په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

پەیامەکەت دەگەیەنم خاتوون.


شوان سدیق       


ڕۆژێک لە کۆلێژێکى زانکۆى سەلاحەدین دا سەر قاڵ بووم بە ئامادەکردنى ڕیپۆرتاژێک لەنێو کوڕان وکچاندا، چۆن خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ژیانى دوا ڕۆژ ئەویش ژیانى هاوسەرگیرییە، زۆر گەنجم دواند لە هەردوو رەگەز، هەریە کەیان ئازادانە لە بەردەم قەڵەمە کەمدا ڕایى خۆیان دەردەبڕى، بەڵام ئەوەى من تێبینیم کردبێت لەنێو گەنجانى زانکۆدا جیاوازیەکى ئەو تۆم بە دیى نە دەکرد لەگەڵ گەنجانى دەرەوەى زانکۆدا، بەهەر حاڵ گەنجانى زانکۆش هەڵ قوڵاوى بیرى تاریکى کۆمەڵگان، ئەگەر چى تا ئێستاکە نەیان توانیووە ڕێڕەوى ژیان بەرێچکەیەکى تردا بەرن، بەر دەوام لە بنیاد نانى قەڵاى لە قوردروست کراوى کۆمەڵگان.

 

لەسەر و بەندى ڕیپۆرتاژە کەم دابووم خانمێک بە بوێریەوە ڕووى قسەى لەمن کرد و گوتى:

 

تۆ لە ڕۆژنامەدا کاردەکەیت لەوا نەیە زۆر کەس بناسیت لە نوسینە کانیاندا زیاتر بایەخ بە مافى ئافرەت بدەن و باسى جیهانى یەکسانى و بەرامبەرى ژن و پیاو بکەن، دەمەوێت لە زمانى منەوە پێیان بڵێیت: ئەوە ئێوە شە هووەتى جنسى وایى لێ کردوون قەڵەمەکانتان تەنیا ئافرەتى دەرەوەى لە بیربێت، یان دەتانەوێت سیما و سمێڵى ڕاکەیاندنى حیزبى پێ جوان بکەن بۆ ئەوەى بڵێن بایەخ بەئافرەتان دەدرێت، ئەى بۆ بیرێک لە خێزانەکانى خۆتان ناکەنەوە لە نێوان دوو دیواردا سەر قاڵن بە دروستکردنى دۆڵمە و منداڵ بە خێوکردن، برادەر دوبارەى دەکەمەوە پەیامەکەى منیان پێ ڕابگەیەنە، بەڵکو بیر لەمافى مرۆڤ بەگشتى بکەنەوە باشترە نەک تەنیا ئافرەت، کێ دەتوانێت نمونەى دە پیاوم بۆ دیارى بکات کە بە مافە سەرەتایەکانى خۆیان شاد بووبێت، نەخواستە ئافرەت بە درێژایى زەمەن لە ژێر دەستى کۆتى پیاواندا چەوساونەتەوە.

 

قسەکانى ئەم خاتوونەم لە هەگبە دابوو، رۆژێک سەردانى ڕێکخراوێکم کرد لە گەرەکێکدا، چیم بەر چاو کەوت خۆزگە ئەوەى من بینیم کەسى تر نەیبینێت، ئافرەتێکى کرێکارم بەر چاو کەوت ئۆتۆمبێلى ماڵە بازرگانێکى دەشۆرد، بەڕاستى دڵ تەنگ بووم لە ڕوانەگەى لایەنە مرۆڤایە تیەکەوە، بیرم لەو ئافرەتە و سەدانى وەک ئەو دەکردەوە ئاخۆ خاوەن کۆمپانیاکان و قاچاخچیە کوردەکان چەند فرت و فێڵیان لەگەڵ کردوون تا گەشتونەتە ئەم نیمچە وڵاتە و ئێستاش ئەو کارە دەکەن کە دەیبینم، کۆمەڵگاى کوردى تا هەنووکەش دەیان گرفتى کۆمەڵاتى هەیە و چارەسەر نەکراوە ئەمڕۆش گرفتى ئەوانیش هاتووە تە سەر، ئاخرى مان خێربێت لە سەردەمى عەولەمەدا، ئەوەم ماوە بیڵێم دەنگى خۆم دەخەمە پاڵ دەنگى ئەو خاتوونە باچیتر قەڵەم بە دەستەکان لە ئۆرگان و تیڤیە کوردیەکان خۆڵ لە چاوى هاوڵاتیان نەکەن، ئەگەر ئەوەى یەکسانى خوازبێت مافى ئافرەتى بەلاوە گرنگ بێت. فەیلەسوفى هند گاندى. گوتەنى: باسەرەتا لە خۆیانەوە دەست پێ بکەن باشترە، دواتردەتوانن ببن بە مامۆستاى دەوروبەریان !

 


s.halabjaee@yahoo.com