په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١٠\٢٠١٢

پەیامەکەی بارزانی لە خزمەت بەرژەوەندیی گەلی کورد بوو یان سیستەمی دەوڵەتی تورک.

تاریق یوسیف     


رۆژی ٣٠.٩.٢٠١٢ کۆنگرەی نائاسای ئاک پارتی واتە ‌پارتی ئاکەپە،‌کەئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات لەئانکارا چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد،. لەکۆنگرەکەبەدەیان سەرۆکی حیزب وسەرۆکی وڵاتان بانگھێشت کرابون ،‌یەکێک لەوانەبەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بوو کەلەوێش وتاری پێشکەش کۆنگرەکرد.


چەن رۆژبەر لەدەست پێکردنی کۆنگرەی حیزبی دەستەڵات لەتورکیە، ‌راگەیەندنەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد کەمەسعود بارزانی بانگھێشت کراوە ‌بۆبەشداری لەوکۆنگرەیە، ‌بەڵام چاوەروانی ئەوەدەکرا کەمەسعود با‌رزانی بەشداری نەکات و بەوشێوەیە نارەزایەتی خۆی لەھەمبەرئەوزوڵم وناعەداڵەتیەی لەلایەن دەوڵەتی ئەردۆغانەوەلەگەلی کورد دەکرێت دەرببڕێت، لەلایەکی دیکەشەوە ‌بەھۆی بەرخۆدانی گەریلاکانی پەکەکە ‌ و پێش وەچونیان و دەست گرتنەسەرسەدان کیلۆمترخاکی کوردان و وەدەرنانی لەشکری داگیرکەر وھەروەھا ئازاد بونی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لەرۆژئاوا و نزیک بونی یەک گرتن ویەک بوونی کوردان وباس کردنی یەک ڕیزی وھاوکاری کوردان لەلایەن مەسعود بارزانیەوە، بەڵام چاوەڕوانیەکانی گەلی کورد پێچەوانەدەرچو وەدورلەقسەکانی خۆی وەک ھەمیشەڕێگایەکی گرتەپێش کەڕێگای بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتی داگیرکەرو نزم کردنەوەی کۆمەڵگای کوردی لەکەسایەتی خۆی گرتەپێش.

لەلایەکی دیکەوەزۆر بەداخەوەکاتی ناساندنی میوانەکان وبەخێرھاتنیان لەلایەن ئەردۆغانەوەکاک مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێمی عێراق ناوبرد وبەھیچ شێوەیەکیش حازربەوەنەبوکەنێوی کوردستان بھێنێت. دان نەنان بەکوردستان وباوەر نەبون بەوەی کوردستانێک بونی نیەوبانگھێشت کردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان چ واتایەکی ھەیە؟ ئایا لەکەسایەتی مەسعود با‌رزانی گەلی کورد بچوک دیتن نیە، ئایەتەنیا وەک کەرەستەبەکارھێنانی بەرێزیان نیەکەئیعتراف بەبونی کورد ناکەن وبانگھێشتی سەرۆکی بەشێکی کوردیش دەکەن.


لەکاتی پێشکەشکردنی پەیامەکەی بەرێز با‌رزانی زۆرکەس پێیان وابوو کەبا‌رزانی بەزانابونەوەبەشداری کۆنگرەی کردوەو بەفورسەتی زانیوەکەلەبەرانبەر دەستەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیەدا بەڕاشکاوی پشتیوانی لەھاونیشتیمانیانی دەر ببڕێت وداوای کۆتای ھێنان بەزەخت وگوشارلەسەرکوردان بھێنێت ،بەڵام دیسان ئەو چاوەڕوانیەش چەکەرەی نەکرد و با‌رزانی بەشاخ وباڵی دەوڵتی تورکیەوئەردۆغان ھات ولە قسەکانی ئاوەھا دەستی پێ کرد...


سیاسەتی ئێوەو پارتی ئیوەسیاسەتێکی راست وکراوەیەبۆ ھەمووکێشەکان، ھەربۆیەمن سوپاسی بەرێزئەردۆغان دەکەم کەبۆئەو جورئەتەلەدیاربەکر رایگەیاند و گوتی کێشەی کورد دەبێت چارەسەربکرێت.


بەرێز بارزانی لەم گوتەیەی ھەموو ئەو قەتڵوعامانەی کە لەسەرگەلی کورد‌ھاتوەتەئەنجام دان ڕەوایە تی پێ بەخشیو گوتی سیاسەتی ئێوە سیاسەتێکی راستە، ‌واتە ‌کوشتن و بڕینی ئێوەسیاسەتێکی راستەومنیش پشتیوانی دەکەم، بەرێز بارزانی دەڵێت سوپاسی ئەردۆغان دەکەم بۆ ئەوەی لەدیار بەکر بەجورئەتەوەگوتی من کێشەی کورد چارەسەردەکەم، بەڵام نازانم بەرێزبارزانی بۆ گوتەخراب وقرێشەکانی ئەردۆغانی لەبیرنەماوە ‌کەدەیگوت، ئەگەر کوردێک لەئەفریقاش بێت ئێمەدژی شەڕدەکەین لەناوی دەبەین، نازانم بۆ لەبیری چو کەئەردۆغان ھاواری دەکرد ودەیگوت ...تەک میلەت تەک دوڵەت وتەک بەیرەق ئەمەیەکراوەبونی سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەرێز بارزانی کەتۆسوپاسی دەکەی؟ بەرێز بارزانی درێژەبەپەیامەکەی دەدات ودەفەرموێت....من دەیکەمە ‌فەرز لەسەرکوردان ودەڵێم پشتیوانی لەسیاسەتەکانی بەرێز ئەردۆغان بکەن ولازمەھەموو ھێزێکی کوردیش خۆ دوربگرن لەتوند وتیژی چون ھیچ نەتیجەیەکی تێدا نیە.


لێرەدا بارزانی وەک فەرز کردن لەسەرکوردان قسەدەکات واتە ‌ئەوەی من دەیڵێم ئیجباری وفەرزە ‌یانی نەقشی بارزانی لێرەزیاتر وەک پێشەوایەکی دینی مرۆڤ دەبینێت تا ئەوەی ڕێبەری حیزب یا ھەرێمی کوردستان بێت، مەبەستیشی لەدەست ھەڵگرن لەتوند و تیژی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەیە، واتەدەڵێت، پەکەکەتوند وتیژەو ھەڵەیە ‌دەبێت دەست ھەڵبگرێت لەم سیاسەتەی، لەھەمانکاتیشدا دەڵێت من پشتیوانی لەسیاسەتەکانی بەرێزئەردۆغان دەکەم واتە ‌دژی سیاسەتی پەکەکەین وسیاسھتی ئەردۆغان بەراست دەبینین، ھەروەھا داوا لەکوردان دەکات پشتی سیاسەتەکانی ئەردۆغان بگرن، ئەم پەیامەی راست ئەوەیەبەکورد دەڵێت ئاکەپە ‌کراوەیەو پەکەکەتوند وتێژە ‌و ڕیزی خۆتان لەگەڵ دەوڵەتی تورک یەک خەن نەک رێزی پەکەکە.


راستیەک ھەیەئەوەی پشت بکاتە ‌راستیەکان و ڕو لەناراستیەکان بکات ناتوانێت کەسایەتیەک بێت کەجێگای باوەری مرۆڤەسیاسیەکان وھاونیشتیمانیانی خۆیشی بێت وەمێژویش نیشانی داوەئەوانەی کەحەقی گەلی خۆیان لەبەر چاو دەرباز دەکەن بۆنەیارانی گەلەکەیان وپشت دەکەنەبەشێک لەدانیشتوانی نیشتیمانەکەیان لەلایەن داگیرکەرانیشەوەبەسوک وبێ مایەچاوی لێ دەکرێت وبۆ ماوەیەکی کاتی یانی تا ئەو کاتەی کاریان لایەتی رێزی دەپارێزرێت.

 
من پێم وابێت فەرزکردنی بڕیارێک ئەویش پشت کردن لەبرا و ھاونیشتیمانی وەیا ڕێخراوەیەکی شۆڕش گێڕی وەک پەکەکە ‌لەلایەن بەرێز بارزانی بڕیارێکی نادیموکراتێک ودورلەموڕاڵی کوردایەتیە، ئەم فرزکردنانە ‌بێجگەلەتۆمارکردنی میژوی ڕەش شتێکی دیکەی بھدوا نایەت. من دەپرسم لە بەڕێز بارزانی حیزبی ئەردۆغان ودەوڵەتی تورکیەتوندوتیژەیا پەکەکە؟ خۆکفنی زیاترلەسی مرۆڤی کوردی بێ تاوان ھێشتا زەرد نەبوە لە رۆبۆسکی، ‌کێ توندو تیژە؟ خۆ تابلۆی پێکەناویەکەی سۆلاڤی شەش مانگان و دایکی بێ تاوانی ھێشتا لەخەیال نھسراونەتەوە کە لە قەندیل‌کە وتنەبەر ھێرشی ‌تەیارەشەڕ کررەکانی دەوڵەتی ئەردۆغان و شەھید کران کەبەرێزتان بەسیاسەتێکی دروست ناوی دەبەن وپشتیوانی دەکەن. . بەرێز بارزانی بەکارھێنانی چەکی قەدەغەکراو توند وتێژیە ‌کە ‌بەکۆمەڵ گەل وگەریلا دەکاتەئامانج یا راگەیاندنی چەندین جار ڕاوەستانی شەڕ یەک لایەنە ‌لەلایەن پەکەکەوە؟ توند و تیژی ئەوەیەکەگەریلای شەھید جەنازەکانیان بشێوێنن وبێ حورمەتی پێ دەکرێت ومنداڵی کوردلە پێش چاوی کامێرادەست دەشکێنن یا ئەوەی جندرمەتورکەکان لەشەڕدا بەدیل دەگیرێن و بەو پەڕی حورمەتەوە دەیانپارێزن وتەحویلی بنەماڵەکانیان دەدڕێتەوە؟ پێویستەمرۆڤ بەویژدانەوەقسەبکات ئەگەریش موڕاڵی نیشتیمانی نەبێت.


بەرێز بارزانی ھەم دیسان لەپەیامەکەی دا دەڵێت...ھێزی حیزب وەیا دەوڵەت لەچەن چەک وچەن چەکدارنیەبەڵکوو لەوەدەر دەکەوێت چی کردوەبۆمیلەتەکەی وچ بەرنامەیەکیشی ھەیە، ئاکەپە ‌و بەرێز ئەردۆغان ئەوەی ھەم لەبەرنامەوسیاسەتی کراوەیدا ئیسپات کردوە. مەبەستی بەرێز با‌رزانی لێرەدا ئەوەیەکە ‌پەکەکە ‌بەچەند گەریلا کەئەو نێوی ھێناوەچەکدار کەمەعنی راستەکەی چەکداربەواتای چەتەبوون وبێ ڕێبازیە، لێرەدا تێروانینەکانی بارزانی راست وەک دەوڵەتی تورکە سەبارەت بە ناو ھێنانی گەریلا شۆرشگێرەکانی کورد بە چەتە وچەکدار. ‌با‌رزانی بە رونی دەڵێت پەکەکە ‌ھیچی نەکردوە ‌بۆ میلەتەکەی و ھیچ بەرنامەیەکیشی نیەبەڵام ئاکەپەوئەردۆغان ھەم لەبەرنامە ‌وھھەمیش لەسیاسەتدا ئەوەیان سەلماندوە یانی‌ئەوەیان لەکرداردا پێک ھێناوە.

من پێم وابیت وە بەرێز بارزانیش لە ھەرکەس زیاتر دەزانێت کە لەباکوری کوردستان نە کلتور نە زمان وە نە نەتەوەیەکیش بونی خۆی دەسەلماند و نە دەوڵتی تورکیش دانی بە نەتەوەیەک دەنا بە نێوی کورد... بەڵام بە سەرھەڵدانی پەکەکە گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان رۆژ بەدوای رۆژ بەرەو پێش وەچونی سیاسی و کلتوری ھەنگاوی ناو نەک ئەوەی ئیسراری لە سەر نەتەوەبونی خۆی کرد و دایە ئیسپات کردنیش بەڵکوو دوژمنیشی تەسلیمی ئەو واقعە کرد و مەجبور بە دان پێدانانیان کردن.


بەرنامەکانی پەکەکە رون و ئاشکرایە تەسلیم بوون قوبوڵ ناکات و لەبەرانبەر تەسلیمیەت شەر دەکات. ئەوەی کە پەکەکە کردویەتی ئەوەیە کە ھەزاران مرۆڤی ئازادی ئافراندوەو ھیچ ھێزێک ناتوانێت لە سەریان سیاسەت بکات و لە بەرانبەر گەلی خۆیان بیانداتە شەر کردن بەڵکو لە سەنگەری ئازادیدان بۆ دەست خستنی مافە رەواکانیان.


ئەوەی کە پەکەکە کردویەتی دەبینین کە ڕێخراوەی ژنان و گەنجان و خوێندکاران و دەیان سازی و ئەنجومەنی دیکەی ئاوا کردوەو خۆیان خۆیان بە ڕێوە دەبەن .
ئەو چەن چەکدارەی کە بەڕێز بارزانی دەڵێت نابنە ھێز ئەوەتە دەبینرێت کە تا ئێستا سەدان بارەگای ئەرتەشی تورکیان دەست خستوەو بە سەدان کیلۆ متر پێشرەویان کردوەتە خاکی داگیرکراوی کوردستان وھەر ئێستا لە دەست گەریلاکانی کوردە، ئەمڕۆ ئاڵای ھێزی پاراستنی گەلی کورد لە سەرەوەی شاری شەمزینان داکوتیاوەو لە سەر جادەکان بازرەسی و کۆنترۆڵ ھەیە لە لایەن گەریلاکانی کوردەوە. ھەر ئەوەی ئەمرۆ گەلی کورد لە باکوری کوردستان بێ ناسنامەی قەبوڵ ناکەن و لە مەیدانەکاندان و ژیانی بێ ئەخلاقی و تەسلیم بوون قەبوڵ ناکەن مەزنترین دەسکەوتە ، ھەر ئەوەی ئەمرۆ ھێزی پاراستنی گەل لە نێو جەرگەی دوژمن چالاکی دەکەن و لە بەرانبەر داگیرکەردا ڕاوەستاون و لە داخوازیەکانیان کۆلیان نەداوەو دەستکەوتیش بەرھەم ھاتوە ھەموو ئەمانە دەردەکەوێت کە پەکەکە چی کردوەو چەندەش خاوەن ھێزە.


بەڵام کامەیە سیاسەتی کراوەی دەوڵەتی تورک و بەرێز ئەردۆغان کە بەرێز بارزانی ناوی دەبات؟


زیاترلە نۆ ھەزار سیاسەتمەداری کورد و چوار ھەزار سیاسەتمەداری چەپی تورک و حەوت ھەزارمنداڵی ژێر ھەژدە ساڵی کورد لە گرتوخانەکانی تورکیەدان و زۆربەی منداڵە گیراوەکانیش لە زینداندا تەجاوزیان پێ دەکرێت ئایە ئەمەیە سیاسەتی کراوە کە بەرێز بارزانی ناوی دەبات.


ھەرلە ساڵی رابردو تا ئێستاچەندین ڕۆژنامە لە تورکیە قەدەغە کراون نمونەیان رۆژنامەی ئازادی وڵات بوو کە چەندین جاردایان خست و رێگای بڵاو بوونەوەیان گرت وە رۆژنامەی گو‌ندەم کە بۆ ھەمیشە داخریاو ڕێگای چالاکی بۆ ھەمیشە لێ قدەغە کرا، بە سەدان خوێندکاریش دەست بەسەر وڕوانەی گرتوخانەکان کران ئایا ئەمەیە ئەو سیاسەتە کراوەیەی کە بەریز بارزانی ناوی دەبات؟ پەرلەمانتارانی کورد ئاستەنگیان بۆ دروست دەکرێت و بێ ڕێزیان پێ دەکرێت لە کا‌تێکدا بە ئیرادی گەل ھەڵبژیردراون و حەقی سیاسەتکردنیان ھەیە لە چواچێوەی یاساکانی تورکیە دا بەڵام ئەوەتە دەبینین کە ڕۆژانە چۆن ڕێگریان لێ دەکرێت و ئاستەنگیان بۆ دروست دەکریت بۆ پێشوەچونی خەباتیان، ئایە ئەمەیە سیاسەتی کراوە کە بەرێز بارزانی ناوی دەبات و دەڵێت ئەردۆگان و پارتەکەی ئەمەیان ئیسپات کردوە؟


لە کۆتای قسەکانی دا بەریز بارزانی لەپەیامەکەیدا دەڵێت: بۆ کۆتای ھێنان بە خوێن ڕشتن ئیمە حازرین بە ھەموو ھێزێکمانەوە پشتیوانی لە سیاسەتەکانی بەرێز ئەردۆغان بکەین، سەرۆکی ھەرێم کاک مەسعود راست لێرە دەڵێت، کە ئەوە پەکەکەیە خوێن دەڕژێنیت و تا پەکەکەیش ھەبێت خوین دەڕژێت، واتە بۆ کۆتای ھێنان بە خوێن ڕشتن دەبێت کۆتای بە پەکەکە بێت ، بۆ کۆتایھێنان بە پەکەکەیش بەرێز بارزانی دەڵێت، ئێمە حازرین بە ھەموو ھێزێکمانەوە پشتیوانی لەسیاسەتەکانی بەڕێز ئەردۆغان بکەین، بێ گومان سیاسەتی ئەردۆغانیش پاکتاو کردن و بن بڕ کردنی پەکەکەیە ، واتە لێرەدا بەرێز بارزانی پەیامی ئەوەیدا بە ئەردۆغان کە بۆ پاکتاو کردنی پەکەکە ئێمە بە تەواوی ھێز لە گەڵتانین و سیاسەتی تۆش بە ڕاست دەبینین ھەر بۆیەش بوو ئەردۆغانیەکان و ئەندامانی ئاکە پە ھاواریان دەکرد لە ساڵۆنی کۆنگرەکە کاتی قسەکردنی بارزانی دەیانگوت تورکیە بە تۆ سەربەرزە بارزانی..


منیش لە کۆتای نوسراوەکەم دەڵێم ئەوەی خوێنی ڕشت ئەردۆغان و پارتەکەی ئەردۆغان بوو ھەر بۆیە پشتیوانی کردن لەو سیاسەتەی ئەردۆغان بە مانای دەست بوونە لە خوێنی ھەزاران کوردی بێ تاوان.

 
پشتیوانی کردن لە سیاسەتی ئەردۆغان پشتیوانی کردن لە پاکتاو کردنی گەلی کوردە. من دەڵێم ئەم پەیامەی با‌رزانی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد ناکات و زیاتر گەلی کورد لە دروست بونی کۆنگرەی نەتەوەی و ھاوپەیمانە نیشتیمانیەکان دور دەخاتەوە کە بێ گومان گەلی کوردیش ئەمە قەبوڵ ناکات وچاوەروانی یەک گرتن و یەک بوونی کوردان دەخوازێت.


بە کورتیش دەڵێم لەکوردستان کام سیاسەت خزمەت بە بەرژەوەندیە نەتەوەیەکان بکات و ھەوڵی یەک ڕیزی کوردان بدات وگەلی کورد بپارێزێت ئەو پارتە دەتوانێت ساحیب ھیز بێت و گەلی کوردیش پشتی سیاسەتی یەکگرتو دەگرێت. دەبێت ئەوە بزانین دوژمن ھەموو ھەوڵی ئەوەیە کوردان لە بەرانبەر یەکتر راوەستێنێت چون خۆی ھێزی تێک شکانی کوردانی نیە، پێشم وایشە ھەرگیز گەلی کورد ئیدی بەرانبەر ھەڤدو راناوستن و شەری برا کوژیان بە نەعلەت کردوە و لە ھیچ ھێزێکیش قەبوڵ ناکەن بیەوێت ئاگری ماڵوێرانی دروست بکات.

 

 

tariq_yusifi@hotmail.fi

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک