٢٦\٨\٢٠١٥
په‌یامی په‌نابه‌رێك
بۆ حكومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌ی.

رێبوار عارف
سه‌رۆك؛ ده‌زانم به‌رله‌منیش
كه‌سانگه‌لێكیتریش به‌و ئاواته‌وه سه‌ریاننایه‌وه كه‌جه‌نابتان
گویبیستی په‌یامه‌كانیانبن، به‌لام ئه‌وه‌ی شانسی من له
خۆشخه‌یالیه‌كانی ئه‌وان جیاده‌كاته‌وه ره‌نگه لوتف وكه‌ره‌می
ڕۆژانی دریژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕیزدتانبیت كه
دوورنیه تا ئه‌و ئه‌ندازه ووردبینتان بكات، گوێ بیستی داواكاری
دوورترین هاولاتیانی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌بن له هه‌ر گۆشه‌وكه‌ناریكی
جیهانه‌وه. بۆیه ده‌كریت كه سه‌ره‌تا له هه‌ڵڕشتنی زووخاوێكی
باوكیمه‌وه ده‌ست پێبكه‌م. به‌لی باوكم، قوربانیه‌كی سایه‌ی
ده‌سه‌لاتداریه‌تی به‌عس و هه‌لبه‌ته خۆشم قوربانیه‌كیتری
ناعه‌داله‌تیه‌كانی سایه‌تی ده‌سله‌لاتداریه‌تیه‌كه‌ی پاش مه‌رگی
باوكمم. كه مندال بووم له خیزانێكدا ده‌ژیام ماله‌كه‌مان كوانی
گیرانه‌وه‌ی داستانه‌كانی شۆرش و كارنامه‌ی سته‌مكارانه‌ی به‌عس بوو.
ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه ته‌مه‌نم ته‌نیا ١٢ ساڵَ بوو له‌یادمه كه‌چۆن
فرمێسك له‌نێوان تالی ڕیشه ماشوبرنجیه‌كه‌ی باوكمه‌وه زه‌نگۆل
زه‌نگۆل ده‌هاته‌خوار، منیش تیارامابووم كه بۆ باوكم له نێو شه‌پۆلی
خۆشیه‌كانی خه‌ڵكدا ده‌بیت بۆ بگری؟ به‌ڕاست باوكم ده‌گری یان
پێده‌كه‌نێت؟! دواتر حالی بووم كه ئه‌و جۆره‌ش له خۆشیمان هه‌یه كه
ده‌كریت به گریان گوزارشتی لیبكرێت. من سیمای باوكی خۆم
ده‌ناسییه‌وه‌و ده‌مزانی كه چۆن هه‌ندێك جار قوڵپی گریانه‌كانی
ده‌به‌خشێته زه‌رده‌خه‌ه‌یه‌كی تاڵ و چاونووقانیك. له‌بیرمه كاتیك
كه باوكم داستانه ترسناكه‌كانی بۆ ده‌گیڕاینه‌وه سه‌ره‌تا
به‌بچوكردنه‌وه‌ی پیلوی چاوه‌كانی سیناریۆ پڕ كاره‌ساته‌كانی
نمایشده‌كرد. له‌بیرمه ئه‌وساتانه‌ی كه‌باوكم ده‌یگوت: كوڕم تۆ مندالی
ڕه‌نگه حالی نه‌بیت له‌وه‌ی كه بۆ باوكت ئه‌مڕۆ له خۆشیا ده‌گری،
ئاخه‌ر بۆئێمه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی كه‌ئێسته ڕووده‌دات له خه‌ونیشماندا
نه‌بووبێت، كه به‌عس له‌م ولاته‌دا ڕابمالرین و چیدی نه‌ئه‌من، نه
ئیستخبارات، نه جاش، نه جه‌یشیشه‌عبی، نه مه‌قره‌و بازگه‌و
نه‌زنجیره‌ی سه‌یته‌ره‌كانیان له سه‌ر سیله‌ی كولان و ته‌پۆلكه‌ی شار‌و
شارۆچكه‌كان نه‌مینیت... كوڕم ده‌زانم تۆ تیناگه‌یت له‌و رۆژانه‌ی كه
ئێمه له‌نێو ماڵه‌كانی خۆشمان‌دا ده‌مانگوت( بیده‌نگبه دیواریش گوی
هه‌یه)، كه‌چی سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌مڕۆ دیوار نه له ده‌می
شوفڵ ده‌ترسێت كه به‌عس بیروخینیت ویرانیبكات، نه ده‌بێته دواین
مه‌نزڵگای گه‌نجانێك كه له‌بن ئه‌ودا ده‌درانه به‌ر ده‌سرێژی گوله
به‌تاوانی بی‌تاوانی .
به‌لی سه‌رۆك باوكم ئه‌و ڕۆژانه له خۆشیا ده‌گریا به‌وه خه‌نیبوو
كه به‌عس له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ڕامالرا، به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌رگ ڕێگه‌ی
پێنه‌دا كه له‌گوڕنانی به‌عس به‌چاوانی خۆی ببینیت. ئێمه پاش
تیپه‌ربوونی دوانزه سال به‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌ودا، ئه‌وه‌مان به‌چاوی
خۆمانبینی كه گوێ شه‌یتان كه‌ربیت چۆن ئه‌و دیكتاتۆره ڕووخا. منیش
وه‌ك گه‌نجێك له‌خۆشیا شاگه‌شكه‌بووم به‌وه‌ی كه به‌عس نه‌ماو ئیتر
نه‌ك هه‌ر تارمای گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه نابینینه‌وه به‌لكو غه‌می
دووباره بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابوری وگیان له‌ده‌ستدانی مندالان و
پیروپه‌كه‌وته‌ی ئه‌م ولاته به‌رۆكمان پیناگریت. ئیتر نه‌ك ته‌نیا
تارمای شه‌ڕی ناوخۆ‌و په‌لكێشكردنی ولاتانی دراوسیمان كوتایهات، به‌لكو
زۆری نه‌برد كه مزگێنی ڕزگاربوونی یه‌كجاری و پێكیهنانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ بووه ورێردی سه‌رزمانمان. دلنیام گه‌ر كه‌مترین شانسم
هه‌بیت وپه‌یامه‌كه‌م بگاته به‌ر قاپی ره‌حمه‌تی جه‌نابتان، ده‌لیت
ئه‌ی مه‌گه‌ر من به‌لینم پینه‌دان بۆ پیكهینانی ئه‌و ده‌وله‌ته....
گه‌وره‌م بمبووره، پیكهینانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ بابمێنێت، دووینی
سه‌رزه‌مینی ئه‌م ولاته ئاودیوكرا، به‌لام ئه‌مرۆسه‌روه‌ت سامانی
ژیرزه‌میشی حه‌په‌لوش ده‌كریت وكه‌چی تازه خه‌لكی سێ مانگ جاریك
چاوه‌روانی وه‌رگرتنی موچه‌ن. به‌لی سه‌رۆك سه‌رئه‌نجام پاش چاره‌كه
سه‌ده‌یه‌ك ده‌سه‌لاتداریه‌تی، ده‌كرا ڕه‌نج نه‌به‌ین له نه‌بوونی
ئاو، كاره‌با، به‌نزین، سووته‌مه‌نی وسه‌رتایترین مافه‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر
گومانیكیتان هه‌یه له‌دابینكردنی ئه‌وانه‌ش ئه‌وا ده‌كرێ به‌خاتری
درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێزتان ئه‌م كۆمه‌لگایه له ئاستانه‌ی
كاره‌ساتی ڕووداوه‌كانی رۆژانی ئاینده بپاریزن.
گه‌وره‌م من ده‌زانم كه مه‌حاله جه‌نابتان گویبیستنی په‌یامه‌كه‌ی
ئێمه‌بن، به‌لام ئه‌كریت دلسۆزیك، قیداییه‌ك، راویژكاریك،
پێشمه‌رگه‌یه‌ك، زێریڤانیه‌ك، پۆلیسیك، ئاسایشیك، ئه‌ندامێك، كادریك،
ده‌ستیاریك، میدیاكاریك، پاسه‌وانیك، سه‌پانیك، مامۆستایه‌كی زانكۆ،
ڕۆشنبیریكی بندیوار، موریدیك ، ده‌رویشیك ، مه‌لایه‌كی مزگه‌وت، یا
ئه‌گه‌ر كاتیان هه‌بیت ئه‌ندامیكی ده‌زگای پاراستن ئه‌و دلسۆزیه بكات
و ئه‌م دوو گرته‌یه بخاته به‌رده‌ستان و پرسیاره‌كه‌ی منیشتان
ئاراسته بكات، كه ئایا بۆچی بۆتان پرسیار نیه كه پاش چاره‌كه
سه‌ده‌یه‌ك له ده‌سه‌لاتداریه‌تی ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو ڕۆژان و هه‌فته‌و
مانگ و سال و ساته‌وه‌ختێكی ڕابردو زیاتر گه‌نجانی ئه‌م كۆمه‌لگایه
تیشووی سه‌فه‌ریكی سه‌ختیان له‌كۆل ناوه‌و پۆل پۆل به‌ره‌و هه‌نده‌ران
به‌رێكه‌وتوون. به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار‌و ئاینده‌یكی نادیار
هه‌نگاو ده‌نێن.
ئه‌ری به‌راست بۆتان پرسیارنیه كه بۆ پاش ئه‌و هه‌موو واده‌و
به‌ڵێنانه‌ی كه له كوردستانی میلیاردێرو فرعه‌ونانه‌دا داتان، كه‌چی
سه‌دان و هه‌زاران گه‌نجی وه‌ك من له‌ماوه‌ی ده‌سه‌لاتداریتاندا
بوونه قوربانی گه‌رمای نێو شاحینه‌و پشتی سه‌یاره‌كان و بێ ره‌حمی
شه‌پۆلی ده‌ریاو روباركان؟ به‌لی سه‌رۆك ئێمه خۆشمان سه‌رزه‌نیشتی
ویژدانی خۆمان ده‌كه‌ن كه نه‌ده‌بوو ئه‌زیزانمان جیبهلین وگرنگه له
مه‌رگیشدا له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌بین وشه‌ری بنیادنانی ئه‌م
ولاته‌بكه‌ین، ده‌زانم ده‌كرا كه ئیسته منیش له‌سه‌نگه‌ره‌كانی
راوه‌ستانه‌وه‌و به‌رگریكردن له گیانی هاولاتیاندابووینایه، به‌لام
سه‌رۆك ئه‌وكاتیش وه‌ك ئێسته ده‌كرا ته‌نیا ژماره‌ی حه‌وت هه‌زار
بریندار‌و قوربانیه‌كانی شه‌ری دژی داعش زیاتربوایه‌و ئێوه‌ش له‌باتی
دابینكردنی بژیوی ژیان و موچه‌و سه‌رپه‌نایه‌ك بۆ ژیانمان، به‌شیك له‌و
تازه‌ترین چه‌كانه‌تان بناردایه بۆمان تائێمه وره‌ی
ڕاوه‌ستانه‌وه‌مان به‌شوێنێك بگه‌یاندایه، كه به‌ر به هه‌لاتن
وداخستنی كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و خارجی بگریت. به‌لام گه‌وره‌م ئه‌م
هه‌موو قوربانیدانه بۆچی و بۆكێ و له پیناوی چیدا، كاتیك كه ئیمه
خوشك وبراو منداله‌كانمان له‌لایه‌نی كه‌می ژیانیكی شایسته‌ی ئینسانی
به‌هرمه‌ند نه‌بن؟
به‌راست سه‌رۆك ئاگاداری كه به‌ئه‌ندازه‌ی شه‌ڕی نێوان دوو ولات
گه‌نجانی ئه‌م وولاته بوونه‌ته قۆبانی ڕووداوه‌كانی ڕووكردنه
هه‌نده‌ران له‌ده‌ریاو ریگاو بانه‌كاندا؟ له‌م رۆژانه‌دا كه واژۆی
گه‌رانه‌وه‌ی زیندانه سزادراوه ئیرانیه‌كاندا، ته‌زویه‌كی خۆشی
به‌جه‌سته‌مدا هات و له‌به‌رخۆمه‌وه ووتم دوورنیه هه‌نگاوی دواتری
سه‌رۆك له خه‌می ئازادكردن و گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران
گه‌نجه‌دابێت كه ساله‌هایه له زیندانه‌كانی ئه‌م ولاتانه‌دا به
تاوانی داواكردنی مافی په‌نابه‌ری هه‌ره‌تی گه‌نجیه‌تیان له
زیندانه‌كاندا به‌سه‌رده‌به‌ن، تۆبلی بیریكتان له ژیان و چاره‌نووسی
ئه‌وكه‌سانه كردبیته‌وه یان ئیمه‌ی گه‌مژه هیشتا غه‌رقی خۆشخه‌یالی
خۆمان و چاوه‌ری لوتفی جه‌نبتانین...
نا سه‌رۆك لیتناشارمه‌وه بێ ئومێدم به‌جولانتان و به‌هاتنه ده‌نگتان
له‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌وه‌ی و ئه‌مڕۆو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
گه‌ركیانه وه‌ك خۆیان بژین، بۆیه منیش پاش دوانزه سال له روخانی
به‌عس و له‌گورنانی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی ئه‌م رۆژانه به‌ناچار روومكرده
هه‌نده‌ران، هه‌ر نه‌بیت ئه‌وه‌نده شانسم هینانی كه به‌زیندوی
گه‌شتمه یه‌كیك له‌م ولاتانه‌ی كه نازانم لێره‌ش چ به‌لایه‌كم
به‌سه‌ردادێت. به‌لام ده‌زانم قه‌ده‌ری من وه‌ك هاورێ كانم نه‌بووه
قوربانی ڕێگه‌وبان، بۆیه ئه‌گه‌ر وویستان قه‌تره‌یه‌ك له
ئازادره‌كانی ئه‌م ڕێگه‌یه حالیبن، هیوادارم له‌و له‌شلكره گه‌وره‌و
مه‌زنه‌ی بنده‌ستاندا كه‌سانیك هه‌لكه‌وێت ویژانیان بجولیت و ئه‌م دوو
گرته‌یه‌تان بخاته به‌رده‌ست، كه یه‌كیكیان گوزارشتیكه له رووداوی
نوقمبوونی كه‌شتیه‌ك، به‌لام له جۆره‌ی كه‌شتی سه‌رگه‌رمی رۆژانی
پیشووی كوڕه‌زاكه‌تان نا كه كاته‌كانی پشووی هه‌فته‌ی
پێبه‌سه‌رده‌برد. بمبووره سه‌رۆك ئه‌گه‌ر بۆ چركه ساتیك ویژدانتان
بجولینم به‌نیشاندانی ئه‌م جۆره‌یان له كه‌شتی كه‌چۆن هاولاتیانت
به‌مشێوه‌یه فڕێده‌دات قه‌راخ ده‌ریاكان. به‌لی سه‌رۆك ئه‌گه‌ر كاتی
بینینی ئه‌م دوو گرته‌یه‌تان هه‌بیت دلنیام ئه‌وكاته له‌هۆكاری ئه‌و
راستیه باشتر حالی ده‌بن كه بۆ ئیمه‌ی گه‌نجان ده‌لین وائیمه
ده‌ڕۆین و حاشا له سه‌رۆكایه‌تی ئێوه‌و له چاره‌و كارنامه‌ی ئه‌و
حزبانه‌ی كه ته‌نانه‌ت ئاو، كاره‌با، به‌نزینیشان له‌بیر خه‌لك
بردته‌وه له پێناوی ڕێكه‌وتن ودانوساتیك له‌گه‌ل ئیوه‌دا ته‌نیاو
ته‌نیا له پیناوی وه‌رگتنی چه‌ند پۆستیكی په‌ستا.
فەرموون لەسەر ئەو ڤیدیۆیە
کرتە بکەن:
ڤیدیۆی (١).
ڤیدیۆی (٢).

rebwar.arif@hotmail.com
|