٣\٥\٢٠١٣
پێویسته جیاکاریی
ره‌گه‌زیی به‌رامبه‌ر به ژنانى کرێکار کۆتایى بێ.
بۆ رای گشتیی.
کرێکارانى کوردستان.
کرێکارانى
ماندووى رێگه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه و به‌ره‌و پێشبردن و درێژه دان به
ره‌وتى گه‌شه‌سه‌ندن و بنیاتنانى داهاتوو..
له ساڵڕۆژى جیهانى کرێکاراندا، وێڕاى پیرۆزباییمان له هه‌موو
کرێکارێکى ماندوو و سته‌مدیده‌ى ئه‌م هه‌رێمه، سه‌رى رێز و نه‌وازش
داده‌نوێنین بۆ ده‌ستى ماندووى ژنانى کرێکار و ئومێده‌وارین ئه‌م یاده
ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هاتنه ده‌نگى کرێکاران به هه‌ردوو
ره‌گه‌زه‌وه له پێناو زامنکردنى ژیانێکى شایسته به ره‌نج و ماندوو
بوونیان.
ساڵڕۆژى جیهانى کرێکاران له کاتێکدایه، که له هه‌رێمى کوردستان به
هۆى ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه خێرایه‌ى له که‌ڵه‌که‌بوونى به لێشاوى
سه‌رمایه‌گوزارى بیانى و ناوخۆییه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه،
کاڵبوونه‌وه‌ى هه‌ندێک نه‌ریتى دواکه‌وتوانه، ده‌رفه‌تێکى
ره‌خساندووه، ده‌ستى کارى ژنانیش رۆڵێکى شایسته له بنیاتنانه‌وه‌ى
هه‌رێم و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئابوورى له‌م هه‌رێمه‌دا بگێرێت.
ئه‌وه‌ى مایه‌ى نیگه‌رانییه، تا ئێستا به یاسا پرسى چه‌وساندنه‌وه‌ى
ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر به ژنانى ده‌ستى کار قه‌ده‌غه نه‌کراوه و
رۆژانه لێره‌و له‌وێ ژنان رووبه‌ڕووى گێچه‌ڵى سێکسى و فشار بۆهێنان و
ره‌چاونه‌کردنى سروشتى دایکایه‌تى ده‌بنه‌وه و زۆرێک له‌و ژنانه‌ى له
که‌رتى تایبه‌تدا کارده‌که‌ن، له کاتى دووگیانبووندا ده‌رفه‌تى
کاره‌که‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها زۆرێک له‌و ژنانه‌ى له کارخانه‌کاندا کار ده‌که‌ن،
رووبه‌ڕووى ره‌وشێکى ناهه‌موارى ژینگه‌یى و ته‌ندروستى بوونه‌ته‌وه و
هه‌ندێکیان به‌هۆى کاریگه‌رى مادده کیمیاییه‌کانى تایبه‌ت به
کاره‌که‌یانه‌وه بارى ته‌ندروستیان له ئێستا و داهاتوودا هه‌ڕه‌شه‌ى
له‌سه‌ره.
ئێمه وه‌ک ده‌زگاى وارڤین تایبه‌ت به پرسه‌کانى ژن، لێره‌وه ئه‌م
بۆنه جیهانییه به ده‌رفه‌تێک ده‌زانین بۆ جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر
هێنانه‌دى یه‌کسانى و کۆتایى هێنان به هه‌ر جۆره جیاکارییه‌کى ره‌گه‌زى
به‌رامبه‌ر به ژنان و له‌و پێناوه‌شدا داواکارین کۆتایى به سته‌م و
چه‌وساندنه‌وه‌ى دژ به کرێکاران بهرێنرێت و هه‌ر جۆره جیاکارییه‌کى
ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر به ژنانى کرێکار به یاسا قه‌ده‌غه بکرێت.
پێویسته ئه‌و راستییه له‌به‌ر چاو بگرین، که به‌هۆى ژن بوونیانه‌وه،
ژنانى ده‌ستى کار، له شوێکاره‌کانیان رووبه‌ڕووى جۆره‌ها ئازارى ده‌روونى
و فشارى کۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر و گێچه‌ڵى
سێکسى ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌ندوباوى کۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌بوونى ترس له
له‌ده‌ستدانى هه‌لى کاره‌که، لێپرسینه‌وه‌ى که‌سوکار، ژنانى ناچار
کردووه له زۆرینه‌ى حاڵه‌ته‌کاندا بێده‌نگى هه‌ڵبژێرن.
هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین ده‌زگا و رێکخراوه‌کانى ژنان جه‌سوورانه‌تر
کار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگانه‌ى ژیانى ژنانى کرێکار بکه‌ن و هه‌وڵبدرێت
له رێگه‌ى تۆڕێکى رێکخراوه‌ییه‌وه هه‌موو جۆره پێشێلکارییه‌کى دژ به
ژنانى کرێکار تۆمار بکرێت و به‌دواداچوونى پێویستیان بۆ بکرێت.
ره‌خساندنى هه‌لى کارى یه‌کسان و به‌گه‌ڕخستنى تواناى ژنان له قۆناغى
ئێستاى هه‌رێم و زامنکردنى پرسى یه‌کسانى ره‌گه‌زى و یه‌کسانى له موچه
و جیاووکى تایبه‌ت به پیشه‌کاندا، پێویسته به یاسا و به له‌به‌ر
چاوگرتنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى ئه‌و بواره بچه‌سپێندرێن و زه‌مینه
خۆش بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى ژنانیش له پێناو ئابوورى سه‌ربه‌خۆ و بنیاتنانى
که‌سایه‌تى خۆیان و گێڕانى رۆڵى شایسته به خۆیان له کۆمه‌ڵگه روو
له کار بکه‌ن و له به‌ندى ماڵ رزگار بن.
جێگه‌ى خۆیه‌تى لێره‌وه، داوا بکه‌ین، که پێویسته ریفۆرمێکى سه‌رتاسه‌رى
له سیسته‌مى کۆمه‌ڵایه‌تى کاردا بکرێت و جارێکى دیکه له‌سه‌ر بنه‌ماى
یه‌کسانى ره‌گه‌زى کار له نێوان ژن و پیاودا دابه‌شبکرێته‌وه.
چونکه ژنان وێڕاى کارکردنیان له ده‌ره‌وه و له ئه‌ستۆگرتنى به‌شێکى
زۆرى زه‌حمه‌تییه‌کانى بژێوى، هه‌مان ئه‌رکى کۆمه‌ڵگه‌ى دواکه‌وتووانه‌یان
له ئه‌ستۆ ماوه‌ته‌وه، که ئه‌ویش کارکردنى ناوماڵه، ده‌بێت
پیاوانیش به‌شێک له‌و کارانه له ئه‌ستۆ بگرن و چیتر ژنان نه‌بنه
قوربانى ئه‌و سیسته‌مه دواکه‌وتووانه‌یه‌ى، که هه‌موو کارێکى ناوماڵ
ده‌بێت راپه‌ڕێنن و له ده‌ره‌وه‌ش وه‌ک پیاو کار بکه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا
پیاوان ته‌نیا کارى ده‌ره‌وه راده‌په‌ڕێنن.
_________________________________________
دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن، دەزگایەکی ناحکومی قازانج نەویستە، ساڵی
(٢٠٠٩) دامەزراوە، ئامانجی خستنەڕووی واقیعی ژن و بەرگریکردن لە ماف و
ئازادییەکانی ژنانە و لە رێگەی پڕۆژەکانییەوە، کە لەناو توێژە
جیاجیاکانی کۆمەڵگەی کوردی و عێراقیدا ئەنجامیان
دەدات، کار بۆ هێنانەدی یەکسانی و نەهێشتنی جیاکاری رەگەزی دژ
به ژنان دەکات. ئۆفیسی سەرەکی لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە و
بۆ رووماڵکردنی رەوشی ژنانی هەرێم و عێراق، خاوندارێتی لەماڵپەڕی هەواڵ
و زانیاری (www.warvin.org)
دەکات، کە بە هەرسێ زمانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) هەواڵ و
زانیارییەکانی بڵاودەکاتەوە.
بۆ په‌یوه‌ندیی:
لەنجە عەبدوڵڵا - بەرپرسی دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن (٠٧٥٠٤٥١٠٦٦٦).
ساکار رۆستەم - بەڕێوبەری پرۆژەکان لە دەزگای وارڤین (٠٧٥٠٤٨٨٢٥٥٤).
ئیمه‌یڵ: (warvinkurdish@gmail.com
)
ماڵپه‌ڕى وارڤین: (warvin.press@yahoo.com)
ده‌زگاى وارڤین بۆ پرسه‌کانى ژن
١\٥\٢٠١٣
|