپیوته‌ر ره‌نگی
به‌رچاوتری به خۆوه گرت.، ئه‌وکات هێدی هێدی هه‌واڵ و زانیاری جیگه‌ی
به چۆنیه‌تی هه‌ڵسووراندنی پاره لێژ کرد. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و
باروودۆخه نۆێیه له وا ده ده‌بینین که سه‌رده‌مه‌که پێناسه‌ی "ئینفۆرمه‌یشن
ته‌کنیک"ی به خۆوه گرت.
که‌واته به گۆێره‌ی ئه‌و پێداچوونه‌وه خێرایه، ده‌توانین هێز و
توانا به چوار فاکته‌ره‌وه ببستینه‌وه: سوپا، پاره، سیاسه‌تی
ئابووری وزانیاری. گرینگ ئه‌وه‌یه که له بیر نه‌که‌ین که پێکهاتن و
له‌ناوچوونی هه‌ر یه‌ک له‌م قۆناخانه له لایه‌که‌وه درێژخایه‌ن بووه
له‌لایه‌کیتره‌وه، تا ماوه‌یه‌کی زۆر پاش سه‌قامگیر بوونی یه‌ک له
قۆناخه‌کان، کارتێکه‌ری و بوونی قۆناخی پێشوو هه‌ر هه‌بووه به‌لام هه‌تا
هاتووه زیاتر له تهسکێی داوه.
ئاراسته کردنی پرسیارێک ده‌توانێ ببێته ده‌سپێکێکی باش بۆ باسێکی به‌ربڵاو
له سه‌ر بابه‌ته‌که، ئایا کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و قۆناخی
پێنجه‌مه یان نا؟ وه‌ک هه‌وڵێک بۆ وڵاومدانهوه ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌یری
ڕووداوه‌کانی چه‌ند ده‌ساڵی ڕابوردوو بکه‌ین که زۆر به خێرایی تێپه‌ر
بوونه، ئه‌و کات هه‌ست ئه‌که‌ین که هه‌تا دێتوو زیاتر ده‌قه‌ومێ که
چی سه‌ره‌رای ژیری و وشیاری مرۆڤ، کاتێک که ڕووداوه‌کان وا به
خێرایی تێپه‌رده‌بن مرۆڤ هه‌ستی پێ ناکات. مرۆڤه‌کان به پێی زانیاری
هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ ڕووداوه‌کان ده‌که‌ن، کاتێک ڕووداوه‌کان به په‌له
تێپه‌ر ده‌بن هیچ شانسێک بۆ مرۆڤ نامێنێته‌وه که ئاگاداری گشت
ڕووداوه‌کان بێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌بێ مروڤ به ئیختیاری خۆ، سرنج
بداته گووڵبژێری ڕووداوه‌کان که له‌لایه‌ن مێدیاوسازهکانی کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌کرێ. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ده‌بێ ئه‌و پرسیاره‌ش ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگا و
مێدیای کوردی بکه‌ین که ئایا مێدیای کوردی و سازه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی
توانێویانه ڕۆڵی خۆ بگێڕن؟ یاخود ئایا ئه‌مانه توانیویانه له
گووڵبژێرکردنی ڕووداوه‌کان سه‌رکه‌وتووانه هه‌نگاو هه‌ڵگرن؟ ئێستا خه‌ریکه
قوناخێکی تر له‌و بواره‌دا دێته ئارایه که به چه‌شنێک پێوه‌ندی ده‌گه‌ل
قۆناخی پێشۆ هه‌یه. ئێستا ئیتر قۆناخی "هه‌بوونی هه‌واڵ و زانیاری" وه‌ک
هێزوتوانا ورده ورده ره‌نگی کاڵ ده‌بێته‌وه و له بڕی ئه‌وه چۆنیه‌تی
به‌کار هێنان وههڵسووراندنی هه‌واڵ وزانیاری ڕۆڵێکی گرینگی له به‌هێزی
و به تواناییدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر هه‌واڵ و
زانیاری ده‌وڵه‌مه‌ندی بوو ئێستا ئێتر خاوه‌ندارێتی له هه‌واڵ و
زانیاری چۆنیه‌تی به‌کار هێنان، چۆنیه‌تی که‌لک وه‌رگرتن له هه‌واڵ و
زانیاری ده‌وڵه‌مه‌ندیه نه‌ک چه‌ک و چۆڵ و پوول و پاره. فرۆشرانی "گۆگل"
به بری 7 ملیار دۆلار و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی میسر و تونس و ... له
رێگه‌ی فه‌یس بووکه‌وه مینای گرینگن بۆ ئه‌و جێ گۆرکێیه.
12\6\2011
jamal6483443@hotmail.com
|