٥\٦\٢٠١٣
پەیامی مشتومڕی
لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر دەستوور چ راستییەک به خەڵکی کوردستان ده‌ڵێ؟

دەشتی جەمال
بێنه‌وبه‌ره‌یه هه‌نووکه لەلایەن ئەحزابی بورژوا ناسیونالستی کورد و
حزبە ئیسلامیەکانەوە لەسەر دەستوور هێنراوەتە ئاراوه، بیروڕای گشتی خه‌ڵکی
کوردستانی له‌نێو گومان و چه‌وه‌شه‌کاری و به‌لاڕیدابردنێکی ئاشکرادا
ڕاگرتووه. مه‌سعود به‌رزانی و حیزبکه‌ی دەڵین دەستوور دەبێ لەلایەن
خەڵکەوە راپرسی لەسەر بکرێت، له‌به‌رانبه‌ردا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش
دەڵێن ده‌بێ ده‌ستور بگه‌ڕیته‌وه بۆپه‌رله‌مان و به‌سازانی نێوان حزبه‌کان
هەموار بکرێتەوە. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که‌هیچ لایه‌کی ئه‌م مشتومڕه
باس لەسەر ناورۆکی ئیسلامی و قه‌ومی و کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئەم دەستوورە
ناکه‌ن و قسه له‌وه ناکه‌ن که‌ئه‌م دەستووره چی له گۆشه‌و
چوارچێوه‌ی هه‌ڵومه‌رجی نایه‌کسانی ئێستا ده‌گۆڕێ و چ گۆڕانکاریه‌ک له‌سیسته‌می
ده‌سه‌ڵاتدارێتی داسه‌پاوی چه‌ند ساڵه‌ی حزبه بۆرژوا ناسیونالیسته‌کانی
کۆن و نوێ‌دا، به‌قازانجی به‌رینکردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان و سکوڵاریزم و
بەشداری ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک دێنێته‌کایه‌وه.! بگره هه‌ردوولا لەبەر
خاتری قازانج و بەرژەوەندی خۆیان وحزبەکانیان و پچرینی بەشیان لە
ئایندەی دەسەڵاتدا، ده‌ستیان داوه‌ته سیاسەتی فریوکارانە و به‌لاڕیدابردنی
ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان که‌ڕۆژانه بەرۆکی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێ.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی که‌ده‌ستوری ئێستا به‌هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌که‌وه
که‌له‌لایه‌ن ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه خودی ئه‌م
ده‌ستوره قه‌ومی و ئیسلامیه‌یه که‌به‌بالای هه‌ردوولا براوه و سه‌رچاوه‌ی
له‌ناوه‌ڕۆک و به‌رنامه‌ی سیاسی و چینایه‌تی هه‌ردوو لا وه‌رگرتووه.
باسی دەستوور پیویستە لە پەیوەند بە کۆمەڵگاوە، لەپەیوەند بە واقعی
ئەمرۆ و ئایندەکەی کوردستانه‌وه بهێنریتە پیش، بەبەراورد بەمافە
سەرەتاییەکان لەگەڵ پیداویستەکانی خەڵکی کریکار‌و زەحمەتکێش و دەستەنگی
کوردستان . جارێکی دیکە هێناوەی باسی ڕەشنوسی دەستوور بۆ خەڵکی
کوردستان بازدانە بەسەر ئیرادەی خەڵکی کوردستاندا. گرفتەکانی مەسعود
بارزانی ئەم جارە ئه‌وه‌یه، دەیەوێت لە ڕێگای هێنانەوەی رەشنوسی
دەستوورەوه سەرۆکایەتێه‌کەی مسۆگەر بکات.
ڕەوەندێکی سیاسی کە لەئیستادا دەسەڵاتداریتی پارتی وەک هیزی یەکەم
ویەکیتی نیشتمانی وەک حزبێکی بچوکراوە و لاواز، ئۆپوزسیۆنێکی بی ئیرادە
وخەیاڵ خاو بە ئاڵوگۆر لەرێگای پەرلەمانەوە هاتۆتە پیش. بەرهەمی
قەیرانیکە کە ئەم حزبانە بەرامبەر بە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان
لە دوای ١٧ شوباتەوە ده‌رگیری بوون. بەرهەمی شکستی تەرحی فیدرالیزمێکە
کە ئەحزابی ناسیونالست و میلیشیایی لەکوردستان تێیکەوتوون، ئەو واقعه
دوو فاکتویەی ئێستای دۆخی کوردستانه کە نە دەولەتێکی سەربەخویە و نە
لەباری عەمەلیەوە بەشێکه لە عێراقی فیدراڵ.
مەسەلەی گرنگ لەکوردستاندا دیاری کردنی چارەنوسی کوردستان و
دەرهێنانێتی لەو بێ ئاسۆێ و نادیاری و نادڵنیاییەی کە هەیەتی. ڕووداوی
گەورەو گرنگ چاوەروانی ئەو کۆمەڵگایه و خەڵکەکەیەتی. بارزانی و
حزبەکەی لە ئیستادا ستراتیژێکیان گرتۆتە پیش وەک تاقە حزبی دەسەڵاتدار
کە پەلی خەڵکی کوردستانیان کێشکردوە بۆ زۆر ڕووداوی ناوچەیی و جیهانی.
بە تایبەت لە پەیوەند بە رووداوەکانی سوریا و کێشەکانیان لەگەل مالکی
کە ئەویش بەخاتری پلەو پایەو قازانج و کەڵه‌کەی سەرمایەیه‌کی زیاتر، کە
سەرئەنجام بە کارەساتی گەورە لەسەر خەڵکی کوردستان تەواو دەبێت.
هەرچی ئەوەی بە یەکیتی نیشتمانی دەگەرێتەوە لەپێناو بەرگری لەگێرانەوەی
هاوسەنگی و جێگا‌و رێگای سیاسی خۆی بەرامبەر بە پارتی، قڵشتیکی گەورەی
تێکەوتووە. بەوابەستەبوونی بە ئیران و حکومەتی ناوه‌نده. هەروەها
یاریکردن لەنێوان پارتی و سازش و نێوەندگیری ئۆپۆزسیۆن بەرگری
لەمانەوەی خۆی دەکات . ئۆپۆزسیۆنیش جگە لە چاوبرین لە بەدەستهێنانی
بەشی زیاتر و بەشداری پیکردنیان لەدەسەڵات، نەخشەی ئایندەی کوردستان و
گێرانەوەی ئیرادە بۆ خەڵکی کوردستان و ماف و ئازادیەکانیانی پێ نیە.
وەجەنگ و ململانێ و ئەرگومێنتیان لە ڕوانگەی قازانج و بەرژەوەنیەکانی
خەڵکی کوردستانەوە نیە. هەرچیشیان هه‌یه لەسەر دەستوور ڕەخنە نیە لە
پایە سەرەکێه‌کانی ئەو دەستوورە کۆنەپەرستانەیە، بەڵکو ئەوەی دیارە
ڕەخنە لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم و شێوازی هەڵبژارد ن و تاد... .
بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازان ڕیزی خۆیان لەم هیز و
ململانیانە بپارێزن و درێژەبده‌ن بەناڕەزایەتیەکانیان لە پیناو ئازادی
و یەکسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمەڵایەتی و کۆتایهێنان به‌چارەنوسی
بەنادیاریان.
هەر بۆیە دەستوور بۆ کۆمەڵگایەک کە ئایندەکەی نارۆشن و ناسەقامگیر و
هەڵواسراو هیچی ترنیە جگە لەوەهم و چەواشه‌کردنی خەڵکی کوردستان..با
واشی دابنێن ئیستا خەڵکی کوردستان پیویستیان بە دەستوورێکە بۆ رێکخستنی
کۆمەڵگا بەڵام پرسیار ئەوەیە چ جۆرە دەستوورێک؟ ئایا ئەو ڕەشنوسی
دەستوورەی دەسەڵاتی پارتی بە ئیلهام لە دین و دژ بە مافە فەردی و
مەدەنیەکان و دژ بە مافەکانی کریکاران و ژنان و ئازادیەکان دارێژراوە؟،
یان دەستوورێکه بنەمای مافی هاوڵاتی یەکسان و دەستبەرکردنی تەواوی ماف
و ئازادیه فەردی و مەدەنیەکان تێدا لەبەرچاوگیراوه. دەستوور ده‌بێت
له‌سەرچاوەیەکی مودێرن و دیمکراتیه‌وه ژیانی کۆمەلایەتی هاوڵاتیانی پێ
رێک بخرێت. بۆیە گرنگە ئێمە لەڕوانگەی قازانج و بەرژەوەندی چینی
کریکار‌و زەحمەتکێشەوه ئەم دەستوەری ئێستا ڕەتبکەینەوە و خواستی "نا بۆ
داسەپاندی دەستووری حزبەکانی دەسەڵاتدار به‌رزکه‌ینه‌وه و" بەڵی بۆ
دەستوورێکی دارێژراو لەلایەن نۆێنەرانی راستەقینەی خەڵکەوە."
دەستووریکی عەلمانی کە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان لە
بەرچاوبگرێت بێ جیاوازی ئەتنیکی، رەگەز، ئاین و زمان لەسەر بنەمای مافی
یەکسانی هاوڵاتیان دامەزرابێت.
سیناریۆیەک کە لەلایەن ئەحزابی دەسەلاتدارو ئۆپۆزسیۆنەوە بەرێخراوە
لەهەموو ئەو پرانسیپ و بڕوا گشتیانەوه دورە، سەرتاپای ناکۆکە لەگەڵ
واقعی ژیانی ئێستای و دابینکردنی مافەسەرەتایەکانی خەڵکی کوردستان.
کاڵایەکە بە باڵای حزبەکانی دەسەڵات و پیداویستیەکانیانەوە بڕاوە. بۆیە
پیویستە له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌ڕ و هه‌را ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌سه‌ڵات و
ئۆپۆزسیۆندا له‌سه‌ر ده‌ستور ڕابوه‌ستین و به خواستی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
سه‌رتاپای ڕه‌شنوسی ده‌ستوری ئێستای هه‌رێم بێنه مه‌یدانه‌وە.
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|