په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١٢\٢٠١١

په‌یامی هاوپشتیی

بۆ کرێکاران و کارمه‌ندانی بێکارکراوی په‌له‌وه‌رگه‌ی که‌نه‌که‌وه‌!

 



رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٩\١١ سەدان کرێکارو کارمەندی ژن و پیاو لە ‌پەلەوەرگەی کەنەکەوە کە ژمارەیان ٤٠٠ کەس دەبێ بەدانی مووچەی تەنیا مانگی یانزە لە لایەن خاوەنکارەوە پێیان وتراوە کەسیان ناوێت با بڕۆنە ماڵەوە. وەکو ئەوەی خۆیان کرێکارەکان ئێمەیان (رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی) لەم دەرکردنە ئاگادار کردەوە، کە ھەریەک لەو کرێکارانە دەیان ساڵ خزمەتیان ھەیەو بێ ھۆ له‌ کار ده‌رکراون بە بێ ئەوەی ھیچ حسابێک بۆ خزمەت و ماندووبوون و داھاتووی ژیانیان بکرێت، بێکاردەکرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە کەدەسەڵاتداران سەری زمان و بنی زمانیان باسی پەرەپێدانی کەرتی تایبەتە بۆ بەرەوپێش چونی ئابوری کوردستان و ھەم بۆ ئەوەی رێژەی بێکاریی کەمبێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەی ھەموو ئەم پڕوپاگه‌ندانه‌وه‌ رۆژانە کارگەکان یان دادەخرێن یان ژمارەی کرێکاران کەمدەکرێنەوە، بەمھۆیەوە بەردەوام کرێکاران لەسەرکار دەردەکرێن لەنموونەی کرێکارانی پەلەوەرگە، بەمەش ریژەی بێکاریی لەکوردستان ڕوو لەسەرە ئێمە لەرێکخراوی کرێکارانی بیناسازی ھاوپشتی خۆمان بۆ کرێکاران و کارمەندان رادەگەیەنین وداوا لەخاوەن کاردەکەین کەدەستبەجێ و بەبێ قەیدو شەرت کرێکاران بگەرێنێتەوە سەرکار.

ھەروەھا حکومەتی ھەرێم بەرپرسە لەبێکارکردنی کرێکاران و دەبێ دەستبەجێ لێپێچینەوە لەو خاوەنکارە بکات و تا ھیچ خاوەنکارێک نەتوانێ چۆن و کەی ویستی بەئارەزوی خۆی کرێکاران بێکار بکات. وەھەروەھا کرێکارانی بێکارکراو نابێ بێدەنگ بن لەچارەنوسێک کەخاوەنکار دیاریکردوە بۆیان، دەبێ ھەر ئێستا لەبیری یەکگرتوویی و رێکخراوی خۆیاندا بن، دەبێ کرێکاران و کارمەندان بە خەباتی خۆیان یان گەرانەوە بۆ سەرکارەکەیان یان دانی بیمەی بێکاریی تەواو فەرز بکەن.

ھاوکات کرێکارانی لەسەرکاری چیمەنتۆی تاسڵوجە، بازیان، کارەباو نەوتی شیوشۆک نابێ بێدەنگ بن، دەبێ پشتیوانی لە ھاوچارەنوسەکانی خۆیان بکەن بەھەر شکڵ وشێوازێک کەبۆیان دەکرێت، چونکە سیاسەتی بێکارسازی ئەمڕۆ لە کرێکارانی پەلەوەرگە سبەی لەوانیشە بۆیە تا بەھەموومان بتوانین بەربەم ھێرش و پەلامارانە بگرین کەدەکرێتە سەرکارو ژیانمان. ئێمە وەکو رێکخراوی بیناسازی لەم رێگایەدا تەواوی توانامان دەخەینە گەر بۆ ھاوپشتی کرێکارانی پەلەوەرگە و ھەروەھا ھەوڵدەدەین ھاوپشتی کرێکاران و رێکخراوە کرێکاریەکانی دنیا بێنینە پشتی.

بۆ په‌یوه‌ندیی:
٠٧٧٠١٩٥٧٥٨٨ ، ٠٧٧٠١٤٩٨١٧٤

رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی
٣٠\١١\٢٠١١

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک