په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٨\٢٠١٣

پێویستە بە پەلە ''نیاز عەزیز'' ئازاد بکرێ.

 


(بەپێی زانیاریەکانی بەئیمە گەینراوە ، وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمانتارانی سوید ئاگاداری سەفارەتی ولاتەکەیان لە عیراق و نامەی نارەزایەتی دەدەنە حکومەتی کوردستان).

سەرلەنوێ و لەدۆسیەکی تری پڕ لەپێشێلکاری دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر ، رۆژنامەنوسێک بەتۆمەتی ئەوەی زانیاری داوەتە میدیاکانی کوردستان لەسەر دەزگا کانی پارتی دیمکراتی کوردستان ماوەی ٢٠ مانگ خراوەتە زیندان، هەموو رەفتارێکی دژ بەیاسایی بەرامبەری ئەنجام دراوە لە ئەشکەنجەدان ، شوین بزرکردنی بۆ ماوەی ٣ مانگ ، گۆرینی بەبەردەوام لەهۆلەکانی زیندان ، نەبونی پارێزەر ...لەهەموشی ترسناکتر ، تا ئیستا دۆسیەکەی نەدراوەتە دادگا و لەبەشی دژە تیرۆر دەزگای ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لەزیندان خراوە، لە کاتێکدا ئیمە نازانین بە چ مافێک ، رۆژنامەنوسێک هەر کارێکی کردببێ، بخریتە بەشی تیرۆر، بۆ رزگاربونی لەو دۆزەخەی رۆژنامەنوس نیاز عەزیز و داخوازیەکی سەرەتایی خۆی ، ئەویش دادگایی کردنێتی، ماوەی ٦٤ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتوە.


ئەم هەلوێست و رەفتارەی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کەسالانە ئیمە و سەدان رێکخرا ودەنگی ئازادیخواز گوێ بیستی دەبین روبەرو دەبینەوە
لوتکەی ناراستگۆیی گوتار و ئاخافتنی ٢٢ سالی دەسەلاتی کوردی و ماهیەتی دەسەلاتیان بەرامبەر بەخەلک ، کەگوایە یاسا سەرەورە و ڕیز لەتاکی کورد دەگیڕی.


ئیمە لیرەدا جگە لەوەی ئیدانەی ئەو هەلسوکەتی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین و داوا دەکەین بەپەلە ئازاد بکرێ ، چونکە ئەو هەر کارێکی لەناو حزبەکەی کردوە ، ئەوا دەتوانن لەحزبەکەی دەربکرێ نەوەک لەدام و دەزگای حکومی زیندان بەوشیوە و مامەلەی لەگەل بکرێ.

هاوکات دەمانەوێ ئەوەرابگەیەنین ئیمە هەفتەیەکە ئەو دۆسیەمان گەیاندۆتە زۆر ناوندی جیهانی و پەرلەمانتارانی سویدی و وەزارەتی دەرەوە بەو بەلگەیەی ئامنستی ئەنتەرناسیۆنالە کە پشت راستی هەوال و زانیاریەکانی ئیمە دەکاتەوە، هەر لەم بارەوەش بەتەلەفۆن و مەیل وەلاممان وەرگرتۆتەوە کە وەزارەتی دەرەوەوی سوید بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەو ولاتە جگە لەنیگەرانیان لەبەردەوامی لەم رەوشەی پێشیلکاری مافی مرۆڤ ، هاوکات بەپێی زانیاریەکانی ئیمە بەنیازن ئاگاداری سەفارەتی ولاتەکەیان بکەنەوەو لەنزیکترین کاتیشدا نامە بۆ دەسەلاتی کوردی لەم بارەوە بنیرن.

 


گرووپی ١٧ی شوبات / ستۆکهۆلم
٢٧\٨\٢٠١٣
17_shubat@hotmail.se

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک