په‌یامی پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
به بۆنه‌ی ٢ ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان
.

هاوڵاتیانی به‌ڕێز ،گه‌لی
تێکۆشه‌ر
و وڵات داگیرکراوی کوردستان،
سڵاوی سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستیی کوردستانتان پێشکه‌ش!
دووی
ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ،شه‌ست
و دووه‌مین
ساڵ وه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ته
نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆییه
هه‌رگیز له یاد نه‌کراوه‌که‌ی کوردستانه.
دوی ڕێبه‌ندان،
له هه‌رده‌م و کات و ساتێکدا،موژده‌هێنه‌ری په‌یامێکی دڵخۆشکه‌ر و
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه بۆ گه‌لی کوردستان
,ئه‌و
بیره‌وه‌ریه هه‌رده‌م هانمان ده‌دا که سه‌نگه‌ری سه‌ربه‌خۆیی
خه‌باته‌که‌مان گه‌رمتر و به تینتر بکه‌ین.
2ی
ڕێبه‌ندان
ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه‌یه که هه‌موو ساڵێک له مانگی زستانی ڕێبه‌نداندا
ئاسمانی تاریکی کوردستان ڕوون ده‌کاته‌وه وگڕی خه‌بات بۆ دروست بوونی
کۆمارێکی دیکه ی کوردستان
به‌تینتر
ده‌کاته‌وه.
هاوڵاتیانی به‌ڕێز،
هه‌ر گه‌لێکی ئه‌م جیهانه ڕۆژێکی مێژوویی
تایبه‌تی به خۆی هه‌یه که هه‌موو ساڵێک به خرۆشه‌وه یادی
ده‌که‌نه‌وه.
گه‌لی کوردی بێ وڵاتیش
وێرای سه‌دان
ڕۆژی مێژوویی پڕ له کاره‌سات و داستانی قاره‌مانێه‌تی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م
گه‌له،
کۆماره مێژوویه‌که‌ی کوردستانی هه‌یه،
که
به گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی مێژوویی
و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
گه‌لی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ژمێردرێت.
که هه‌موو
ساڵێکیش پێویسته به شیوه‌ی
نۆیکاری
وزانستی یادی
بکرێته‌وه.
ئه‌ویندارانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،
کۆماری کوردستان هه‌رچه‌ند
که
به داخه‌وه ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌بووه و بێجگه له ناوچه‌کانی
موکریان و به‌شێکیش له ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان نه‌یتوانی حوکمداری خۆی له
زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان بکات، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ره‌ڕای
نه‌بوونی ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی کوردی که بتوانێ ده‌نگی کۆمار به
سه‌رتا سه‌ری کوردستان بگه‌یه‌نێت،
له
هه‌مان کاتدا توانی ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته زۆربه‌ی شار
و
ناوچه‌کانی کوردستان، که کورده نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی زۆربه‌ی
ناوچه‌کانی کوردستان
له دروست بونی کۆماری کوردستان ئاگادار بوون،
هه‌وڵیان داوه که پێوه‌ندی به کۆماری کوردستانه‌وه بکه‌ن و پشتگیری
له‌و کۆماره بکه‌ن.
به‌ڵام مخابن ته‌مه‌نی کورتی ئه‌و کۆماره جوانه‌مه‌رگه ئاوات و
ئاره‌زووی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌دی نه‌هێنا.
سه‌ره‌ڕای کورت
بونی ته‌مه‌نی کۆمار و ده‌سه‌ڵات دارێتی له‌ناوچه‌یه‌کی زۆر که‌می
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵام کۆمار نه‌یتوانیوه ئه‌و ڕاستییه
بشارێته‌وه که کۆمارێکی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆیی خواز بۆ هه‌مو
کوردستان بوه.
به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م ڕاستیه،
به‌شداری
به‌ڕێز
مه‌لا موسته‌فا بارزانی و هه‌ڤاڵانی له باشووری کوردستانه‌وه و
هه‌روه‌ها دانی پۆستی سه‌رله‌شکری کوردستان به جه‌نه‌ڕال بارزانیه،
که ئه‌مه‌به‌ڵگه‌ی
زیندوی
سه‌رتاسه‌ری
بون
و
کوردستانی
بوونی
کۆماره.
یه‌کێکی دیکه له ده‌سکه‌وته پڕله شانازییه‌کانی کۆماری کوردستان
به‌شدار کردنی ژنان بو له خۆێندن و کار‌و باری حکومه‌تی کوردستان، که
جه‌نابی پێشه‌وا بۆ جێ خستنی ئه‌م کولتوره له خێزان و کچه‌کانی
خۆیه‌وه ده‌ستی پێ کرد، بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکانی دیکه‌ش ڕێگا به
ژنان و کچانیان بده‌ن له قوتابخانه
و
ئاهه‌نگه‌کانی کۆمار‌دا
به‌شداری بکه‌ن که له‌و سه‌رده‌مه‌دا و بگره تا ئیستاش له هیندێک
له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست ئه‌و ماف وئازادیانه
به
ژنان نه‌دراوه.
ده‌سکه‌وتێکی دیکه‌ی کۆماری کوردستان په‌ره‌سه‌ندن وگه‌شه سه‌ندنی
ڕۆشنبیری کوردی بووه، که له‌و ماوه کورته‌ی کۆمار‌دا بێجگه
له قوتابخانه به زمانی کوردی وفێرکردنی زمانی کوردی، که ئیستا
ده‌بینین ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌روه‌رده‌کراوی سه‌رده‌می کۆمار بوون
توانیویانه ببنه چه‌ندین که‌سایه‌تی پڕ له‌سه‌روه‌ری کورد وخاوه‌نی
ده‌یان په‌رتووکی به که‌ڵک بۆ کتێبخانه‌ی کوردی به‌ڵکو له‌و
ماوه کورته‌دا چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
گۆڤاری تایبه‌تی بۆ مناڵان بڵاو کراوه‌ته‌وه،
واته له‌و ماوه کورته‌دا ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شی ڕۆشنبیری له کوردستان
گه‌شایه‌وه و له‌و ماوه‌دا چه‌ندین کوردیزانی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نیشتمان
په‌روه‌رده‌کران.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
وه‌ک
پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆییخوازی کوردستان، ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندان
به گه‌وره‌ترین ڕۆژی مێژویی
کوردستان ده‌زانێ وڕێبازی کۆماری کوردستان به هه‌وێنی ئیستای ستراتیژی
خه‌باتی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی
دواڕۆژ
ده‌زانێ.
له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزبایی شه‌ست
ودوهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆمار ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی
کوردستان وتیکۆشهرانی
ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستی
کوردستان ده‌کات.
پارتی
سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
هه‌ر له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی
سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و لاوانی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان ده‌کات،
که خه‌بات وتێکۆشانی خۆیان دابین بکه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی
یه‌کجاری
کوردستان.
ئێمه وه‌ک پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌و په‌ڕی دڵنیایه‌وه پێمان
وایه ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری و ئازادی گه‌لی کوردستان له بنده‌ستی و
ڕزگار کردنی ناسنامه‌مان له ئێرانی بون، خه‌باتی زانستی و
بیروباوه‌ڕه بۆ دروست بوونه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی کۆماره 62 ساڵه‌که‌ی
وڵاته داگیرکراوه‌که‌مان.
با ئێمه
ئه‌زموونی 62 ساڵ پێش، نۆێ بکه‌ینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سیاسی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌دا بتوانین به شێوه‌یکی زانستی و ئابوری، شان به شانی
گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست، خۆمان له‌و قه‌یرانه نه‌جات بده‌ین و
نه‌هێڵین که له پاش نه‌مانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی له ئێران، جارێکی
دیکه وبه‌شکڵێکی دیکه به‌ئێرانی بناسرێینه‌وه!
هاوڵاتیانی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌رهه‌ڵدانی
کۆماری کوردستان له 62 ساڵ له‌مه‌وپێشدا و هه‌روه‌ها هه‌ل ومه‌رجی
ئه‌م سه‌رده‌مه و گۆڕانکارییه‌کانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
وکوردستان، ئه‌وه‌مان پێ ده‌سه‌لمێنی که له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر
پێویسته که ئێمه‌ی کورد سه‌نگه‌ر و ستراتێژی خه‌بتمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان ته‌رخان بکه‌ین.
هاووڵاتیان
و خه‌باتکارانی ڕێگای سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،
هه‌روه‌ک ده‌بینن
ئه‌وڕۆکه
بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له نێۆان
گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه و ئه‌مڕۆکه
عه‌ره‌به‌کانی ئه‌حواز و گه‌لی به‌لوچستان و گه‌لی تورکمه‌ن سه‌حرا و
ئازه‌ربایجانیش باسی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌که‌ن و ئه‌وانیش
شوعار وستراتیژی
سیاسی خه‌باتیان
ته‌رخان
کردووه
بۆ
سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌یان.
ئه‌م
هه‌ل ومه‌رجه‌ی ئیستا که بۆ گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
وگه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ستی ئێران
هاتووه‌ته پێشه‌وه، واته مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی
ئێران و به تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ناوزه‌د کرانی ئه‌م ڕژیمه
تۆتاڵیتێره و کز بوون و ڕسوایی ئه‌م ڕێژیمه داگیرکه‌ره له ئاست
نێۆنه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی،
هه‌رهه‌مان هه‌لی
62
ساڵ پێشه که له کاته‌کانی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا ئه‌و بیره سه‌ری
هه‌ڵدا و ئه‌وکات گه‌لی کورد وگه‌لی ئازه‌ری توانیان ئه‌و هه‌له
بقۆزنه‌وه و كؤماری کوردستان وکۆماری ئازه‌ربایجانیان بنیات نا.
پیرۆز بێت 2ی ڕێبه‌ندان،ساڵڕۆژی
دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان،
هه‌ر
شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی
و ڕزگاری یه‌کجاری له ژیانی بن ده‌ستی.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. ڕێبه‌ندانی 2707
کوردی.
www.psk2006.org
|