٣\٧\٢٠١٠
پێویستمان به
توندکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانه بۆ راگرتنی سیاسه‌تی دیپۆرتی
په‌نابه‌ران.

ده‌شتی جه‌مال
وه‌ڵامی ده‌شتی جه‌مال
- سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی - بۆ دوو پرسیاری
بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر.
پرسیاری یه‌که‌م: چه‌ند رۆژ ده‌بیت هه‌والی
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌په‌نابه‌رانی کووڕد له‌ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه
بلاوبۆته‌وه.. ئه‌وه‌ی ئاشکرابوه له‌م هیرشه‌دا گرتنه‌به‌ری رێگای
تازه‌ی هاوبه‌شی حکومه‌تی به‌ریتانیا وعیراقه بۆ سنوردارشتکردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران.. ناوه‌رۆکی ئه‌م شیوازه تازه‌یه چییه‌و به‌رای ئیوه هه‌ردولا
بۆچی په‌نیان بۆ ئه‌م شهیوه‌یه بردوه؟
پرسیاری دووه‌م: ئۆکتۆبه‌ر: ئیوه بۆبه‌رگرتن
وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته تازایه چ کارێکتان له‌ده‌ستوردایه
وچ هه‌نگاوێکتان هه‌ڵگرتووه؟
• ئه‌م هه‌نگاوه تازه‌ی
حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌دوای سه‌رکه‌وتن و نه‌به‌رده‌یه‌کانی فیدراسیۆن
وبزووتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری به پشتیوانی به‌رفراوانی رێکخراوه
په‌نابه‌ری و ئینسانیه‌کان حزب وچه‌ند لایه‌نێکی سیاسی وژماره‌یه‌ک
له په‌رله‌مانتاره‌کاندا دێت که له‌ده‌وری رابردوودا توانیمان
ده‌رگایه‌ک به‌ڕووی ئه‌و سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌دا دابخه‌ین ، که
ئه‌ویش ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی 70 په‌نابه‌ری کورد بوو بۆ فرۆکه‌خانه‌ی
سلێمانی، ئه‌مجاره‌یان حکومه‌تی به‌ریتانی و حکومه‌تی عێراقی و هه‌رێم
په‌نایان بۆ ڕه‌وش و رێگایه‌کی نۆی برد ئه‌ویش راِسته‌وخۆ له ڕێگای
هێنانی وه‌فدی ڕه‌سمی حکومه‌تی عێراقی له‌ناوخۆی عێراقه‌وه، تا بتوانن
لایه‌نێکی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه
له‌پێش ڕای گشتی وون بکه‌ن به‌م ڕێگا فریوکاریانه‌یان مه‌به‌ستیانه
فشاره‌کانی ده‌ره‌وه ناوه‌وه له‌سه‌ر خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه تا
بتوانن ڕێکه‌وتننامه‌ی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران ببنه
پێشه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌فدێکی حکومه‌تی عیراقی له‌ژێر چاودێری
حکومه‌تی به‌ریتانیا سه‌ردانی گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی
به‌ریتانیایان کردوه و ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌رانیان بینیوه بۆ
ته‌ئکیدکردن له ناسنامه‌ی عێراقی بونیان و هه‌ر دوای
چاوپێکه‌وتنه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا تکتی دیپۆرتیان به
په‌نابه‌ره‌کان داوه و سه‌ر ئه‌نجام هه‌فته‌ی رابردووا 11 په‌نابه‌ر
که زۆربه‌یان هاوڵاتی هه‌ریمی کوردستان بوون هاوپێچ له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی په‌نابه‌ران له ووڵاتی سوید که هه‌موویان 40
په‌نابه‌ر بوون دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کرانه‌وه وه 16 ئه‌م
مانگه‌ش زیاتر له 50 په‌نابه‌ری تر که زۆربه‌یان هاوڵاتی هه‌رێمی
کوردستانن دیپۆرتی به‌غدا کرانه‌وه.
• به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ
هێرشێکی به‌رفراوانی ڕاستی ئه‌م حکومه‌تانه‌ی ئه‌وروپادا به‌ره‌و ڕووین،
سیاسه‌تێک که له‌مێژووی به‌شه‌ریتدا بێ وێنه‌یه وهه‌رئه‌م سیاسه‌ته‌ش
پوچی دیمکراسیتی غه‌رب ده‌خاته ڕوو. به‌تایبه‌تی که‌که‌سانێک که له‌ده‌ست
جه‌نگ و نا ئارامی هه‌ڵهاتوون و هانایان بردووه بۆژیانێکی ئارام وله‌یکیک
له‌ولاتانی ئه‌وروپا گیرساونه‌ته‌وه، که‌چی ئه‌مرۆکه به‌و په‌ری
شێوازی نامرۆڤانه ڕه‌وانه ده‌کرێنه‌وه .
تا ئه‌و جێگه‌ی به پرسیاره‌که‌ی ئێوه ده‌گه‌رێته‌وه ، ئێمه هه‌موو
شێواز‌و ئامرازێکی ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی شارستانیانه ومه‌ده‌نیانه
به‌کارده‌به‌ین له‌پێناو ڕیسوا کردنی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌واشه‌کارانه‌وه
وفریوکارانه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپاو حکومه‌تی عێراقی و هه‌رێم، له‌مه‌شدا
له چه‌ند ئاستدا ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان به‌ره‌و پیشه‌وه ده‌به‌ین.
ئاستێک له کارمان له‌نێو تۆرێکی به‌رین له‌ڕێکخراوی په‌نابه‌ری
ئینسانی و یه‌کیتی کرێکاریی و په‌رله‌مانتاره‌کان ولایه‌نگرانی په‌نابه‌ران
له ئه‌وروپادا ده‌رواته‌پیشه‌وه، ئه‌مه‌ش به خاتری ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش
هاوبه‌ش و یه‌ک ده‌ست بکه‌ین به ئاڕاسته‌ی گۆڕینی قانوون و یاساکانی
وولاتانی ئه‌وروپا به‌ره‌و قانوون و یاسایه‌کی ئینسانی و جێخستنی مافی
هاووڵاتی یه‌کسان و کۆتایهێنان به سیاسه‌تی جیاکاری و نه‌ژاد په‌رستانه.
ئاستێکی تر له کارمان له‌ڕێگای بزوواندنی بیروڕای گشتی خه‌ڵکی ئازادی
خواز‌و ئینسانی دۆستی ئه‌وروپا له‌ڕێگای ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌چێته
پیشه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕاکیشانی پشتیوانی ئه‌وان تا بتوانیین
وه‌ڵام به و ته‌بریرو ئیدعایانه‌ی بده‌ینه‌وه که حکوته ڕاسته‌کانی
ئه‌وروپا خه‌ریکن قه‌یرانه کوشنده‌کانی خۆیانی پێ داده‌پۆشن و په‌نابه‌رانیان
کردۆته قوربانی ئه‌و دۆخه‌ی به‌رۆکی پێگرتوون.
ئاستێکی دیکه له کارمان توندکردنه‌وه فشاره له‌ڕێگای چالاکیه‌کانی
فیدراسیۆنه‌وه بۆ سه‌ر حکومه‌تی عێراقی و هه‌رێم. تا بتوانیین شکست به‌و
رێکه‌وتننامانه بهێنین که له‌پێناو قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و
ده‌ستگرتنی کۆمپانیا بازرگانیه‌کان وکه‌ڵه‌که کردنی سه‌روه‌ت و سامانی
زیاتری حزب و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان گرتوویانه‌ته به‌ر. که تا
ئێستا چ به‌شێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین و خۆپیشاندان وپێکت کردن چ به‌شێوه‌ی
دیبلوماسی له ئاستی په‌رله‌مانتاره‌کانی کوردستان زنجیره‌یه‌ک کارمان
ئه‌نجام دوا که له ماڵپه‌ری فیدراسیوندا بڵاوکراوه‌ته‌وه. .دواین
ئاستێک له‌کاره‌کانمان ئه‌وه‌یه شێوازی کاری فیدراسیۆن بگۆرین بۆ
رێکخراوه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری فراوانی په‌نابه‌ران، به‌تایبه‌تی
خاڵێکی لاواز له‌بزوتنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا ئه‌وه‌یه که رێکخراو و
یه‌کگرتوو نین ، هێشتا هه‌موو هێزیان له‌دژی سیاسه‌تی ناردنه‌وه نه‌هاتونه‌ته
مه‌یدان. گرنگه په‌نابه‌ران به هه‌ستیاریه‌وه له‌م ده‌وره‌یه
بڕوانن ئه‌م په‌یامه‌ی وولاتانی ئه‌وروپا و ده‌ستخستنه ناو ده‌ستی
حکومه‌تی عیراقی و هه‌رێم وئیسکۆرت کردنی ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌وپه‌ڕی دژی
ئینسانیه هیجگارخه‌ته‌رناکه. به پێویست ئێمه‌و په‌نابه‌ران ده‌خاته
به‌رده‌م مه‌سولێتێکی گه‌وره وئاماده‌کاری ده‌وریه‌کی نۆی له ڕووبه‌روو
بوونه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|