٦\١١\٢٠١١
پێویسته ده‌ستبه‌جێ فریای په‌نابه‌رانی که‌مپی
ئه‌شره‌ف بکه‌ون.

دەشتی جەمال
بۆ/ به‌رێز
بانکی مون، سکرتێری
گشتیی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان. په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
رێکخراوه په‌نابه‌ریی و
مرۆڤدۆسته‌کان.
پاش سڵاو...
پێم وایه زانیاریی ئه‌وه‌تان
له‌به‌رده‌ستدابێت که که‌مپی ئه‌شره‌ف که ده‌که‌وێته باکووری
پایته‌ختی شاری به‌غداد له عێراقدا، نزیکه‌ی
3000 هه‌زار په‌نابه‌ری ئێرانی تێدا جێگیره
و له
ناهه‌موارترین هه‌لومه‌رجدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و
به‌ده‌ر له هه‌ر پیوانه‌یه‌کی
نێوده‌وله‌تی و بنه‌ما مۆرالیه‌کان له باره‌ی
مافی مرۆڤه‌وه مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ی که‌مپی
ئه‌شره‌ف تا ئیستا چه‌ندین جار که‌وتۆنه‌ته به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌و په‌لاماردان
له‌لایه‌ن هیزه‌کانی سوپای عێراقه‌وه و به‌ده‌یان که‌سیان لێکوژراو
بریندارکراوه وه‌یان زیندان وئه‌شکه‌نجه‌دراون. ئێستا ژیان‌و چاره‌نوسی
ئه‌م 3000هه‌زار ئینسانه ئاواره‌و که‌وتۆته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کی ئه‌کیده‌وه،
که‌له‌وانه‌یه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی ئینسانی لێبکه‌وێته‌وه، بۆیه
کاردانه‌وه‌ی خێرا وهاوکاری به‌په‌له له‌ئێوه وهه‌ر لایه‌نێک که
به‌رپرسیارێتی مافه‌کانی مرۆڤی که‌وتۆته‌سه‌رشان، ده‌خوازێ. به‌شداری
ئێوه به ئاڕاسته‌ی پاراستنی گیانی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌و هه‌وڵدان بۆ
ده‌ربازکردنیان له‌مه‌رگ و چاره‌نوسێکی مه‌ترسیدار، کارکردن بۆ گۆیزانه‌وه‌یان
بۆ ولاتی سێهه‌م، ئه‌رکێکه ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕووی ئێوه بۆته‌وه. به‌ڵام
باکگراوندی ئه‌م هه‌لومه‌رجه مه‌ترسیداره‌ی په‌نابه‌رانی که‌مپی ئه‌شره‌ف
بۆچی ده‌گه‌ڕیته‌وه؟
جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌سه‌ردانی
ئه‌م دواییانه‌ی خۆیدا بۆ ئیران، له‌چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێکدا، حکومه‌تی
کۆماری ئیسلامی ئیرانی دڵنیاکرده‌وه که‌تا
کۆتای 15 دیسامبه‌ری 2011 که‌مپی ئه‌شره‌ف داده‌خرێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه
ژیان و ئه‌منیتی گیانی 3000هه‌زار په‌نابه‌ر وئاواره‌ی ئێرانی که‌له‌نێویاندا
ژنان ومنداڵ هه‌یه، به‌ئاشکرا کراوه‌ته وه‌ره‌قه‌یه‌کی سیاسی نێوان
هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و ئێران. له‌م په‌یوه‌نده‌شدا
هیزه سیاسیه‌کان چ له‌عێراق و چ له‌ئێران وه‌ک کارتێکی سیاسی که‌یسی
په‌نابه‌رانی ئه‌م که‌مپه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرتووه وموزایه‌ده‌ی
سیاسی پێوه ده‌که‌ن، که بێگومان کارێکی له‌م جۆره‌ش ڕێگه‌پینه
دراوه ودژایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسا‌و بریاره نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان
له‌باره‌ی مافه‌کانی مرۆڤه‌و په‌نابه‌رانه‌وه. بۆیه ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ
هه‌وڵی ڕاگرتنی له‌لایه‌ن ئێوه‌وه بۆبدرێت.
دیاره ئه‌وه به ته‌نها په‌نابه‌رانی
ئێرانی نیین که‌له‌عێراقدا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه، به‌ڵکو
حکومه‌تی عێراقی ته‌نانه‌ت سات و سه‌ودای سیاسی وبازرگانی به‌گیانی
هاولاتیانی خۆشیه‌وه ده‌کات. ئه‌وانه‌ی به‌ناچاری ژیانی ئاواره‌ییان
هه‌ڵبژردوه وله‌عێراق هه‌ڵهاتوون ڕوویان له‌ولاتانی دراوسی وه‌یان
شانسی ده‌ستراگه‌یشتنیان به‌یه‌کێک له‌وولاته ئه‌ورپیه‌کان به‌نسیب
بووه، دیسانه‌وه که‌وتونه‌توه به‌ر پلانی دیپۆرتکردنه‌وه. حکومه‌تی
عێراقی له‌ماوه‌ی شه‌ش سالی رابردوودا، به به‌رده‌وامی هاوکاری و
ئاسانکاری بۆ ولاته ئه‌وروپیه‌کان کردوه بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره
عێراقیانه‌ی که له‌ده‌ست شه‌ری قه‌ومی و تایفی مه‌زهه‌بی وله‌ژیر ده‌ستی
ده‌سه‌لاتی سه‌رکوتگه‌ری هیزه سیاسیه‌کانی عێراق و کوردستان هه‌ڵهاتوون
ئه‌ویش ته‌نها له پێناو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و چه‌ند
ئیمتیازاتێکی تری ئابووری و سیاسیدابووه. له‌مه‌ش زیاتر ئه‌وه ته‌نها
په‌نابه‌رانی که‌مپی ئه‌شره‌ف نیه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ چاره‌نوسێکی
مه‌ترسیدار کراونه‌ته‌وه، به‌لکو به‌پێی ئه‌و هه‌والانه‌ی له‌لایه‌ن
که‌مپینی(نا بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران) له‌کوردستانه‌وه به‌ئێمه گه‌یشتووه،
ده‌یان په‌نابه‌ری دیکه‌ی ئێرانی هه‌ڵهاتووی ژیر ده‌ستی جمهۆری ئیسلامی
ئیران له‌شاره‌کانی دیکه‌ی عێراق ڕاده‌ستی ڕژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران
کراونه‌ته‌وه ودواتر له‌لایه‌ن ئه‌م رژیمه
له‌سێدراه دراون.
بۆیه ئێمه وه‌ک فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له
هه‌ستی به‌رپرسیاریتیه‌وه به‌رامبه‌ربه کیشه‌کانی په‌نابه‌ران
و مافه کۆنفیدراسیۆنه جیهانیه‌کانی په‌نابه‌ران داواتان لێده‌که‌ین
فشار بهینن بۆ حکومه‌تی عێراقی تا ده‌ستهه‌ڵبگرێ له هه‌ڕه‌شه
و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان وکوشتن و
گرتنی په‌نابه‌رانی که‌مپی(ئه‌شره‌ف) و به‌رپرسیاری بکه‌ن، له‌پارستنی
ئه‌منیت و سه‌لامه‌تی گیانی ته‌واوی په‌نابه‌ران و ئه‌وانه‌ی به‌ناچاری
له عێراقدا نیشته‌جێن.
داواتان لێده‌که‌ین به‌هانای په‌نابه‌رانه‌وه بێن له‌عێراق و
ئه‌رکی گۆیزانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی که‌مپی ئه‌شره‌ف بگه‌رنه ئه‌ستۆ
بۆ ولاتانی سێهه‌م. تا به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م
پرۆسه‌یه حکومه‌تی عێراقی به‌رپرسه بکه‌ن له‌پاراستنی ئه‌منیت و سه‌لامه‌تی
گیانی په‌نابه‌رانی که‌مپی (ئه‌شره‌ف) وسه‌رجه‌م
په‌نابه‌ران وئاواره‌ی ئێرانی که به‌هۆی باری ئه‌منیته‌وه هانایان بۆ
عێراق هێناوه له‌وی نیشته‌جێن.
______________________________________
*
دەشتی جەمال:
سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی.
٤\١١\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|