١٨\٩\٢٠١٣
پێویستە پشتیوانیی
لە رۆژئاوای کوردستان و ئاوارەکانیان بکەین.
بۆ
:
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
کۆمیسیاریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
کوماری فێدرالی عیراق
وزارەتی دەرۆەی تۆرکیە
راگەیاندراوی ھاوبەشی رێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان لە بارەی دۆخی
نالەباری ھاووڵاتییە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە وڵاتە
دراوسێکانیاندا. قەیرانی کەمیی خۆراک و دەرمان بۆ ئەو ھاووڵاتییانە، کە
ھێشتا ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ نەبوون بووەتە مەترسییەک بۆ سەر ژیانیان.
لە ئێستادا رۆژانە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی ئاوارەکانی رۆژئاوای
کوردستان لە وڵاتانی دراوسێیاندا بووەتە باسی ناو میدیا جیھانییەکان.
ھەمومان لەوەش ئاگادارین، ئەو دۆخە تاقەت پڕوکێنە لەرووی ئاسایش و
ئابوورییەوە ھەڕەشە لە سەر ژیانی پەنابەرانی ئەو بەشەی وڵاتەکەمان
دەکات.
چەندینجار لە رێگەی مانگی سووری کوردستانەوە، کە رێکخراوێکی
فریاگوزارییە و ھاوکاریی لێقەوماوانی کوردستان دەکات، لەبارەی بارودۆخی
خراپ و مەترسییەکانی ژیانی ئەو ھاووڵاتییانە، کە ھێشتا لەناوچەکانی
رۆژئاوای کوردستاندا ژیان بەسەر دەبن راپۆرت بڵاوکراوەتەوە. ھاوکات
ریکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ چەندین راپۆرتیان لەو بارەیەوە
بڵاوکردوەتەوە، کە تێکڕای ھەواڵ و راپۆرتەکان ئاماژە بە کەمیی خۆراک و
دەرمان بە شێوەیەکی مەترسیدار دەکەن.
بۆیە ئێمە وەک رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مەدەنی بە خستنەڕووی ئەو
خاڵانەی خوارەوە داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمیسیاریای
باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەین:
١. وڵاتانی دراوسێی سوریە و بەتایبەت حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە
زوترین کات گەمارۆی ئابووری و خۆراک و دەرمان لەسەر رۆژئاوای کوردستان
ھەڵبگرێت.
٢. تێکڕای ئەو کەسانە، کە بەھۆی نەخۆشی و زیانەکانی جەنگ بەشێوەیەک لە
شێوەکان ژیانیان لە مەترسیدایە رێگای ھاتنیان بۆ وڵاتانی دراوسێ
پێبدرێت و بەپێی یاسا مرۆییەکان ھاوکارییان بکرێت.
٣. داوا لە کۆمیسیاریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
دەکەین، کە بەپێی یاسا و کۆنڤانسیۆنەکانی ساڵی (١٥٩١) و رێکەوتننامەی
ساڵی (١٥٩١)، کە بە بنەمای کارکردنی ئەو رێکخراوە دەناسرێت ئەرکەکانی
بە جێبھێنێت و ھاوکاریی مرۆیش بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بە پەنابەران
بگەیەنێت. ھەروەھا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەپرسیاریەتیی سەرەکیی
لەبواری دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان و نیشتەجێکردنی ئاوارەکان لە
وڵاتە دراوسێکانی سوریادا لە ئەستۆ بگرێت و پەنابەران بخاتە ژێر چەتری
مرۆدۆستانەی رێکخراوەکەیانەوە.
٤. بەپێی ھەواڵی بڵاوکراوە لە میدیاکاندا پەنابەران کەوتونەتە بۆسەی
تۆڕەکانی قاچاخچێتیی مرۆڤەوە، کە لەو نێوەدا ژنان و منداڵان بوونەتە
قوربانیی سەرەکیی ئەو تۆڕە مافیایانە و ئەوەش پێشێلکردنی پێوانەکانی
مافی مرۆڤە. بۆیە دابینکردنی دۆخێکی لەبار و تەندروست و دابینکردنی
ئاسایشی پەنابەران لە رووی ئەخلاقی و بەرپرسیاریەتی مرۆییەوە لەو
وڵاتانە، کە پەنابەرەکان روویان تێدەکەن پێویستە بەخێرایی بچێتە بواری
جێبەجێکردن و حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەرکەکانیان بەرامبەر بە
پەنابەران بە جێبھێنن. ھەروەھا پێویستە ژنان و منداڵان بە پێی بڕیاری
(١٢٣٩ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان) پارێزراو بن.
٥. داواش لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەین لەناوچە ئارامەکانی
رۆژئاوای کوردستان )لەناو خاکی سوریادا( کەمپ بۆ نیشتەجێکردنی
پەنابەران بکرێتەوە تاوەکو لەئەگەری رەخسانی ھەر دەرفەتێکدا پەنابەران
بتوانن بەخێرایی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە وڵاتەکەیاندا.
٦. رێگای ھاتوچۆکردن بۆ رۆژئاوای کوردستان بۆ رێکخراوە مەدەنییەکان و
بواری مافی مرۆڤ دەستەبەر بکرێت. ھاوکات رێگای ھاتۆچۆش بۆ تێکڕای
رێکخراوەکانی بواری مرۆیی و بە تایبەتی رێکخراوی پزیشکانی بێسنور
بەشێوەیەکی ئاسایی کراوە بێت تاوەکو بتوانن بە ئاسانی ھاتوچۆ بکەن و
ئەرکە مرۆدۆستانەکانیان لەو بەشەی کوردستاندا بە جێبھێنن، چونکە
رۆژئاوای کوردستان یەکێکە لە چوارپارچەکەی کوردستان، کە لەنێوان
وڵاتانی سوریا، عیراق، ئێران و تورکیادا دابەشکراوە.
١. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد لە ئوروپا
٢. رێکخراوی دەستپێشخەرێی کۆمەڵی مەدەنی
٣. کۆمپانیای ئاوێنە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
٤. رێکخراوی دەنگی پیران و خێزان
٥. رێکخراوی ئەوروپی میزۆپۆتامی
٦. گەنجێن کورد بۆ گوھرتین
٧. کۆمەڵەی رۆشنبیریی میزۆپۆتامیا
٨. رێکخراوی پەرەپێدانی پەروەردەیی
٩. گروپی چرا
١١ . مافی ژنی کورد
١١ . کە مپە ینی بە رگری لە بە ندکراوانی سیاسی و مە دە نی
١٢ . فیدراسیۆنی زیندانیان سیاسی کوردستان
١٣ . ناوە ندی باڵای زە ردە شتیان کوردستان
١٤ . ئەنجومەنی ژنانی ئازەر مێھر
١٥ . کۆمیتەی دیفاع لە مافی گەلەکان ئیرانی
١٦ . رێکخراوی ھاوار بۆ مافەکانی پەنابەرانی کورد – سوریە
١٧ . رێکخراوی شیرین
١٨ . ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتژییەکانی کوردستان
١٩ . کوردۆساید واچ - چاک سوید
٢١ . ھۆزەی زەردەشتیان کوردستان
٢١ . ڕێکخراوی نەھێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان ئۆڕتە
info@kmmk.info
|