٢٥\٢\٢٠١١
په‌یامی ئێمه سه‌باره‌ت
به راپه‌ڕینی نوێی خه‌ڵکی کوردستان.
زانا که‌ریم*
هەروەکو ئێمە له ساڵی ٢٠٠٧ پارتی و یەکێتیمان ئاگادار کرده‌وه
که ئەگەر داخوازییه‌کانمان جێبه‌جێ نەکەن، ئەوا ئێمە بە بەرد
شاربەدەرتان دەکەین. ئەمڕۆ ئێمە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ جه‌ماوه‌ری
راپه‌ڕیوی کوردستان ده‌رده‌بڕین و به توندییش گولله‌بارانکردنی رێژوان
و شه‌هیدانیتر و برینداره‌کان ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. هه‌وڵ ده‌دین
بە بێ دابڕان له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام بین کە ساڵانێکە ئاگادارمان
کردوونەتەوە و هیچتان جێبەجێ نەکردووە، ئێستاش به شێوه‌یه‌کی فراوان و
فراوانتر له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕییو به هه‌موو جۆرێک
کۆششی شێلگیرانه‌ی بۆ ده‌که‌ین
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بکا و ناچارمان بکه‌ن به
به‌ردبارانکردنیش ده‌ستتان لێناپارێزین.
ئەو لاوانە ئاژاوەچی نین و هه‌موویان بە هێزی ئازادیخواز دەزانین و
هێزی ئێمەن، من وەکو کاندیدی سەرۆکی داهاتووی کوردستان خۆم بە بەرپرس
دەزانم کە هانی میللەتەکەم دەدەم بۆ شکاندنی دەرگای بارەگاکانی پارتی و
یەکێتی و پارتیە دزەکانی تر و په‌رده‌هه‌ڵماڵین له رووی دزێوی که‌سایه‌یه‌تییه
ناوداره خوێنمژەکان کە کار بۆ بەرپرسە باڵاکانی ده‌سه‌ڵات دەکەن.
ئەو خۆپیشاندانانه دەستی ده‌ره‌کیی هیچ
دەزگایەکی لە پشت نییه، رۆژەکە هاتووە و خەڵک چیدی قبووڵ ناکا ئێمە
بیکەین و ئێوەش بیخۆن. بەده‌ستهێنانی له سه‌تا
حه‌فتا یان سەتا سەت ٪١٠٠ی
دەنگەکانتان هیچ جیاوازییەکی نییه لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی میسر و تونس و
سەدام و ئەسەد و... هتد، من دەڵێم کێ دەستەی کۆمیسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکان بوو بۆ هەڵبژاردنەکان؟ ئایه هەر خۆتان نه‌بوون،
کەوایە ئێوە نوێنەری ئێمە نین
چونکه به داگیرکردنی کۆمیسیۆن و
ساخته‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان خۆتان به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له چه‌وساوه‌دا
سه‌پاندووه.
ئەوە لە هەموو جیهاندا راپه‌ڕین ده‌ستیپێکردووه،
ئەوە سیاسیەتی کردنەوەی دەرگاکانە بە رووی خەڵکی تازە و قوربانیدەر و
چه‌وساوه لە وڵاتە دیکتاتۆرەکان.
ئەمریکا و ڕۆژئاواییەکان لەبەر چاوی ره‌شی ئێمە نایکەن کە هەژار و
چه‌وساوه‌ین بەڵکه ئەوە لەبەر بەرژەوەندییه‌کانی خۆیانە، بۆ هەر ٣٠ ساڵ جارێک
بەرنامە بۆ وڵاتێک دادەڕێژن، ئەوەی ئەمڕۆ بەسەرتان دێ چاره‌نووسی هەموو
نۆکەر و
دەوڵەمەندەکانه و دەبێ لاوازبکرێن و له تەختی پاشایەتییان
بێنە خوارەوە، میلله‌ت بۆ ئامانجه زه‌وتکراوه‌کانی خۆی کۆشش ده‌کا به‌ڵام
ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌یانه تا کەس نەڵێ من ئاغام لە به‌رامبه‌ر بزووتنەوەی
ماسۆنیی، ئەی سەرۆک و پاشا و بەرپرسە باڵا نۆکەرەکان ئێوه هیچ
دەسەڵاتێکتان نییه لە به‌رامبه‌ر ئەمریکا و رۆژئاوا هه‌ر کاتێک بیانه‌وێ
ده‌تانگۆڕن ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل له هی ئه‌وانیش به‌هێزتره، هه‌رکاتێک
هه‌ڵبستن ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاواش پشتیوانییتان لێبکه‌ن هه‌ر
خۆڕاناگرن و به ئاسانیی ده‌تانڕووخێنن وه‌ک چۆن له تونس و میسر ته‌خت
و تاراجیان تێک‌شکاندن.
ئێستا ئەو پارەیەی پەیداتان کردووە، خوێن و قوربانی میللەتەکه‌مانه،
جاری وا هه‌یه کەسە نزیکەکانی خۆتان کوشتووە لەپێناو پەیداکردنی ئەو
سەروەت و سامان و دەسەڵاتە، پابەندبوونتان بەو بەرنامەیە ئەوه
ئەنجامەکەیەتی، ئەوەتان لە بیر چوو کە محه‌مەد
رەزاشا چۆن بە چه‌پڵەلێدان
دەرکرا، چۆن سەدام له کونه‌که‌ی دەرهێنرا، که‌س نه‌یزانی بومیدیەن بە
چ دەردێک مرد.. ئەوانیتر چیان بەسەر هات. چاره‌نووسی زەینەلعابدین و
حوسنی موبارەکتان به چاوی خۆتان
دیت.. ئەوانه‌ی تریش بە ئێوەشەوە، جێتان پێ
جێ نییه، پێتان وایە دەسەڵات لە ئاست شاڵاوی میللەت خۆی پێ دەگیرێ؟!
گه‌نجانی هۆشیار و لێهاتووی ئەم سەردەمە لە هەموو شتێک گەیشتوون،
هەروەکو کورد دەڵێێ: (ئەوەی بن بەڕێ هاتۆتە سەر بەڕێ).
ئەو راپەڕینەی ئەنجام درا لە بەردەم لقی
٤ی پارتی له‌و ده‌رفه‌ته
هاتۆته کایه‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌که به هۆی په‌رته‌وازه‌بوونی حیزبه‌کان له‌سه‌ر داگیرکردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک
که‌وتوونه‌ته ململانێیه‌کی ناڕه‌وا.. لاواز و بێ هێز بوونه، نه‌ک ئه‌وه‌ی
که دیموکراسییه‌ت له‌وێ هه‌یه، به‌ڵام ئێوه که به ده‌بابه‌کانی به‌عس
هه‌ولێرتان داگیر کردووه و خۆتان وه‌ک تاکه حیزبێکی بنه‌ماڵه‌یی به
زه‌بروزه‌نگ هه‌موو شتێکی شاره‌که‌تان داگیرکردووه و بچووکترین ناڕه‌زایه‌تیی
به‌وپه‌ڕی توندوتیژیی سه‌رکوت ده‌که‌ن.. نه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که
لێتان رازی بێ، هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو دوێنێ له‌سه‌ر نووسینی چه‌ند وتارێک
زمانی (سه‌رده‌شتی)ی رۆژنامه‌نووستان
بڕی، ته‌نانه‌ت سته‌مگه‌ریی و
توندوتیژییه‌که‌ی ئێوه گه‌یشتۆته سلێمانی، ئه‌وه نه‌بوو هه‌ر دوێنێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌ره‌که‌تان زۆر لاوازه له‌وێ.. وه‌ڵامی
خۆپیشانده‌رانتان به گولله دایه‌وه، ئێوه به
ترس و تۆقاندن
لە
لایەن پاراستن و کادیرە به‌کرێگیراوه‌کانتان دەمکوتی خەڵکتان کردووە،
تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک رێگەتان نه‌داوه خەڵک بێتە سەر شەقام و
بەردەم دامودەزگاکانتان، نموونه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌شتان هه‌ر یه‌کجار
زۆره و پێویست به باسکردنیان ناکا چونکه هه‌موو که‌س ده‌زانێ رۆژانه
چاو له خه‌ڵک سۆرده‌که‌نه‌وه و ئاگاداریان ده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ڵتان نه‌بن یان دژایه‌تیتان بکه‌ن ئه‌وه یان کۆتایی به ژیانیان
ده‌هێنن یان شاربه‌ده‌ریان ده‌که‌ن، به ده‌یان که‌ستان له‌سه‌ر
بچوکترین هه‌ڵوێست نانبڕ و ئه‌شکه‌نجه و بنبزر کردووه، به‌ڵام هه‌روه‌ک
خۆشتان باش ده‌زانن که په‌تی زۆرداریی له ئه‌ستوورییدا ده‌پچڕێ و ئه‌و
باهۆزی رووخانی دیکتاتۆره‌کانیش له رۆژهه‌ڵاتی ناوین مه‌رگی ئێوه‌شی
نزیک کردۆته‌وه و هاکا شاڵاوی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر به رووتاندا بته‌قێته‌وه
و ئیدی ترس و تۆقاندن و توندوتیژیی و گولله‌بارانکردنیش دادتان نادا،
بۆیه چاکتره هه‌ر زوو وه‌ک دیکتاتۆره‌کانیتر بارگه‌تان تێک بنێن بۆ
ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ هه‌ندێک له‌و سه‌روه‌ت و سامانه دزراوه‌ی میلله‌ت
بۆ خۆتان قورتار بکه‌ن.. ده‌نا خراپترتان به‌سه‌ردێ و رووبه‌ڕوی دادگای
ره‌وا و شۆڕشگێڕانه‌ی میلله‌ت ده‌بنه‌وه.
هیوادارم خه‌ڵکی کوردستان تێکڕایان هه‌ستنه‌سه‌رپێ
و منیش به پێویستی ده‌زانم له‌مڕۆدا له سه‌ره‌تادا ئه‌و خاڵانه‌ی
خواره‌وه بکه‌نه ئامانجه‌کانی خۆیان
کە ساڵانێکه وه‌ک ئامانجی خۆمان به‌رزمانکردوونه‌ته‌وه:
- دەستهه‌ڵگرتنی بنەماڵەی
بارزانی لە
سەرۆکایەتی هەرێم و لە پارتیی و بنەماڵەی تاڵەبانی له یەکێتی و لە
دەسەڵات.
- ئازادکردنی سەرجەم گیراوان کە
به ناوی تیرۆر و شتی بێ واتا دەستگیرکراون، به بێ
هیچ به‌ند و مه‌رجێک،
هه‌روا قەرەبووکردنەوەیان لە لایەن حکومەتەوە.
- چۆلکردنی سەرجەم بارەگا و
رێکخراوەکانی سەر بە هەردوو لا لە هەموو کوردستان، دەستنیشانکردنی یەک
شوێن بۆ مانەوەی خۆیان و تەسلیمکردنەوەی تێکڕای سەروەت و سامانی خەڵک
بۆ ناو بانکی ناوەندیی کوردستان.
- چۆڵکردنی سەرجەم شوێنە
ئابووریی و بازرگانییه گەورەکان وەکو کارگه‌کان و خاڵه‌کانی گومرگ و
که‌رتی گه‌شتوگوزار و فرۆکەخان و... هتد و هه‌مویان به بێ هیچ به‌ند و
مه‌رجێک بدرێته ده‌ست لێژنه‌یه‌کی هه‌ڵبژێردراوی گه‌ل تا له هه‌ڵبژاردنێکی
ئازاد و ناحیزبیی نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵده‌بژێ و حکومه‌تێکی مه‌ده‌نیی و
پابه‌ند به ماف و ئازادییه‌کانی مرۆڤ و دوور له هزری نێرسالاریی و ره‌گه‌زپه‌رستیی
جیاوازییه چینایه‌تییه‌کان داده‌مه‌زرێن.
- دانانی یاسایایه‌کی به په‌له
بۆ منداڵان و لاوان که هه‌موو ماف و ئامانجێکی شایسته
به منداڵان و گه‌نجانی
سه‌رده‌م ده‌سته‌به‌ر بکا.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسا و
رێساکانی کەرتی تایبەت یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی
و یاسای فره‌ژنیی و دابڕاندنی دین له ده‌وڵه‌ت و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی
که له‌گه‌ڵ خواست و ئامانجه‌کانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێن.
- به بێ هیچ به‌ند و مه‌رجێک، لە سەتا %٨٠ ی بودجەی یەک ساڵ راستەوخۆ
دابەش بکرێ بەسەر گشت چینه هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه‌کان.
- به ده‌یان ویست و ئامانجیتر
که ده‌کرێ پاش سه‌رکه‌وتن و وه‌دستهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه
لێژنه‌ی پسپۆڕیان بۆ رێک بخرێ
و له یاساگه‌لێکی پێشکه‌توو جێگه‌یان
بکرێته‌وه.
داوا لەسەرجەم گەلی کورد دەکەم کەوا سەروماڵی یه‌کتر بپارێزن، هەرکەس
لەگەڵ هاوکار و هاوسێیه‌که‌ی پاسەوان بن له‌سه‌ر سه‌ر و سامانی یه‌کتر،
رێگە بە یەک کەس نەدەن تاڵانی داموده‌زگاکان و ماڵی کادیرەکانی پارتی و
یەکێتی بکەن، ئەو شەڕە لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی
و بارزانییه، نەک لەگەڵ
کادیر و پێشمەرگەکان، هەر بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی سەروماڵی دەپارێزرێ.
بە مەرجێک واز لە دەسەڵات بهێنن و بە فەرمیی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان
رابگه‌یه‌نن. ئه‌و مافه بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیش دەگرێتەوە، بە
مەرجێک ئەگەر واز لە دەسەڵات بهێنن و سەروەت و سامانەکانیان بگەڕێننەوە
بانکی ناوەندیی کوردستان.
خۆپیشانده‌ران شه‌قام به‌جێناهێڵن؛ تا
دەستوورێکی مه‌ده‌نی نه‌چه‌سپێ که یاساگه‌لێکی
پێشکه‌وتوو و مرۆڤپه‌روه‌رانه به پێی
بەرژەوەندییه‌کانی خەڵک
به دوای خۆیدا ده‌هێنێ، تا بڕیار له‌سه‌ر مافی چاره‌نووسی خه‌ڵکی
کوردستان نه‌درێ که ته‌نیا و ته‌نیا دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردستانه.
داوا لەسەرجەم ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییان هه‌یه
و خه‌ڵک گوێ له قسه
و ئامۆژگارییه‌کانیان راده‌گرێ.. ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کیان
هه‌یه بۆ کاری باش و هاندانی جه‌ماوه‌ر.. ئه‌وه هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ
خۆپیشاندانێکی شارستانیانه به رێوشوێنێکی مرۆڤپه‌روه‌رانه هه‌لێکی
مێژووییه بۆ ئه‌وان و چه‌نده‌ی بۆیان ده‌کرێ خۆیان به دوور بگرن له
ساردکرنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و پشتگیرییکردن له ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌گه‌ر
نا ئه‌وه بڕوا و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌ر نه‌فره‌تی
شاڵاوی خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ون و ده‌بنه خاوه‌نی مێژوویه‌کی ره‌ش.
مزگێنیی به ئازادیخوازان و قوربانیده‌رانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌م
کەوا رۆژی ئازادیی رۆژی نەورۆزە. داواتان لیدەکەم خۆتان ئامادە بکەن و
ئه‌و په‌یامانه‌ی سه‌ره‌وه بکه‌نه په‌یامی ئامانجه سه‌ره‌تاییه‌کانتان.
سه‌رکه‌وتن نزیکه و ته‌نیا یه‌کگرتوویی
و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئامانجه ناوکۆییه‌کانی گه‌ل
ده‌توانێ سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ستبهێنێ.
___________________________
*
سه‌رپه‌رشتکاری گشتیی پارتی راستیی کوردستان.
٢٣\٢\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی زانا که‌ریم
|