٣٠\٨\٢٠١١ پێویسته مه‌سعود بارزانی و کۆسره‌ت ره‌سوڵ روونکردنه‌وه بده‌ن.
ئێمه وێڕای ئه‌زموونێک له گه‌ڵ تۆمه‌تبار خالیدی خوله سوور هه‌مانه که زۆرجار وته‌ی نا درووست ده‌ڵێت ، به‌ڵام هاوکات داوا له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کۆسره‌ت ره‌سول جێگیری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌که‌ین به په‌له روونکردنه‌وه له‌سه‌ر وته‌کانی تۆمه‌تبار خالیدی خوله سوور بده‌ن ، پێمان وایه ئه‌مه‌ی بارزانی و کۆسره‌ت کردوویانه ئه‌گه‌ر راست بێت لادانه له یاسا ،خۆیان باش ده‌زانن به پێی یاسا هیچ لایه‌ن و که‌سێک بۆیان نییه تۆمه‌تبار داڵده‌ده بده‌ن ،لادان له یاساش به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته سه‌ریان له به‌رامبه‌ر دادگا.
هاوکات داڵده‌دانی تۆمه‌تباران و تاوانبارانی ئه‌نفال بۆ خۆی تاوانێکی ویژدانییه ، ده‌رکه‌وتنی تۆمه‌تبار به ده‌مانچه‌وه له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن له کاتێکدا داواکراوه له دادگا گه‌وره‌ترین سوکایه‌تییه به قوربانیان و دۆزه‌که‌یان.
|