په‌یامی ناوه‌ندی چاک به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی پۆلێک له ڕووفاتی ئه‌نفاله‌کان بۆ کوردستان.
سڵاو له ئێوه، له‌و پۆله ژن و پیاو و منداڵه مه‌عصومانه‌ی وا به ئێسک‌و پروسکی خه‌درلێکراویی خۆتان، دوای 20 ساڵ له ڕفاندن و شوێنبزرکردنتان له‌لایه‌ن به‌عسیه‌کانه‌وه، بوونه گه‌وره‌ترین شاهێد به‌سه‌ر به‌شێک له ئه‌نفالچیه‌کان و په‌رده‌تان له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان هه‌ڵماڵی و دۆزی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مانتان به ووڵاتی ئه‌نفال ( عێڕاق ) ناساند.
سڵاو له‌و سه‌دان پۆله‌ی تریش هاکه له جه‌رگه‌ی بیابانه‌وه له‌شکرێکی له‌شکاندن نه‌هاتوویان پێکهێناو هێرشی خۆیان بۆ سه‌ر قه‌ڵای سته‌م و چه‌وساندنه‌وه ده‌ستپێکرد و ته‌واویی کوردستانتان له داگیرکه‌ران پا‌ککرده‌وه.
ئێمه له‌ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌وه، له ماڵه ڕوخاوه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ره‌وه، گوڵ له ئێخه‌ی سپی و بێگه‌ردی یه‌که یه‌که‌تان ئه‌ده‌ین و ڕۆڵ و قوربانیتان به‌رز ده‌نرخێنین و له‌باوه‌شتان ده‌گرین، به‌ڵام لێمان ببورن به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆناو ده‌ڤه‌رێکی ساردوسڕ و پشتگوێخراو ده‌تانبه‌ینه‌وه، که له‌وێکانه‌ش ته‌نها جێماوه‌کانی خۆتانن وا کۆست و خه‌می گه‌وره‌ی ئێوه‌یان له‌کۆڵناوه.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان که بائاوایه‌کی جوان مه‌راسیمی ڕێزلێنانی بۆ ڕووفاتی ئه‌م پۆله ئه‌نفاله‌کراوه سازدا و فه‌رشی سوری بۆ داخستن و پاشان بۆ دۆڵی جافایه‌تی ماڵئاوایی لێکردن. دیاره هه‌نوکه‌ش ئه‌وه‌نده هه‌وسار له‌نێوان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و قوربانیه‌کاندا ماوه‌ته‌وه که ئه‌م دوو به‌شه‌ی گه‌له‌که‌مان بتوانن کاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌کتر دانێن و هێز به‌یه‌کتر ببه‌خشن و پێکه‌وه بۆسه‌رخستنی پڕۆژه گه‌وره‌کان و ته‌واوکردنی ڕێگا نیوه‌که ئاشتبنه‌وه، هێشتان ئه‌وه‌نده فرسه‌ت ماوه به ده‌سه‌ڵات بڵێین که‌مێک چاو له له‌گه‌وره‌یی قوربانیه‌کان بکه‌ن و له داوێنی بێگه‌ردی ئه‌واندا کراسێکی بێگیرفان و سه‌روه‌رییه‌کی هه‌تاهه‌تایی بۆ خۆتان دادڕن!
دوای هێنانه‌وه‌ی ڕووفاتی به‌رزانیه‌کان چاوه‌ڕوان ده‌کرا پرۆسه‌ی گه‌ڕان و بینینه‌وه‌ی چاره‌نوسی ئه‌نفالکراوه‌کان به خێرایی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ست پێ‌بکات و به هاوکاری تیم و پسپۆره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له بواری تاوانی جینۆسایددا سۆراخی هه‌موو شوێنیک بکرێت و به شوێن هه‌موو هه‌واڵێکی ئه‌و خۆشه‌وێستانه‌دا بچن و چاره‌نووسیان ڕوونێته‌وه. چونکه بایه‌خی ئه‌م کاره ته‌نها وه‌فاداری و پیشاندانی سۆز و په‌ژاره نیه به‌رامبه‌ر به که‌سوکارو پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان و ڕێزلێنان له سه‌رتۆپی قوربانیه‌کانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان و ڕوونبوونه‌وه‌ی زیاتری چیرۆکی تراژیدیای ئه‌نفاله‌کان، به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا، به‌ده‌ستهێنانی دۆکۆمێنتێکی گه‌وره و حاشا هه‌ڵنه‌گره له‌م بواره‌دا که کاری ناساندن جینۆسایسدی سه‌ر گه‌له‌که‌مان هه‌رچی واڵاتر ده‌کاته‌وه.
به‌ڵام مه‌خابن ئه‌م کاره زۆر گرنگ و پێویسته هه‌تاکو ئێستا نه‌کراوه و هه‌نگاویی جدیی بۆ نه‌نراوه. ئه‌مه‌و له کاتێکدا باشبونی بارودۆخی ئه‌منی له عێڕاق هه‌ستان به‌م ئه‌رکه‌ی ئاسانکردووه‌ته‌وه. بێگومان دواکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتیش له‌م ئه‌رکه‌دا و جیاوازیی کردن له نێوان قوربانیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆزی سیاسی گه‌له‌که‌مان بۆ پاشه‌وه ده‌بات و خه‌م و په‌ژاره‌ی که‌س و کاری قوربانیه‌کانیش زیاتر و به سوێتر.
ئێمه له‌م بۆنه‌یه‌دا داوا له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌که‌ین:
|