٢٨\٨\٢٠١١
په‌یامێک له
کامپینی داخستنی کونسوڵخانه‌ی ئێران و تورکیا له هه‌ولێر و سلێمانی.
بۆ ڕای گشتی کوردستان..
به‌ڕێزان ئێمه له‌به‌رواری 11/8/2011 ئه‌م کامپینه‌مان راگه‌یاند و
تیایدا داوای داخستنی هه‌ردووک کونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر و
سلێمانیمان کردبوو،چونکه پێمان وایه ئه‌م دوو کونسوڵخانه‌یه زیاترله‌وه‌ی
ئه‌رکی دبلۆماسیان هه‌بێت،ئه‌رکی سیخوڕی و چاودێریکردنده‌بینن. ئه‌مڕۆ
٢٥/٨ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بڵاوده‌که‌ینه‌وه و تیایدا جارێکی تر داوای
هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین به‌رامبه‌ر به‌هه‌ردووک
ڕژێمی میلیتاری ئێران و تورکیا ئه‌م دوو ڕژێمه داگیرکه‌ره‌ی
کوردستان که هه‌میشه کار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن لای ئه‌وان
جیاوازی نیه له نێوان گه‌ریلایه‌ک و مناڵێکدا گرنگ ئه‌وه‌یه کوردێک
بکوژن،له‌سه‌ره‌تادا ئێمه هه‌ڵوێستمان ته‌نها به‌رامبه‌ر به ڕژێمی
میلیتاری ئێران بوو چونکه پێمان وابوو ڕژێمی تورکیا هه‌نگاو به‌ره‌و
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی
ڕابردوودا ڕویدا ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌ڕژێمی داگیرکه‌ری تورکیاش عه‌قڵیه‌تی
تائێستا نه‌گۆڕاوه و به‌هه‌مان پێودانگی ڕابردوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
کێشه‌ی کورد ده‌کات و تائێستاش عه‌قڵیه‌تی شه‌ڕ زاڵه. ئه‌و ڕوداوه‌ی
که‌له 21/ئاب ڕویدا و تیایدا 7 هاوڵاتی بێ‌دیفاع بونه ئامانجی فڕۆکه
جه‌نگیه‌کانی تورکیا و هه‌ر 7تیان شه‌هید بوون که‌له‌ناویاندا 4 مناڵ
هه‌بوون، ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌بۆ ئه‌وان جیاوازی له‌نێون گه‌ریلایه‌ک
و منداڵێکدانیه.ئه‌م روداوه نه‌یه‌که‌م ڕوداو نه‌دوا روداویش ده‌بێت.
بۆیه ئێمه جارێکی تر داوای هه‌ڵوێستی ڕون له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی
کوردستان ده‌که‌ین و چیتر نامانه‌وێت هه‌ڵوێسته‌کانیان له‌چوارچێویه‌ی
به‌یان نامه و ناڕه‌زایه‌تیدابن پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم فشار بخاته
سه‌رحکومه‌تی مه‌رکه‌زی‌و ئه‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌م دوایه بخاته به‌رده‌م
ڕای گشتی جیهانی و دادگای دادی نێودوڵه‌تی لێ ئاگاداربکرێته‌وه.وه‌له‌هه‌مان
کاتدا داوا له‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین به‌رده‌وام بن بۆ فشار خسته‌سه‌ر
حکومه‌تی هه‌رێم تا هه‌ڵوێستی کرداری به‌رامبه‌ر به دوژمنانی
کوردستان بگرێته‌به‌ر.
ئێمه ده‌زانین که حکومه‌تی هه‌رێم له‌ڕوی سه‌ربازیه‌وه ناتوانێت
ڕوبه‌ڕوی داگیرکه‌ران ببێته‌وه،به‌ڵام ڕێگای تر هه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبنه‌وه
و فشار دروستکردن. بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی
کوردستان و سه‌رجه‌م حیزب و لایانه سیاسیه‌کان ناکۆکی و کێشه‌کانیان
وه‌لابنێن و یه‌ک ده‌ست و یه‌ک هه‌ڵوێست به پشتیوانی خه‌ڵکی
کوردستان ڕوبه‌ڕوی داگیرکه‌ران ببینه‌وە.
کامپینی داخستنی کونسوڵخانه‌کانی ئێران و
تورکیا
تێبینی: له‌سه‌ره‌تا کامپینه‌که‌مان
تایبه‌ت بوو به کونسوڵخانه‌کانی ئێران، به‌ڵام له‌دوای ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه
به‌رامبه‌ر به‌هه‌ردووک ڕژێمی ئێران و تورکیایه:
1 خوێندکارانی شاری نه‌غه‌ده و مهاباد
2- ما‌ڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی کوردستان
3- چه‌تری ئازادی
4- کردۆساید چاک
5- شێرزاد عبالکریم مامۆستا
6- به‌یان عه‌زیز مامۆستا
7- عبالره‌حمان مهابادی سیاسی
8- سه‌ڵاح وه‌لی زاده
9- هه‌ڵکه‌وت سیامه‌ند خوێندکاری زانکۆ
10- جه‌بار ئاوه‌ژه‌ی خوێندکاری زانکۆ
11- گه‌یلان خدر ڕۆژنامه‌نوس
12- به‌ختیار عه‌لی خوێندکار
13- هێمن احمه‌د مامۆستا
14- عبالره‌حمان ره‌سوڵ ڕۆژنامه‌نوس
15- شه‌وقی ته‌ها مامۆستا
16- که‌مال محمه‌د مامۆستا
17- نیشتیمان عه‌زیز خوێندکاری زانکۆ
18- کوێستان عه‌زیز ڕۆژنامه‌نوس
19- دڵدار محمه‌د مامۆستا
20- سورکێو عه‌لی کاسب
21- انوه‌ر حه‌سه‌ن پێشمه‌رگه‌ی دێرین
22- داستان عه‌لی فه‌ررمانبه‌ر
23- لوقمان حه‌سه‌ن ڕۆژنامه‌نوس
24- دیار احمه‌د مه‌جید سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری کلیل
25- سه‌لام عبدالڵه ڕۆژنامه‌نوس خانه‌قین
26- فه‌رمان چۆمانی رۆژنامه‌نوس
27- محمه‌د گربداخی ڕۆژنامه‌نوس
28- هۆشه‌نگ سه‌روچاوه‌ی ڕۆژنامه‌نوس
29- دڵزار حه‌سه‌ن چاودێری سیاسی
30- هیوا سه‌ید سه‌لیم
31- هه‌ردی عه‌لی پێشمه‌رگه‌ی دێرین
32- حازم عه‌لی پێشمه‌رگه‌ی دێرین
33- عه‌لی که‌ریم پوور چالاکوانی مه‌ده‌نی
34- نه‌جیبه عمه‌ر چالاکوانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نوس
35- ئاسۆ ره‌حیم
36- کاک شار ئۆرامار ڕۆژنامه‌نوس
37- ئازاد چۆلی خوێندکار
38- هانی هادی پزیشک
39- قادر ئه‌لیاسی چالاکوانی سیاسی
40- ڕێبوار که‌ریم وه‌لی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس
41- ناسر ئێران پوور وه‌رگێڕ
42- فه‌ره‌یدون بێوار ڕۆژنامه‌نوس و توێژه‌ری بواری کۆمه‌ڵایه‌تی
43- عبالموته‌لیب ره‌فعه‌ت زرداوی خوێندکاری اوسترالیا
44- مه‌هدی فه‌تاحی ڕۆژنامه‌نوس
45- مه‌ولود ئافه‌ند ڕۆژنامه‌نوس
46- نووری عمه‌ر نوسه‌ر
47- مه‌هدی مورادی چالاکوان
48- زاگرۆز عه‌بدی چالاکوان
49- هه‌ڵۆمه‌رگه‌ی ڕۆژنامه‌نوس
50- ڕێباز عبدالڵه کۆمه‌ڵناس
51- فه‌رهاد خدر خوێندکار
52- مه‌ردی عمه‌ر خوێندکار
53- کارزان که‌ریم ڕۆژنامه‌نوس
54- سه‌لیم سابیر کاسب
55- کلسوم حسێن شاعیر
56- ڕێکان سه‌باح ڕۆژنامه‌نوس
57- دانا ڕه‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌نوس
58- سه‌نگه‌ر محمه‌د مامۆستا
59- عسمان مه‌ولان فه‌رمانبه‌ر
60- یوسف جعفه‌ر مامۆستا
61- سه‌رباز احمه‌د میدیاکار
62- احمه‌د سه‌فا ڕۆژنامه‌نوس
63- دیلا دیاکۆ قوتابی زانکۆ
64- ڕابه‌ر عمه‌ر محمه‌د
65- له‌شکر احمه‌د مامۆستا
66- ده‌سته‌ی گه‌نجانی پێشه‌نگ
67- فه‌ره‌یدون عارف خوێندکاری ماسته‌ر
68- عه‌بدالڵه احمه‌د گه‌رمکی خوێندکاری زانکۆ
69- دانا حه‌سه‌ن مامۆستا
70- ئاکام ره‌سوڵی ڕۆژنامه‌نوس
71- دانیاڵ ره‌سوڵی ڕۆژنامه‌نوس
72- شۆڕش پایمه‌رد ڕۆژنامه‌نوس
73- کاک محمه‌د نوسه‌ر
74- نه‌ریمان حه‌سه‌ن جوتیار
75- محمه‌د حسێن جوتیار
76- بێستون بنگردی ڕۆژنامه‌نوس
77- حه‌بیبه احمه‌د مامۆستا
78- توانا ته‌ها ڕۆژنامه‌نوس
79- هاوار بازیان ڕۆژنامه‌نوس
80- سۆران ئه‌مینی پێشمه‌رگه
81- دڵشاد هه‌رته‌لی ڕۆژنامه‌نوس
82- دیار که‌وکه‌ب ڕۆژنامه‌نوس
83- عه‌لی مه‌حمود نوسه‌ر
84- فواد بکر زیندانی سیاسی
85- ڕێبوار فه‌ره‌ج
86- خه‌بات ماروف
87- هه‌ڤاڵ خه‌جێ
88- شاسوار مامه ڕۆژنامه‌نوس
89- فه‌رهه‌نگ ساوانی خوێندکار
90- ڕیڤان بورهان ئه‌ندازیار
91- ئالان خه‌یلانی یاریزان
92- ناجح گوڵپی پزیشکی ڤێته‌ر نه‌ری
93- تیپی شانۆی ڕانیه
94- دیاری محمه‌د
95 - سیروان کاوسی نووسەر و رۆژنامەنووس وڵاتی نۆروێژ
سه‌رپه‌رشتیار و وته بێژی کامپین
جه‌بار عه‌زیز
07702118139
Jabar.azez@gmail.com
چەتری ئازادی پشتیوانی خواستی داخستنی کۆنسوڵگەریەکانی کۆماری ئیسلامی
ئێران لە کوردستان دەکا.
چەتری ئازادی لەسەرەتای تۆپبارانی خەڵکی مەدەنی ناوچە سنوریەکانی
کوردستانی عێراق لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نارەزایەتی
لە بەریتانیا بەڕێخستوە بۆ کۆتایی هێنان بەم دەستدرێژیانە و لەبەردەم
سەفارەتی ئەو ووڵاتە لەلەندەن خۆپیشاندانی ئەنجام داوە. ئێستاش دوای
تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر تۆپبارانەکان کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە
و تائێستا خەڵکی کوردستان قوربانیەکەی بە کوژراو و بریندار و زیانێکی
گەورەی مادی و مەعنەوی و ئەمنیەتی ژیان و گوزەرانی داوە. حکومەتی
هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستانیش وەک چاودێری دەرەکی تەنیا
داوای ڕاگرتنی تۆپباران دەکەن و لەهەمان کاتیش‌دا ڕێکەوتنی ژێربەژێری
دەسەڵاتدارانی هەرێم و کاری جاسوسی کۆنسوڵگەریەکانی کۆماری ئیسلامی
ئێران لە هەولێر و سلێمانی بەردەوامە.
هەربۆیە ئێمە لە چەتری ئازادی پشتیوانی ئەو داوا و هەوڵانە دەکەین کە
فشارەکان دەباتە ئاستێکی بەرزتر دژی کۆماری ئیسلامی ئێران‌و
دەستێوەردانەکانی لە کاروباری سیاسی کوردستانی عێراقدا، لەم پێناوەشدا
هەنگاوی داخستنی کۆنسۆڵگەریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر
وسلێمانی بەفشارێکی پێویست دەزانین. چەتری ئازادی بانگەوازی ڕەوەندی
کوردی و ئازادیخوازان دەکا لەبەریتانیا کە پشتیوانی لەم خواستەبکەن و
بەشداری و پشتیوانی چالاکانە لە کەمپینی داخستنی کۆنسۆڵگەریەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و سلێمانی دا بکەن.
|