
الاتحاد العام اللاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
________________________________________________________________
پەیامی دەشتی جەمال بۆ پەنابەرانی مانگرتوو لە
سویسرا.
پەنابەرانی ئازیز ، هاوچارەنووسان..
زۆر بەگەرمی دەستان دەگوشم و ماندوو نەبن لەهیمەت و ریزی یەکگرتوانەتان
لەپێناو کەم کردنەوەی هەرچی زیاتری دەرد و میحەنەتیک کەیەخەى بەژیانى
پەنابەرانگرتووە، هاوکات خەبات ورەنجێک کەئێوە خستوتانەتە سەرشانى
خۆتان تەنها رێگاى باشکردنی ژیانی پەنابەران و بەهرمەند بوونمانە لە
مافی نیشتە جێ بوون و ژیانێکی ئینسانی و بەدیهێنانى داخوازىیەکانمان..
ئازیزان !
ئەم رۆژانە شاهیدی ئەوەن کە بزووتنەوەی پەنابەری لە زۆربەی ووڵاتە
ئەورپیەکان بە هێزو پتانسیلێکی گەورەوە هاتووتە مەیدان و بە رابەرایەتی
رێکخراوی خۆیان فیدراسیۆن لە ووڵاتەکانی سویدو ئەڵمانیاو
بەریتانیاوسویسرا ...ئەم بزوتنەوەیە هەرئێستا کاردانەوەی جدی لە خۆی
نیشان داوە دژ بەسیاسەتیکى نامرۆڤانە کە دەوڵەتانی ئەوروپا بەرامبەر
پەنابەران بەگشتی و پەنابەرانی کوردی عێراقی بە تایبەتی گرتویانەتە بەر.
سایەتێک کەلەهەنگاوى یەکمیدا رووى لەگێرانەوەی بەزۆری پەنابەران کردووە.
ئەم دەوڵەتانە کەبەدور لە هەر پرەنسیپێکى ئینسانى پشتیان کردۆتە بەها
ومافە ئینسانیەکان دەیانەوێت لەرێگاى دیپۆرتى پەنابەرانەوە هیچ بوارێک
بۆ رێزگرتن لەمافی ژیان بۆ ئەو کەسانە نەهێڵنەوە کە لەدەستی جەنگو
داگیرکاری و نائەمنی و سەرکوت، ئاوارەبوون و بەناچارى هانایان بۆ ژیانى
پەنابەریى هێناوە و بەدواى هەزار و یەک دەردەسەرى لە یەکیک
لەووڵاتەکانی ئەوروپا نیشتەجآ بوون...
بەڵام ئەگەر سەرێکی ئەم سیاسەتە ووڵاتە ئەورپییەکانە، سەرەکەى ترى پاڵى
داوە بە بەمامەڵە ورێکەوتن و بەندو بەستێک کە حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەیرەوى لێدەکات. ئەم دەسەڵاتە کەبریارى داوە بۆ قازانج و مەرامى سیاسى
و بازرگانی خۆی ئیمزا لەهەر وەرەقەیەکى سپى بدات، ژیانی ئێوەی
پەنابەرانى کرۆدتە بارمتەیەک بەدوور لەبەرژەوەندىیەکانى خەڵکى کوردستان
خەریکى پێشوازکردنە لەوەرگرتنەوەی پەنابەران وتەنانەت یەک جاریش
ئامادەنییە کەتەنها یەک ووشە بە سوودی پەنابەران لەزار بکەوێتە خوارەوە
و وەڵام ئەو ئیداعایە پوچە بداتەوە کە کوردستان ئەمینە!
ئازیزان!
خۆپێشاندانی بەهێزی ئێوە لەشاری بیرن و مارشی شکۆداری ئێوە لە 17-11 بە
پشتیوانی دەیان رێکخراوی پەنابەری و ئینسانی و خەڵکی ئازادی خوازی
سویسرا پێداگریتان کرد لەسەر مافی پەرنابەری و مافی نیشتەجێ بوون و
بەدەنگی بەرز هاوارتان کرد "برۆخەر برۆ ئێمە دەمینینەوە!!".. هیشتا
مانگێک بەسەر ئەم شیعارەی ئێوەدا تێنەپەریوە کەچى برۆخەر رۆیی و ئێوەش
لەمەیداندا مانەوە...
بە دڵنیایەوە فیدراسیۆن پەرچەمی ئینسانی لەپێناو خواستو داواکاریە
ئینسانیەکانی ئێوەدا بەرز رادەگرێت، کەواتە پێویستە ئەم سەنگەرە
بەتەواوى تواناوە بەهێز بکەین و هەموو پەنابەرانى بۆراکێشین تا
مانگرتنو خۆپێشاندان و نارەزایەتێکانمان بکەینە بەردى بناغەى
هەنگاونانێکی گەورە لەراستاى نەک هەر پوچەڵکردنەوەى سیاسەتى بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەران بەڵکو بیکەینە رێگاى بەدیهێنانى سەرجەم
خواستەکانمان. خەباتیک ئێوە ئێستا خستوتانەتە رآ خەباتێکی مەدەنى و
شارستانیانە و بگرە ئینسانییە.. هەر ئەم تێکۆشان و یەکگرتووبوونەى
زیاتری ریزەکانی پەنابەران لە دەوری فیدراسیۆن دەتوانى دوا بزماری خۆى
بدات لەتابووتى هەرسیاسەتێکى نامرۆڤانەى دەوڵەتانى ئەورووپایى و
ناچاریان بکات کەدان بەمافەکانماندا بنێن و بۆ هەتا هەتایە لە
چاوەروانی بێ وەڵامى و لەترسى زیندانیکردن و هەرەشەی گێرانەوەی زۆرە
ملێ رزگارمان بێت..
دەبا لەهەر کۆی هەین فیدراسیۆن بەدەستەوە بگرین کۆمەکی پێ بکەین و
بەهێزى بکەین.. سەرکەوێت خەیاتی یەکگرتوانەی پەنابەران.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
19-12-2007
______________________________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،ILFOD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com
www.federation.org
|