١٩\٤\٢٠٢٣
پێویستە دایکان و
باوکان پێشەنگی باش بن بۆ منـداڵەکانیان.

رەزا سـاڵح
دایکان و باوکانێکی زۆر نیگەرانی ئەوەن، کە منـداڵەکانیـان لە
قـوتـابخـانەدا، بـوونە بە پاشکـۆی هـاوڕێکانیـان و ناتـوانن کەسایـەتی
خۆیـان بسەلـمێـنن و لە کارەکـانیانـدا رابـەری و سەرکـردەیی بکەن و
تەوای بەهـرە و توانـاکانیان بۆ کەسـانی تر دەربـخەن. ناشتوانـن بە
ئاسانیش گوزارشت لە را و لە هـزری خۆیـان بکەن. چـونکە بێ ئیـرادەن و
بـروایـان بە تـواناکانی خۆیـان نییە. لەوانە هـۆی سەرەکی لاوازیی
منـداڵەکانیان لەم رووەوە، ئەوەبێت کە دایکان و باوکانیان
رێـنـیشانـدەر و پـێشەنگـیان نەبـوونە و نیـن.
پێویستە دایـکان و باوکـان، وەکو یەکـەم مامـۆسـتای منـداڵەکانیان، لە
پەروەردەکـردنی دروسـت و رێـنمـایی پێـویسـت، هـەسـت بە بەرپـرسیارێـتی
ئەستـۆیـان بـکەن. چونـکە کاریگەری و رۆڵێکی گرنگ و سەرەکییان لە
بنیاتنانی کەسایەتی دروست و هاوسەنگی منداڵەکانیانـدا هەیە. زۆربەی ئەو
شتانەی منـداڵان لە قـۆناغی بەرایی ژیانیانـدا فـێریان دەبن و وەریان
دەگرن، ئەرێنی بن یا نەرێنی بن، لە دایکان و باوکانیانەوە فـێریان دەبن
و وەریان دەگرن. چونکە منداڵان لەو قۆناغـە هەستیار و چارەنووسسازەدا،
کە بناغەی کەسایەتییان دروست دەبێت. چـاولێکەر و لاساییکەرەوەن، بە
وردی چاودێـریی رەفـتار و هەڵسوکەوت و کردەوەکانی دایکان و باوکانیان
دەکـەن و چاویان لێدەکەن و لاساییان دەکـەنەوە. ئـەم راسـتییەش ئەوە
دەخـوازێت، دایکان و باوکان ئەو بـزانن کە کسەنگی مەحـەکی
پەروەردەکـردنی دروستی منداڵەکانیـانـن. بۆیـە پێویسـتە لە قـسە و لە
کـار و رەفـتارەکانیانـدا، هـەمیشە راستگۆ و هـاوسەنگبن و پێشەنگ و
نموونە و سەرمەشـق و رابـەر و رێـگانـیشانـدەری باشـبن بـۆ
جگـەرگـۆشـەکـانیـان. پێـویسـتە قـسەکانیان و کـردارەکانیان یەکـبن و
نابێـت بە پێچـەوانـەی یەکـترییـەوەبـن. تا منـداڵەکانیان چاویان
لـێیانبکـەن. کە گەورەشبوون هەمان خەسڵەتی جـوان و باشیان هـەبێت. وەکو
دەڵـێن: "فـێربـوون لە منـداڵیـدا وەک نەقـشی سەر بـەرد وایە" کوردیش
دەڵێـت: "خـوویـەک گـرتـت بە شـیری.. تـەرکی ناکـەیـت بە پـیری".
ئایـا ئەوە راسـتە کە باوکـێک ئامـۆژگـاریی منـداڵەکـانی بـکات و بڵـێت:
جـگەرەکـێـشان سەرەڕای زیـانی ئابووری، زیـانێکی زۆری بۆ تەنـدروستی
مـرۆڤ هـەیە. کەچی خـۆی لە ماڵەوە، لە بەرچـاوی و منـداڵەکانیانـدا،
مـژ لە جـگەرە دەدات و دووکەڵەکەی بە بـادا دەدات؟ کەواتە ئەم باوکە
قـسەکانی لەگەڵ کـردارەکانیدا پێچەوانەی یەکـترین. یا یەکێک لە
دەرگایان بدات، بە منداڵەکەی دەڵێت: بـڕۆ بـزانە کـێیە؟ ئەگەر وتیان
باوکت لە ماڵـە؟ پێی بـڵی لە مـاڵ نییە و هـێشـتا نەهـاتـۆتـەوە.
منـداڵەکەشی وەکـو خـۆی فـێرە درۆدەبـێت. ئـەم بـاوکە نمـوونـەیـەکی
خـراپـە بـۆ منـداڵـەکـانیان. خەسـڵەتی پێـشەنـگی تێیـدا نیـیە.
لە سایەی خۆشەویستی و میهـرەبانی و رێـز و تەبـایی و لێبووردن و
پەیونـدیی ئەرێنی نێـوان دایکان و باوکان و منـداڵەکانیانـدا. ژیـانێکی
خـۆش و ئاشـتی و ئاسـوودەیی بـاڵ بەسـەر خـێزانـدا دەکـێشێـت. دەتوانـن
بە هـاوکاری و بە هـێمـنی و بە هـاوڕایی، لغـاوی کـێشە و گرفـتەکانیان
بکەن و چارەسەری گونجـاویـان بۆ دابنـێن. ئەمەش رازی شادیی و
بەخـتەوەریی و خـۆشنوودیی خـێزانە.
دایـکان و باوکانی بەڕێـز، تا رادەیـەکی زۆر چارەنـووس و داهـاتووی
منداڵەکانتان، لە ئەستۆی ئێـوە دایـە. بە شێوەیەکی کـردەوەیی و
زانستییانە، بە بەها و میتـۆدی بەرز و بە دروستی منـداڵەکانتان
پەروەردە بکەن و رایان بهـێـنن. منداڵەکانتان کرداریـان لێتان دەوێـت
نەک هـەر قـسە و بەڵـێن رووت.
(ویـن دایـەر ) دەڵێـت:" منـداڵەکانتـان دەڕواننـە هـەمـوو ئـەو
کـردارانەی لە ژیـانتانـدا دەیـانکەن.. نـەک لـەو قـسانـەی دەیـانـکەن".
رێی ئـازادی لە منداڵەکانتـان مەگـرن، سەرکـوێـریان مەکـەن و با بە
راشکاوی و بەبێ تـرس، گوزارشت لە راز و لە نیازە پاکەکانیان بکەن. بە
هـەنـدیـان بـزانن و لە بـڕیارە خـێزانییەکانتانـدا، فـەرامۆشـیان
مەکەن و پـرسیان پێـبکەن و سوود لە را و بۆچوون و پێشنیارەکانیان
وەربگـرن. بە تایبەتیش لەو بـڕیارانەی پەیوەنـدییان بە خۆیانەوە هەیە.
بەڵام کـۆنترۆڵکـردن و پابەنـدبـوونیيش بە دەستوور و بە یاسـا و رێـسای
خـێزانییەوە، پێویستە جێبەجـێبکـرێن. بۆ ئەوەی منـداڵەکانتان سەرپێچی
نەکەن و سنوور نەبەزێـنن. هەمیشە هەوڵی رەخـسانـدنی زەمـینەیەکی
خـێزانی شاد و بەختەوەر و کەشوهەوایەکی خـۆشـەویستی و رێـز و سـۆزداری
و دلـۆڤـانی و هـاوسـەنـگی بـدەن.
پێویستە ئێوەی دایکان و باوکان ئەوەش بـزانن، کە ئەمڕۆ دوێـنێ نییە.
لەم سەردەم و رۆژگارە جەنجاڵەی ئەمڕۆی پڕ لە گۆڕانکاری و داهـێنانی
مۆدێـری سەیر و سەمەردا، هـێندەی تـر ئەرک و پێویستـیی پەروەردەکـردنی
دروستی منـداڵەکانتان قـورستر بووە. پێویستییەکی زیـاترتـان بە زانیاری
و بە شارەزایی و هـۆشـیاری و بە شـێوا و رێبازی تـازە هـەیە، بۆ ئەوەی
بتوانـن لە پەروەردەکـردنی دروستی نـوێ و لە مامـەڵەکـردن و
رەفـتارکـردنی راسـت لەگـەڵ منـداڵـەکانتـانـدا بەخـتـەوەر
وسـەرکـەوتـووبـن.
٢٠٢٣ - نەرویج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|