١٠\٧\٢٠١٢
پێویستمان به ستراتیژییه‌تێکی باڵای نه‌ته‌وه‌یی
کوردی هه‌یه.

ره‌زا ساڵح
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له شکستییه‌کانی رابردوو و تا راده‌یه‌ک ئه‌مڕۆشمان
بده‌ینه‌وه.. ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، که ئێمه‌ی کورد،
به تایبه‌تیش سه‌رکرده‌کانمان، تا ئێستاش، نه‌مان توانیوه وه‌کو
پێویست، وانه و په‌ند و سوود له فاکته‌ره‌کانی شکستی و نه‌هامه‌تییه‌کانی
پێشووی گه‌له‌که‌مان وه‌ربگرین.. راستیان بکه‌ینه‌وه و دووباره و سێ
باره‌یان نه‌که‌ینه‌وه.. با هێنده‌ش سۆزاوی و خۆشبڕوا نه‌بین و .. به‌س
به قسه‌ی شیرینی ژێرتاڵ و زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژه‌هراوی و، به به‌ڵین و په‌یمان
و سوێندی درۆی به‌رانبه‌ره‌کانمان و نه‌یارانی گه‌له‌که‌مان بکه‌وێنه
داوه‌وه و هه‌ڵمان بخه‌ڵه‌تێنن ، دوایش بێشه‌رمانه نکووڵی له هه‌موو
به‌ڵێن و په‌یمانێکیان بکه‌ن.. نزیکترین نموونه‌شمان.. بڕوابوونمان به
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژه‌هراوی نووری مالیکی و به‌ڵێن و سوێند خواردنی به
درۆێ.. به‌ڵام چه‌ند مالیکی خه‌تاباره ، دوو هێنده‌ش خه‌تای خۆمانی
تێدایه.. چونکه ئه‌مه دووه‌مین جاره که مالیکی کورد ده‌خه‌ڵه‌تێنێ.
تا ئێستا هه‌ر ئێمه که‌وتووینه‌ته داوی داگیرکه‌رانی کوردستان و ناحه‌ز
و نه‌یارانی گه‌له‌که‌مانه‌وه.. توانیویان دڵ‌پاکی و راستگۆیی و
خۆشبڕوایی و دوورنه‌بینی کورد بقۆزنه‌وه و، به ده‌یان جار فێڵمان
لێبکه‌ن و هه‌ڵمان بخه‌ڵه‌تێنن.. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان له ئه‌وپه‌ڕی
بێهێزی و بێده‌سه‌ڵاتی و ناله‌باریشدا بووبێتن.. شاره‌زای ئێمه بوونه
که چۆن توانیویان بمان خه‌ڵه‌تێنن و ته‌فره‌مان بده‌ن و شکستیمان
پێبهێنن و له یه‌کتری دامان بڕن.. نموونه‌شمان له‌م رووه‌وه زۆرن..
که‌چی تا ئێستاش رۆژێ له رۆژان ئێمه نه‌مان توانیوه نه‌یارانمان بخه‌ڵه‌تێنین
یا نه‌که‌وینه داویانه‌وه.
تا ئێستا له هه‌له هه‌ڵکه‌وتووه زێڕینهکانیشمان سوودێکی ئه‌وتۆمان
وه‌رنه‌گرتووه و هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک و کاتیمان کروونوته
قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌له‌که‌مان..بۆ ده‌بێت جار له
دوای جار خراپتر بخلیسکێین و تێبکه‌وین و بێینه‌وه سه‌ر سفر و سه‌رله‌نوێ
تێ ههڵبچینهوه؟
به بۆچوونی من گه‌لێ فاکته‌ر هه‌ن که بوونه‌ته هۆی شکستی و نه‌هامه‌تییه‌کانمان
و دووباره‌کردنه‌وه‌یان.. له‌م کورته باسه‌دا ناتوانین به ته‌سه‌لی ،
باسی هه‌موویان بکه‌ین.. بۆیه زۆر به کورتی و چڕی را و سه‌رنج خۆم
له باره‌ی چه‌ند خاڵێکه‌وه ده‌خمه ڕوو.. به دڵنییایشه‌وه هه‌ریه‌که
له ئێوه‌ی دڵسۆزیش کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و رای جیاوازتان هه‌یه..ده‌شێش له
هه‌ندێ سهرنجهکانماندا هاوڕا بین.
گرنگرترینی هۆیه‌کانی شکستییه‌کانمان ، پیانهچوونهوهمانه به
هۆکاره‌کانی شکستییه‌کانی پێشترمان و، په‌ند و وانه وه‌رنه‌گرتنه
لێیان تا دوو باره و ده‌باره‌یان نه‌که‌ینه‌وه.. به داخه‌وه له‌م
رووه‌وه لاوازین و هیچمان له‌بیر نامێنێ.
تا ئێستا نه‌مان توانیوه به وردی نیاز و پلان و پیلانی به‌رانبه‌ره‌کانمان
بخوێنینه‌وه تا به‌پێ مه‌به‌ست و نیازی ئه‌وان ئێمه‌ش کاریان له‌گه‌ڵدا
بکه‌ین له‌گه‌ڵدا بکه‌ین.. تا ئه‌و راده‌یه‌ش شیرین نه‌بین که قووتمان
بده‌ن و نه‌که‌وێنه ژێرکاریگه‌ری زمان لووسی و خه‌نده‌ی مه‌به‌ستدار و
په‌یمان و سوێند و به‌ڵێنی سهرزارییانهوه.
تا ئیستا نه‌مان توانیوه به وردی و زانستییانه تاوتوێی بارودۆخ و هه‌ل
و مه‌رجه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و ده‌ره‌کییه‌کان بکه‌ین و.. به وردیش
پێێشبینی و تاوتوێی گۆڕانکارییه‌کانی داهاتوو بکه‌ین و، خۆمان بۆ
گریمانه و ئه‌گه‌ر و مهگهرهکان به باشی ئاماده بکه‌ین و، نه‌بنه
کوتوپر و ناکاوی به‌لامانه‌وه.
تا ئێستا نه‌مان توانیوه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی بته‌وه‌ی کوردایه‌تی و
کوردستانپه‌روه‌ری ، به شێوه‌یه‌کی راست و دروست ناوماڵی کوردمان
رێکبخه‌ین و یه‌کبخه‌ین.. ماڵێک که هه‌موو لایه‌نێک و دڵسۆزێکی
کوردمان له خۆ بگرێ.. به‌ڵێ به قسه هیچمان نه‌هێشتۆته‌وه ، به‌ڵام
به کرده‌وه هیچمان دیار نییه.
تا ئێستا سیاسه‌تێکی چه‌سپاومان نییه.. نه‌خشه‌رێگایه‌کی داڕیژراوی یه‌کگرتووی
کارکردنمان نییه..پلانێکی یه‌کگرتوومان نییه بۆ داخوازییه‌کانمان..
سه‌رکردایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تییه‌کی یهکرتوومان نییه.. خاوه‌نی یه‌ک
وتاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی نین..یه‌کڕیز و یه‌کهه‌ڵوێست نین.. هه‌ر
پارتی و هه‌ر لایه‌نێکی کوردیمان خۆی به رابه‌ر و پێشڕه‌و و ده‌مڕاستی
کورد ده‌زانێ و.. ده‌یه‌وێ باڵاده‌ست بێ.. به کورتی جۆرێک له پاشاگه‌ردانی
و فره کوێخاییمان تێدایه.. به‌لای منه‌وه ئه‌مه خاڵێکی لاوازمانه
نه‌ک به‌هێزیمان.
خاڵێکی زه‌قی تری لاوازیمان، ئه‌وه‌یه که ئێمه له ئاست داگیرکه‌رانی
کوردستان و نه‌یارانمان خۆمان به‌که‌م و لاواز و بێ هێز ده‌زانیین و،
داگیرکه‌رانی کوردستانیش به زه‌به‌لاح و گه‌وره ده‌زانین.. ئێمه ئه‌گه‌ر
بڕوایه‌کی ته‌واومان به خۆمان و به ڕه‌وایی مافه‌کانی خۆمان هه‌بێت
و، هاوڕا و هاوده‌نگ و یه‌گرتوو و هاوهێزبین.. بڕوابکه‌ن گه‌وره‌ترین و
دڕنده‌ترین هێزی داگیرکه‌ری کوردستان ی‌خ ده‌ده‌ین.. هه‌رگیز نابێت
بترسین وه‌کو کورد ده‌ڵێ : " ئه‌وه‌ی بترسێت ناخهلهسێت "
ئیمه‌ی کورد پێویستیمان به ستراتیژییه‌تێکی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یی
کوردی هه‌یه.. پێویستیمان به ئه‌نجومه‌نێکی باڵای ئه‌منی نه‌ته‌وایه‌تی
هه‌یه ، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا.. که ئه‌ندامه‌کانی
له کوردانێکی دڵسۆزی شاره‌زا و پسپۆر و قاڵهوه پێک بێت.. دوور له
ئینتما و لایه‌نگری حیزبی .. به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌ساسی راده‌ی دڵسۆزی بۆ
کورد و کوردستانی نیشتمانمانی هه‌موومان.
هه‌ر هه‌مان ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌ته‌وایه‌تیمان ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت
، بڕیار له‌و بابه‌تانه بدات که په‌یوه‌ندیان به چاره‌نووسی کورد و
کوردستانه‌وه هه‌بێت.. مافی دواندنشیان به ناوی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه
هه‌بێت..له گرتنه به‌ری هه‌موو و بڕیار و ههڵویستێکیشدا ، به‌رژه‌وه‌ندی
باڵای نه‌ته‌وه‌که‌مان له سه‌رووی هه‌موو سوود به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی
تروه بێت .
کۆتایی هێنان به ململانێ حیزبی و تاوانبارکردنی یه‌کتری و لێک دابڕان
یه‌کتری به که‌مزانین ، با یه‌کتری قبووڵ بکه‌ین و ، هه‌موو کێشه‌کانمان
به راشکاوی و به زمانی گفتوگۆ و ره‌خنه‌ی چاکسازی ، له‌سه‌ر مێزی
گفتگۆدا یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه.. رق و قین و به‌ربه‌ره‌کانی نه‌که‌ینه
کولتوورێکی نامۆی گه‌له‌که‌مان و.. درێژه به برایه‌تی و ڕێز و
هاوخۆشی و هاوناخۆشی و خۆشه‌ویستیمان بده‌ین.
تا زووتر کۆنگره‌ی باڵای نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێت باشتره ، چونکه ئه‌مڕۆ
کۆمه‌ڵێک ته‌نگه‌ژه و ته‌گه‌ره و پیلان له دژی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی
گه‌له‌که‌مان له ئارادایه .. داگیرکه‌رانی کوردستان و نه‌یارانی کورد
هه‌وڵی په‌راوێزکردن و که‌م کردنه‌وه‌ی رۆڵی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ن..بۆ
ئه‌وه سوودمهندنهبین له گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مڕۆدا.. بۆیه پێویسته
وریابین و ئاماده‌بین بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌موو پیلان و نیازێکی
گڵاوی ناحه‌زانمان.. وریابین که درز نه‌خه‌نه ریزی گه‌له‌که‌مانه‌وه.
کوردستان ئه‌م دیو و ئه‌ودیوی نییه و .. نیشتمانی هه‌موو کوردێکه له
هه‌ر شوێنێکی کوردستاندا بێ.. وه‌کو چۆن ئه‌رکێکی پیرۆزه له‌سه‌ر هه‌موو
کوردێک پارێزگاری له‌هه‌ر بستێکی پیرۆزی بکات.. ناشبێت تاوانی سنووربه‌زاندن
بخرێته پاڵ هیچ کوردێک ، تاوانباران ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن که
کوردستانیان داگیرکردووه و سنووری ده‌ستکردیان بۆ داناوه.
سازش کردن له‌سه‌ر هه‌ر بستێکی کوردستان دوڕاندنه و، گه‌وره‌ترین
ناپاکییه و لێبووردنی نییه.. ئیوه شیری پاکی دایکتان .. چاره‌نووسی
کورد و کوردستان له ئه‌ستۆی هه‌مووماندایه.. قوربانی دانی ئه‌مڕومان
زامنکردنی داهاتوومانه.
ماڵپه‌ڕی ره‌زا
ساڵح
|