٤\٧\٢٠١٧
پەیامیک بۆ ئەو!

ئەڵماس مستەفا
بالەسۆراغی
تەنیابوونمان بگەریین
بەدووی مقەدەساتی ساتەکانی ئەمڕۆمان بکەوین
من وتۆلەنیوپەری گولیکا روحمان ئالابووزۆربەئاستەم
توانیمان تۆوەکانی فیراق لەیەکترچیابکەینەوە
هەربەسودفە پەرەسیلکەیەکم بینی کەئەویش
بەدووی ئەدرەسیکا وویڵ بوو !
لیم پرسی ئەم ریگەیە ئەمباتەوە سەرپردی سیرات ؟
ئەبێ قیامەت لە کوێ وەهەڵسێ
بالە چ کیشوەریکەوە هەڵکا
خۆرلەپەنجەرەی کام ژیانەوە هەڵدێ.
زەوی لە کوێ لەنگەردەگڕێ
مانگ کەی سەریک لەماڵی تەنهایم ئەدا؟
منیک کە نابمەوە بەخۆم وهەمیشە بەدیار
چاوەروانیەکی وەرسەوە هەڵتروشکاوم
منیک کەبەدیارعیبادەتی گەلایەکی وەریوەوەنزادەکەم
تابمگەیەنیتە ئەومەنفایەی کەجینزرگەی پیکانی تۆی لێ وون بوە.
تازەهیچ لیکدانەوەیەکی ووشە نامباتەوە سەرناوی ئەسلی خۆم
من بەبێ تۆلەگیلاسیکی رەنگ پەریووئەچم
لەکانیەکی ووشک ئەچم کەبەهیچ رەچەلەکیک
نەمباتەوەسەرتنۆکە ئاویکی بەرباخەلی شەونمیک .
ماڵپهڕی ئهڵماس مستهفا
|