٦\٢\٢٠١٤
په‌یامی
پشتگیریی له گرووپی ژیان و هه‌ڵسوڕاوانی له کوردستان!
با
هە موومان پشتگیری لە شەونخونی و خە بات و چالاکیه‌کانی گرووپی ژیان و
ڕێکخراو و چالاکانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بکەین بۆ بە دە ستهێنانی ماف‌و
ئازادیه‌کانی مرۆڤ له کوردستاندا.
گرووپی ژیان لە م چە ند رۆژەی رابوردودا دە ستیان بۆ شیوە یەکی نوی لە
خە بات و چالاکی مەدەنی بردووە، بە هە ڵدانی چادر و مانەوە بەشەوو ڕۆژ
تیایدا لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمان، وە ڕا گەیاندنی لائیحە لە ما ف
وداخوازیە فە وریەکا نی ئیستای ژنان.
به‌پێی ئاماره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، لە ماوەی ٢٢ سالی
دەسەلاتی حکومەتی هەرێم له کوردستاندا، کوشتنی ژنان و توندووتیژیه‌کان
به‌رده‌وام و لە زیادبوندان.
ڕۆژانه له له هه‌واڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و
له ده‌وروبه‌رماندا گوێبیست و بینه‌ری کوشتن و خۆسوتاندن و ده‌ستدرێژی
سێکسی و سوکایه‌تی پێکردن به حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ژنان ده‌بین.
ئه‌مه جگه له‌و توندووتیژیه ده‌رونیانه‌ی که ژنان له چواچێوه‌ی
خێزان و شوێنی کار و سه‌رجاده‌دا له‌به‌رامبه‌ریاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
ته‌نها له ئاماره ڕه‌سمیه‌کاندا هاتوه که له‌ساڵی ٢٠١٣ دا ٥٠ ژن
لەژێرناوی پاراستنی "شه‌ره‌فی" خێزانه‌کان کوژراون.
کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانی له‌شفرۆشی له شاره‌کاندا له زیادبوندان، به‌پێی
ئاماره‌کان ته‌نها له سلێمانی ١٢٠٠ ماڵی تێدایه که بازرگانی به
جه‌سته‌ی ژنانه‌وه ده‌کرێت تیایاندا، وه به‌پێی یاسا ژنان تاوانبار
ده‌کرێن له‌م بازرگانیه‌دا و به زیندان سزا ده‌درێن. له‌هه‌مانکاتدا
دیارده‌ی فره ژنی به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر په‌ره‌ی سه‌ندوه و به‌یاساش
ڕیگاپێدراوه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا نه‌ک ته‌نها هیچ هه‌نگاوێکی یاسایی
نه‌نراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و دادگاوه بۆ وه‌ستانه‌وه
له‌به‌رامبه‌ر کوشتنی بێشوماری ژنان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و
توندووتیژیانه‌دا، به‌ڵکو خودی ده‌سه‌ڵات و دادگا خۆیان هۆکارێکن بۆ
به‌رده‌وامی و زیاد بونی ئه‌م تاوانانه، که له ڕێگای سوڵحی
عه‌شایه‌ری و حیزبی و لێبوردنی گشتی تاونبارانی کوشنی ژنان ئازاد
ده‌کرێن.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه که‌میو نه‌بونی شه‌ڵته‌ری کاراو پسپۆڕ بۆ کۆمه‌ک
و داڵده‌دانی ئه‌و ژنانه‌ی که دوچاری توندوتیژی ده‌بن. وه ته‌نانه‌ت
ئه‌و یاسایانه‌ش که ده‌توانن کاریگه‌ریان هه‌بێت جێبه‌جێناکرێن و،
هه‌نگاوێکی چاکسازی له خزمه‌تگوزاریه ئابوری و کۆمه‌لایه‌تیه‌کاندا
نه‌نراوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیاردانه.
گرووپی ژیان که له زیاتر له ٥٠ ڕێکخراو و کۆمه‌ڵیک چالاکی ژن و پیاو
بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی ژنان پێک هاتووه، بۆ نزیکی دوو ساڵ ده‌بێت
هه‌ڵسوڕاوانه هه‌نگاو ده‌نێت و به‌دواداچون و کارده‌کات له‌سه‌ر ڕای
گشتی و دادوه‌ری گشتی بۆ به سزاگه‌یاندنی بکه‌رانی ئه‌م تاوانانه
له دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌هه‌موو
هه‌نگاوه‌کاندا نه ده‌سه‌ڵات وه نه دادگا هه‌ڵوێسته‌یهکی جدیان
نیشان نه‌داوه بۆ وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلکاریانه‌دا
سه‌ره‌ڕای هه‌ر به‌ڵێنێکیان.
ئێمه واژۆکه‌رانی خواره‌وه له کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوو چالاکی مافه‌کانی
ژنانین له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و به‌شێکین له ڕیزی ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی که له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوان و
پێشێلکاریانه‌دا ده‌کرێت له به‌رامبه‌ر مرۆڤ به‌گشتی و ژنان
به‌تایبه‌ت له کوردستاندا. بۆیه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی
گرووپی ژیان و هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوو که‌سایه‌تیانه‌ی که بێده‌نگ نابن
و به‌رده‌وامن بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئازادی و یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگای
کوردستان، له کار‌و چالاکیه‌کانماندا پێشێلکاریه‌کان و هه‌وڵه‌کانی
ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه به په‌رله‌مان و ده‌زگاو ڕای گشتی وولاتانی
ئه‌وروپاو ده‌ره‌وه ده‌گه‌یه‌نین، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانه‌و
فشارێکی زیاتر به‌ره‌و گۆڕانکاری پایه‌ی له یاسا‌و سیسته‌می سیاسی به
به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تیمان......
واژۆیەکان:
١- ھەلالە رافیع ھەلسوراوی ژنان و بەرپرسی
سەنتەری نی‌نا
٢- گولزار عەلی ھەلسوراوی ژنان
٣- کەژال عەلی شاعیر وچالاکی ژنان
٤- گونا سەعید ھەلسوراوی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
٥- خەندان جەزا نووسەر و چالاکی بواری ژنان
٦- ناھید موکری چالاکی بواری ژنان
٧- چۆما ن ھەردی نووسەر و لیکۆلەرەوەی بواری ژنان
٨- سەرگول ئەحمەد چالاکی بواری ژنان
٩- کەژال نوری شاعیر و چالاکی ژنان
١٠- لاوژە جەواد نووسەر و ھەلسوراوی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژن و پیاو
١١- تریفە ئەمین چالاکی بواری ژنان
١٢- ئالا سەعید ھەلسوراوی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
١٣- سوفیە عیسمەت چالاکی ژنان
١٤- گەشاوە جاف رۆژنامەنووس
١٥- شەیدا سەلاح حیسامی پسپۆڕی ڕاگەیاندن
١٦- رووناک حەمەئەمین چالاکوانی بواری ژنان
١٨- فاتمە ئەحمەد
١٩- سۆزان ئەمین سەنتەری نی‌نا
٢٠- ئاوێزان نوری
٢١- جوان عەلی شۆفل
٢٢- سوھام عەتیە
٢٣- سازان سالح چالاکوانی بواری ژنان
|