په‌یامێک سه‌باره‌ت
به سه‌پاندنی ده‌ستوری هه‌ریمی کوردستان.
ناوەنـدی ڕۆشنبیری کوردی ئوسترالیا
له دوای ڕاپه‌رینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان تا ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو
حیزبی باڵاده‌ستی کوردستان به بێ په‌یڕه‌وکردنی ده‌ستورێک و به ئاره‌زووی
سه‌رکرده‌کانیان و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی ناڕۆشنیان،
حکومڕانی کوردستان ئه‌که‌ن به‌بێ گوێدان به به‌رژه‌وه‌ندێکانی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی کوردستان، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی و بێ‌کاری ئه‌و خه‌ڵکه، ده‌ستیان
به‌سه‌ر هه‌موو داهاتی کوردستان له گومرک و ڕێژه‌ی تایبه‌تی کوردستان
له نه‌وتی عێراقدا گرتووه. په‌رله‌مانی کوردستان که له پراکتیکدا ده‌زگاییه‌که
له هه‌موو بڕیاردانێکیدا نه‌یتوانیوه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی هه‌ردوو
حیزب و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌ربچیت، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه پرۆژه‌ی
ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان تا دواڕوژی ماوه‌ی یاسایی که له ٤/٦/٢٠٠٩
ته‌واو بوو، هه‌موار نه‌کرد.
ئێستاش له پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاسای په‌رله‌مان، پرۆژه‌ی ده‌ستوری
هه‌موارکرد و نیاز وایه له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا بیخه‌نه ده‌نگدانه‌وه.
ئێمه له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کورد له ئوسترالیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌بوونی
ده‌ستور به پێویستییه‌کی گرنگ ئه‌زانین و نه‌بوونی ده‌ستوریک تا ئێستا
به لادانێک و که‌مته‌رخه‌می و بایه‌خنه‌دانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبی
باڵاده‌ست ئه‌زانین، له هه‌مان کاتدا ناڕه‌زاییه‌تی خۆمان ده‌رئه‌بڕین
به‌و شێوازه‌ی که په‌ێڕه‌و ئه‌کرێت له سه‌پاندنی ده‌ستورێک که له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانێکی ئێکسپایه‌ره‌وه و به په‌له‌کروزییه‌وه بخرێته ده‌نگدانه‌وه
و بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. هه‌روه‌ها لیره‌وه ڕووئه‌که‌ینه خه‌ڵکی
کورستان و داواکارین که ده‌نگ به‌و ده‌ستوره نه‌ده‌ن و په‌یڕه‌وکردنی
ئه‌و جۆره شێوازه له سه‌پاندنی ده‌ستوردا ره‌تکه‌نه‌وه.
١/٧/٢٠٠٩
roshinbiri@hotmail.com
|