٢٠\٨\٢٠١٣
پێویستە بیر
و لۆژیکی کۆنگرەی نەتەوەیی جیاواز بێ لە ھزر
و لۆژیکی حیزبیی!

محەمەد بێبەش
بەرێزان .. برواناکەم لیرەو لەوێ کوردێکی دڵسۆز ھەبێ حەز بەیەکگرتوی و
یەک گوتاری و یەک ھێزی ماڵی کورد نەکات ..بەڵام پێویستە ھەر یەکێکمان
بۆچونی خۆی واڵا بکات ..بۆ شێوازی باشترین و سەرکەوتووترین کۆنگرە.
خاڵە لاوازەکانی کورد لە مێژوودا...
لە سەرەتاوە.. پێویستە دەستەی ئامادەکار
لیژنەیەکی مێژووناسی سیاسی ئامادەبکات و لە
ھۆکارە دۆراوەکانی رابردوو بکۆلێتەوە وپۆلێنیان بکا.
بە بروای من ھەتا سەرنجێکی رەخنەیی لە مێژوە دۆراوەکان نەدەین و خاڵە
لاوازەکانی رابردوو دەستنیشان نەکەین ..ناتوانین ھەنگاوی داھاتوو بەسەر
کەوتوی ئەنجام بدەین .. بەلام کاتێک دەستنیشانی ئەو بۆشاییانەمان کرد
کە لە گوتارو رەفتاری رابردوماندا ھەبون ، بەئاسانی دەتوانین ئەو
بۆشاییە نادروستانەی رابردوو بەشێوەیەکی گونجاوی ھەنوکەی پر بکەینەوە ،خاڵێکی
تر سرینەوەوی مێژووی خەباتی رابردوی نەوەی پێش خۆمان ،کەئەوەش بۆتە
میراتی حێزبایەتی و تەنانەت شۆڕبۆتەوە بۆ ناو تاکەکانی کۆمەڵ و
دروستکردنی کینە و رق ، بەو رێژەیەی لە رابردوو بینمان ھەردوو حیزبی
دەسەڵات پەنایان بۆ دوژمنان وداگیرکەران برد ، یەکێک لەخاڵە ھەرە
لاوازەکانی رابردوو خۆمان داوەتە دەست کەسایەتیەک و پەنامان بۆ سیستەمی
تاکە کەسی بردوە ھەموو مقەدەسایەتی نەتەوەو نیشتیمانیمان لە بۆچونێکی
تاک ورەفتاری تاک و ژیانی تاکێکدا کۆکردۆتەوە ، کە ئەمەش وایکردوە
بەرژەوەندی تاک زاڵببێ بەسەر بەرژەوەندی باڵاو گشتیدا ،زاڵبونی بیرورای
ئایدیۆلۆژی بەسەر خواستە نەتەوەیی ونیشتمانیەکاندا ،ھەروەک ئیستا ھەندێ
لە حیزبەکان بە بەژن وباڵای رۆژئاوادا ھەڵدەڵێن و ھەندێک بەژن و باڵای
رۆژھەڵاتیەکان ، کەھەردووکیان لە دابەشبوون و لەتکردنی ئەم نەتەوەو
نیشتمانە ھاوکارو جێبەبەجێ کاربوون ، بڕوا بەخۆنەبون و قبوڵنەکردنی
یەکتری بە پاساوی گەورەو بچوک و قەبارە..بۆ مانەوەو زیادەرۆیی لە
کایەکانی دەسەڵاتی شەرمەزاریدا!
پێویستە ئێستا چی بکەین .ئەوی ئیستا من دەیبیستم لەو لیژنانەی کە
دروستکراون ..کورد ووتەنی ( نەڕێسراوەو نە تەندراوە ...شەقەی دێ) جارێ
ئێمە بە شێوازێکی فەرمی نێودەوڵەتی لە ھیچ شوێنێک خاوەنی کیان و دەوڵەت
و سنورێکی دیاری کراو نین ،شەڕ لەسەر ئیدیای عیلمانی و ئیسلامی دەکەن ،
بیریان چۆتەوە کە ئەمە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و نیشتمانیە نەک بەستنی
کۆنگرە بۆ دروستکردنی حیزبێک .. یان ئاڵۆزی نێوان لیژنەی زمانەوانی
لەسەر ئەوەی چ زاراوەو چ رێنوسێک بەکار بھێنن.
من سەرکەوتنی کۆنگرە لەم خاڵە گرنگانەدا دەبینم:
١- رێکەوتنێکی ستراتیجی لە نێوان ھەر چوار
پارچەکەی کوردستان .. بە سیستەمێکی کۆنفیدراڵی ..وەک ئەوەی لە جەنگی
جیھانی لە نێوان دەوڵەتانی ئەسکەندەناڤیا بریاری لەسەر درا .. تا نەبن
بەژێر پێی دەوڵەتە زلھێزەکانی ناوچەکەوە ..واتە یەکگرتنی سەرکردایەتی
سیاسی و سەربازی و ئیداری و لۆجستی ھاوبەش، چونکە ئیستا حاڵەتی ناوچەکە
لە حاڵەتی شەرو ئاژاوەدایە و ئەگەرەکانی ئاڵۆزبون لە زیادبوندایە . خۆ
ئەگەرخوێندنەوەیەکمان ھەبێ لە روی جوگرافیاو زمان وکلتورەوە بۆ ھەرسێ
دەوڵەتی سوید و نەرویج و دانیمارک برواناکەم ھێندەی ئێمە جیاواز بن.
٢- دروستکردنی لیژنەی دیبلۆماسی و پەیوەندیە
نێودەوڵەتیەکان لە کەسایەتی پسپۆرو خاوەن ئەزمونی نێودەوڵەتی کە توانای
ئاڵوگۆرێ بەرژەوەندیە نیودەوڵەتیەکانی ھەبێ ... نەک بە تەسکییەی حیزبی
دابنرێن ، پێویستە لە زۆرترین کەسایەتی بێلایەن پێکبھێنرین.
٣- وەلانانی ھەموو دەسەلاتە حیزبیەکان لە
کۆنگرەدا ، ئەوانەی دەسەلاتی لیژنەو سەرۆکایەتی سیاسی کۆنگرەیان
پێدەبخشرێ دەبێ لە بەرگی حیزبی و ئایدیلۆژی دابماڵدرێن ، تەنھا کار بە
بەرنامەی کۆنگرە بکەن ، تا بتوانرێ دەسەڵات وبریارەکانی کۆنگرە لەسەروی
برێاری حیزبیەکان ھەژمار بکرێ و پەیوەستبن بە بریاری کۆنگرەوە و
سەرپێچی کار سزای نەتەوەیی و نیشتمانی بەسەردا بسەپێ.
٤- لە ھەموو لیژنەکان بەشداری کەمە نەتەوەیی
و ئاینزاکانی تێدا بکرێ ، واتە نابێ ھیچ ھاونیشتمانیەک پەراوێز بخرێ.
٥- پێکھێنانی لۆبێکی کوردستانی دارای بانکی
نیودەوڵەتی بۆ ئامادەبکرێ .. تا ھەموو کوردستانیەک بتوانێ ھاوکاری
دارای بکات ، تا ھیچ لایەنێک لایەنی دارای پاوەن (استغلال )نەکات بۆ
دەسەڵاتەکانی خۆی و ببێتە چەکی خۆسەپاندن.
٦- پێکھێنانی بەرێوەبەرایەتیەکی دارای بۆ
داھات و خەرجی . نەک لیژنەی دارای.
بە ھیوای سەرکەوتن بۆ گەل و خاکی کوردستان.
bebash-62@hotmail.se
|