١٦\٤\٢٠١٢
پێغەمبەری ئیسلام:
موسوڵمان و حوشتری ئهلقه لە لووت جیاوازییان نییه!
بەهار نەسرەدین
درێژەی بابەتی: فرهژنیی
مەلهەی تایبەتیی ئیسلامە بۆ پیاوانی موسوڵمان!
لە درێژەی بابەتی پێشوودا بە ناوی "فرهژنیی مەلهەی تایبەتیی ئیسلامە
بۆ پیاوانی موسوڵمان" و هەروەها وەکو وەڵامێک بۆ رەخنەکان کە لەسەر ئەو
بابەتە گیرابوو، بە پێویستم زانی روونکردنەوەیەکی زیاتر بکەم بۆ
دەرکەوتنی راستییەکانی دیاردەی فرهژنیی.
هەر وەک لە بابەتی یەکەمدا هاتوە، فرهژنیی (الله) کە پیاوە ڕێگای
پێداوە و حەڵاڵی کردوە. پێغەمبەری ئیسلام وەکو ئامرازێک لە پێناو
داگیرکردن و تاڵانکردنی وڵاتان دا بۆ پیاوانی موسوڵمان بەکاریهێنا و
کردی بە یاسا. تەنها پیاوان خاوەنی بریارن لە ژنهێنانەوەی دوهەم و
سێهەم و چوارەم دا. ژنان لێرەدا تەنها وەک ئامرازێک چاو لێ دەکرێن و
بەکار دەهێنرێن بۆ جێبهجێکردنی ئەو یاسایە. لێرەدا هیچ حیسابێک بۆ
هەست و شکۆ و بوونی ژنان ناکرێت و نرخ و بەرژەوەندییان لە بەرچاو
نەگیراوە.
مەلاکان لە وتارە ئایینییهکانیاندا، بەوپەڕی شانازییهوە بانگهشهی
ئهوه دەکەن کە موسوڵمانان و کۆمەڵگا ئیسلامییەکان لە سایەی ئیسلامدا
کۆمەڵگایەکی پاکە و دوورە لە زینا و کاری فەحشا. لە هەمان کاتیشدا
دەڵێن سوودی یاسای فرهژنیی ئەوەیە کە پیاوان تووشی گوناه نابن و زینا
ناکەن، یان فرهژنیی باشترە لەوەی کە پیاو خیانەت لە ژنەکەی بکات.
ئەگەر ئیسلام مایەی پاکی و ڕەوشتبهرزییه بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگا دەپارێزیت
لە فەحشا، دەبووایه پیاوانی موسوڵمان راستەوخۆ و بە بێ یاسای فرەژنی،
خۆیان دوور بگرتایە لە کاری فەحشا و زینا و خەیانەتیان نەکردایە. یاسای
فرهژنیی فەرز و واجب نییه لە سەر پیاوی موسوڵمان. زۆر پیاو تەنانەت
ئەگەر زۆریش دەوڵەمەند و خاوەن دەسەڵات بێت، کەڵک لە یاسای فرهژنیی
وەرناگرێت و ژنی دووهەم و سێهەمی ناوێت و حەزی لە فرهژنیی نییه.
پیاوانێکی موسوڵمان کەڵکی لێ وەردەگرن و بە دوای فرەژنییهوەن کە بە بێ
یاسای فرهژنییش زیناکار و خەیانەتکارن. ئیسلام بۆ داپۆشین و شاردنەوەی
ئەم بەدڕەوشتییانە و بۆ ئەوەی کە پیاوانی موسوڵمان بە زیناکار و خایەن
ناو نەبرێن، ڕێگای بە فرهژنیی داوە. ئەگەر فرهژنیی لە جێگای ئەوەیە
کە پیاوان زینا نەکەن و خەیانەت لە ژن و منداڵی خۆیان نەکەن، ئەم
ڕاستییە دەسەڵمێنێ کە فرهژنیی لەسەر بنچینهی تاوانکاریی پیاوی
موسوڵمان بونیات نراوە و کاری بە پاراستنی هەست و شکۆمهندیی و ژیانی
ژنانەوە نییه. لە راستیدا فرهژنیی دروست وەکو مەلهە وایە کە پیاوان
تەنها وەکو ئامرازێکی سێکسیی چاو لە ژن دەکەن و کاریان بە هەست و
شکۆمهندیی و ژیانی ئەو ژنانەوە نییه کە لە گەڵیان دەخەون.
پیاوانی موسوڵمان پێان وایە ئەگەر بە حەڵالی لەگەڵ ژنی دیکە ببن و ژن
هێنانەوەیان بە ژنی پێشوو ڕاگەیەنن، ئیتر خایەن نین و بە خایەن
تاوانبار نابن. خیانەت پەیوەندی بە حەڵاڵ و حەرامەوە نییه، بەڵکو بە
خودی کارەکەوەیە کە چەندە زیان بە کەسی بەرانبەر دەگەیەنێت. ئاگادر
کردنی ژنی یەکەم لە هێنانی هەوێ، هیچ لە تاوانەکە کەم ناکاتەوە و هەمان
کاریگەری زیانباری هەیە لەسەر هەست و باری دەروونی ئەو ژنانەی کە ژن
بەسەریاندا دێنن.
تاوانی دیاردەی فرهژنیی زۆر روون و ئاشکرایە. بەڵام بە قەدەغەبوونی
پرسیار و لێکۆڵینەوە لە یاسا و دیاردە ئیسلامییەکان، و هەروەها
قەدەغەبوونی گفتوگۆ و گوێگرتن لە بیروبۆچوون و هەڵوێستی جیاواز، قۆرخ
کردنی دین لە لایەن پیاوانی ئایینییهوە، ڕێبەران و سەرانی ئیسلام
توانیویانە گەمارۆی ئەقڵی موسوڵمانان بدەن و کۆنترۆڵی تەواوی بیرو
بۆچوون و هەڵوێستیان بکەن. بەم شێوەیە پەردەیەکیان بەسەر زەین و چاوی
خەڵک دا داوە تا راستیەکان نەبینن. پیغەمبەر کاریگەری و ئاکامی یاسا
ئیسلامییەکانی لە سەر موسوڵمانان بۆ دەرکەوتوە کە چۆن موسوڵمان لە
سایەی ئیسلامدا بێ هەڵوێست و بێ دەسەڵات و بێ هۆش دەبن. هەر بۆیە لە
پێناسهی کەسایەتی موسوڵماناندا لە فهرموودهیهکیدا دەڵێ:
المٶمن کالجمل الأنف، اذا قید انقاد، واذا انیخ علی صخرة أستناخ.
واته، موسوڵمان یان باوهڕدار وەکو (الجمل الانف) حوشتری ئهلقه لە
لووت وایە. ئەم حوشترە چۆن و یان بۆ کوێ رایکێشی، لە کوێ چۆکی پێ
دابدەی، ئەگەر لە سەر گاشە بەردیش بێت چۆک دادەدات.
(الجمل الانف) واته، حوشتریکە کە لووتی کون دەکەن و ئهلقهیەک لە
لووتی دەکەن و هەوسار لە ئهلقهکە دەکەن. بۆ ئەوەی لە کاتی ڕاکێشاندا
ئازاری پی نەگات، زەلیل و داماو و بە بێ دەڕبڕینی هیچ ناڕەزاییەک بە
فهمانی خاوەنەکەی دەکات و بۆ هەرکوێ بیبات دەڕوا، لە هەر کوێ
داینەوێنێت دادەنوێ.
پێناسەی پێغەمبەر بۆ موسوڵمانان بەم شێوەیە، سووکایەتی بە شکۆمهندیی
مرۆڤ و ناوەڕۆکی دژهمرۆیی ئایینەکە دەردەخا کە بە ترس و تۆقاندن و
مێشک شتنەوە مرۆڤەکان بێ هۆش و بێ نرخ و داماو دەکا. سووک و بێ نرخ
بوونی مرۆڤ لە لای ئیسلام لە ئایەتی ٣ی سورەتی (النساء) دا کە بریتیە
لە کۆمەڵێک ئیهانە و تاوانی دژ بە ژنە، زۆر روون و ئاشکرا خۆی دەنوینێت.
لەم ئایەتەدا (الله) بە پیاوانی موسوڵمان دەڵی:
وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا
طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ
خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ
أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ.
واته، هەرچەندە و کامە ژنەتان پێ خۆشە بگێن دو، سێ، چوار ئەگەر ترسی
ئەوەتان هەبو کە نەتوانن عادل بن لە نێوانیان دا، ئەوا یەک ژن، یان
کەنیزەکانتان بەکار بێنن، چونکە کەنیزەکان خەرجیان نییه لەسەرتان و
هیچ مافێکیان نییه.
مسوڵمانان هیچ کاتێک و بە هیچ شێوەیەک ئەم ئایەتە تا دوایی ناخوێننەوە
و شی ناکەنەوە. بۆ دوورخستنەوەی سەرنجی خەڵک لەسەر تاوانەکان کە
پێکهاتەی ئەم ئایەتەیە، تەنها چەخت لەسەر وشەی (تعدلوا) دەکەن کە لەم
ئایەتەدا هاتوە و بڕێک مانای عاتفی پێدەبەخشێ. مەلاکان دەڵێن: (الله)
ئەمر بە پیاوان دەکات کە عادیل بن لە نیوان ژنەکانیاندا، ئەگەر نا ئەوا
یەک ژن نیکاح بکەن. لێرەدا دەوەستن و ئایەتەکە تا ئاخیر ناخوێننەوە،
چونکە خوێندنەوەی ئایەتەکە تا ئاخیر قەباحەتێکی دیکەی دینی ئیسلام
دەردەخا کە لە تاوانی فرهژنیی گەورەترە، ئەویش مەسەلەی کۆیلە و
تەجاوەز بە کەنیزەکانە لە ئیسلامدا.
هاتنی وشەی تعدلوا لەم ئایەتەدا و بەکارهێنانی وەکو نمونە بۆ باس کردن
لە عەدالەتی (الله) و چۆنیەتی پاراستنی ماف و حورمەتی ژنان لە ئیسلامدا
جیگای سەرسوڕمانە. چونکە دابەش کردنی کۆمەڵگای مرۆیی بە دو چینی جیاواز،
چینی کۆیلەدار و چینی کۆیلە، دانانی ژنان بە ئامێرێکی سێکسی بێ هەست و
بێ شکۆ، رێگا پێدان و حەڵاڵ کردنی (فانکحوا)ی ژنان بە ناوی
فرەژنییهوە، تەجاوەز کردن بە ژنانی کۆیلە بە ناوی موڵکی یەمین لەم
ئایەتەدا، ئەوپەڕی نامرۆییه و دوور بوون و بەری بوونی ئیسلامە لە
عەدالەت.
لە لایەکی دیکەوە، خودی (الله) لە ئایەتی ١٢٩ی سورەتی (النساء)دا بە
موسوڵمانان دەڵێ: دڵنیاشبن هەرگیز ناتوانن هەرچەندە هەوڵیش بدەن کە
بتانەوێ بە یەکسانی و بێ جیاوازی لە گەڵ ژنانی خۆتاندا رەفتار بکەن.
ئەمەش دەقی ئایەتەکەیە:
وَلَن تَسْتَطِيعُواْ أَن تَعْدِلُواْ بَيْنَ النِّسَاء وَلَوْ
حَرَصْتُمْ فَلاَ تَمِيلُواْ كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا
كَالْمُعَلَّقَةِ وَإِن تُصْلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ
غَفُورًا رَّحِيمًا.
فرهژنیی لە سەر ئەساسی بە ناو ڕێگرتن لە زینا و خیانەت دانراوە. بە
وتەی خودی (الله) دەستەبەر بوونی عەدالەت لە نێوان ژناندا تەنها لە
خەونی شاعیرانە دایە. بەشی دوهەمی ئایەتی ٣ی سورەتی (النساء) کە
تایبەتە بە کەنیزەکان، تێیدا (الله) رێگا بە تەجاوەز بە کەنیزەکان دەدا
و حەڵاڵیان دەکا بۆ پیاوانی موسوڵمان. لە دونیای ئەمڕۆدا ئەم تەعەدا و
تەجاوزانە بە ژن، وەک تاوانی دژی مرۆڤایەتی بە جیهان ناسراوە و لە
لایان رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانییەوە مەحکوم و قەدەغە کراوە و کاری
پێناکرێت. بە هەمان شێوە دەبێ بەشی یەکەمی ئایەتەکەش کە ڕێگا بە (فانکحوا)
ی سێ و چوار ژن دەدات، مەحکوم بکرێت و یاسای فرهژنییش هەڵبوەشێتەوە و
قەدەغە بکرێت. میللەتی کورد دەبێ ئەم دیاردە نامرۆییه رەد بکەنەوە و
مەحکومی بکەن. ژنان چیتر ڕێگا نەدەن بە ئامراز دابنرێن و بۆ لابردنی
تاوانی زینا و خیانەت لەسەر پیاوان بەکار بهێنرین. نابێ سووکایەتی کردن
بە هەست و شکۆمهندییان قبوڵ بکەن. چیتر رێگا نەدرێ بە ناوی
فرەژنییهوە ژنان بە سێ و چوار مەلهەی تایبەتیی بۆ پیاوانی موسوڵمان
پێک بێنن.
١٥\٤\٢٠١٢
ماڵپهڕی بههار نهسرهدین
|