په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١٢\٢٠١٦

پێویستە سەرجەم داھاتی بەرپرس و سەرۆکی حیزبەکانی باشووری کوردستان بۆ خەڵک ئاشکرابکرێ!

عەبدولڕەحمان رەسول  

ھەنگاو بە ھەنگاو پارەودارایی سەرۆک وسەرکردەی حیزبەکانی دەسەڵاتدار ئاشکرا دەکرێت.

بەپێی ھەواڵێک کەلەڕاگەیاندنێکی وڵاتی بەلجیکا بڵاوبۆتەوە بنەماڵەی بارزانی خاوەنی ٦٠٠ ملیار دۆلارن".

 

رۆژنامەیەکی بەلجیکی باس لەسامانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی دەکات.

 

ئاژانسی سەدیم لەرۆژنامەی "Brussels-Bruxelless" بەلجیکی بڵاویکردووەتەوە، کە "ئەندامانی خێزانی بنەماڵەی بارزانی خاوەنی ٦٠٠ ملیار دۆلارن".


ئاژانسەکە راشیگەیاندووە، بەپێی سەرچاوەیەک لەبانکەکانی سویسرا ئەوە ئاشکرابووە، کە ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لەھەرێمی کوردستان خاوەنی ٦٠٠ ملیار دۆلاری ئەمریکین.

رۆژنامە بەلجیگییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە سامانەکەی مەسعود بارزانی ٣٧٢ ملیار دۆلارەو نێچیرڤان بارزانی برازاشی خاوەنی ١١٥ ملیار دۆلار مەسرور بارزانی کوڕە گەورەشی ٥٤ ملیار دۆلار سامانەکەیەتی.

ھەروەھا ئەوەش ئاشکراکراوە ٥٩٩ ملیار دۆلاری تر سامانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانین بەم شێوەیە:
مەنسور بارزانی ٢١ ملیار دۆلار.
وەیسی بارزانی ١٨ ملیار دۆلار.
مەخسی بارزانی ١١ ملیار دۆلار.
مستەفا بارزانی کوڕ ٩ ملیار دۆلار.


پێویستە خەڵکی پسپۆری بێ لایەن و دڵسۆز بە خەڵکی باشووری کوردستان بەدواداچون بکات بۆسەرجەم داھاتەکانی بەرپرسەکان ناکرێت بەبێ دەنگی تێپەربێت.

چەند جارێک داھاتی ووشیار زێباری و بەرھەم سالح و ھیرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ھاوسەری جلال تاڵەبانی و چەندین سەرکردەی گۆڕان وئەندام پەرلەمان و وەزیرەکانی پارتی و یەکێتی وب زوتنەوەی گۆڕان و ئیسلامییەکان ئاشکراکراوە,بەڵام ئایا ھەڵوێستی خەڵک چی دەبێت لەبەرامبەری ھەبوونی داھاتی زۆری سەرجەمیان؟؟ !! ئایا خەڵکی کوردستان پەنجەی خۆی دەگەزێت لەسەرئەوەی دەنگی بەوان داوە و وشیاربۆتەوە بەجۆرێک کەجارێکی تر دەنگیان پێنەداتەوە .

یان دیسان فرێوی قسەبریقەداروبەڵێنەچەندبارەکانیان کاریان تێدەکات ودەنگیان پێدەداتەوە؟ گرینگ ئەوەیە خەڵک جارێکی تر ھەڵنەخەڵەتێت وبەقسەیان نەکات.لەوانەیە لەداھاتوودا دیسان ھەواڵی بەرپرسێکی تربزانین کە پارەی زۆر وداھاتی دارایی ئەم بەرپرس وسەرۆک وئەندامانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی و وەزیروئەندام پەرلەمان و ....ھیتدخەڵک سەرسام بکات وبیکاتە ھەواڵ .

ئایا ھەموو لایەک نازانن کە ئەو ھەموو فێلاوباخچەی قەراخ شاروشارۆچکەکان وسەرجادەوشوێنەگرینگ وبەنرخەکان وھوتێلەراقی وبەرزو کۆمپانیاڕێگاپێدراوەکان بۆکاری بازرگانی وبەرھەمھێنان وکۆمپانیاجۆراوجۆرەکان کەھی خۆیانە یان شەریکەبەشن و پارەی دزراوی خەڵکە,کەلەئێستادا فەرمانبەرومامۆستاکانی بەچەندمانگ جارێک نێوەموچەیەک وەردەگرن!!ئایاداھاتی فرۆشتنی نەوت وداھاتی گومرگەکانی ناخۆ وبوارەبازرگانییەکانی ترچی لێدێت؟!

بێگومان سەرجەم پارەکان لەلای ئەوبەرپرسەیان ئەم بەرپرسەیە یان ئەو سەرۆک وسکرتێرە حیزبە.لەپارتی ویەکێتی وگۆڕان وئیسلامییەکانە.ھەربۆیەشە کۆمەڵگای باشووری کوردستان گیرۆدەیە بەقەیران وکێشە جۆراوجۆرەکان لەبەرئەوەی خاوەنی ئەم جۆرەسەرکردەوسەرۆکانەیە کەس نازانێت داھات وپارەیان چەندھەیە؟!یان چۆن ئەوداھات وپارەیان پەیداکردووە؟!ئایا کاروئیشی چەندساڵەیان چی بوو؟! ئایائەوان کەپارەیان زۆرە سیاسی بوون یان بازرگان؟؟! ئەگەربازرگانیش بوون چۆن بوونەبازرگان؟؟!!

ئەم پرسیارانە پێویستەسەرجەم سەرۆک وسکرتێرو وەزیروئەندام پەرلەمان ووەزیرووبەرپرسەکان وەڵامیان بدەنەوە لەبەردەم دادگایی خەڵکدا بەجۆرێکی مەدەنی ودیموکراسیانە, چونکەئەگەر دەسەڵاتێکی سیکۆلارومەدەنی ھەبێت بەشێوەیەکی ڕاست وڕاستگۆیانە بەدوایی داھاتی سەرجەمیاندابچێت ھی زۆرینەیان نایاسایی وناشەرعی یە,بەجۆری دزی وگەندەڵی بنیاتندراوە وکۆیانکردۆتەوە,کۆمەڵگاش رزگاردەبێت لەدەست گەندەڵی ودزی وقەیران وکێشەوگرفتەجۆراوجۆرەکان.

نەفرەفرەت لەسەرجەم ئەوانەی کەبەنایاسایی وگەندەڵی ودزی پارەوداھات کۆدەکەنەوە.
سەرکەوتوبێت تێکۆشان بۆ سیستەمێکی سیکۆلاروشارەستانی وئازاد دوورلەگەندەڵی ودزی.


٦\١٢\٢٠١٦
Abdulrehman.rasul@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک