٢٧\١٢\٢٠١٦
پەیامی جەنگ و
رێکەوتنەکانی حەڵەب و موسڵ!

نوری بەشیر
کارەساتی حەڵەب و
لایەنە بەشداربووەکانی:
ئەوەی ئێستا لەسوریا ڕوودەدات لەژێرناوی ئازادکردنی حەڵەب، یان
تەسلیمبونی حەڵەب، دەورەیەکی تازەیە لەجەنگی بەوەکالەتی چەند ساڵەی
سوریا، کەھەردوو قوتبی ھێزە ئیمپریالیستیە جیھانی و ھاوپەیمانەکانیان
لەژێر ناوی دژی تیرۆردا بەرێیان خستووە، دنیا شاھیدی کوشتارو
کاولکاریەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانی بوون، ئێستاش تراژیدیایەکی
گەورەتریان لەحەڵەب بەریخستووە لەلایەن روسیاو ھاوپەیمانەکانیەوە.
دەورەیەکی نوێ لەجەنگی سوریادا کە روسیاو ھاوپەیمانەکانی وەکو دنیای
چەن قوتبی تیایدا پێشڕەوی دەکەن و ئەمریکاو ھاوپەیمانانی پاشەکشەیان
تێدا کردوە، دەورەیەک کەتەوازنی ھێزو جێگاو رێگای قوتبە جھیانیەکان
ئالوگۆڕی بەردا ھاتووە، کەبەدڵنیاییەوە لایەنەکان و دەوڵەتەکانی نێوان
ئەو بلۆک بەندیە جیھانیە بەھەمانشێوە ئاڵوگۆڕیان بەسەردا دێت، کە چۆن
لەچەندین ساڵی رابردودا قوربانیەکانی خەڵکی بێتاوانی مەدەنی بووە،
لەئایندەی سوریاو ناوچەکەدا بەگشتی لەدرێژەی ھەلومەرجی ئێستادا کە
لەحەڵەب و موسڵ دەچێتە پێشەوە بەھەمان شێوە لەبەرژەوەندی خەڵکی کرێکارو
بەشمەینەت و مەدەنیەتی کۆمەڵگادا نیە. لەھەفتەی ڕابردووەوە ھاتوھاواری
ئازادکردنی شاری حەڵەب یان تەسلیمبوونی لەسوریا بانگەوازی بۆ دەکرێت،
حەڵەب لەساڵی ٢٠١٢ وە مەیدانی جەنگی نێوان دوو لایەن و بەرەی
کۆنەپەرستی تیرۆریست بووە، نێوەی لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و
قەومیدا بووە، نیوەکەی تری لەژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەدو
ھاوپەیمانەکانیدا بووە، ھاوکاتی ئەو بانگەوازە، ھەواڵی جەرگبڕو
تراژیدی ئینسانی لەم شارەدا لەمیدیاکانەوە نیشانی کۆمەڵگای ئینسانی
دەدرێت لە کوژراو و بریندار لە ژن و مناڵ و پیرو ھەواڵی ئیعدامی
بەکۆمەڵ دەبیسترێت، جارێکی تر ھەواڵی ناو قوربانیەکانی ئەم کارەساتە
بەدژی ژنانە کەلەلایەن ھێزە ئیسلامیەکانەوە کەداوا لە زانا ئیسلامیەکان
دەکەن فتوای کوشتنی ژنانی رۆژھەڵاتی حەڵەب بدەن نەک بکەونە دەسەت
ھێزەکانی سوپای بەشار ئەسەدو پاسداران و حزبوڵاوەو دەستدرێژی جنسیان
بکرێتەسەر، ھەروەک لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا قوربانی یەکەمی دەستی
ھەموو دەستەوتاقمە ئیسلامیەکان بەداعش و باقی ئیسلامیە میانڕەوەکانی
دۆستی ئەمریکا ژنان بوون. کارەساتێکی ئینسانی کە قوربانیەکانی جەستەی
خوێناوی لەگەڵ کاولکاری شارەکەداو بوونی لاشەیەکی زۆری ژێر دیوارو
سەربانی روخاوی خانوەکان لەلایەن فرۆکەکانی روسیاو بۆمبارانی ھێزەکانی
ئەسەدو ھاوپەیمانیەوەن، ئەمانە ھەمووی لەژێرناوی ئازادکردنی حەڵەب و
دژایەتیکردنی تیرۆر بەدنیای دەفرۆشن. ھەروەھا ھاواری ژن و مناڵ بەسەر
لاشەی ئازیزانیان بەمردووی و برینداریەوە، وە پەیامی ئەوەیان بۆ جیھان
ھەیە لەکورتماوەدا لەبەینی ژیان و مردندا چارەنوسیان نادیارە. وە بەپێی
راپۆرتی مافی مرۆڤی سوری و بەتایبەت نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە
یەکگرتوەکا و وەزیری پێشوی بەریتانیا، پاش ئەوەی ھێزەکانی سوپای بەشار
ئەسەد و ھاوپەیمانانی دەچنە بەشێکی رۆژھەڵاتی حەڵەبەوە، بەسەدان کەس
لەخەڵکی مەدەنی لەناو شارەکەدا لەلایەن ئەو ھێزە ئازادکەرانەوە
بەئاشکرا ئیعدام دەکرێن لەوانە ژمارەیەکی زۆریان ژن و منداڵ و
کارمەندی نەخۆشخانەکانی تیدایەو وە ھەوالێ سوتانی ژمارەیەکی زۆر
لەمەدەنی ھەیە بەزیندووی.
کارەسات و سیناریۆی ئێستای ئەم شارە کارەساتەکانی پێنج ساڵی رابردووی
ئەم وڵاتە نیشاندەدات لەژێر سایەی ھێزە جیھانی و ناوچەییەکان کەجەنگێکی
دژی ئینسانیان بەڕێخستووە و قوربانیەکانی رابردوو و ئەم رۆژانەی
خەڵکانی مەدەنیە. بەڵام چەواشەکاریەکانی پشتی دەستەواژەی ئازادکردنی
حەڵەب و تەسلیمبوون، زۆرلایەنی شاراوەی تر لەوانە کەئایا، ئازادکردنی
حەڵەب لەنەزەری کێوەو لەبەرژەوەندی کێدا، ئازاکردنی لەکێ، وە لەلایەن
کام ھێزەوە ئازاد دەکرێ، وە کام لە ھێزەکان جێگرەوە دەبێت لەو
شارەدا،وە کام لایەن تەسلیمبووە و بەکی تەسلیمبووە، لەکاتێکدا لەم
جەنگەی حەڵبدا ھەروەک جەنگی بەناو ئازادکردنی موڵ، روداوگەلێکی تازە و
ھێزگەلێکی جۆراوجۆر لەم پرۆسەیەدا ھاتوونەتە ناو ھاوکێشەکەوە و
رێکەوتنی جۆراوجۆری تێدا ئەنجامدراوە، کەھەموو ئەوانە زۆر دژی ئینسانی
و ھاوکات سەرلێتێکدەرە.
ھێزەکانی ئازادکردنی حەڵەب، لەسوپای بەشار
ئەسەدو ھاوپەیمانەکانی، بەپێچەوانەی دەورەی پێشوو لەم وڵاتەدا زۆر
ئاشکران و بەوەحشیگەریەکی بێوینە و ئاشکرا دەکوژن وکاول دەکەن، بەڵام
سیاسەتێک کەلەپشتیەوەیەتی و رۆشنە ئەوەیە نەخەڵکی تیا رزگار دەکرێت و
نەئایندەیەکی باشتریش چاوەڕێی ئەو خەڵکە دەکات. ھاوکێشەو جەنگی دەورەی
رابردوو بەسەرپەرشتی ئەمریکا بوو لەکوشتن وکاولکاری، لەیاسای دژی ژن و
تیرۆر، بەھەمان شێوە ئێستای حەڵەب بەسەرپەرشتی روسیایەو درێژەی ھەمان
سیاسەتە لەلایەن قوتبی مخالفەوە، کەلەدەورانی چەند ساڵی رابردوودا
بەھەمانشێوە بەکارھێنانی چەک فسفۆری و ناپاڵمو کاولکاریان ئەنجامداوە.
ئەوەی رۆشنە لەم ھێرشەی حەڵبدا کەئەو ھێزانە چی ناو لێدەنێن، نیشانەی
ئاڵوگۆڕە لەتەوازنی ھێزی قوتنە جیھانیەکاندا ڕویداوە، تەوازنی ھێز
لەنێوان دنیای دوو قوتبی چۆتەە قۆناغێکی تازەی جەنگی ھەردوو قوتبەکەو
جێگۆڕکێی ھاوپەیمانانیان، ھەربۆیە مەیدانی شەڕەکەو جۆری شەڕەکەو
رێکەوتنی لایەنەکان شێوەی تری بەخۆیەوە گرتووە، کەمجارە تورکیا وەک
ھێزێکی چالاک دەوری دوولایەنەی ھەیە لەژێر ناوی دەرکردنی خەڵکی مەدەنی
ئابڵوقە دراوی حەڵەبدا خەریکی فریاکەوتنی ئۆپۆزسیۆنە ئیسلامیەکانی
ھاوپەیمانیەتی لەو شارەدا، لەلایەکی ترەوە دەوری وەساتەت دەبینێت
لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و سوپای بەشار ئەسەدا، کەلەوێدا پێشڕەویەکانی سوپای
ئەسەد و ھێزنواندنی بەرچاوە.
سیاسەتی ئێستای پشتی ئەم کوشتارو کاولکاریەی حەڵەب، بەدوای رێکەوتنێک
دێت کەلە جنێف لەنێوان ئەمریکا و غەرب لەگەڵ روسیا بۆ وەستانی شەڕ لەم
شارەدا کراوە، لەدرێژەی ئەم پرۆسەی رێکەوتنەوەدا و ھێرشی ئەسەدو
ھاوپەیمانانی بۆ بەشی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن و پێشڕەوی و گەرمارۆدانی ئەو
ناوچانە، یەکسەر بەدوایدا رێکەوتنی روسیاو تورکیا بۆ رزگارکردنی
چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و چۆڵکردنی شارەکەیە لەخەڵکی مەدەنی
دەستی پێکرد، ھەروەھا تورکیا وەک وەفدی مفاوزە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و
روسیاو سوپای ئەسەددا بۆ چۆڵکردنی ناوچە شیعە نشین و سوننە نشین ھاتە
پێشەوە. ھێزە سەرەکیەکانی کەئیدعای ئازادکردنی حەڵەب دەکەن پێکھاتووە
لە؛ سوپای بەشار ئەسەد، 'حەشدی شیعەی پێکھاتوو لەشیعەکانی عێراق،
پاکستان و ئەفغانستان'، حزبوڵای لوبنان، سوپای پاسدارانی ئێرانی و
ھەموویان بەسەرپەرشتی روسیا. ئەمانەن ئێستا ئازادکەری حەڵەب و دەبنە
جێگرەوەی ھێزە قەومی و ئیسلامیە ھاوپەیمانەکانی ئەمەریکاو سعودیەو
قەتەرو تورکیا کە ئیدعای ئەوە دەکرێ تەسلیمبوون؛ لە بەرەی نوسرە
کەبووە بە فەتحی شام، سوپای ئۆپۆزسیۆنی ئازاد و دەیان جۆری تری
دەستەجاتی ئیسلامی کە ئەمریکا لەژێر ناوی ئیسلامی میانەڕەودا کۆمەکیان
دەکات و کۆنەپەرسترین سیاسەتی سەردەمیان لەچەند ساڵی رابردوودا
پیادەکردووە.
سیناریۆی ئێستای ئازادکردنی حەڵەب کەلایەن ھاوپەیمانانی روسیاوە
رادەگەیەنرێت بەو کۆمەڵکوژی و کاولکاری و پاکتاوکردنەی ئینسانەکان
لەناوچەکانیان بەناوی مەزھەبی شیعەو سونیەوە، بەھەمان شێوە دوو مانگ
لەمەوبەر ھەمان پەیامی خۆئامادەکردنی ھێزەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانی
لەعێراق بۆ پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ و لەژێرناوی دژی تیرۆردا راگەیەنراو
دنیا شاھیدی تراژیدیاکانی موسڵ ھەن لەلایەن ھەردوو بەرەی جەنگەکە، داعش
لەلایەک و ئەمریکاو ھاپەیمانەکانی لەلایرکی ترەوە، ئەگەرچی جەنگی موسڵ
بەناو دژی داعش بەسەرپەشتی ئەمریکایە بەڵام ھەرلەسەرەتاوە حەشدی شەعبی
ھێزی خۆی تێدا پێشڕەوی کردو ھێزی تێداگرت و لەکاتی ئەم پرۆسەی
ئازادکردنی موسڵەدا بەوێنەی ھێزێکی فەرمی پەرلەمانی عێراق ناساندی کە
بۆ ئایندەی موسڵ و عێراق و کوردستان دەورێکی مەترسیداریان دەبێت، ئەمەش
وەک حەڵەب نفوزو دەوری جمھوری ئیسلامی ئێرانی تیادا بەرجەستە دەبێتەوە
لەھەوڵدان بۆ بردنی عێراق بۆ دەسەڵاتێکی شیعە مەزھەب. وەزعی حەڵەبیش کە
لەچوار ساڵی رابردوی وێرانکردن لەنێوان رەحمەتی ئەو دوو لایەنەدا
لەھێزی ئەسەدو ئۆپۆزسیۆنی ئیسڵامی، خەریکە پێدەنێتە قوناغێکی نوێ لە
رێگاچارەی بلۆکبەندیە جیھانی و سەرمایەداران و بەرژەوەندیەکانیان لە
پاکتاوکردنی ناوچە مەدەنیەکان بەپێی مەزھەب، ناوچەکان چۆڵدەکەن، ئەم
سیاسەتە تازەیە لەگۆڕینی تەوازن بەلای سوپای ئەسەددا کەپێشڕەوی روسیایە
لەم دەورەیەدا، ئایندەیەکی باشتر بۆ خەڵک جگە لەسەرگەردانی وئاوارەیی
بەناوی ئاوارەی سونەو ئاوارەی شیعە شتێکی تر چاوەڕوان ناکرێت. تراژیدی
ئێستای حەڵەب کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەجیھاندا ھەژاندوە و بەناچار
دەوڵەتانی گەورەی سەرمایەداری کەخۆیان سەرچاوەی ئەو کارەساتەن و
دەستیان ھەیە لەو جەنگ و ئیعدام و کوشتارو کاولکاریانەدا، سەرانیان
لەچەشنی ئەڵمایا، فەرەنسا، تورکیاو بەریتانیاو ئەمریکا تا دەگاتە یوئێن...
ناتوانن ئینکاری ئەو وەحشیگەریە بکەن کەلھحەڵەب روودەات، و دەیانەوێ
تەنیا بەرەی روسیاو ھاوپەیمانانی تاوانبار بکەن، وەکەوتونەتە ژێر
فشارەوەو نیگەرانی خۆیان شەرمنۆکانە لەو تراژیدیە ئینسانیە
نیشاندەدەن وەک ئەوەی چەند ساڵی رابردووی کاولکاری سوریا ئەوان بەرپرس
نەبن، نیگەرانن نین لەگەڕانەوەی دەسەڵاتی ئەسەد بۆ ئەو ناوچانە و
پاکتاوکردنی خەڵکی مەدەنی لەسەر ئەساسی مەزھەب کەھەزاران ساڵە پێکەوە
دەژین بەبێ کێشە، کە بەرگێکی کە دەکەن بەبەری خەڵکدا کەخۆیان خوازیاری
نین، لەبەر ئەوەی پێشتر لەجنێف رێکەوتون لەسەری، بەڵام بەپێی تەوازن
روسیاو ھاوپەیمانانی زیاتر لەو رێکەوتنە پێشڕەویان نواندووەو لەئایندە
ئەمجارە دەورەی ئەوەیە بەپێی تەوازنی ھێز کەلەبەلای روسیاو بەشار
ئەسەدایە گفتوگۆ لەسەر ئایندەی سوریا بکەن.
ھەر لەناوەڕاستی ئەو ھەفتە خوێناویەدا دەرکەوت کە سیاسەتی ئەم
دەورەیەیان سیاسەتی مەزھەبیانەی دابەشکردنی خەڵکی مەدەنی سوریای
لەپشتەوە وەستاوە، کەحەڵەب لەسونە نشین چۆڵ بکرێت، لەبەرامبەردا
چۆڵکردنی ناوچەکانی ھەردوو گوندی فوعە و کفریای سەر بەپارێزگای ئیدلب
کەشیعە نشین و لەلایەن ئۆپۆسیۆنی ئیسلامیەوە گەمارۆدراون و دەستبەسەرن.
ئێستا کاری نەتەوە یەکگرتووەکان کە پاسی تایبەتیان بەسەرپەرشتی یوئێن و
خاچی سوری نێو دەوڵەتی بۆ داناوب، خەریکی گواستنەوەی ھەردوو خەڵکی
ناوچەکانن، لەژێر ناوی رزگارکردنی خەڵکی مەدەنی ئەم ناوچانەو ساتو
سەودای ھێزەکانی بەشارو ئۆپۆزسیۆن لەسەر گۆڕینەوەو ئاسانکاری بۆ
دەربازکردنی گروپە ئیسلامیەکانە و رێگاکردنەوە بۆ درچونیان،
بەسەرپەرشتی تورکیا دەبرێت بەڕێوە، ئەم سیانریۆیە لەموسڵیش بۆ
دەربازکردنی داعش و ھێشتنەوەی رێگایەک بۆیان ژمارەیەکی زۆری داعش
دەربازکران چ لەو رێگایەوەو چ لەرێگای ھێزەکانی تورکیاوە لەموسڵ. ئەوەی
لەچەند ساڵی رابردودا لەسوریا روویداوە، ئەوا لەم ھەفتەیەی رابردوودا
نموونەیەکی بەرجەستەو ئاشکرای ھەموو ئەو ھێزانەی کەفرمێسکی درۆزنانە بۆ
خەڵکی سوریا دەڕێژن، راستی سیاسەتو ماھیەتیان بەشێوەی وەحشیانە نیشانی
کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا، کە لەیەکەمین ساتەکانی چوونە ناوەوەی ھێزەکانی
ئەسەد بۆ پاکردنەوەی بەشێکی رۆژھەڵاتی حەڵەب لەئۆپۆزسیۆن، سەدان کەسی
مەدەنیان لەژن و مناڵ و گروپی پزیشکی ئیعدام وگولەباران کردوە،
کەقارەمانەکانی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارو کردەوانە پاسدارانی جمھوری
ئیسلامی ئێران و حزبوڵای لوبنان و سوپای ئەسەد بەسەرپەرشتی روسیا
بووە.
حەڵەب لەنێوان ئازادکردن و رێکەوتنی لایەنەکاندا:
جەنگێک کەلە حەڵەب و موسڵدا ھەیە، جەنگێکە بەپێی سیاسەتی دنیای دوو
قوتبی ئێستاو ھاوپەیمانە جیھانی و ناوچەییەکانی سازدراوەو دەچێتە
پێشەوە، بەپێچەوانەی دەورەی پێشوو کەئەمەریکا دەیویست خۆی بڕایاردەربێت،
ھیچ نزیاکەیەتیەکی بەرزگارکردنی خەڵکی مەدەنی ئەو شارەو و دێھاتەکانی
دەوری ئیدلیبەوە نیە، ھەر رێکەوتن و ساتوسەودایەکی دەوڵەتان و
لایەنەکان، بۆ بەرژەوەندی تایبەتی دەوڵەتە سەرمایەداری و
دەسەڵاتەکەکانیانە، ھەر بەوپێیەش رۆژی شەممەی رابردوو لە ١٠ی
دیسەمبەردا رێکەوتنی ئاگربەست لەجنێف لەلایەن ئەمریکاو روسیاوە لەحەڵەب
ئەنجامدراوە، ھاوکات دوو رۆژ دوای ئەوە واتە رۆژی دوو شەممە ھێرشی
روسیاو ھاوپەیمانانی بۆ سەر بەشی رۆژھەڵاتی حەڵەب دەستی پێکرد، وە تا
سێ شەممە پێشڕەوی ھێزەکانی ئەسەد و کوشتارەکانی، میدیای فەرمی جیھانی و
دەوڵەتان لەتراژیدی ئینسانی حەڵەب ھاواریان لێھەڵسا، ھاوکات رێکەوتنی
روسیا و تورکیای تێدا ھاتە دەرەوەو بەپێی ئەو رێکەوتنە ئەو ھێزانەی
ئۆپۆزسیۆن بەچەکی سوکەوە لەگەڵ خەڵکی مەدەنی شارەکە چۆڵ بکەنو رێگایان
بۆ بکرێتەوە بۆ دەرچون بۆ ناوچەکانی تری دەرەوەی حەڵەب کەئۆپۆزسیۆن
تیایدا دەسەڵاتدارن، ئەوەش تا کاتژمێر ٥ی بەیانی چوار شەممە ١٢ی
دیسەمبەریان دانا، ھەر لەو کاتەدا لەژێر ناوی چۆڵنەکردنی باڵە توندڕەوە
ئیسلامیەکان و بەرگری کردنیان، ھاوپەیمانانی روسیا حەمەلەیەکی
فراوانیان بۆ ناوچەکانیان کردوەو مەدەنیەکی زۆر کوژراو بریندار بووە.
ھەر بەدوایدا رۆژی پێنج شەممە ھاوکاتی رێکەوتن لەسەر حەڵەب، رێکەوتن
لەسەر گوندەکانی فوعە و کفریای ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن ھاتە ئاراوە.
ھەموو ئەم ماوەیە ھاوپەیمانانی روسیاو بەیارمەتی فڕۆکەکانی، ھێزەکانی
ئۆپۆزسیۆنیان لەناوچەیەکی بچوکی حەڵەبدا گەمارۆ داوەو ئەمڕۆ بەردوام
لەدوو شەممەوە ھەواڵی پاکردنەوەی تەواوی حەڵەب و شایی و خۆشی سوپای
ئەسەد و ھاوپەیمانانی دەبیسترێت، وە پاکردنەوەی حەڵەب لەئۆپۆزسیۆن،
بەمانای باڵا دەستی سوپای ئەسەدو ھاوپەیمانانی لەمیدیای جیھاندا تەکیدی
لێدەکرێتەوە، وە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش تاکیدی رێکەوتن و پاشەکشەیان
دەکەنەوە. ھەروەھا بەپێی وتەبێژانی سوپای ئەسەدو ھاوپەیمانانی
راوەستانی پرۆسەی دەرچوون لەحەڵەب، بەستراوە بەو سیاسەتەی ئۆپۆزسیۆنی
ئیسلامی کەڕێگریان لەمەدەنیە شیعەکان کردوەو ٦ لەو پاسانەی کە یوئێن
دایناوە لەحەڵەبەوە مەدەنی سونە و ئۆپۆزسیۆنیان بۆ ناوچەکانی فوعە و
کفریا بردوە تا مەدەنی ناوچە شیعەکان لەوێوە بگوێزنەوە، سوتاندوەو
رێگریان لەگواستەوەی شیعەکان کردوە بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی سوپای
ئەسەد.
لەگەڵ ئەوەی ئەو رێکەوتنە لەسەر حەڵەب کراوە، ئێستا روسیاو
ھاوپەیمانانی بەکەوتنەوەی تەوازنی ھێز بەلایاندا لە جەنگەکەدا لەوە
زیاتریش ڕۆشتوون، ئەو کاری پرۆسەی پاکتاوکردنی ناوچەکانی سونەو شیعە
ناوەستێت لەم دەوریەدا، وە دنیا سەرکەوتنی سوپای ئەسەدو ھاوپەیمانەکانی
و شکستی ئەمریکاو ھاوپەیماننانی دەبینێت. بەپێی ھەواڵەکانی روسیا
ژمارەیەک چەکداری ئۆپۆزسیۆن خۆیان تەسلیمی ھیزەکانی ئەسەد کردوە و
ھەزارانیش لەدوو شەممەوە ناوچەی رۆژھەڵاتیان بەرەو ناوچەی رۆژئاواو
دەرەوەی حەڵەب جێھێشتووە دەیان ھەزاریش ھێشتا لەحەڵەبدا ئابڵوقە دراون
لەژێر بۆمباراندان بەبێ نان و ئاو، وە ئەوەیان راگەیاندوە کە
ئازادکردنی حەڵەب لەلایەن سوپای ئەسەدەوە ھێزە ئیسلامیە توندڕەو
میانەڕەوەکانی لەیەک جیاکردۆتەوە، بەحساب یەکەمیان بەرگری دەکات و
دووەمیان خۆیان تەسلیمی سوپای ئەسەد دەکەن، یان رێکەوتن ھەیە لەگەڵیان،
بەمەشیان دەردەکەوێت کەکێشەو دووبەرەکیان خستبێتە ناو ریزەکانی
ئۆپۆزسیۆنەوە، راستی ئەمەش لەکێشەیان لەناوچەی ئیدلیب و سوتانی
پاسەکانی یوئێنە. ھەموو ئەو پێشڕەویانەی ئەسەدو ھاوپەیمانانی و شکست و
پاشەکشەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی ھاوپەیمانانی ئەمریکا ھەر لەسعودیە، قەتەر
تا تورکیای نیگەران کردوەو دەخالەتی تورکیا بەوە دەچێ بەنوێنەرایەتی
ئەو وڵاتانە ئەژمار بکرێت بۆ رزگارکردنی ئۆپۆزسیۆنە ئیسلامیەکانی حەڵەب.
دەوری عەجولانەی تورکیا بۆ رزگارکردنی لایەنگرانیان لەحەڵەب ودەوری
ناوەنجیگەری نێوان روسیاو ئەدسەد لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا، نزیکەوتنەوەی
زیاتری تورکیا لە روسیاو ھەروەھا ئەگەری ئەوەیە ھەیە ھاوپەیمانانی تری
ئەمریکا نزیکایەتی و روو بەروسیاو بەشار ئەسەد زیاتر بێت. وە ھەواڵی
ئەوەش ھەیە لەچەند ساڵی رابردودا تورکیا ھێزێکی زۆری ناردبێتە حەڵەب
بۆیە ژمارەیەک لەوانەی ئۆپۆزسیۆن تورکی بن کە گەمارۆ دراون، کەھەمان
ئەم سیناریۆیەی بوونی ھێزی تورکیا لەموسڵدا ھەبوو لەسەرەتای جەنگدا
کەدەنگی دەرکردنی سەدان داعش و ھێزەکانی تورکی لەموسڵ لەرێگای ھێزەکانی
تورکیاوە بڵاوبۆوە، کەئەم دەورەیە تورکیا ھەم لەموسڵ و ھەم لەحەڵەب
مەوجود بووەو دەوری ھەیەو بەرچاوە.
بەرەکانی جەنگی حەڵەب و موسڵ، چی سیاسەتێک نوێنەرایەتی دەکەن؟:
ئەوەی ئێمە جەنگەکانی سوریا، عێراق، یەمەن و لیبیا، بەجەنگی وەکالەت
ناودەبەین واتە ئەوە جەنگی خوازراوی نێوان خەڵکی ناوچەکانی ئەو وڵاتانە
نیە دژی یەکترو کەجۆرەھا حزبی قەومی وئیسلامی و جۆراوجۆر دروستبووەو
دابەشکراون بە توندەڕەو میانەڕەوە، بەسونی و شیعەوە، بەڵکو جەنگی نێوان
قوتبە جیھانەیەکانی سەرمایەداریە کە ئەمریکاو ھاوپەیمانە جیھانی و
ناوچەییەکان لەلایەک و روسیاو ھاوپەیمانەکانی لەلایەکی ترەوە، وە
دەوڵەتانی ناوچەکەش دەوری بەرچاویان و ھەریەکەیان بەبارنامەو
بەرژەوەندی خۆیانەوە بەشداری دەکەن. ھەمووی لەسەر بەرژەوەندی و ئایندەی
دەسەڵاتیان لەناوچەکدا دەچێتە پێشەوە، بەتایبەت بەدوای شکستەکانی
ئەمریکا لەئەفغانستان، عێراق، و ئۆکرانیا و بێ بەدیلی فۆرمێکی سابت و
وەڵامدەرەوە بۆ فەرمانڕەوایی لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، وە
راستیەکانی ئەمەش لەدوای راپەڕینەکانی میسرو تونسەوە دەرکەوت و سەلماو
روسیای وەک رەقیب وبلۆکی بەرامبەر لەرێگای سوریاوە ھێنایە مەیدانەوەو
لەپێشڕەویدایە، نموونەکەی ئێستا لەسوریا خۆی دەردەخات.
ئەگەر ھێزەکانی ئەم جەنگانە لەحەڵەب و موسڵ و سیاسەتێک کەھەیانە،
لەنەزەری بەرژەوەندیەکانی خەڵکی مەدەنیەوە سەیر بکەین، ھەموو ھێزەکان
بە روسیاو سوپای ئەسەدە لەحەڵەب، بەئەمریکاو سوپای حەیدەری لەموسڵ و
باقی ھێزە ئیسلامی و قەومیەکانی ئۆپۆزیسۆن تا دەگاتە داعش، واتە
ئازادکەران و تەسلیمبووانەوە کەئێدعای دەکرێ، ھیچیان نەلەبەرەی خەڵکدا
بوون و ھەن، نەدەتوانن وەڵامدەرەوەی نیازی خەڵک و ژیانێکی باشتری
ئینسانی بێت، نەبەرنامەیەکیان ھەیە کەبەرژەوەندی خەڵکی تێدا بێت، جیا
لەئایندەیەکی تاریکترو خراپتر بۆ خەڵکی ئەو ناوچانەو سەرتاسەری ئەو
وڵاتانەش بەوجود ناھێنن
ئێمە لەپرۆسەی بەناو ئازادکردنی موسڵدا لەلایەن ئەمریکاوە کە سوپای
عێراقی تێدا خستە پێشەوە، لەگەڵ ھاوپەیمانانێکی تری ئەمریکادا لەئاستی
جیھان و ناوچەکەدا، کەراستەوخۆ لەموسڵدا لەھێزەکانی سوپاو پۆلیسی
عێراقی، لە"حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی لەرێگای حەشدی
شەعبیەوە"، ھێزی میلیشیای حزبە ناسیونالیستە کوردەکان و وجودی
تورکیایە، وتمان کەلەناوبردنی داعش نەک بۆ خەڵکی موسڵ بەڵکو بۆ سەرجەم
خەڵکی کوردستان عێراق و ناوچەکەو بەرەی ئازدیخوازو مەدەنی لەدنیا
دەستکەوتە، بەڵام ئەم پرۆسەی ئازادکردنەی موسڵ لەلایەن ئەمریکاو ئەو
ھاوپەیمانانیەوە نەبەدژی داعشەو نەداعشیش لەناو دەبات، نەخەڵکی موسڵ
رزگار دەکات و نەئایندەیەکی باشتریش بۆیان دابین دەکات، داعشێک لەموسڵ
پاکدەکاتەوە بەڵام چەندین ھێزی داعش ئاسا جێی دەگرێتەوە. ژێرخانی
ئابوری و مەدەنیەتی کۆمەڵگا بەتەوای وێران دەکەن، نموونەی زیندووی
لەناو بردنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری بۆرژوا ناسیونالسیت قەومی عەرەبی بەعس
لەعێراقدا، لەلایەن ئەمریکاو ھاوپەیمانانیەوەو جێگرتنەوەی بەدەیان
بۆرژوا قەومی و ئیسلامی کۆنەپەرست و دیکتاتۆری تر، کە ئێستا راستیەکان
لە ژیانی خەڵکی مەدەنی عێراق و کوردستاندا دەبینرێت، ئەمە راستیەکەو
کەس ناتوانێت نەیبینێت و ئینکاری لێبکات و چاوی خۆی لەئاستیدا دابخات.
ھەر ئێستا کە ھێشتا داعش دەرنەکراون لەموسڵ، بەرنامەی ھەریەکە لەو
ھێزانە و بەرژەوەندی جیاوازی ئەو ھێزەن ئاشکرا بووەو لەوەش خراپتر دوای
پاکردنەوەی موسڵ لەداعش ترسی جەنگێکی قەومی و مەزھەبی ھەیە لەبەڕێی خەن.
رۆشنە بەسیاسەت و بەرنامەیەکەوە کەئەمریکاو ھەریەکە لەھاوپەیمانانی
ھەیانە لەجەنگی موسڵدا، جیا لەقوربانیەکی زۆری خەڵکی موسڵ لەو جەنگەدا
و داڕمانی ژێرخانی ئابوری و مەدەنی ئەو شارە، ئەوا لەئایندەی
پاکردنەوەی موسڵ لەداعش، فەزایەکی ماڵوێرانی و کوشتارو جەنگی مەزھەبی و
قەومی نەک تەنھا بۆ دانیشتوانی موسڵ، بەڵکو کاریگەری لەسەر ھەموو خەڵکی
کوردستان و عێراق و ناوچەکەش دەبێت، کە ھاوپەیمانانی ئەمریکا لەجەنگی
موسڵدا کەئەمرۆ دەسەڵاتدارن لەعێراق و کوردستاندا، لەموسڵی دوای داعشدا
درێژەدەری دەسەڵات و سیاسەتی بەرژەوەندی خوازی خۆیان دەبن کەئێستا
خەڵکی مەدەنی بەدەستیانەوە گیری خواردووە. راستیەکانی لایەنەکانی
ھاوبەشی جەنگی موسڵ کەھەریەکە بە بەرنامەو سیاسەتی بەژەوەندی خوازی
قەومی و مەزھەبی خۆیانەوە ھاوپەیمانی ئەمریکان لەپرۆسەی ئازادکردنی
موسڵدا دەبێ چ ئایندەیەک جیا لەوەی ئەوەی ئێستا لەحەڵەب لەژێر سایەی
ھێزەکانی روسیاو ھاوپەیمانەکانیدا دەبینرێت بۆ خەڵک دابین بکرێ!
ئەم پێشبینیانە ھەر لەسەرەتای جەنگی حەڵەبدا دەرکەوتووە، حەڵەبێک
کەیەکێکە لەشارە گەورەکانی موسڵ، کەتەمەنی شارستانی خۆی لەچوار ھەزار
ساڵ دەدات، وە شارێکی مێژوویی و شارستانی و شوێنی پێشەسازی و ئابوری
گەورە بووە، لەساڵی ٢٠١٢ بووەتە شارێکی وێرانەو ئاورەیی و کوشتارگا بۆ
خەڵکەکەی، بووەتە جێگای ھەموو جۆرە دەستەجاتی قەومی و ئیسلامی
کۆنەپەرست، کوشتار و برسیکردن و کاولکاری و یاسای کۆنەپەرستانە روخساری
ئەم شارەی داگرتووە، ھەموو یاسایەکی دژی ئینسانی تیادا پیادەکراوە،
ھەموو ئاسەوارێک لەژێرخانی ئابوری و مەدەنی وەک خۆی نەماوە. بەشی
رۆژئاوای لەژیر دەسەڵاتی سوپای ئەسەد و ھاوپەیمانانیداو بەشی
رۆژھەڵاتی لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی قەومی و مەزھەبی میلیشیادا بووە.
بەردەوام جیا لەوەی خەڵکی مەدەنی ئەم دوو ناوچەیە قوربانی تۆپباران و
کوشتاری بەرامبەر بوون، بەھەمان شێوە قوربانی سیاسەتی ھەریەک لەو
دوولایەنەش بوون کەدەسەڵاتیان ھەبوو لەو ناوچانەداو سیاسەتی دژی
ئینسانی خۆیان لەسەر خەڵکەکەدا تاقیکردۆتەوە، بەپێی ھەواڵەکانی چاودێری
مافی مرۆڤی سوری و بەشی مافی مرۆڤی یوئێن، لە ١٥ی نۆڤەمبەرەوە واتە
لەنزیکەی یەک مانگی رابردوودا، ٤١٥ مەدەنی و ٣٦٤ چەکداری ئۆپۆزسیۆن
لەناوچەی رۆژھەڵاتی حەڵەب کە تێدا ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتدارە کوژراوە، وە
١٣٠ مەدەنی لەناوچەی رۆژئاوای حەڵەب بەبۆمبارانی ئۆپۆزسیۆن کوژراون. وە
لەم چەند رۆژەی توندبوونەوەی جەنگەدا بەدەیان ھەزار کەس ئاوارە بوون و
کۆمەڵکوژی کراوە، دەیان ھەزاری کەس لەبەردەم ھەڕەشەدایە. حەڵەب و زۆرێک
لەشارەکانی تر و رەقەی ژێر دەسەڵاتی داعش لەژێر رەحمەتی ئەو ھێزە
ئیسلامی و قەومیانەی بەناو دژی دەسەڵاتی ئەسەددا بووە، دنیا ھەواڵی
ژیان و گوزەرانیان لەبرسێتی و کوشتن و ئاوارەیی و داسەپاندنی
کۆنەپەرسترین یاسای دواکەوتوانەو ئیسلامی و دژی ژن و کوشتارو ئاوارەیی
دا ئاگادارە، ئەوەتا لەیەکەم رۆژی دەسەڵاتی ھێزەکانی بەشار ئەسەدو باقی
ھاوپەیمانانی روسیا، بەھەمان شێوە بەسەدان کەس لەخەڵکی مەدەنی
سوتێنراون و ئیعدام کراوون، ئەمە پەیامی ئازادکردنی حەڵەبە کە تەپڵی بۆ
دەکوتن، ئەمە سەرەتای پەیامی روسیاو ئەسەدو ھاوپەیمانەکانیانە بۆ
رێگاچارەی ئاشتی و وەستانی جەنگ و ئایندەی سوریا کەئەمریکاو
ھاوپەیمانانی نەیاتوانی بیکەن. خەڵک لەنێوان دوو ھێزی تیرۆریستی و
میلیشیاو دژی ئینسانیدا لەچ جەھەنمێکدا دەژین، ئەبێ ھاتووھاواری
رزگارکردنی حەڵەب لەدەست ئەو ئۆپۆزسیۆنەی کەبەنوێنەرایەتی ئەمریکاو
ھاوپەیمانانی و جێگرتنەوەی بەسوپای ئەسەد و روسیاو ھاوپەیمانانی چ
لەژیانیان بگۆڕێت و چ چاوەڕوانیەک بەرەو ئایندەیەکی باشتر بکرێت، لەوەی
ئەم ھەفتەیە ئەنجامیان داوە.
ئەگەر تادوێنێ لەحەڵەب، ئەم ئۆپۆزسیۆنانەی ھاوپەیمانی ئەمریکا
بەھاوکاریەکانی سعودیە، قەتەرو تورکیا ھەر لە ؛ سوپای ئازادی سوریا
کەتێکەڵەیەکە لەھێزی قەومی و ئیسلامی بەتوندڕەو میانەڕەوە، بەرەی نوسرە
کەئێستا بۆتە فەتحی شام، کە لەلایەن ئەمریکاوە کۆمەک دەکران، ئەوا
ھەموویان بەپێی رێکەوتنەکانی لایەنەکان ئێستا کاریان لە حەڵەب تەواو
بووە و دەبێ لەناوچەکانی تریش چاوەروانی ھەمان چارەنوسی حەڵەب بکەن.
ئەمانە نیشانەی ئاڵوگۆڕی ھێز لەبەرژەوەندی روسیاو پاشەکشەی ئەمریکاو
ھاوپەیمانانی نیشاندەدات، کەلە پێشڕەوی و چونەسەرەوەی تەوازنی ھێز
لەبەرژەوەندی سوپای ئەسەد نیشاندەدات، بەڵام زۆربەی کوشتارو
ئیعدامەکانی حەڵەب بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و یوئێن،
بەجیا لەسوپاسی ئەسەد لەلایەن میلیشیاکانی حزبوڵای لوبنانی و سوپای
پاسدارانی ئێرانەوە لەحەڵەب ئەنجامدراوە، وە نمایشی ھیزەکانی جمھوری
ئیسلامی و حزوری قاسم سولەیمانی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەحەڵەب
دەردەکەوێت، لەنفوزی جمھوری ئیسلامی ئێران لە سوریادا بەھەمان شێوەی
لەعێراقدا، کەئەمە وادەکات نفوزیان لەیەمەنیش بچێتە سەرەوە.
ئایندەی خەڵکی حەڵەب و موسڵ لەدەورەی چەند ساڵی رابردوودا چۆن بووە،
ئەگەر ئازادکەرانی ئەو ھێزانەبن کەئیشارەمان پێدا، ئەوا ئایندەی باشتر
لەوەی کەتا ئێستا بووە باشتر نابێت، وە تەوازنی ناوچەکەش لەکێشەی نێوان
سعودیەو ئێران، لەسونەو شیعەدا بەجەستەی دەکەنەوە بەرەو ھەولومەرجێکی
ترو دەورەیەکی تر دەڕوات.
جەنگی حەڵەب و موسڵ و دەورەیەکی نوێی کێشەی بلۆکە جیھانیەکان:
ئەگەر ئەمریکا وەک تاک بلۆک لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی لەموسڵ بڕیاردەر بوون،
ئەوا لە سوریا لەجەنگی حەڵەبدا وانەماوە، روسیاو ھاوپەیمانانی ھێزن و
لەپێشڕەویدان و تەوازن لەبەرژەوەندیانەو ھەتا تەمایلی وڵاتانی ناوچەکە
روو بە روسیا گۆڕاوە، مەوقعیەتی ئێران لەسوریاو عێراق زۆر چۆتە سەرەوە،
دەورو یاریکردنی دوولایەنەی تورکیا لەسوریا و عێراق لەگەڵ ئەمریکاو
ئێستا لەگەڵ روسیا، ھاوکێشەکان و کێشەکان بۆ دەورەی داھاتوو
لەناوچەکەدا دەگۆڕێت و تاسیراتی جیھانیشی دەبێت. ئێستا لەسوریا
ئەمریکاو غەرب و ھاپەیمانانی دەوری ئۆپۆزسیۆنێکی شکستخواردوو دەبینن، چ
غەرب و چ سعودیەو قەتەر ناتوانن ئەم شکستە ئینکاری بکەن، ئەم
کاریگەریانە بۆ دەورەی داھاتوو لەوڵاتەکانی تردا تاسیری دەبێت، بەوپێیە
دوای جەنگی حەڵەب تاسیراتەکانی لەیەمەن و عێراق بەپێی نفوزو جێگای
ئێران کاریگەری دەبێت. بەپێی ئەو رووھێنانەی تورکیا بەرەو روسیاو ئەسەد
و ناوەنجیگەریە کە تورکیا لەگەڵ روسیا بۆ رزگارکردنی چەکدرانی ئیسلامی
ئۆپۆزسیۆن لەحەڵەب دەیکات، ناوەنجیگەری تورکیای نێوان روسیاو
ئۆپۆزسیۆنی سوریا، و قەراری دانیشتنی سێ قۆڵی روسیا، تورکیا وئێران،
پێش ھەموو شت لەسەر روسیا لەبەرژەوەندی بلۆکی روسیا کاریگەری دەبێت.
نیگەرانیەکانی سعودیە و قەتەرو تورکیا لەو وەزعەی سوریا کە
لەبەرژەوەندی خۆیان ھاوپەیمانە ئیسلامیەکان نیە، بەناچار دەبێ سازانێک
لەگەڵەدەسەڵاتی ئەسەد یان روسیادا ئەنجامبدەن، سەرەتاکانی ناچاری
سعودیە بۆ ناوەنجیگەری لەگەڵ سوریا بەڕێوەیەو تورکیا ئەوە دەستی
پێکردوە.ھەلومەرجی ئێستای سوریا ئەوە دەردەخەن کەئایندەی ناوچەکە بەپێی
بەرژەوەندی روسیا دەبێ حسابی رێکەوتنی لەسەر بکرێت. واتە رەوتی
روداوەکان لەبەرژەوەندی روسیا دەڕواتە پێشەوە، وە یاریەکانی تورکیا
لەنێوان ئەمریکاو روسیادا لەئێستادا، بازرگانیەکانی میسر لەگەڵ روسیادا،
ھەمووی باڵانس بەلای روسیادا دەشکێتەوە، بەناچار ئەوە تاسیراتی لەسەر
پەیەوەندیەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانانی غەربیش دەبێت، ئەمریکاو
ھاوپەیمانی ناوچەکەش دەبێ، بەپێی تاسیراتی ناوچەیی، بەناچار دەبێ
پرۆسەی جەنگیان لەگەڵ داعش ھێواش کەنەوە، نەک ئەوەش چاوەڕوانی
کۆمەکردنیشی دەکرێت، بەپێی ھەواڵەکان لەناو حکومەتی عێراقیەوە، کۆمەکی
تازە گەشتۆتە دەستی داعش لەموسڵ و مقاوەمەتی زیادی کردوە، ھەر لەبەر
ئەوە دەنگۆی درێژەکێشکانی جەنگی موسڵ لەدەمی لایەنەکانی بەشداربووانی
جەنگی موسڵەوە ھەیە. لە سوریا بەھۆی جەنگی حەڵەبەوە، ھەواڵی جەنگی دژی
داعش چۆتە دواوەو داعش لەچەند ناوچە پێشڕەوی کردوە. ھەلومەرجی دەخالەتی
تورکیاو یاریکردنی دوو لایەنەی تورکیا لەسوریادا، دانیشتنی سێ قۆڵی
روسیا، تورکیا و ئێران، وە لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و روسیاو
سوپاسی ئەسەددا، خۆئامادەکردنە بۆ دەورەیەکی تر لەئایندەی سوریادا
بەپێی بەرژەوەدی خۆیان، کە ئەو ھەولومەرجە ناتوانێت ناوچە کوردیەکانی
سوریا نەگرێتەوە.
لەکۆتاییدا، دەتوانین بڵین بەدوای بەرێخستنی جەنگی موسڵدا، جەنگی حەڵەب
کۆتایی دەورەیەکە کەئەمریکا ناتوانێت یەکلایەنە لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیدا
بڕیار بدات، دنیای یەک قوتبیەکەی بەخاک سپێراو قوتبی روسیا بەھەمان
بەرژەوەندی خۆیەوە لەبەرامبەریدا راوەستاوەو شەریکە بەشێکی بەھێزە بۆ
ئەمریکا، ئەمە بەمانای سەرەتای دەورەیەکی نوێیە لەکێشەو دانوسانی
ھەردوو بلۆکە جیھانیەکەو ھاوپەیمانانیان، کەجەنگ و ئاشتیان بەپێی
بەژەوەندیە سەرمایەداری و ئیمپریالیستیەکانیان دەبێت. ئەوەی رۆشنە بۆ
ئێمە کۆمۆنیستەکان لەژێر سایەی ھێزو دەسەڵاتی ئەمریکاو و روسیاو
ھاوپەیمانە جیھانی و ناوچەییەکاندا تروسکاییەک کەبەرژەوەندی خەڵکی
کرێکار و بەشمەینەتی تێدا بێت بەدوای جەنگی حەڵەب و موسڵدا بەدیناکرێت،
جیا لەئایندەیەکی ترسناکتر، وەناکرێت چاوەڕوانیەکی لەوەزیاتر بکرێت،
جەنگی حەڵەب وموسڵ جەنگی دووبلۆکی سەرمایەداری جیھانی جیا بەھاوپەیمانی
جیھانی و ناوچەیی جیاوازەوە، وەستانەوەیان لەبەرامبەر ئەحزابی ئیسلامی
تیرۆریستیدا، ناتوانێت یەک زەڕە لەماھیەتی سیاسەتی کۆنەپەرستی و دژی
خەڵکیان بگۆڕێت، ھەربۆیە رێگاچارەی خەڵکی کرێکارو بەشمەینەت لەحەڵەب و
موسڵ، لە سوریا، عێراق و ناوچەکە لەبەرامبەر بەجەنگ و کوشتارو کاولکاری
و ئاوارەییان ھەر سۆسیالیزمە، ئەم سۆسیالیزمە بەھەموو زەوعفێکی
ھێزەکەیەوە کەھەیەتی لە چینی کرێکارو کۆمۆنیزمێکی رێکخراوو ئامادە، ھەر
رێگاچارە لای ئەم ھێزەیە. کۆمۆنیستەکان و چینی کرێکار لەم وڵاتانەدا
ھاوچارەنوسن، چینی کرێکارو زەحمەتکێش و بەرەی ئازیخوازو ئینساندۆست
لەژێر ھەڕەشەدایە، رێگا چارە بەدەنگھاتنی ئەم رێزە فراوانە ملیۆنیەیە
لەگەڵ ھاو چارەنوسەکانیان لەناوچەکەدا وبەدەنگھاتن و ھاتنەمەیدانی
بەرەی ئازادیخوازو ئینساندۆستە لەگەڵیاندا لە ئاستی جیھاندا،
کەدەتوانێ رێگا بەو وەحشیەگەریەی ھەردوو بلۆکی ئیمپریالیستی و وڵاتان و
ئەحزابی سەرمایەداری و بۆرژوازی بگرێت.
ماڵپهڕی نوری بهشیر
|