پهیامنێرمان
له ههولێر - ٤\١٢\٢٠٠٧
پەیامنێرێکی
رۆژنامەى هەواڵ سووکایەتی پێدەکرێت.
رۆژی دووشەممە 3/12/2007 بە مەبەستی بە دواداچوونی رێپۆرتاژە هەواڵێک
بۆ رۆژنامەى هەواڵ لە سەر مەسەلەى دابەش کردنی ئۆتۆمبێل بەسەر
جووتیاران دا رۆژنامەنووس (خێڵان بەختیار) پەیامنێرى رۆژنامەى ناوبراو
لە ئەنجامی چەند پرسیارێک لە (ئیسماعیل حوسێن)ى سەرۆکی لقی هەولێرى
یەکێتی جووتیارانی کوردستان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیهانە
دەکرێت و دواى سوکایەتی پێکردنی جانتا و کەلوپەلەکانیشی لێدەسێنرێت.
خێلان بەختیار بە سایتەکەمانی راگەیاند: بۆ بەدواداچوونی رێپۆرتاژەکە
پەیوەندیم بە ئیسماعیل حوسێنەوە کرد لەمەر چۆنیەتی دابەش کردنی
ئۆتۆمبێل بەسەر جووتیاران کەچى ئەو منی بە ئاژاوەگێر لەقەڵەمداو کەل و
پەلەکانیشیان لێسەندم و لە بارەگاکەیان منیان کردە دەرەوە، وە ووتی لە
کوآ شکایەت دەکەیت بیکە.
شایەنی باسە کە ئەمرۆ سەرنووسەرى رۆژنامەى (هەواڵ) شوان داوودی
یاداشتێکی داوە بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، لەمەر ئەو سانسۆرانەى کە
کراوەتە سەر ستافی رۆژنامەى هەواڵ لەشارى هەولێر کە نەمێنیآ، کەچی هەر
دواى ئەم یاداشتە پەیامنێرەکەیان رووبەروى سووکایەتی دەبێتەوە.
|