په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ئێمەی مرۆڤ بەرگی پەنابەری بە سەرماندا سەپینراوە

لەکاتێکدا کە مرۆڤین و دەستکەوتەکانی مرۆڤایه‌تیی لەسەرتاسەری جیهان بەرهەمی کارو خەباتی ئێمەیە!


پەیامی دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن بە پەنابەرانی بەشدار بوو لە خۆپیشاندانی 9-11 شاری پۆتۆبۆری.


ئازیزان ، خۆ شەویستان!


بەداخێکی گرانەوە نەم توانی لەخۆپیشاندانەکەتان بەشداری بکەم بەهۆی ئەوەی کاتێک لە لەشاری هلسنیکیەوە بەرێکەوتم تابگەمە لاتان ء لەگەڵتان بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەم، بەڵام لە شاری ڕیگە لە وڵاتێکی ئەوروپای شەرقی بەهۆی باری تەندروستیمەوە دواکەتم، بەو هۆیەوەو بەدوور لە ئیرادەی خۆم تەیارەکە جیهێشتم و ئەو فرسەتەم لەدەست چوو کە لەگەڵ ئێوەو لەکەنار ئیوەدا بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بکەم لەدژی سیاسەتی نائینسانی ڕاستی وڵاتانی ئەوروپاو سیاسەتی دژی ئینسانی حکومەتی کریگرتەی ئەمریکا وەڕێتان خست. هاوکات بەو بۆنەیەوە دوای لیبوردن دەکەم و بەم پەیامە کورتە بەشداریتان دەکەم.


جیگای شانازیە بۆ من جارێکی تر بەدیداری ئازیزتان شاد ببمەوە لەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربرینەو بەردەوامیتان بە خەباتی لیبراوانە وپیداگریتان لەسەر خواستە ئینسانیەکانتان و ڕاوەستانتان لەپێناو پوچەڵکردنەوەی سیاسەتی دژی پەنابەری حکومەتی مودیرات و دژ بە رێکەوتننامەی حکومەتی سوید وحکومەتی عیراق و هەرێم بە ژیان چارەنووس و ئایندەتانەوە، بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بەگەرمی دەستخۆشانەتان لێدەکەم، زۆر سوپاسى هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە هاوکارو هاوخەباتمان بوون و پیشتیوانیان لەمافەکانی پەنابەران و کەمپەین و کاروچالاکیەکانی فیدراسیون کردوە.


بەپێویستی دەزانم بەرلەوەی پەیامی خۆمتان ئاراستە بکەم، سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکاری سۆران باپیرو میوان عمرو هەموو قوربانیانی خوازیاری مافی پەنابەری و ئەو ئینسانانەی کە لە دەریاو دارستان و سنورەکاندا بوونە قوربانی کە نموونەکەیان ئەو کارەساتەبوو کە چەند ڕۆژی رابردو لەیەکێک لەدارستانەکانی ئەم ولاتەدا لەبەر بێجگایی ڕەق بووەو بووە قوربانی کێشمەکیش و سات و سەودای دەوڵەتی عێراق و سیاسەتی ڕاسیستی دەوڵەتی سوید .
ئازیزان!


واقعێکی زۆر تاڵە لە وڵاتێکدا کە بە ناوەندی مەدەنیەت و دیمکراسی و مافی مرۆڤ دەژمێرێت، بە بەرچاوی هەموومانەوە ئینسانیک ڕەق دەبێتەوە، یان بۆ وەستانەوە بەسیاسەتێکی ئەوپەڕی نا ئینسانی ناچاردەبن دەست بدەنە مانگرتن لەخواردن، یان پەنا بۆخۆ حەشاردان ببەن لەترسی خراپی مامەلەی پۆلیس و گرتن و ڕاونان ودیپۆرت کردنەوە.


بەداخەوە بڕیاربوو وڵاتی سوید شوێنی پێکەوە ژیانی ئینسانەکان و لانەی بێ لانەکان بێت. بڕیار بوو ئەوانەی ترس و نائارامی و جەنگ و بێمافی ناچاری کردون وێڵی دنیای ئارام و ئینسانی بن، لە سوید پەنابدرین و ریزیان لێبگیریت. بەداخەوە بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی و سات و سەودا، ئەم بریارە ئینسانیەی خستۆتە ژیر پێ. بەهرەمەندبوونی هەموو ئێمەی لەمافیکی زۆر سادە کە مافی پەنابەریتی یە کردۆتە سەراب.


ئێمەی ئینسان کە بەرگی پەنابەری بە سەرماندا سەپینراوە بەڵام هەقیقەت ئەوەیە کەئینسانین و دەستکەوتەکانی بەشەریەت لەسەرتاسەری جیهان بەرهەمی کارو خەباتی ئێمەیە. ئێمەش وەک ئینسان و هاوڵاتی ئەم کۆمەڵگایە بێ ئەوەی کەڕۆژێک باربین بەسەر هیچ کەسانێکەوە، بێ ئەوەی یاساو ڕێساو نەزم قانوونێکی ئەم کۆمەڵگایەمان پێشیل کردبێت، کەچی سیاسەتی ڕاسیستی حکومەتی سویدی بەوپەڕی بێ شەرمانە یاساو پێوانە ئینسانیەکان ژێر پێ دەنێت پێمان دەلێن برۆنەوە بۆ ولاتی خۆتان، پێمان دەلێن گرنگ نییە چیتان لێ بەسەر دێت ئەوە کێشەی ئێمە نییە. لە کاتێکدا زۆر لەمێژە خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی ئەم وڵاتە شەقیداوە لەوبیرو بۆچوونانەی کە جیاوازی نیوان ئینسانەکان پێک دەهێنێ. بیهێنە پێش چاوی خۆتان ئەگەر دراوسێیەکتان مالی ئاگری تێبەر بوو لێ دەگەرێت بسوتێ و فریای ناکەویت؟ ئەم چ جۆر مامەلەیەکە حکومەتی مۆدێراتی سویدی پەیرەوی لێدەکات کە بەپێش چاوی خەڵکی جیهانەوە کەسانێک شانسی ئەوەیان هێناوە لەدەست جەنگ و نائەمنی وقەسابخانەی عێراق ڕزگاری بێت کەچی بەو پەری شیوازی نائینسانیانە ئەم حکومەتە دیپۆرتی عێراقمان دەکاتەوە مامەلەو بارزگانی بەژیان و ئایندەمانەوە دەکەن.


ئازیزان!


ئاشکرایە کەپەنابەرانى عیراقى هەڵهاتووى چ بارودۆخیکن! خەڵکى عێراق بەئارەزووى خۆیان ڕوویان لە ژیانى پەنابەریتى نەکردووە، بەلکو ئەوە بارودۆخى جەنگ وداگیرکارى ونەبوونى ئەمنیەت وناهەموارییە کەبۆتە سەرچاوەى رووتێکردنى پەنابەرانى عیراقى بۆ دەرەوەى وڵات. خۆتان ڕۆژانە وینەى کارەساتە دلتەزینەکانى خەلکى عێراق دەبینن کەلەشاشەى تەلەفزیۆنەکانەوە بڵاودەبێتەوە، بۆیە بەپێویستی نازانم ئاماژە بەقوربانیانى جەنگ و داگیرکارى بدەم، من نامەوێت باس لەئیغتسابى ژنان و دەستریژى رۆژانەى هیزەکانى ئەمریکاو حکومەتى عیراقى بکەم بۆسەر خەڵک. تەنانەت من نامەوێ باسى شەرو کیشمەکێشی باڵ و میلیشیاو تایەفەگەرى نێوان چەکدارەکانى سوونە وشیعە بکەم، نامەوێت باس لەوەبکەم کە چۆن تیرۆریزم و دەستەو تاقمى چەکدارى ئیسلامى و پاشماوەکانى بەعس لەهەرشوینێک دەستیان بەسەر خەڵکەوە زالبێت، چ بەلاو موسیبەت کێشەو تاوانێکیان ڕوبەرووى خەڵک کرۆتەوە..


ئاکامى 6 ساڵى ئەم بارودۆخانە نەدەتوانرێ قسەیەک بۆئەمنیەتى کۆمەلایەتى خەڵک بکرێ ونەدەتوانرێ باس لەماف و ئازادى بکرێ. ئەوەتا زیاتر لە 2 ملیۆن خەلک بۆ خۆ دەربازکردن لەوبارودۆخە ژیانى ئاوارەبوونیان لەوڵاتەکانى ئەردەن و سوریا و ئیران ومیسرو لوبنان و یونان تورکیا و کوەیت هەڵبژاردووە. تەنانەت میدیاکانی خۆیان ناتوانن ئەم تراژیدیا ئینسانیە وەکو هەوال باس نەکەن، ئەوەتا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ولاتی سوید خۆیان باس لە فرۆشتنی منداڵان دەکات لەسەر شەقامەکانی بەغدا. سەیر لەوەدایە حکومەتی مودیرات رێنۆینی هاولاتیانی خۆیان دەکات سەردانی عیراق نەکەن و بە ولاتێکی نائەمن لەقەلەمی ئەدا بەئێمەش دەلێن برۆنەوە عێراق ئامنە. ئەمەش ئەوپەرووی دوروویی ئەم وڵاتە دەرئەخات.


کوردستانیش کە بە بانگەشەی ئەم حکومەتانە بە ناوچەیەکی ئارام ناوی دەبرێت ئەوا 19 ساڵە من دەپرسم چیکراوە بۆ خەڵکی کوردستان جگە لە چاوەروانی و هیشتنەوە خەڵکی کوردستان بەدیار سیاسەتەکانى ئەمریکا وە کیشمەکێشی نیو بالەکانی حکومەتی مەرکەزی و هەرێم، لەژیر سایەى دەسەلاتى یەکیتی و پارتیدا چیکراوە جگەلە گیرفان پرکردن و خۆدەولەمەندکردن؟ مەگەر میدیای دنیا هەیە رۆژیک کارنامەی تیرۆری ئابوری کۆمەلگا لەلایەن بەپرسەکانی یەکیتی پارتی وە بلاونەکاتەوە؟ مەگەر بۆساتیک چییە جەنگی ئاشکراو نهینی لەدژی ژنان و مافەکانیان وەستانی بۆهەیە؟ ئاماری خۆسوتاندنی ژنان، خۆکوشتنی لاوان تەکاندەر نییە؟ هەروەکو بینیشمان هەڵبژاردنەکانی کوردستان گەواهی ئەو راستیەی سەلماندەوە کە خەڵکی کوردستان چەندە تورەیە لەو دەسەڵاتە.


سەرباری هەموو ئەو راستیانە هەروەک چۆن پەیامی خۆشکردنی ژیانی هاولاتیانی عیراق وکوردستان لە ئەجندەی ئەو هیزە سیاسیانەدا نییە لەعێراقدا، ئاواش بەرژەوەندیان لە هیشتنەوەی کێشەکانی ئێمەشدا هەیە بۆ سات و سەودا و بازرگانی کردن. ئەوەتا رێکەوتننامە لەگەل وڵاتانی ئەوروپا ئیمزا دەکەن تا دەستیان ئاوەڵە بێت بمان نێرنەوە فرۆکەخانەکانیان دەخەنە ئیختیارەوەو هاوکاری و ئاسنکاری خزمەت بەو سیاسەتە دژی ئینسانیە پێشکەش دەکەن.


وەزیرو نوێنەرو پەرلەمانتارانی کوردستان بەقسە بەئێمە دەڵێن لەگەڵ ئەوەدا نین پەنابەران بەزۆر بنێرنەوە، بەڵام وەختێک داوای هەڵویستی عەمەلیان لێدەکەین بە پێچەوانەوە خزمەتێکی تر بەم مەسەلەیە پێشکەش دەکەن. من دەپرسم ناردنەوەی پەنابەران لە خزمەتی کیدایە؟ کام یەکێک لە ئێمە هەیە سەرچاوەی بژیوی و دارایی دەیان خێزان و کەسوکارمان نەبین لەکوردستاندا؟ کێ هەیە لە ئێمە کۆمەک وهاوکاری کەسوکاری نەکات و بەپرسیاریەتی لەسەر شان نەبێت؟ ئایە ئەگەر ئێوە ژیانتان خۆش بێت ژیانی کەسوکارتان خۆش نابێت !


ئاخر من دەپرسم کارەساتێک کە بەسەر ئێمە پەنابەراندا لەرێگای هات و نەهات بەسەرماندا هاتووە کەمترە لە قوربانی کارەساتی ئەنفال و کیمیاباران، کێ هەیە لە ئێمە رۆژانەو سالانە چەندین روداو کارەساتی دڵتەزین دڵمان ڕانەچلەکێنی کەبەسەر پەنابەران هاتووە لە ڕیگای هاتوو نەهاتدا، ئێستا ئەوەشی بۆ زیاد بوو ئەو چەند هەزارەی بەزۆر دەیان نێرنەوە هیچ لایەنێک بەرپرسیاریتی لە ئاستی کیشەکانیان نیشان ناداو تەنانەت رووداوی خۆکوژی لێکەتووتەوە.
ماوەتەوە بڵێم ئەم هێرشە سەراسەریەی ولاتە ئەورپیەکان لەلایەک و حکومەتی عێراق و هەرێم لەلایەکی ترەوە لەدژی ئێمە توندیان کردۆتەوە، پێویستی بە ریکخراوکردنی زیاتری خۆمان هەیە، پێویستی بەدەست خستنە ناودەستی یەکتری هەیە. تاکە وەلامیک کە دەتوانی دەستی وڵاتە ئەوروپیەکان و حکومەتی عێراق و هەرێم کۆتا بکات لەو ڕێکەوتنامانەی بە ژیان و ئایندەی ئێمەوە دەکەین، یەکریزی خۆمان و کەسوکارو ڕاکیشانی پشتیوانی کۆمەلگایە بۆ بەرگری لە خواستەکانمان.


ئێمەی پەنابەران ریگایەکی تر لەبەردەماندا نییە بەغەیری ئەوەی خۆمان یەکگرتوو ریکخراو بکەین، لەژیر چەتری فیدراسیۆن کۆبینەوە. من دڵنیاتان دەکەمەوە ئەمە تەنها ڕێگایە و دڵنیاتان دەکەم تەنها نین لەم خەباتەدا خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی ئەوروپا پشت و پەنامانن. تەجروبەی هاتنە مەیدانی خەڵکی ئازادیخوازی بەریتانیاو دانیمارک و سویسراو سوید لە جوڵانەوەی ناڕەزایەتی ئێمە توانیویتی مماتەڵە بکات لە ناردنەوەی پەنابەران و لەزۆر شوینیش بەری پێبگری. فیدراسیۆن ئەو رێکخراو وسەنگەرەیە کە بەردەوام دەنگی نارەزایەتی ئێوە دەگەیەنێت بەناوەندە جیبهانیەکان و بەتەواوی تواناوە لەپاڵ ماف و حورمەتی ئینسانی ئێوە رادەوەستین. بەردەوامی و یەک ریزیتان لەدەوری فیدراسیۆن رێگایەکە بۆ گەیشتن و سەرکەوتن بەسەر گیروگرفتەکانتان. سەرکەوتن بۆ ئێمەیە شکستیش بۆ هەموو ئەولایەنانەیە کە لەبەرەی دژی پەنابەریدا هەڵسوکەوت دەکەن دژ بە بەرژەوەندیەکانی ئێوەی ئازیز رادەوەستن.


بۆیە ئێمە وەک فیدراسیۆن خەباتمان بەردەوام دەبێت لە پیناوی:


1. هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی دەست بەجی گیرانەوەی بە زۆری پەنابەرانی کوردو هەر ریکەوتنێک کە لەسەر ئەم پەنابەران لەگەل حکومەتی عیراقی و حکومەتی هەریمی کوردستان ئیمزاکراوە بەنهینی.
2. دانی مافی پەنابەری بە پەنابەرانی کوردو عیراقی بەعنوانی قوربانیانی جەنگ ونائەمنی.
3. کردنەوەی مەلەفی ئەو پەنابەرانەی سالانێکی زۆر کەیسەکانیان راگیراوە وەیان وەلامی رەفزیان پیدراوە و بەرێوەبردنی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبەرامبەر کەیسەکانیان.
4. گێرانەوەی خزمەتگوزاری و بیمەکان بۆ پەنابەران وڕیگەنەدان بە برینیان لەژیر هیچ بەهانەیەکدا..
لەسویدلە ئاستی ڕێکخراوە پەنابەری و ئینسانی یەکان بەرەیەکی یەگرتوو پێک هاتووە دژ بە سیاسەتی گەرانەوەی بەزۆری پەنابەران و، گرتووخانە دەست بەسەرەکان، گرنگە ئەو بەرەیە گەورە بکەینەوەو فشار بخەینە سەر دەوڵەت لەڕیگای نارەزایەتی دەربرین وخۆپیشاندان ولوبی بەرێخستن لەپەرلەمان بۆ ڕاگرتنی ناردنەوەی پەنابەران بۆ ئەو ولاتانەی نائەمنن.
ئێمە پێکەوە بەهیز دەبین وەبەردەوام دەبین، خەبات و تیکوشانی بێ ووچان بۆ وەستاندنی ئەم نەخشەو پلانانەی دژی پەنابەرانی کورد و عیراقی بەرێوە دەچێ، نارەزایەتی ئێوارەی دووشەمە هەنگاوێکی گرنگە بوو لە ڕاستای تۆمارکردنی نەبەردیەکی گەورە بۆ جەبهەی پەنابەران.

بژی هاوکاری و پشتگیری بۆ کۆتایهێنان بە سیاسەتی بەزۆر دیپۆرتی پەنابەران و دژ بەسیاسەتی جیاکاری.
نا بۆ دیپۆرت وە راسیزم بەڵێ بۆ مافی نیشتەجێبوون و مافی ئینسانی ..مافی پەنابەری مافی ئینسانە.


________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT
، Mobile:00447856032991 و0044895636633
rebwar.arif@hotmail.com www.federationifir.com