٢٦\٨\٢٠١١
به‌یاننامه بۆ ئیدانه‌کردنی که‌مپین و فه‌توای
مه‌لاکان له دژی ژنان و منداڵانی کوردستان:
پێویستە مەرزێک بۆ مەلا توندڕەوەکانی کوردستان دابندرێ.
ماوه‌یه‌که مه‌لاکان ده‌ستیان کردوه به هیرش کردن بۆ سه‌ر ماف و
ئازادییه‌کانی تاک به تایبه‌ت ژنان له کوردستان. زۆرێک له مه‌لاکان
بانگه‌شه‌ی
توندوتیژیی له دژی ژنان و منداڵان ده‌ده‌ن وه بانگهێشتی
پیاوانی "دیندار" ده‌که‌ن بۆ به‌کارهێنانی
توندوتیژیی وه‌کو شێوه‌یه‌ک
له دیسپلینکردنی
مێینه‌ی ناو خیزانه‌کانیان.
چه‌ندین کلیپی ڤیدیۆی خوتبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی و وتاری چه‌ندین مه‌لا له‌سه‌ر
ئینته‌رنێت بڵاوبۆته‌وه‌و به ئاشکرا و ڕاشکاوانه له دژی هه‌رجۆره
به‌ره‌و پێشچونێکی کۆمه‌ڵگا و هه‌نگاونان به‌ره‌و بنه‌بڕکردنی
توندوتیژیی وه‌ستاونه‌ته‌وه چاونه‌ترسانه فه‌توا له دژی هه‌ڵسوڕوانی
ژنان، شاعیر و نوسه‌رانی کوردستان ده‌رده‌که‌ن و حکومه‌تی هه‌رێمیش بێ
ده‌نگی هه‌ڵبژاردوه له ئاستیاندا. له ڕاستیدا هه‌ر کاتێک ده‌سه‌ڵات
ویستبێتی ده‌ورو نه‌خشی ژنان که‌م بکه‌ن مه‌لا و مکه‌به‌ره‌ی مزگه‌وتیان
ئاماده کردوه بۆ هێرش کردنه سه‌ر ماف و ئازادی یه‌کانی ژنان و داسه‌پاندنی
کۆنسێرڤاتیزم به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. وه‌ئه‌گه‌ر ژنانی چالاکوان به‌ره‌نگاری
ئه‌مه‌ش بنه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێ ئه‌مه عورف و ته‌قالیدی باو و
باپیرانه‌و دین له‌سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه. مه‌لاکان به‌شێوازی
جیاواز بانگه‌شه بۆ خه‌ته‌نکردنی کچان، لێدان، چوار ژنه و
توندوتیژیی
ناوماڵ ده‌که‌ن. هه‌ر هه‌وڵێک بۆ بنه‌بڕکردنی ئه‌م هه‌موو تاوانه له
دژی ژنان به‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن که ئه‌مه ئه‌جێندای ئیسرائیڵ و
غه‌ربه و ده‌یخه‌نه خانه‌ی حه‌رامه‌وه‌و پیاوان بانگه‌شه ده‌که‌ن بۆ
داپۆشینی ژن و کچیان و پێچانه‌وه‌یان وگێڕانه‌وه‌ی حه‌یاو شه‌ره‌فیان
به به‌کارهێنانی لێدان و زه‌برو زه‌نگ.
ئه‌وه‌ی زۆرتر ئه‌م مه‌لایانه‌ی ناڕه‌حه‌ت کردوه ئه‌و یاسایه بوو که‌له‌م
ماوه‌یه‌ی پێشوو له لایه‌ن په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ردرا
که بۆ نه‌هێشتنی
توندوتیژیی ناوماڵ و خه‌ته‌نه‌ی کچان بوو. هەرچەندە
یاساکە لەگەلێک لایەنەوە کەم‌و کوڕی و کەلێنی گەورەی تێدایە و وەڵام بە
کێشەی توندوتیژیی ناو خێزان ناداتەوە، جیاواز له‌وه‌ی ئه‌م یاسایه چه‌نده
به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێ له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه و کاری پێ ده‌کرێ،
کۆمه‌ڵێک که‌سی ئیسلامی که‌وتونه‌ته که‌مپین کردن له دژی ئه‌م یاسایه‌و
به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسلام و قورعان له‌قه‌له‌می ده‌ده‌ن وه‌بانگه‌وازی
سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیمزای نه‌کات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش
مه‌لاکانی سه‌ربه‌م که‌مپه که‌وتونه‌ته به‌کارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه
و هاندانی پیاوان بۆ نواندنی
توندوتیژیی.
ئه‌وه‌ی له وڵاتی ئێمه‌دا ڕوده‌دات و حکومه‌ت و په‌رڵه‌مان بێده‌نگی
لێده‌که‌ن کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو بوه‌نه‌وه‌ی
بیری ئیسلامی توندوڕه‌وانه و سه‌له‌فیه‌ت. ئه‌مه‌ش نه‌ک به ته‌نها له‌ڕێگه‌ی
ڕه‌وته ئیسلامیه‌کانه‌وه به‌ڵکو له‌ڕێگای مزگه‌وت و مه‌لاکانه‌وه که
ماوه‌یه‌کی زۆره مه‌یدانیان پێدراوه‌و ئازادانه ده‌یان و سه‌دان مزگه‌وتی
شاره‌کان به‌کارده‌هێنن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی خورافه‌و جه‌هاله‌تی سه‌رده‌می
چاخه به‌ردینه‌کان.
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان بیهه‌وێت به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و کۆمه‌ڵگایه‌کی
ته‌ندروست بێت و پیاوان و ژنان و گه‌نجان و منداڵانی دوور
بن له
توندوتیژیی یه‌ک که ئیسلامیه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و به ئه‌جینداوه
کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. پێویسته هه‌موو ده‌نگ هه‌ڵبرین و رێگه نه‌ده‌ین
مزگه‌وته‌کان به‌کاربهێنرین بۆ باگه‌وازی
توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان و
منداڵان.
هه‌ربۆیه‌ش حکومه‌تی هه‌ریم به‌رپرسه له ئاست دانانی مه‌رزێک بۆ مه‌لاکان.
وه ئەو کەسانەی هانی
توندوتیژیی دەدەن دەبێ لێپێچینەوەی یاساییان
بەرامبەر ئه‌نجام بدرێ.
ناوه‌کان:
1- هۆزان
مه‌حمود: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق-ده‌ره‌وه‌ی وڵات
2- ڕێگا ڕه‌وف: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق- له سوید
3- نه‌جیبه مه‌حمود: چالاکوانی مافی ژنان - سوید
4- شیلان شۆڕش: ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆو دیموکراتی ژنانی کورد
5- سه‌میره ئه‌حمه‌د: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا
6- مه‌ریوان وریا قانع: نوسه‌ر و ڕوناکبیر- هۆڵه‌ندا
7- کازیوه ساڵح: نوسه‌ر- که‌نه‌دا
8- موید ئه‌حمه‌د: سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری
9- ئه‌ڤین عه‌زیز: لێکۆڵه‌ر له بواری جێنده‌ر-سوید
10- که‌ژاڵ نوری: نوسه‌ر و چالاکوانی مافی ژنان- هۆڵه‌ندا
11- ئیبراهیم عه‌باس . سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی رووبه‌ر . هه‌ولێر
12- ئه‌ڤین فه‌تاح: ڵیکۆڵه‌ر له بواری جێنده‌ر- کوردستان
13- هه‌ڵاڵه ڕافیع: سه‌نته‌ری نی‌نا-سوید
14- شه‌ماڵ عه‌لی: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- سوید
15- سه‌ڵاح فه‌تحوڵڵا: هونه‌رمه‌ندی ته‌شکیلی- فینله‌ندا
16- ئاسۆس هه‌ردی: نوسه‌ر و ڕوناکبیر- کوردستان
17- شێرزاد حه‌سه‌ن: نوسه‌ر و ڕوناکبیر- کوردستان
18- قوبادی جه‌لیزاده: شاعیر
- کوردستان
19- محه‌مه‌د گۆران : رۆژنامه‌نوس- هه‌ولێر
20- نیاز عه‌بدوڵڵا: ڕۆژنامه نوس- کوردستان
21- هه‌وار عه‌لی: ڕۆژنامه نووس- کوردستان
17- عوسمان مه‌لا: نوسه‌ر
22- ئاسۆ که‌مال: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا
23- مریه‌م عبدالرحمن: مامۆستا- که‌نه‌دا
24- ئاراس ڕه‌شید: مامۆستا- که‌نه‌دا-
25- موحسین که‌ریم: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا
26- قادر جه‌لال: هونه‌رمه‌ند
- کوردستان
27- ئاوات عه‌لی: رۆژنامه‌نوس
- کوردستان
28- خه‌بات عارف: نوسه‌ر
- سوید
29- فایه‌ق گوڵپی: که‌سایه‌تی سیاسی-کوردستان
30- تریفه ئه‌مین: بایۆلۆجیست- ئه‌ڵمانیا
31- ئاری غه‌فور: ڕۆژنامه‌نوس- سلێمانی-کوردستان
32- قادر نادر: سوید
33- دلێر عه‌بدولخالق- کوردستان
34- عه‌زیز ره‌ئووف. نوسه‌ر- سلیمانى-کوردستان
35-ڕزگار عومه‌ر: که‌نه‌دا
36- ئه‌کره‌م نادر: نوێنه‌ری فیدراسیۆنی شورا‌و یه‌کێتی یه کرێکاری یه‌کان
له عێراق- که‌نه‌دا
37- سوزان ئه‌مین : چالاکوان له‌بواری مافی ژنان
38- ڕێبوار حه‌سه‌ن: سوید
39- دڵشاد حافز: له‌نده‌ن
40- سامان فه‌ره‌ج: نوسه‌ر- به‌ریتانیا
41- توانا عه‌لی: سویسرا
42- هیوا مه‌جید: نه‌رویج
43- محمه‌د ئه‌مین: نوێرنبێرگ- ئه‌ڵمانیا
44- نادر عبدالحمید: هەڵسوڕاوی سیاسی- دانمارک
45- پەیمان غریب :کارمەندی باخچەی منالان
- نه‌رویج
46- ڕێناس عارف: کارتۆنیست و ئارتیست- هۆڵه‌ندا
47- تیشکه مه‌ره‌سه‌نه: توێژه‌ری جینده‌ر-سوید
48-سه‌میره فه‌تحوڵڵا: خوێندکار- فینله‌ندا
49- سه‌ریاس قه‌ره‌داخی ،، به‌ریتانیا
50- شه‌مال ره‌ئووف حه‌مید: کفری - چالاکی بواری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
51- کاڵێ کەریم: سویسرا
52- پایزه ئه‌حمه‌د: چالاکوانی مافی ژنان
53- سه‌رمه‌د دڵشاد:
ئه‌ڵمانیا
54- ڕێبوار سه‌عید: ئۆسلۆ-نه‌رویج
55- فه‌ره‌یدون عارف : خوێندکاری ماسته‌ر-هندستان
56- گۆران دوکانی: ڕۆژنامه‌نوس- ئه‌مریکا
57- میهره‌بان عه‌لی: فینله‌ندا
58- سازان ساڵح: به‌ریتانیا
59- نه‌سرین عه‌بدوڵڵا: مامۆستا- هێلسینکی-فینله‌ندا
60- گۆنا سه‌عید: چالاکوانی مافی ژنان- به‌ریتانیا
61- هیوا ناسیح: سویسرا
62- عه‌لی محمود
63- ڕەفیق غەفور. نەرویج
64- گۆران هه‌ڵبجه‌یی: ڕۆژنامه‌نوس
65- به‌یان سه‌لمان: پاریس
66- دیلان سه‌یدی
67- یاسین حسەینی نوسەر
68- شوان سدیق: ڕۆژنامه‌نوس- کوردستان
69- ئازاد غه‌ریب که‌ریم: ئاندازیار- سوید
70- هانا عه‌لی: تورکیا
71- عومه‌ر فارس عه‌زیز: به‌رپرسی سایتی کوردستان نێت
72- هۆگر چه تۆ - پاریزه‌ر و چالاکوانی مه‌ده‌نی
73- ته‌لار محمد حسن ـ سوید
74- ئارام جه‌مال سابیر: چالاکوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی- کوردستان
75- لاوژه جه‌واد: کرێکار- دانیمارک
76- کاروان که‌مال عه‌لی: خوێندکار
- سلێمانی-کوردستان
77- سه‌عید ئارمان: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی- به‌ریتانیا
78- چنور حه‌مه ئه‌مین: جالاکوانی مافی ژنان و کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی
79- عه‌دالات عومه‌ر
80- ئاریان ئومێد عاریف: ڕۆژنامه‌نوس- نه‌رویج
81- ئاسۆ جه‌بار: نوسه‌ر و ڕوناکبیر
82- نیشتمان حه‌سه‌ن: سوید
83- به‌یان ئه‌مین: ئه‌ڵمانیا
84- ژیان ئه‌مین: ئه‌ڵمانیا
85- کارزان ساڵح: که‌نه‌دا
86- چرۆ سابیر عه‌زیز: چالاکی بواری مافی ژنان
87- توبا سیاده‌ت: ڕێکخراوی مافی ژنی کورد له ئه‌ڵمانیا
88- کاردۆ ساڵح: که‌نه‌دا
89- فواد قه‌ره‌داغی: کوردستان
90- جه‌لیل ره‌زایی: کرێکار- دانیمارک
91- موژده ڕه‌شید
92- به‌یان ناسیح: چالاکوانی مافی ژنان
93- دارا ئه‌حمه‌د: ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ
بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و زیادکردنی ناوتان به‌م به‌یاننامه‌یه تکایه
په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یلانه‌ی خواره‌وه:
هۆزان
مه‌حمود:
houzan2007@yahoo.com
نه‌جیبه
مه‌حمود:
najiba.mahmud@gmail.com
ڕێگا ڕه‌وف:
rega_svensson@yahoo.com
24\8\2011
|