په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٨\٢٠١٢

پێویستییمان بە چاکسازیی ریشەیى هەیە لە سیستەمى بەرێوەبردنى وڵاتدا.


عومەر حوسێن قادر    


خەمەکان لە کوردستان ئەوەندە زۆرن پیاو ناتوانێت لێیان دەربازببێت هەندیک لە خەمەکان زۆر گەورەن و هەندێکیشیان بچوکن لە هەندێکیان حکومەت لێیان بەرپرسیارە لە هەندێکیشیان مرۆڤ خۆى وەلە هەموشیان نەبونى یاسا بۆنمونە ئەگەر سیستەمى وڵاتێکى ئەوروپیى تەماشابکەین مافى مرۆڤ زۆر بەباشى پارێزراوە وە هەمو ئاسان کاریێکى بۆ ژیانى رۆژانەى خەڵکى دابین کردوە هەر لە شوێنى نیشتە جێبوون و پەیدا کردنى کار و خوێندن و پاراستنى ئەمن و ئاسایش و بیمەى کۆ مەڵەیەتى و هەمو خزمەت گوزاریێک کە شایستەى مرۆڤ بێت هەر لە مناڵیەوە تاوەکو پیرى لەویێ حکومەت خەم خۆرى خەڵکەکەیە لە وڵاتە پێشکەوتوەکان مرۆڤ بە پێى یاسا هەڵسو کەوت دەکات چونکە هەموشتێک بەیاسا رێکخراوە مافو ئەرک بەپێى یاسا بۆ هەمو تاکێکى ناو کۆمەڵگاکە دیارى کراوە چ حکومەت چ خەڵکەکە پێیەوە پابەندن لە گەورەترین کەسى پۆستدارەوە تاوەکو بچوکترین تاکى بێ پۆست یەکسانن لە بەردەم یاسادا ( روسکو باوند"ى توێژەریش لەو باوەڕەدایە کە یاسا زانستى ئەندازیارى کۆمەڵایەتیە کە لە ڕێگەیەوە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە کۆمەڵگەیەکى ڕێکخراوى سیاسیدا ڕێکدەخرێت)وە ئەو دەوڵەتەشى کە زیاتر یاساکانى گوزارشت موعانات و پێویستیەکانى و چارەسەرى کێشەکانى بکات ئەوە لە دەوڵەتە هەرە مۆدێرن و پێشکەوتوەکانە لەو بارەوە (یاساناس سافینی دەڵێت یاسا لەلاى هەر گەلێک گوزارشتە لە روحى ئەو گەلە و ڕەنگدانەوەى بلیمەتیە تایبەتیەکەیەتى )ئەگەر یاسا لەناو کۆمەڵگەدا نەبێت هەمیشە بەهێز زاڵدەبێت بەسەر بێهێزدا و تەنها هێز کێشمەکێش و ململانێکانى ناو کۆمەڵگا یەکلایى دەکاتەوە بێگومان لۆژیکى هێزیش لە ئاژاوەگێڕى و کوشتن وبرین نزیکترە وەک لە داد و یەکسانى، بەپێچەوانەوە هەبونى یاسا هاوسەنگى دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگا و هەموو کەسێک بەوە دەگات کە شایەنێتى و ئەو هەستە لەلاى تاک دروستدەبێت کە ئازادیەکانى پارێزراوە و فەلسەفە و کارى یاساش کە ڕێکخستنى ئازادیەکان و پاراستنیان دێنێتەدى و مەبەستەکانى پێکەوەژیان دەبێتە شتێکى پراکتیزە و واقیعى.

 

بەڵام بەداخەوە لەلاى خۆمان بەهۆی نەبونى یاسایەکى گشتکیرىو رێکو پێکەوە کە هەمو تاکێک یەکسانبێت کێشە و ملمڵانێ کۆمەڵایەتیەکان وەک تراژیدیایەکى چارەویست سەرهەڵدەدەن بەهۆى جیاوازى بەرژەوەندى حیزبى و رەگەزی و هەڵوێستى تاکەکانەوە ،هەر حیزبێک یان تاکێک دەیەوێت لە هەموو باشیەکاندا و لە هەموو ئەو لایەنە دیارانەدا کە لە کۆمەڵگەدا بە چاکە کارىو سەربەرزى دادەنرێن پشکى شێرى بەربکەوێت.

 

ئا لێرەوە کێشەى بەیەکدادانى بەرژەوەندیەکان ڕاستدەبێتەوە یاسا وجودى نامێنێت هەوڵى یەکتر سرینەوە دەدرێت ، جا بۆ ئەوەى تاکێک یاحیزبێک دەستدرێژى نەکاتە سەر مافى ئەویدى و بێسڵەمینەوە پێشێلى یاسا نەکات هەبونى یاسا ێکى رێکو پێک شتێکى باشوو حاشا هەڵنەگرە هەتا ڕێگەبدرێت بە هەر کەسێک و لەیەنێک کە ئەو مافانەى کە هەیەتى مومارەسەى بکات و پارێزگارى بۆ مافە ڕەواکانى تاک دابین بکات، بەداخەوە لە کوردستاندا دور لە یاسا هەرکەسەو بۆخۆیەتى چەندین تاوانى کوشتنى ژنان و دزینى سەروەتو سامانى ئەم ولاتە ئەنجام دەدرێت و بەبێئەوەى هیچ ترسێکیان لە سزادان و لە یاسا هەبێت خەڵکە بەشمەینەتوو فەقیروداماوەکان لە پلەى خوارەوەن و کەم دەرامەتو بێ خزمەت گوزارو بێ بیمەى کۆمەلایەتین سەروەتو سامانى ئەم وەلاتە دور لە یاساو دوور لە هەمو پێوەریکى ئینسانى ئەخلاقى زۆر بە ناعادیلانە دابەش دەکرێت ئێستاش زۆرن ئەوانەى خەمى پەیدا کردنى نان و پیداویستیەکانى رۆژانەى خێزانەکەیەتى سەرەراى ئەم هەموو سەروەت و سامانەى وڵات کەبەشى هەرەزۆرى بەفیرۆ دەروات و دە چیتە باخەڵى چەند کەسێکەوە ئەگەر بەرێکو پێکى بەشیوەیەکى سیستماتیکى یاسایى دابەش بکرێت هەمو تاکێکى کورد بە ئاسودەیى و ئارامى دەژێت و کێشەى ژیانى نامێنێت بەڵام بەداخەوە کە سیستەمى بەریوە بردنى وڵات زۆر نادادپەروەرانەیە بۆیە دەسەلاتى ئەمرۆى هەرێم ئەوەندەى لە خەم حیزب و پێگەى بەهێزکردنى خۆیەتى ئەوەندە بەخەم هاولاتیانیەوەنیەو بەخەم بەرژوەندیە گشتیەکانى وڵاتەوە نییە

 

لاى هەموان ڕوون و ئاشکرایە کە ئەمڕۆ جیهان بەرە و کرانەوەى سیاسى و بەشدارى چالاکانەى پارت و گروپ و رێکخراوە سیاسیەکان دەڕوات بۆ بووژاندنەوە و پەرەپێدانى بوارەکانى ژیان و لەورێگەشەوە بەرە و بەجیهانى کردنى بوارەکانى ئابورى و کۆمەڵایەتى و دواتر سیاسیش ، بۆیە گەر بمانەوێ خەڵک و خاکى ئێمەش بەهرەمەندى ئەو ئاکامە باش و بەرچاوانە ببن کەلەژیانى فرە حیزبیەوە دەکەونەوە نابێت حیزب قۆرغى هەمو شتێک بکات بەتایبەتى حیزبى دەسڵات بۆیە پێویستە حوکمى بەرێوەبردنى ئەم وڵاتە بە شێوازێکى سەردەمیانە رێکو پێک بکرێتەوە خەڵکێکى بەئەزمونوو پسپۆر لە بوارى مافیى مرۆڤ و یاساو یەکسانى و دادوەرانە دیارى بکرێن و پیداچونەوەیەک بە یاساى ئەحزابى سیاسى و بەسیستەمى بەریوە بردنى حکومەت بکەن کە هەمو حیزب و تاکێکى ئەو وڵاتە سود مەند بێت بۆنمونەبارگرانى سەر شانى هاولاتى کەم بکرێتەوە مرۆڤ لەکوردستان نابێت هەمو بەرپرسیاریەتێکى لە سەر شانبێت بەلام بەداخەوە لە بەریوەبردن و پەروەردەکردن و بەخیوکردن و پەیداکردنى کارو دابین کردنى شوینى نیشتەجێ بونو هەمو پیداویستیەکانى ژیانى بونەتە خەمێکى گەورە . بۆ ئەوەى ژیانى رۆژانەو پێداویستى ژیانى خۆیى و خیزانەکەى دابین بکات ، پێویستە ئەمە ئەرکى حکومەت بى مەسئولبیت لە ژیانى تاک بەتاکى خەڵکەکەى چونکە حکومەت ئەبێت ئەوە بزانێت پیشکەوتنو ئازادى تاک . (لەوێوە سەرچاوە دەگرێت کە ئازادى سیاسى و ئازادیە گشتیەکان و دەستە بەرکردنیان و بەهرە مەندبونى کۆمەڵ و تاکەکانى بەو ئازادیانە ، کلیلى دەرباز بوون و ڕزگار بوونە لەو سیستمانەى کە بەهۆى ستەم و لەڕێ ترازانیانەوە ، کۆمەڵ دووچارى چەندین گرفتى گەورە و قەیرانى ئاڵۆز دەبنەوە . بۆ نمونە ، لەو وڵاتانەدا کە ئازادى سیاسى و ئازادیە گشتیەکان وژیانو گوزەران پایەدارن بەڕەچاوکردنى بەرژوەندیەباڵاکان تاکەکانى کۆمەڵ و ژێرخانى ئابوورى و سیاسى و کۆمەڵایەتى ، زۆر گەشەسەندو ، بارى ژیانى تاکەکانى کۆمەڵ زۆر لەبارترە ، بە بەراورد لەگەڵ ئەو ووڵاتانەدا کە بارقورسى ژیان وئازادى سیاسى و ئازادیە گشتیەکان و مافەکانى مرۆڤیان تێدا پێشێل دەکرێت و حاڵەتى خەفەقانى سیاسى باڵ دەکێشێت بەسەر ووڵاتدا ). هەر ئەمەش وایکردوە کە ئیمەى کورد بەهۆى زولمو زۆردارى و ژیردەستەیى داگیرکەرانەوە نەمان توانیوە بەئاسودەیى و بەئارامى بژین گیرۆدەى دەستى دکتاتۆریەت و دووچارى پەستانى سیاسى هاتووین ئەو ستەمە کەڵەکەبوەى کەلە مێژوى مرۆڤایەتیدا بەهۆى سەرکەش بوونى دەسەڵاتە دیکتاتۆرە کانەوە وە هاتوەتە گۆڕێ پێى ئاشنا بوین بەلام ئەمە کەلتورو بەرنامەى ئیمەى کورد نییە بۆیە پێویستە سەرلە نویى بگەرێینەوە سیستەمى راستەقینەى خۆمان ئەو ڕاستیە بزانین کە گەلى کوردستان یەکێکە لەوگەلانەى بێبەشکراوە لەمافە بنەڕەتی و سەرەتاییەکانى ریگرى لێکراوە لە هاوچەرخ بوون و پیشکەوتن لەپێناو ئاسودەکردن دا تاکو ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان نەیتوانیوە خۆى دەربازبکات لەم سیستمانەى کە پیشتر دیکتاتۆرەکانى و داگیرکەرانى کوردوستان بەسەریاندا سەپاندبوین. بۆیە ئەبێ حکومەت مەسئولبێت لە ژیان و گوزەرانى هاولاتیان ئەرکو مافى هەمو تاکێک دیارى بکرێت بە پیى بەندە کانى مافى مرۆڤ ژیانى مرۆڤەکان وپیویستیەکانى بەپێى تەمەنى مرۆڤەکە دابین بکرێت سیستەمى وەلات بە شیوەیەکى داد پەروەرانە و یەکسانى و عەدالاتى کۆمەلایەتى رێک بخرێتەوە ، و بەهاوکارى دۆستان هەوڵ بدرێت بۆ چارەسەریان.

 

بۆیە پیویستە حکومەتى هەرێم واز لەم خەمساردى و پێشێلکاریانەبێنێت و هەنگاو بەرە و بنەبڕکردنى دیاردە دزێوەکان و نزیک بوونەوە لەسیماگەشەکان هەڵگرێت پێویستە حوکم لە ژیر کۆنترۆلى حیزب دەربهێندرێت و حکومێکى دیمو کراسی و پیشکەوت و بهێنینەکایەوە کە هەمو مرۆڤەکان مافو ئەرکیان تیدا پاریزراوبێت پێویستە هەمو حیزب و رێکخراوەکان بۆ هەڵبژاردن و برۆسە دیموکراسیە کان ململانێى لە سەر پێشکەش کردنى بەرنامەى چاکسازی و خزمەتى زیاترى هاولاتیان و ژیانى رە فاهى خەڵک بکەن با گرێنتى ژیان و ئاسایشى خەڵکى ئەم وڵاتە دابین بکەن تاکو ئێستا حکومەتى هەرێم نەیتوانیوە سیستەمێکى گونجاو بۆ گرێنتیى و تەئمینات و زەماناتى هاولاتیانى خۆى بکات بۆنمونە سەرۆکى خیزانێک هەمو تواناو جوهدێکى خۆى بە تێپەربونى ژیانى بۆ خزمەتى خێزانەکەیەتى هەرلە دابین کردنى خانوى نیشتە جێبونەوە تاوەکو بچوکترین پێداویستى ژیان دەکەوێتە ئەستۆى سەرۆکى خێزانەکە وە ئەرکى دابین کردنى هەمو کەلوپەلێکى لە سەر شانى واجب کراوە ئەمە بەدەر لە مەئساتو سوتان و زەرەرى مادیو نەخۆشکەوتنو حادیسە و مردن زۆر کارە ساتى تر بە بێئەوەى یەک زەماناتى یاسایى و تەئمیناتى کۆمەلایەتى لە حکومەتەوە هەبێت بۆیە زەرورو پێویستە هەمو شتیک لەم ولاتە زەماناتى کۆمەلایەتى بۆبکرێت بۆئەوەى خەلک بتوانێت بە ئاسودەیوو ئارامیو بەبێ کێشەو زەرەرو زیانێکى زۆرەوە بژیێت و دوربێت لە هەمو کێشە کۆمەلایتیو کێشەکانى کە رۆژانە بەهۆى سوتفەو کارەساتى ژینکەو هاتوجۆو روداوى نەخوازراوەکانەوە ،مرۆڤ توشى دەبێت کرێکارێکى ئەم وەلاتەى ئێمە کە رۆژانە بە هێزو تواناى جەسەى خۆى بژێوى رۆژانەى ماڵو مناڵى پەیدا دەکات ئەگەر رۆژێک کارى نەبێت ئەوا هیچ زەمانەتێک و گرینتێک نیە بۆ ئەوەى مناڵاکانى معتاج و برسیى نەبن یاخود کەسێک لەم وەلاتەى ئێمە خوانەخواستە قەزیەێکى لە دەست بقومێت تەنها بە هەمو سەروەتو سامانى خۆیو هەمو خزمو کەسەکەیش لە ژێرى دەرناچێت ئەکەوێتە ژێربارى قەرزو نەهامەتیەوە ئەمە گەورەترین کاریگەرى لە سەر کۆمەلگادەبێت لە هەمورویەکەوە راستە حکومەتى هەرێمى کوردستان هەندێک شتى کردوە بەلام هیچى بەپێى پێویست نیە دواى روخانى رژیمى بەعسى فاشى لەعیراقدا هەرێمى کوردوستان توانیویەتى فیدرالى بەدەست بینێت هەلبژاردنى پەرلامانی و سەرۆکى هەرێمبکریتو حکومەت بێک بهێندرێت بەلام بەداخەوە پێشێل کاری و قۆرغ کردنى دەسەلات و زۆربەى دامو دەزگاکانى هەرێم لە لایەن حیزبە دەسلاتدارەکانەوە کۆنترۆل کراون وە رێگرى کراوە لە بەروو پیشچونى دیموکراسیی و ئازادى و عەداڵاتى کۆمەلایەتى ، ئەگەر سەیریکى وەلاتانى دیموکراسى دونیابکەین زۆربەى دەسەڵاتى دەوڵەتان کەئێستا پیادەى دەکەن بەهۆى هەڵبژاردنەوە گەیشتوونەتە دەسەڵات ،وەڕادەى سیستەمى دیموکراسى وناسینى شێوەى حوکمیش هەرلەڕێگاى هەڵبژاردنەوە دەزانرێ.لەدواى جێگیربوونى سیستەمى نوێنەرایەتى و، تەشەنەکردنى دەنگدانى گشتى و،ر ِێگاکانى هەڵبژاردن لەو وڵاتانەى کە ئاڵاى دیموکراسى تیایاندا شەکاوەیە،زیاتر گرنگى بەهەڵبژاردن دراوەو بەرەو پێش چووە. چونکە هەڵبژاردن میتۆدێکى دیموکراسیە.


کارێکى تەکنیکیە بۆ دامەزراندنى سیستمێک یان سپاردنى کارێکە لەڕێى هەڵبژاردنەوە بەکەسێکى شیاو.


لەوانەیە باشترین نزیکبوونەوەى شیاو بێت کە حکومەت بتوانێت کۆنترۆڵى بەر فراوانى تیادا بەدەست بهێنێ لەکۆمەڵگایەکى مۆدێرن و بەردەوام لە گۆڕاندابێت.

 
هەڵبژاردن بریتیە لە بڕیاردانى کەسێک لە هەڵبژاردنى کەسێکى شیاو بۆ شوێنێکى شیاو، بەمەبەستى بەشداریکردنى لە داڕشتنى بڕیارە باڵاکان(چارە نووسسازەکان).


ڕێگەیەکە لەڕێگاکانى حوکم ڕانى بەهۆى هەڵبژاردنى کەسى کاندید کراو لەلایەن گەلەوە، کەهەڵبژێردراوە.پرۆسەى هەڵبژاردن لەزادەو،واتاى دیموکراسیدا چەکەرەى کردووە، هەر ئەو پرۆسەیەشە کە دەبێتەمایەى بەدەست هێنانى مافى هاوڵاتیان لەمومارەسەکردنى چالاکیەکانى حکومەت و حزب بەراستەوخۆ و ناراستەوخۆ. واتە پرۆسەیەکى گشتگیرو هەمەلایەنە لەسیستەمێکى فەرمانڕەواییەوە بۆسیستەمێکى ترى فەرمانڕەوایى لەڕوى شێوازو شەرعیەتەوە دەگۆڕێت کەواتە حزبى سیاسى بۆ بەرەو پێش چوون و گرتنەدەستى جڵەوى دەسەڵات دەتوانێ بەهۆى خستنە ڕوى ئەو بەرنامە گونجاوو پێویستانەى کە هەیە بیانخاتە ڕوو بەهۆیەوە دەنگى پێویست بۆ خۆى مسۆگەر بکات، دەبێ حزبەکە دیموکراسى بێت چونکە زۆر ڕوون و ئاشکرایە هەڵبژاردن و دیموکراسى، بەبێ یەکتر نابن چونکە ماناکەى لەگەڵ خۆی دایە، دیموکراسى واتە حوکمى گەل،بۆیە خەڵکى کوردستان ئەبێت چاو کراوەو هۆشیاربن هیچى تر کوێرانەوبە سوز دەنگ نەدەن بە هیج حیزبێکى سیاسى بەڵکو دەنگ بدەنە بەرنامەیەکى رێکو پێک کە لە گەڵ بەرژەوەندیەکانیان دێتەوە جا ئەو بەرنامەیە هەر حیزبێک بێت گرینگ خزمەت کارى خەڵکو نیشتیمانەکەیبێت ئەمە خزمەت هەم بە تاکو بە بەرژەوەندى کشتى و بە هەمو کۆمەڵانى خەڵک دەکات بەهایەکى ئەخلاقیى گەورەشە دور لە بەندایەتى و وابەستەبونى کوێرانە بە حیزبێکى دیارى کراوە وە هەم کارێکى شارستانى دیموکراتیانەى هاوچەرخ بۆ تەواوى کۆمەلگاکەمان دینێتە ئاراوەو وە بەم شیوەیە کارى حیزبایەتی و ریکخراوەیش دەگەریتەوە سەر سکەى خۆیوو وەهەم کۆمەلگاکەشمان لە هەمو کارە دزێوو کەلتورە سەقەت و نامۆکان دادەماڵ درێتوو دەبینە کۆمەلگایەکى هاوچەرخ و پیشکەوتو وەکو هەمو کۆمەڵگا پێشکەوتوەکان.

 

بەڕێوەبردنى کاروبارى وڵات لەلایەن حیزبى دەسەلاتەوە بۆ چارەسەرى کێشەو گیرو گرفتەکانە نەک بۆ دروستکردنى کیشەو گیرو گرفت ودزینو بەهەدەردانى سەروەتو سامانى گەل زاناى گەورە و( تۆماس مۆر: راى وایە دیموکراسیەت چوارچێوەیەکى دەستورى و سیاسی و مرۆڤایەتى و ئەخلاقیە)،کەواتە لەماناى دیموکراسى تێگەیشتین کە بەماناى حوکمى گەل بۆگەل دێت.. ئەمەى لیرەدا خستومەتە رو مشتێکە لە خەروارێک نەم توانى هەمو کێشەو کەموکوریەکان لێرەدا بخەمەروو بۆیە ئەمە سەرەداوێکە وەبیرۆکەیەکە بوو لە بیرم دا بەهیوام رۆژیک بێت چارە سەرێکى بنەرەتى بۆ تەواوى کیشەکانى کۆمەڵگاى کوردستان بکرێت وەک هەر کۆمەڵگایەکى پیشکەوتو بتوانێت پراکتیکى ژیانى رۆژانەى خەڵکى خۆى بکات بەراىمن تاکو ئەم هەنگاوە تێنەپەرینین ناتوانین ببینە کۆمەڵگایەکى پیشکەوتو هاوچەرخ چونکە بەوسیستەمەى ئێستاى حکوم رانى کەلە کوردستان هەیە ئەگەر چارە سەرێکى ریشەى وبنەرتى بۆنەدۆزریتەوە هەرکەسو لایەنو حیزبیکتریش حکوم بکات لەم دەسەلاتە باشترنابێت،بۆیە پیویستیمان بە چاکسازى ریشەیى هەیە لەسیستەمى بەریوەبردنى وڵاتدا.

 

ماڵپه‌ڕی عومه‌ر حوسێن قادر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک