په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٥\٢٠١٤

پێویستە چارەسەری پزیشکی خێرا بۆ زەینەب جەلالیان ئەنجام بدرێ.
 


زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان له‌ دایک بووی (١٩٨٣)ی شاری ماکۆ لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌ ساڵی ٢٠٠٧ له‌ شاری کرماشان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و به‌ تۆمه‌تی مۆحارێب له‌ لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان کرایه‌وه‌ و ئەو سزایە لە دێسامبری ٢٠٠٩ له‌ لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه‌ پشتڕاست کرابووەوە ، دواتر سزاکەی گۆڕدرا بە زیندانی هەتا هەتایی.

بە گوێرەی دوواین زانیاریەکان زەینەب جەلالیان دوای (٧) ساڵ مانەوە لە زیندان بە هۆی ئەشکەنجەی سەختی جەستەیی و دەروونیی کە لە سەرەتای دەستبەسەرکردنیدا لە زیندانەکانی شاری کرماشان و تاران رووبەڕووی کرابۆوە، ئێستا باری تەندروستی زۆر نالەبارە بەتایبەتی خەریکە بینایی چاوەکانی لەدەستدەدا، لە بارودۆخێکی وا دژواردا کاربەدەستانی گرتووخانەی شاری کرماشان ڕێگری دەکەن زەینەب چارەسەری پزیشکی بۆبکرێ بەتایبەتی لە دەرەوەی زیندان.

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان داوادەکەین:


١. زەینەب جەلالیان بە زووترین کات لەدەرەوەی زیندان چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێ و ئازاد بکرێ.
٢. بە پێی پرەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ هەرکەسێک زیندانیکرا کۆمەڵێک مافی سروشتی هەیە دەبێ بۆی دابین بکرێ وەکو چارەسەری تەندروستی، خواردن، وەرزش، سەردانیکردن و دیدارەکان، پەیوەندییەکان.
٣. رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ خاوەنداری لە زیندانیانی سیاسی بە تایبەتی گیراوانی نەخۆش بکەن.
٤. کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسە لە ژیانی زیندانیانی سیاسی بە تایبەتی رێگا گرتن لە چارەسەری پزیشکی لەسێدارەدانی هێواشە.

 


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان

٢٥\٥\٢٠١٤

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک