په‌یامی ناوه‌ندی چاک له بیسته‌م ساڵڕۆژی ئه‌نفالدا.
قوربانیانی تاوانه جینۆسایدییه‌کانی گه‌لی کورد.. هه‌ر کوردیک له کوردستان و هه‌موو جێیه‌کی جیهان.. حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان.. سه‌رجه‌م حیزب و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان..
له‌م ڕۆژانه‌دا یادی 20 ساڵه‌ی یه‌کێک له تاوانه دڕنده‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و تاوانه‌ی که ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕژێمی ئێراق و سه‌رجه‌م رژێمه داگیرکه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی نیشان دا به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان، و هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا خسته تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ، که به‌داخه‌وه له‌و تاقیکردنه‌وه‌دا نه‌ک هه‌ر سه‌رنه‌که‌وت به‌ڵکو وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش به ڕوی مێژووی مرۆڤایتییه‌وه خۆی جێگیر کرد.
ئه‌مرۆ دوای 20 ساڵ له‌و تاوانه، هێشتا کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوێر نیه له ده‌ست خستنه سه‌ر ئه‌و تاوانه و به ئه‌رکی مرۆڤایه‌تی خۆی هه‌ڵسێت و دان به به‌رپرسیارێتی سیاسی و یاسایی و مۆڕاڵی خۆیدا بنێت به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه و ئه‌نجامده‌رانی په‌لکێشی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بکات. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی کوردستانیشدا، تاوه‌کو ئێستا که‌س و کار و نه‌وه‌کانی ئه‌نفال له بارێکی ناله‌باردا ده‌ژین و هیچ قه‌ره‌بویه‌کیان نه‌کراوه‌ته‌وه و سزای دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراقی به‌سه‌ردا تاوانباراندا ئه‌نجام نه‌دراوه، هه‌روه‌ها هه‌زاره‌ها تاوانباری کورد له جاش و خۆفرۆش و ئه‌نفالچی له باشترین گوزه‌راندان له‌سه‌ر ئاستی ژیان و پله‌ی سیاسی و ئیداری له باشوری کوردستاندا.
مێژوو فێری کردوین که دۆستانی گه‌لی کورد زۆر ده‌گمه‌نن، لایه‌نی سیاسی کوردستانیش وه‌ک پێویست به‌رپرسیارێتی خۆی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ و له زۆر بواریشدا هه‌وڵی داوه له ئاستی دژواری ئه‌و تاوانه به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان که‌م بکاته‌وه یان پشتگوێی بخات، و زۆر له‌و دۆکیومێنته گرنگانه‌ی ئه‌و تاوانه تاوه‌کو ئێستا له ژوره تاریکه‌کاندا حه‌شار دراون که دڵنیاین ئاستی مه‌ترسیداری ئامانجه‌کانی ئه‌و پرۆسه نه‌گریسه ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی ئه‌نفال و نه‌وه‌ی ئاینده‌ی گه‌لی کورد ، له زۆر جاریشدا مامه‌ڵه به‌و تاوانه کراوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی سیاسی و ئابوری و حیزبی.
له یادی بیسته‌مین ساڵڕۆژی ئه‌نفالی به‌دناودا ڕوو ده‌که‌ینه منداڵانی ئه‌نفال که ئێستا له ته‌مه‌نی لاویدان و توانای گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتیان هه‌یه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و تاوانه و به‌دادگاییکردنی تاوانباران و فشارخستنه سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ داننان به‌و تاوانه و قه‌ره‌بوکردنه‌وه سیاسی و یاسایی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی کورد و له‌پێش هه‌مویانه‌وه قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران و ڕاگوێزراوه‌کان.
ناوه‌ندی چاک له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه کار ده‌کات له‌پیناو به جیهانیکردنی ئه‌و تاوانه و له هه‌وڵی بێووچاندایه بۆ ملکه‌چکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه، ڕاسته چه‌ند هه‌نگاویکی به‌جی نراون به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا له ئاستی خواست و ئامانجه‌کانی ناوه‌ندی چاک و خه‌ڵکی کوردستاندا نیه ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌مساردی ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان و زاڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتماندا ئه‌مه له‌لایه‌ک، له لایه‌کی تریشه‌وه نه‌بوونی پلاتفۆرمێکی نیشتمانی کوردستانی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێز و تواناکان بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و وه‌دیهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد له‌سه‌ر نیشتمانه‌که‌ی وه‌ک سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان که به بۆچونی ئێمه تاکه گه‌ره‌نتیه بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسی دوباره‌بونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک- ئه‌م داواکاریانه ده‌خه‌ینه ڕوو و ده‌ستمان ڕاکێشراوه بۆ کارکردن له‌سه‌ریان له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی که‌س و کاری قوربانیان و وه‌دیهێنانی مافی گه‌له‌که‌مان له‌پیناو ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا:
1- دورخستنه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال وسه‌رجه‌م تاوانه‌کانی جینۆسایدی گه‌لی کورد له هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌کی سیاسی و ئیداری، و گه‌یاندنیان به سزا له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان له‌ریی دادگاوه. 2- دانانی موچه‌ی بژیوی بۆ سه‌رجه‌م که‌س و کاری قوربانیانی تاوانه جینۆسایدییه‌کانی گه‌له‌که‌مان. 3- فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی ئێراق بۆ داوای لێبوردن له گه‌لی کورد له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ڕاگواستنی زۆره ملی و به‌عه‌ره‌بکردنی ناوچه‌کانی کوردستان. 4- خستنه ڕووی ئه‌و دۆکیمێنتانه‌ی ده‌سبه‌سه‌ردا گیراون و به‌ڵگه‌ی فرۆشتن و به‌کۆیله‌کردنی منداڵ و ئافره‌تانی کورد ده‌سه‌لمێنن. 5- ئاشکراکردنی ناوی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو و که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهینای چه‌کی کیمیاویان گه‌یاندووه به ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی ئێراقی به‌مه‌به‌ست به‌دواداچونی یاسای ده‌رباره‌یان. 6- پێکهێنانی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌سه‌ر کاره‌ساته‌کانی جینۆسایدی گه‌لی کورد و دانانی بوجه‌یه‌کی شیاو بۆی. 7- کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌ت به که‌ره‌سه و پاشماوه‌کانی تاوانه‌کانی جینۆسایدی گه‌لی کورد له باشوری کوردستان و هه‌نده‌راندا. 8- پێکهینانی پلاتفۆرمێکی کوردستانی به‌ربلاو بۆ رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌وی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به مافی گه‌لی کورد. 9- پیکهینانی تۆڕێکی فراوان له پسپۆران و که‌سایه‌تیه چالاکه‌کان له بواری جینۆساید بۆ ودیهینانی پشتگیری نێوده‌وڵيتی بۆ دۆزی گه‌لی کورد و به‌جیهانیکردنی جینۆسایدی گه‌لی کورد، دور له بیرکردنه‌وه‌ی ته‌سکی حیزبایه‌تی. 10- هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی قوربانیانی کیمیاباران به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ری ده‌روونی بو سه‌رجه‌م کاره‌ساته‌کانی جینۆسایدی کوردستان.
ناوه‌ندی چاک ئاماده‌یه بۆ هه‌موو جۆره هاوکارییه‌ک له‌و بوارانه و پڕۆژه و هه‌نگاوی پراکتیکی خۆی ئاماده کردوه. له پیناو جیبه‌جیکردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی، پابه‌نده به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیان و گه‌یاندنی ده‌نگیان به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵيتی، و چاره‌سه‌رکردنی جه‌سته‌یی و باشکردنی باری ته‌ندروستی و ده‌روونی قوربانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بو ژیانی ئاسایی وه‌ک مرۆڤی ئاکتیڤ له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک - 11/4/2008
|