١\١٠\٢٠١٦
پێویست ناكا.

ئەرسەلان مەحمود
گوێ لە شەنگالییەكان بگری ''هێمن'' بدوێنی بەسە. ئەوەی حەوسەڵەی
خوێندنەوەی ''گەرمیان و، هەڵەبجە و، پشدەر''ی، نەبوو، وێنەی گەنجە
ئەتككراوەكەی ''هەولێر''ی پیشانبدەن!!
ئەوەی كاتی هەڵدانەوەی پەڕ پەڕی تراژیدیا و، كۆڕەوەكانی''٩١ و ٩٦''
نەبوو، وێنەی پێشمەرگە ئەتككراوەكەی ''٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٦''ی بدەنە دەست!!
پێویست ناكا، گوێ لە شەنگالییەكان بگری! ''هێمن'' بدوێنی بەسە،
تێدەگەی بۆچی و، لەبەرچی ئەتككران!! گرینگ نییە، یەكبەیەكی سەنگەرەكانی
یادەوەریی بگەڕێی، مێژووی كورد، واتە قەشمەرخانەی خێڵ، پێكدادانی دوو
تاشە بەرد، واتە ئەتككردنی جەنگاوەری ڕۆشنایی!!
ئەتككردن، جگە لە بەهێزكردنی ئارەزووی ئەتككردنی یەكتری، هیچ شتێكی دی،
بەهێز ناكا، مرۆ دەكا بە هەر شتێك جگە لە خۆی، قوربانییەكانی
جیاناكرێنەوە، لە هیچ!!
كردەی ئەتككردن، ملیۆنەها جار، ملیۆنەها فرسەخ، لە كردەی حزبییەوە،
دوورە، ئەوەی نەتوانێ ئاشقی ژیان بێ، ناتوانێ ئازادی قبوڵ بكا،
ئاگاداری نیشتمان بێ!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|