١٥\٢\٢٠١١
پێویسته سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب و خانمه‌کانیان
ناوی خۆیان له« گیتس» دا تۆماربکه‌ن.

ره‌زا شوان
سه‌رۆکه‌کان و خانمه یه‌که‌مه‌کانی عه‌ره‌ب
، خویان و منداڵه‌کانیان و خزمه‌کانیان و خزمی خزمه‌کانیان و بنه‌ماڵه‌کانیان
و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان و نۆکه‌ر و خوبزه‌کانیان خۆشبن ، ته‌مه‌ندرێژبن
، حوکومدرێژبن ، تێر و ته‌سه‌لبن ، ده‌وڵه‌مه‌نتربن ، شوێن نه‌مێنی
پاره و زێڕه‌کانیانی لێ دابنێن ، پایه‌دارتر و ده‌سه‌ڵاتدارتر بن..
ئیتر به‌لایانه‌وه گرنگ نییه ، که زۆربه‌ی زۆری ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌کانییان
،برسی و توینی بن ، نه‌دارا و نه‌بوو بن ، ڕه‌شوڕووت بن، گه‌دا وسواڵکه‌ر
بن، حه‌سره‌ت له دڵ و ڕه‌نجه‌ڕۆ بن ، له‌به‌ر بێ به‌رگی ڕه‌ق هه‌ڵێن ،
بێ تیمار و بێ ده‌رمان سه‌ربنێنه‌وه ، بێ پاره و بێ کار بن ،و...هتد.
ئه‌مانه جێی داخ و خه‌م و په‌ژاره‌یان نییه..به‌ڵکو ئه‌وان ته‌نها له
هۆڵی خۆیان دان و ، خه‌ریکی به‌زم و ڕابواردن و خه‌رج کردن و دزی و
فیزیی خۆیانن.
خوانی سه‌رۆکه‌کان و ماڵ ومنداڵه‌کانیان ، ڕۆژی سێ جار به خۆشترین و
نایابترین خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆش ده‌ڕازێننه‌وه ، که به تایبه‌تی
له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌یکڕن و بۆیان ده‌هێنن، هێنده ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه
، له به‌ر زۆرخوارد ده‌ست به ورگی ئه‌ستوور و ئاوساویانه‌وه ده‌گرن
و ده‌ڕشێنه‌وه.. چ باکیانه زۆربه‌ی زۆری ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌کانیان نان
و پیازیشیان ده‌ست نه‌که‌وێ و له برسان دا سکیان به پشتیانه‌وه
بنووسێت و، شه‌و تا به‌یانی قۆڕه‌ی سکیان بێت ، ڕه‌نگ زه‌رد و لاواز
دوو پیاڵه خوێن له گیانیان دا نه‌بێت..دایکانیش شه‌و تا به‌یانی
فرمێسک هه‌ڵبڕێژن و چۆڕێ شیر نه‌بێت ساواکانیانی پێ ژیربکه‌نه‌وه ،
منداڵه‌کانیان به پێ خاوسی و چڵکن و پڵکنی ڕۆژی هه‌شت نۆ پاشه‌ڕۆگه و
ناوی به‌رمیلی به‌رده‌م ماڵان ده‌پشکنن ، پاشماوه‌ی پارووه که‌ڕووگرتووه‌کان
ده‌خۆن.
منداڵانی سه‌رکۆماره‌کان و ده‌سه‌ڵات دارانی عه‌ره‌ب ، له به‌رزترین
زانکۆکانی جیهان دا ده‌خوێنن و، جیهان په‌ی ده‌که‌ن و، له خۆشترین
هوتێل و پایته‌خت و شاره خۆشه‌کان دا که‌یف و سه‌یفی خۆیان ده‌که‌ن ،
ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه ،به چه‌پ و ڕاست دا خه‌رج ده‌که‌ن و ده‌کڕن ، بۆ
نا نه پشتیان به‌و پاره‌یه‌وه ئێشاوه و نه تنۆکه ئاره‌قێکیشیان له
پێناوی به ده‌ستهێنانی دا ڕشتووه..به‌ڵام زۆربه‌ی منداڵانی گه‌له‌کانیان
یا نه‌خوێنده‌وار و نه‌زانن ، یا له‌به‌ر نه‌بوونی و په‌یداکردنی بژێوی
ژیانیان وازیان له قوتابخانه هێناون،به کوێره‌وه‌ری ومه‌ینه‌تی و به‌بێ
نازی، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.. به‌شی زۆری هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب نه‌ک
پایته‌ختی وڵاتان ، به‌ڵکو له‌به‌ر ده‌ستکورتی پایته‌خته‌کانی وڵاته‌کانی
خۆشیان نه‌دیوه.
سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و خانمه یه‌که‌مه‌کانیان ، له به‌هه‌شتی
کۆشکی مه‌ڕمه‌ڕی و زێڕین دا ، به‌جلوبه‌رگی ئاورێشمینه‌وه ، له ناو
نوێنی گه‌رم و نه‌رم دا ، شه‌و تا به‌یانی قاقا لێده‌ده‌ن و خۆیان ده‌گه‌وزێنن..
ئه‌مان که‌ی له خه‌می هه‌ژار و بێ کاری و بێ نان و ئاوی گه‌له‌کانیانن
، که له‌ناو کونج و که‌لاوه و خانووه ته‌پێوه‌کان به کولله مه‌رگی
ده‌ژین و به فرمێسک ڕشتن و گریان ڕۆژ ده‌که‌نه‌وه،له به‌ر دڵۆپه‌ی
باران، به‌بێ نوێن و ئاگر و نان ، له سه‌رما ده‌له‌رزن و شه‌قه‌ی
دانیان دێ.. به‌ده‌م نه‌خۆشی و ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن.
وڵاتانی عه‌ره‌بی له ڕیزبه‌ندیی پێشه‌وه‌دان،له لووتکه‌ی گه‌نده‌ڵیی
سیاسی و ئیداری دان، له فه‌سادی و له‌شفرۆشی دا، له هه‌ژاری و نه‌بوونی
دا ، له زۆڵم و زۆرداری دا ، له سه‌رکوتکردنی ئازادی دیموکراتی دا ،
له شڕه‌خۆری و به‌رتیل وه‌رگرتن دا ، له پێشێل کردنی مافی مرۆڤ دا ،
له پیاوسالاری و چه‌وسانه‌ه‌ی ئافره‌ت دا ، له نایه‌کسانی و نا دادپه‌روه‌ری
دا ، له جه‌رده‌یی و دزی دا، له...هتد.یه‌که‌مینن ئه‌م نه‌هامه‌تییانه
و دیارده زه‌قانه ، سۆز و ویژدان و به‌زه‌یی سه‌رکرده چاوچنۆک و
دڵڕه‌ق و زۆرداره‌کانی عه‌ره‌بی نه هه‌ژاند.. گرنگ به‌لای ئه‌مانه‌وه
درێژترین ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له دسه‌ڵات و دزیی سامان و سه‌روه‌تی
وڵاته‌کانیانن.. ئه‌وه‌ی که سوێی لێ ناخۆن و به خه‌یاڵیان دا نایه‌ت
برسێتی و نه‌بوونی و هه‌ژایی گه‌له‌کانیانن.. ئه‌م سه‌رکرده عه‌ره‌بانه
به هۆی زۆریی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و میدیاکانیان، ڕاستییه‌کانیان چه‌واشه‌کردوون
و، وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن ، که خۆشه‌ویستی گه‌له‌کانیان ، گوایه له
«٩٩ ٪ »ی گه‌ل متمانه‌ی پێیان به‌خشیوه ، که درێژه به سه‌رۆکایه‌تییه‌کانیان
بده‌ن ، له دوای خۆشیان کوڕه‌کانیان جێیان بگرنه‌وه ، دوای ئه‌وانیش
کوڕه‌زاکان و کچه‌زاکانیان شوێنیان بگرنه‌وه.. تا دزییه‌کانیان ئاشکرا
نه‌بێت .. هه‌ر وه‌کو که‌سانی تر له وڵاته‌کانیان دا نه‌بن ، که له‌وان
دڵسۆزتر و شایسته‌تر بن.. به‌ڵی ئه‌مه‌یه ڕاستیی په‌تا و گه‌نده‌ڵیی
ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی له وڵاتانی عه‌ره‌ب دا. سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب
وه‌کو مێرده‌زمه گه‌له‌کانیان مه‌ره‌خه‌سکردووه.
کورد وته‌نی : « برسێتی ڕه‌گی هاری پێوه‌یه » یا : « جام پڕبووه و
لێی ده‌ڕژێ» چیتر گه‌لی عه‌ره‌ب له وڵاتانی عه‌ره‌ب دا خۆیان پێ نه‌گیرا
، به گڕ له‌خۆبردانی « محه‌مه‌د بو عه‌زیز» گڕی ئاگره‌که‌ی ته‌شه‌نه‌ی
کرد و دوای تونس، میسری گرته‌وه..لاوانی میسر له « ٢٥/ ١/ ٢٠١١» دا ،
له دژی فه‌رعه‌ونی میسر« حوسنی موباره‌ک »که سی ساڵه مسرییه‌کان ده‌چه‌وسێنێته‌وه
ڕاپه‌ڕین، ڕاپه‌ڕینی « نـان و ئـازادی » حوسنی موباره‌کیش نه‌یتوانی له
به‌رده‌م بوومه‌له‌رزه‌ی ڕاپه‌ڕین و، شه‌پۆڵی توڕه‌یی گه‌لی میسری ڕه‌سه‌ن
دا دوای هه‌ژده ڕۆژی بێ وچانی ڕاپه‌ڕین و کۆڵنه‌دان ، حوسنی موباره‌ک
یان ناچارکرد که ملی که‌چ خواسته‌کانیان بێت.. له ڕۆژی هه‌ینی «
١١/٢/٢٠» دا، ده‌ستی له ده‌سه‌ڵا ت هه‌ڵگرت و، به دزییه‌وه هه‌ڵهات..
بانکه‌کانی سویسراش پاره‌کانیان لۆک کرد.. دڵنیام که گه‌لی میسر وازی
لێ ناهێنن و، له‌سه‌ر تاوانه‌کان و دزییه‌کانی ده‌یده‌ن به دادگا ، تا
به سزای ڕه‌وای خۆی بگه‌یه‌نن..ده‌بێ دوای ئه‌م نۆره‌ی کام سه‌رکرده‌ی
تری عه‌ره‌ب بێت؟
بێگوومان چاره‌نووسی زۆربه‌ی سه‌رۆکه‌کانی تری وڵاتانی عه‌ره‌ب ، له‌چاره‌نووسی
زین العابدین « زین الهاربین »عه‌لی و حوسنی موباره‌ک و سه‌دام حوسێن
باشتر نابن. بابزانین له کۆتایی دا کام سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌ب له «
مۆندیالی هه‌ڵهاتن و خۆشاردنه‌وه » دا ، کاسه‌که به ده‌ست ده‌هێنێت..
ده‌شێش له‌م ڕووه‌وه نومره‌یه‌کی باڵای جیهانی ی نوێ تۆمار بکه‌ن..ئه‌مه
ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌تانه ،که نه پاره و نه منداڵ ، نه پاسه‌وان و
نه هێز ، نه ده‌ستوپێوه‌ن و نه خزم و خوێش ، به فریاتان نه‌که‌وتن..
له سه‌ریکیشه‌وه پیاو گریانی بۆتان دێ ، که له چ حاڵێک دان و ، چۆن
ڕسوا و سووک و شه‌رمه‌زار بوون و، چۆن له لووتکه‌ی دیکتاتۆریه‌ت و
خوڕین دا، گلۆربوونه‌وه و، که‌وتنه بن ده‌ست و پێ و، به‌زه‌یی گه‌له‌کانتانه‌وه
، ئه‌مه‌ش ئاکامێکی چاوه‌نواڕ کراوبوو ، ئاکامی هه‌موو دیکتاتۆر و زاڵم
و زۆردار و سته‌مکار و له خۆباییه‌که.. خۆتان کرد به گالته‌جاڕ و،
بوونه په‌ندی زه‌مانه.
شاعیری نه‌مری کورد مان « پیره‌مێرد » ده‌ڵێ :
« هیـچ که‌سـێک له‌سـه‌ر حــاڵێ نامێـنی ــــــ کـوا ئـه‌و پـاشـایه‌ی
زیـنـدوو بـوو دوێـنی »
زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و خانمه یه‌که‌مه‌کانیان ، به
درێژایی حوکمڕانی و ده‌سه‌ڵاتیان ، به‌بێ ترس خه‌ریکی دزینی پاره و
زێڕ و سامانی وڵاته‌کانیان بوون ، ئێستاش هه‌ر خه‌ریکن ، ئه‌م پارانه‌ش
مۆلکی گه‌له‌کانێانه و له نان و ژیانی ئه‌وانیان بچڕیوه‌ته‌وه..چ
خۆیان و چ ژنه‌کانیان ، دزیه‌کی بێ تام و ڕاده‌به‌ده‌ریان کردووه. له
ڕیزبه‌ندی جیهانی دا ،له دزینی سامانی گه‌له‌کانیان دا ، سه‌رۆکه‌کانی
وڵاتانی عه‌ره‌بی و ژنه‌کانیان، پاڵه‌وانترین سه‌رکرده‌ن و،که‌س نییه
بتوانێت له دزی دا ململانیان له‌گه‌ڵ دا بکات ، به‌ڵکو به‌رزترین
نورمره‌یان له‌م ڕووه‌وه به‌ده‌ست هێناوه ، بۆیه شایانی ئه‌وه‌ن که
له تۆماری« گیتـس» دا ،بۆ باڵاترین نومره، ناوی خۆیان و خانمه‌کانیان
له به‌شی باڵاترین نومره له دزی دا تۆمار بکه‌ن.. به کورتی باسی سه‌رمایه‌ی
هه‌ندێکیان ده‌که‌م :
* سه‌رمایه‌ی حوسنی موباره‌ک زیاتر له « حه‌فتا ملیار دۆلاری ئه‌مریکی
» یه، که به ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌س له جیهان دا داده‌نرێت..ده‌وڵه‌مه‌نترین
ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان که به فه‌رمی له ڕیزبه‌ندی دا،ناوی نووسراوه«
بیل گیتس »ه، که هاوڵاتییه‌کی ئه‌مریکی یه و خاوه‌نی « په‌نجا ملیار
دۆلاری ئه‌مریکی »یه ، که له‌رێیی کارکرن له که‌رتی به‌رنامه‌ڕێژی و
زانیاری دا ، په‌یدای کردووه و باجی به حکوومه‌تی ئه‌مریکی داوه ،
به‌شی هه‌ره زۆری پاره‌که‌شی ، به‌خشی یه هه‌ژاره‌کان و برسییه‌کانی
ئه‌فریقیا و ئاسیا، به‌شێکیشی به‌خشی یه مه‌ڵبه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه
و تۆژینه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی داوده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیییه‌کانی
شێرپه‌نجه و ئایدز..خۆ ئه‌گه‌ر بێت و حوسنی موباره‌ک، ئه‌و حه‌فتا
ملیار دۆلاره‌ی ببه‌خشێت به هه‌ژار و ره‌شوڕووت و برسییه‌کان، نه‌ک هه‌ر
له میسردا، به‌ڵکو له هه‌موو کێشوه‌ری ئه‌فریقادا، هه‌ژاری و برسێتی
نامێنی .. به‌ڵام مه‌حاڵه که شتی وا له ده‌ست ئه‌م جۆره چاوچنۆکانه
بێت.
* سه‌رمایه‌ی خانمی یه‌که‌می میسر« سۆزان موباره‌ک »« پێنج ملیار
دۆلاره»ه.. که له پاره‌کانی پرۆژه خزمه‌تکوزارییه‌کانی به ناوه
بۆ « منداڵان و دایکان » دزیوه.
* سه‌رکۆماری هه‌ڵهاتووی خۆشاراوه‌ی له ده‌سه‌ڵات لادراوی تونس زین
العابدین عه‌لی. سه‌رمایه‌که‌ی « چل و شه‌ش ملیار دۆلار »ه.. به‌شی
زۆری لۆک کران.
* خانمی یه‌که‌می پێشووی تونس « له‌یلا ته‌رابلوسی » ژنی زین العابدین
بن عه‌لی سه‌رمایه‌که‌ی« چل و پێنج تۆن زێڕی عه‌یار بیست و چواره » ته‌نها
فریای یه‌ک تۆن و نیو که‌وت که له‌گه‌ڵ خۆی دا بیبات..خوا ده‌زانیت که
چه‌ند ملیۆن دۆلاریشی هه‌یه.
با هه‌ر له ناوبردنی ناوی خانمه یه‌که‌مه دزه‌کان دا ،
ناوی ژنی دیکتاتۆری لادراوی فلیپین به‌رین« ئیمیڵدا مارکۆس »خانم،که
ژنێکی زۆر جوان شۆخ و شه‌نگ بوو.. له مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا
خراپترین ناوبانگی له گه‌نده‌ڵی دا هه‌یه. ده‌ڵێن ئه‌م ژنه ، ته‌نها
له جۆره‌کانی پێڵاودا ، هه‌زار جووت پێڵاوی له نایابترین چه‌رمی پاکی
گران به‌ها هه‌بوو.. که‌سیش ئه‌و نهێنییه نازانێت بۆ « ئیمیڵدا »
هێنده ئاره‌زووی له پێڵاوی نایاب بووه.. به پاره‌ی ئه‌م هه‌موو
پێڵاوانه هه‌ژاره‌کانی دوورگه‌کانی فلیپین تێر خۆراک ده‌بوون ..به‌ڵام
هێنده نه‌ژیا که ده‌یه‌کی ئه‌و پێڵاوانه‌ی له پێ بکات.
* « ئه‌حمه‌د عز » ڕازگری پارتی نیشتمانی ی ده‌سه‌ڵاتداری میسر ـ که
له چاو میسرییه‌کانه‌وه هاوشێوه‌ی پارتی به‌عسی شۆڤێنی عێراق بوو ـ
ده‌ستی به‌سه‌ر بازرگانیی ئاسان دا گرتبوو، سه‌رمایه‌که‌ی « هه‌ژده
ملیار جونه‌یهی » میری یه. سه‌رکرده‌کانی تری ئه‌م پارتییه سه‌رمییه‌کانیان
له نێوان « سێ تا یانزه ملیار جونه‌یهه » تادێته سه‌ر یه‌ک ملیار
که ژماره‌یان زۆره.
* به‌راورد له نێوان مووچه‌ی ساڵانه‌ی حوسنی موباره‌ک و سه‌رۆکی ئه‌مریکا
دا. مووچه‌ی ساڵانه‌ی موباره‌ک زیاتر له دوو ملیار و دوو سه‌د
ملێون دۆلار بووه ، به‌ڵام مووچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆکی به‌هێزترین
وڵاتانی دنیا ـ ئه‌مریکا ـ نزیکه‌ی نیو ملیۆن دۆلاره ، دوای ته‌وابوونی
ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی یه‌کسه‌ر ده‌بێت ماڵه‌که‌ی له کۆشکی سپی دا
بگوێزێته‌وه و به دوای ئیش و خانوودا بگه‌ڕێت. ئه‌مه ئه‌و سه‌رۆکه
ئه‌مریکییانه ناگرێته‌وه که پێش ئه‌وه‌ی که ببن به سه‌رکۆمار
خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.
* شای کۆچکردووی ئوردن زیاتر له « هه‌ژده ملیار دۆلاری » لێ به‌جێما.
* شای کۆچکردووی ـ پێش شای ئیستای ـ وڵاتی سعوودیا بێجگه له زێڕ و
دوڕ و گه‌وهه‌ر و ئه‌ڵماسی به‌نرخ ، پاره‌ش « سی و سێ ملیار دۆلاری» به
جێهێشت.
* دیکتاتۆره گۆڕبه‌گۆڕه‌که‌ی خۆشمان که له نێو کونه مشکه‌که‌دا
گرتیان « حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلاوری »پێ بوو ڕه‌نگه له‌وه زیاتری بۆ
هه‌ڵنه‌گیرابێت ، به‌ڵام گۆڕبه‌گۆڕه‌که‌ی کوڕیشی« قوسه‌ی»به ڕۆژێک پێش
رزگارکردنی عێراق له « ٢٠٠٣» دا « یه‌ک ملیار دۆلاری »ی له بانکی مه‌رکه‌زیی
عێراقی دا کێشایه‌وه .. به‌ڵام سه‌رمایه‌ی سه‌دام یش له چه‌ند
ملیارێک که‌متر نییه ، هێشتا به ته‌واوی ئاشکرا نه‌بووه.. خانمه یه‌که‌مه
لێقه‌وماوه ده‌ربه‌ده‌ره ئۆقره‌نه‌گرتووه کۆنه‌که‌ی عێراق « ساجده
خیراڵله الگلفاح » ی ژنی سه‌دام حوسێن. له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ژنه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان دا بوو ، تا ئێستا نازانرێت سه‌رمایه‌که‌ی به
ناوی کێوه‌یه و له چ ده‌زگا و کۆمپانییه‌ک دا به‌کاری هێناوه.
* بۆ پێکه‌نینیش ده‌یگێڕمه‌وه ، له دوای کۆتایی جه‌نگی که‌نداو ، نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان گه‌مارووی نێوده‌وڵه‌تیی ئابووری خسته سه‌ر عێراق .
گرانی و بێ کاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی و برسێتی به‌شێکی زۆری عێراقییه‌کانی
گرتووه ، جگه له بنه ماڵه‌ی سه‌دام و عۆجه‌یی و تکریتییه‌کان و سه‌رکرده
و ڕه‌فیق و شه‌فیقه‌کانی به‌عسی شۆڤێنی نه‌بێت. سه‌دام له وتارێکی دا،
داوی له گه‌لی عێراق کرد که بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌مارووی
ئابووری خۆڕاگرن ،له جێی ئه‌وه‌ی ساڵی چه‌ند ژێرکراسێک بکڕن ، ته‌نها
یه‌ک ژێرکراس بکڕن . به‌ڵام له ڕاستی دا ، زۆربه‌ی گه‌لی عێراق به
دوو ساڵ جاریکیش ژێرکراسێکی هه‌رزانباشیان بۆ نه‌ده‌کڕرا، زۆربه‌ی
جلوبه‌رگه‌کانیان پێنه ڕێژیان کردبوو..بێکومان هه‌ر قسه‌یه‌ک سه‌دام
بیکردایه، له یاساش یاساتریان ده‌زانی ، هه‌ر وه‌کو به‌عسییه‌کان
خۆیان ده‌یان وت : « اذا قال
صدام ، قال العراق » واته ئه‌گه‌ر سه‌دام
وتی ،عێراق وتوویه‌تی. ئێتر کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و به‌عس ، ده‌که‌وتنه
گیان خه‌ڵکی بۆ جێ به جێکردنی قسه‌کانی سه‌دام ..ئه‌وکاته پارێزگاری
که‌رکوک « هاشم حه‌سه‌ن مه‌جید » برای گۆڕبه‌گۆڕ« عه‌لی کیمیاوی »
بوو..هاشم حه‌سه‌ن له قوتابخانه‌یه‌کی گه‌ڕه‌کی شۆڕیجه‌ی کوردنشینی
شاری که‌رکوک داـ وا بزانم له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شۆریجه بووـ به‌زمانی
هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌وه وتبووی ئه‌گه‌ر عه‌لی ی برام « عه‌لی کیمیاوی »
بێت ، باش بزانن که منیش « هاشم تیزاب »م.. بابێینه‌وه سه‌ر جێ به‌جێکردنی
داواکه‌ی سه‌دام.. من ئه‌و کاته مامۆستا بووم له قوتابخانه‌ی ١٤ی ڕه‌مه‌زان
له گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوه له شاری که‌رکوک دا.. پێیان وتین ده‌بی ڕۆژی
دوو شه‌ممه هه‌موو مامۆستاکان و ئه‌و ژنه کارگوزاره‌شتان،بچن بۆ
دیوانی پارێزگا و له‌وێ دا، له به‌رده‌م جێگری پارێزگاردا، سوێند بخۆن
ساڵێی له یه‌ک ژیرکراس زیاتر ناکڕن.. ئه‌وه‌ی ڕاست بێت من نه‌چووم
ناڵێم له چاوقایمیمه‌وه بوو، به‌ڵکو پێکه‌نینم به‌و قسه بێ مانایه
ده‌هات.. له ڕاستیش دا هه‌ر وا بوو، مامۆستاکانمان که چووبوون و
سوێندیان خواردبوو، به پێکه‌نینه‌وه بۆیان گیڕامه‌وه، که قورئانیان
دابوون که تا ساڵێکی تر ژێر کراسی تازه نابێ بکڕن..به‌ڵام هه‌ر له‌و
ساڵه‌دا،جه‌نابی سه‌رکۆمار،سه‌دام حوسێن « بیست ملیۆن دۆلاری »له جه‌ژنی
له دایک بوونی خۆی له خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت دا خه‌رج کرد . نایابترین
جگه‌ره‌ی بێگانه « چرووت » ی ده‌کێشا.. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ، له « یانه‌ی
سه‌ید ـ نادی الێید » دا ، کوڕه گۆڕبه‌گۆڕه‌کان و براکان و خزمه‌کانی
سه‌دام چه‌ندین شه‌وه ئاهه‌نگی به‌زم و سه‌ما و سووڕدان و ڕابواردنیان
ساز کرد..که به‌و پارانه هه‌موو برسییه‌کانی عێراق تێر ده‌بوون، هه‌ر
سه‌دام خۆشی وتی که گه‌ماروی ئابووری ته‌ئسیر ناکاته سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌م..سه‌دامیش
به ناوی « زێڕ به‌خشین به قادسیه » به زۆر زێڕیان له عێراق دا
چنییه‌وه و ، گواره و ئه‌ڵقه‌یان له گوێ و په‌نجه‌ی ژنانی عێراق دا
به زۆر داده‌که‌ن.. وه‌کو بینیمان زه‌مبه‌له‌که‌کان و دووشی حه‌مامه‌کانی
کۆشکه‌کانی زێڕ بوون.
ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دزییانه که له سه‌ره‌وه باسم کردن، مشتێکن له
چه‌ندین خه‌رواری دزی و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل ..
ئه‌وه‌ی که شایانی باسه و بۆته جێی سه‌رسوڕمان له لای خه‌ڵکی ، له
وڵاتێکی ئابووری بێ هێزی وه‌ک میسر ، یا تونس که به زۆری دانیشتوانی
له‌سه‌ر گه‌شتوگوزار و کشتوکاڵ ده‌ژین و زۆربه‌ی گه‌نجه‌کانیان که
ده‌رچووانی زانکۆکانن بێ کارن .. حوسنی موباره‌ک و خانمه‌که‌ی ، زین
العابدین و خانمه‌که‌ی، چۆن توانیان ئه‌و هه‌موو پاڕه زۆره
خه‌یاڵییه بدزن..؟
هه‌ر وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن و ده‌پرسن : « من این لک.. ؟» واته «له کۆێت
بوو..؟ »
له ماراسۆنی ماوه‌ی حوکمڕانیش دا ، دیسان سه‌رکره‌کانی عه‌ره‌ب له
پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی دان، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به لادا نه‌یه‌ن، نیازیان
نییه که ، کورسییه‌که‌یان چۆڵ بکه‌ن..دوای خۆشیان کوڕه‌کانیان جێیان
ده‌گرنه‌وه.. بۆ نموونه شا حوسین شای ئوردن بۆ شا عه‌بدوڵڵای کوڕی
به‌جێ هێشت ، حافز ئه‌سه‌د بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی کوڕی به‌جێ هێشت ، هه‌ر
به‌م شێوه‌یش میرنشینه‌کان و مه‌مله‌که‌ته‌کانی نیوچه دوورگه‌ی
عه‌ره‌بیش تا ده‌گاته وڵاتی مه‌غریب..هه‌ریه‌که له
سه‌رکره‌کانیان،کوڕه‌کانی خۆیان بۆ جێگره‌وه‌یان ڕاسپاردووه و
ئاماده‌کردووه.
به‌ڵام وا چه‌وساوه‌کان و برسی و هه‌ژاره‌کان ، نانخواز و
ئازادیخوازه‌کان ،ڕاپه‌ڕین و شووره‌ی بێ ده‌نگی و ترسیان ڕمان، کۆشکی و
ته‌ختی دیکتاتۆریه‌ت و زۆردارییان هێناوه‌ته له‌رزین، چۆقیان خستووه
دڵی سه‌رانی عه‌ره‌به‌وه.« شۆڕشی سپی»یان له هه‌موو جیهان دا، بۆته
مایه‌ی شانازی و ڕێز و ئافه‌رین و ده‌ستخۆشی لێ کردنیان.
نوخشه‌ش بێت له گه‌لانی سوریا ، ئێران ، یه‌مه‌ن ، جه‌زائیر ، سودان ،
تورکیا ، ئوردن ، سعوودیه ، لیبیا ، میرنشینه‌کانی نیوچه دوورگه‌ی
عه‌ره‌بی ، هه‌موو گه‌له چه‌وساوه‌کانی تری دنیا ، که سه‌رۆک و
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان له پێناوی گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان دا، بێ
به‌زه‌ییانه ده‌یان دۆشن.. به‌ڵام هه‌موو زۆردارێک، هه‌موو سته‌مکارێک
، داگیرکه‌رێک ، له خۆباییه‌ک ، دز و جه‌رده‌یه‌ک ، زووبێت ، یا
دره‌نگ ، چاره‌نووس و ڕۆژه ڕه‌شێکیان هه‌یه،دوو قات و سێ قات باجی
سته‌م خراپه‌و کرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه.. نه ئه‌و
پارانه‌ی له گه‌له‌کانیان دزیویانه ، نه منداڵ و خزم و
بنه‌ماڵه‌کانیشیانان فریایان ده‌که‌ون ، نه ده‌شتوانن له‌و هه‌موو
کۆشک و ته‌لار و به‌هه‌شته زێڕین و نایابانه‌ی درووستیان کردووه ،
تیا بسره‌ون ، کونه مشکیان لێ ده‌بێت به قه‌یسه‌ری و هه‌موو زه‌وییان
لێ ده‌بێت به ئاگر و دۆزه‌خ .. نازانم بۆ تا ئێستا سه‌رانی عه‌ره‌ب ،
په‌ندیان له ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ی ، که دڕنده‌ترینی دیکتاتۆره‌کان ،
به‌ڵکو ترسنۆکترین و ڕسوا و به په‌ندبووترینی دیکتاتۆره‌کان، فس‌فس
پاڵه‌وانی عروبه، سه‌دام « هه‌دام » حوسێنی برایان . دووچاری بوو؟؟ وا
ڕه‌شه‌بای تووڕه‌یی هه‌ڵی کرد..شه‌پۆڵی ڕاپه‌ڕێن، هه‌موو ئه‌و
سه‌رکۆمار و شا و ده‌سه‌ڵات دارانه‌ی، که نه‌یان توانیووه له دڵی
گه‌له‌کانیان دا خۆیان شیرین بکه‌ن و ، جێی خویان بکه‌نه‌وه ، نه‌یان
توانیوووه به خزمه‌تکردن دڵسۆزی و په‌رۆشی خۆیان بۆ گه‌له‌کانیان
بسه‌لمێنن ، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، نان و ئازادی و دیموکرتیان
له گه‌ل زه‌وت کرد بوو، گه‌ل ته‌نها ئه‌رکی له‌سه‌ربوو ، به‌ڵام مافی
نه‌بوو ..ده‌بوایه که‌ڕ و لاڵ بوایه.. به‌ڵام ئه‌و په‌نده کوردی یه
ڕاسته: « هه‌موو شتێ له بێ هێزی دا ده‌پسێت، ته‌نها سته‌مه که
له ئه‌ستووری دا ده‌پسێت ».. کاتی ئه‌وه هاتووه ، که گه‌لانی
عه‌ره‌ب تۆڵه‌یان ئه‌و هه‌موو ناهه‌قی و سته‌مه‌ی لێیان کراوه، له
سه‌رکرده‌کانییان بکه‌نه‌وه و، ڕاپێچی زبڵخانی مێژوویان بکه‌ن و ،
بیان که‌ن به
په‌ندی زه‌مانه.
١٢\٢\٢٠١١
-
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|