په‌يامى پشتيوانى له په‌نابه‌رانى مانگرتوو له سويسرا.
په‌نابه‌رانى مانگرتوو ئه‌ندامان وهه‌ڵسوراوانى فيداراسێون داواکردنى مافى مانه‌وه‌و نيشته‌جێ بوون له‌لايه‌ن ئێوه‌وه نيشانه‌ى هه‌وڵێکى جدييه بۆ به‌ده‌ست هێنانى ته‌واوى داواکارێکانى په‌نابه‌ران له وڵاتى سويسرا دا.
بێگومان ڕێگه‌ى مانگرتن وخۆپێشاندان ڕێگايه‌کى دروست وخه‌باتکارانه‌يه تا ده‌وڵه‌تى سويسرا ناچار بکات له بريارى دژه په‌نابه‌ری هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و مافى مانه‌وه‌و نيشته جێبوون به ته‌واوى په‌نابه‌رانى عێراقى بدات.
هه‌ربۆيه ئێمه وه‌ک کۆميته‌ى سويسراى حزبى کۆمۆنيستى کریکارى عێراق پشتيوانى ته‌واوى ئه‌م مانگرتنه ئه‌که‌ين و هه‌رلیره‌شه‌وه بانگه‌وازى سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران له سويسرا ده‌که‌ين به‌م مانگرتنه‌وه په‌يوه‌ستبن و پشتيواني په‌نابه‌ره مانگرتوه‌کان بکه‌ن .هه‌رواها داوا له ته‌واوى حزب و رێکخراوه ئينسان دۆسته‌کان ده‌که‌ين که نامه‌ى ناره‌زايه‌تى بنێرنه سه‌ر سه‌فاره‌ته‌کانى سويسرا له ته‌واوى دنيا وفشار بۆ ده‌وڵه‌تى سويسرا بهێنن که هه‌قى مانه‌وه ومافى نشته جێبون به‌په‌نابه‌ران بدات وبريارى کوردستان ناوچه‌يه‌کى ئامنه هه‌ڵبوه شێنێته‌وه .
ده‌سته‌کانتان به‌گه‌رمى ده‌گوشين
سه‌رکه‌وتوبێت مانگرتنى په‌نابه‌ران کۆميته‌ى سويسراى حزبى کۆمۆنيستى کڕێکارى عێراق
20.12.2007
|