١٥\١٢\٢٠١٢
پەیامی رێکخراو و
لایەنە سیاسییەکان
لە رێپێوانی
گرووپی کەمئەندامان لە شاری سلێمانی.
خواستەکانی کەمئەندامان
خواست و داوای سەرجەم خەڵکی کوردستانە دەبێ زامن بکرێ.
ئامادەبووانی ئازیز..
مرۆڤ دۆستان..
بەناوی کەمپینی پشتیوانیی لە گرووپی کەمئەندامان کە لە کۆمەلێک
رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی وپێشەیی ولایەن وپارتی سیاسی پیک ھاتووین لە
پێناو بەرگری و پشتیوانیی کردن لە خواست وداوا ڕەواکانی کەمئەندامان،
بەگەرمی بەخێرھاتنی ھەموو لایەک دەکەین و دەستان دەگوشین لە پێناو
بەتەنگەوھاتنی ھاوتۆیژەکانتان بۆ ژیانیکی ئاسودەو خۆشگوزەران.
بەڕێزان ..
ئیمە ئەمرۆ لێرە کۆبووینەتەوە تا ھاواری بەشیک لە ھاوڵاتیانی کوردستان
بگەیەنین بەگوێی دەسەڵاتداران، ھاواری ئەو ئینسانانەی پێچەوانە بە
ئیرادەی خۆیان بەکەمئەندام ناوزەد دەکرین ئەوانەی یەخسیر کراون لەگەل
ژیانێکی مەمرەو مەژیدا لە حاشیەی کۆمەڵگادا ڕاگیراون و رێگە لە
داھێنانی فکری وعەمەلیان گیراوە تا لەبوارەکانی ژیانی کۆمەلگادا بتوانن
بەشداری بکەن. لەکاتێکدا کەم ئەندامانیش بەشێکی ئەم کۆمەڵگایەن کە دەبێ
وەکو ھاولاتی یەکسانو خاوەن مافو حورمەتی ئینسانی مامەڵە بکرێنو
مافەکانیان لەبەرچاوبگیرێت.
لە کۆمەلگا پێشکەتووکانی ئەم جیھانەدا کەم ئەندامان لە بەشێک لە
نیعمەتی مادی و مەعنەوی کۆمەڵگا بەھرەمەندن و لە ئەبعادە جیا جیاکانی
ژیانی مرۆڤایەتدا پێشرەوی دەکەن کۆمەڵگا بەرەو پێش دەبەن لەجێگاو رێگای
شایستە ڕاگیراون وبەرەوپێشبردنی توانای داھێنەرانەیان دەخەنە
گەر،تەنانەت کەمئەندامان لەجارنامەی گەردونی مافی مرۆڤدا مافەکانیان
بەرەسمی ناسراوە بەڵام بە داخێکی گرانەوە لە کۆمەلگایەکی پر لە داھاتو
سەرچاوەی سامانی سروشتی و بودجەی زەبەلاحی نەوتو گومرکەکان..، ئەم
بەشە لە ھاوڵاتیان نەک ھەر رێگا لە چالاکی ئازادانەو داھێنەرانەیان
گیراوەر بەڵکو بە موچەیەکی کەم پەراوێز خراون ولەگەڵ ھەژاری ونەداری و
بیکاری وبێ خانەو لانەیی وھەڵاواردن ونا یەکسانیدا بەرەو رووکراونەتەوە.
...لەکاتیکدا ھەقی ھەموو ھاولاتیەکی کوردستانە ژیانی مسۆگەر بیت و
ھەموو مرۆڤێک مافی ئەوەی ھەیە ئاستی گوزەرانی دابینبکریت ..دەسەلات
ئەرکیەتی ژیانی ھاولاتیانی دابین بکات کاتێک کە خۆیان توانای ئەو
کارەیان نابێت.
بەڕێزان..
ئێمە وەک کەمپینی پشتیوانیی لە گرووپی کەم ئەندامان ھەرەوەک چۆن
لەسەرەتای دەستپێکردنی مانگرتنی گرووپی کەم ئەندامانەوە ھاوپشتی و
ھاوسۆزی خۆمان بۆ داوا ڕەوا وبەرھەقەکانی گرووپی کەم ئەندامان راگەیاند
ئاواش جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆمان بۆ داواکانی کەمئەندامان
دووپاتدەکەینەوە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرپرسیار دەکەین لە
سەلامەت وتەندروستی وھەر ئاکامێکی زیانبار کە روو لە کەمئەندامانی
مانگرتوو بکات ھاوکات داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین ھەنگاوی
بەپەلە ھەڵبگرێت بۆ جێبەجیکردنی داخوازیەکانی کەمئەندام.
ئیمە لەسەر ھەوڵەکان و ھاپشتی خۆمان بەردەوام دەبین داوا لە ھەموو
کەسایەتی و رێکخراو لایەنە سیاسیەکانی تریش دەکەین ئەوانیش پشیتیوان بن
وریگە نەدەن داخوازیە رەواکانی کەمئەندامان بەلاریدا ببریت و
نارەزایەتی بەرھەقانەی کەم ئەندامان لەبار ببرێت.
بەڵی بۆ جێبەجێکردنی داوا و خواستە رەواکانی کەمئەندامان.
ناوی لایەنەکان:
١. فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی (کە لە ١٠ رێکخراوی
ناحکومی پێک دێت)
٢. تۆری بەرگری لەمافو ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان.
٣. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد-ئەوروپا
٤. لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٥. رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی.
٦. یەکیتی پەرلەمانتارانی کوردستان-لقی سلێمانی
٧. کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەرونناسانی کوردستان.
٨. بزووتنەوەی گۆران.
٩. رێکخەری ڕایەڵەی مامۆستایان.
١٠. لقی سلێمانی پارتی پارێزگارانی کوردستان.
١١. رێکخراوی ھارتلاند ئەلاینس.
١٢. کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی.
١٣. کۆمەڵەی ھیمۆفیلیا.
١٤. رێکخراوی خۆشکانی کۆمەڵەی ئیسلامی.
١٥. جوڵانەوەی ھاوڵاتی ئازادو یەکسان.
١٦. کۆمەڵەی ئۆتیزم.
١٧. حزبی ئایندەی کوردستان.
١٨. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.
١٩. پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان.
٢٠. سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵان.
٢١. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
٢٢. کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.
٢٣. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی.
٢٤. ستافی کوردستان پۆست.
٢٥. رێکخراوی یەکگرتووی خۆشکانی ئیسلامی
٢٦. رێکخرای دەریا.
٢٧. دەنگی پیران.
٢٨. ئەنستیۆتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ.
٢٩. چەند مامۆستای ئاینی لە شاری ھەولێر.
٣٠. کەسوکاری شەھیدانی ١٧ شوبات
٣١. حزبی زەحمەت کێشانی کوردستان.
٣٢. گەنجانی وڵات پارێزی کوردستان.
٣٣. رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
٣٤. ھاوپەیمانی ژنان لەپیناو دیمکراسی(وەفدی)
٣٥. کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان.
کەمپینی پشتیوانیی لە گرووپی کەمئەندامان
١٤\١٢\٢٠١٢
|