٨\٣\٢٠١٦
پەیبردن بە
نهێنیبوون لە دوو دەقی شاعیر سەباح رەنجدەر:
- (تۆم ئەم
بەرەیانییە ناسی نەمزانی لە کام نوێژدا).
- (لە نوێژی ئەم بەیانییەدا کەوتمە ناو ئاگری
گەورەی سرووش و بەرزبوونەوە).

د. عوسمان یاسین
دەقی (تۆم ئەم بەرەیانییە ناسی نەمزانی لە کام نوێژدا) خوڵیاو پەرۆشی
خودێکە لە بەرامبەر نھێنی بوون لە نیگەرانیدا دەخولێتەوە، ھەر لە
ناونیشانی ئەم دەقەشیعرییەدا ئاماژەیەک ھەیە بە پەیبردنی شاعیر بە
زانینی نھێنییەک ، بەلام نازانێت لە کام رێگایەدا لە رێگاکانی گەیشتن
بەو نھێنیە ، ئەو نھێنییەی زانیوە! پەیبردن بەو نھێنییە دەرککردنە
بەراستییەکی رەھا، کە نزیکبوونەوەی خودە پاک وبێ گەردەکانە لە
دەرکەوتەکانی دونیای تەلیسماوی راستەقینەی بوون.
بەکارھێنانی رستەیەک بۆ ناونیشانی ئەم دەقە شیعرییە، خۆی لە خۆیدا
ئاسۆکردنەوەیەکی دیکەیە بەسەر ماناکردنەوەی نھێنییەکان. لەبەر ئەوەی
ناونیشانی شیعرەکە رستەیەکی مانابەخشی ئاسایی نییە، چونکە لەم رستەیدا
(تۆم ئەم بەرەیانییە ناسی نەمزانی لە کام نوێژدا) تێکەلییەکی زەمەنەکان
بەدی دەکرێت،ئەم بەیانیییە... لەکام نوێژدا، نوێژەکان لە کات وساتی
جیاجیادا دەکرێن، بەڵام شاعیر باسی ئەم بەرە بەیانییە دەکات وئاماژەش
بە چەندان نوێژدا دەکات، ئەم تێکەڵکردنەی زەمەنەکان مانا بەخشینێکی
دیکەیە بە زەمەن بە میانەی تێکشکاندنی ئەو پێوەرانەی کە مرۆڤ بۆ
زەمەنەکانی داناوە ، بەیانی، ئێوارە،شەو،ئەم ساڵ ، پار ساڵ...ئەگەر بۆ
راپەراندنی ئیش و کارەکانی رۆژانە ئەم پێوەرانە سوود خۆیان ھەبێت، ئەوە
بۆ شاعیرێکی خولیای ئەودیو پێوەرەکانی رۆژانە، سودێکی وای نییە، کە
گرنگی پێ بدرێت، بۆیە شاعیر لە ھەوڵی تێکشکاندنی ئەو مانایەی زەمەن
دایە، کە خۆی لە تێکەلکردنی زەمەنەکان دەبینێتەوە. دیارە ئەمەش لە رستە
نائاساییەکەی ناونیشانی شیعرەکەدا بە دی دەکرێت.
ژیان و مردن چیرۆک وسەربوردەی مرۆڤەکان ، کە لەم نێوەدا نەرم وبۆنداری
ڕووناکی ئۆقرەیی پێ دەبەخشن، بەڵام ئەم چیڕۆک و سەربوردانە مێژوویەکی
دوورو درێژیان ھەیە، مقۆمقۆ ودەمودومی گەرمییان ھەیە، کە لە کتێبەکاندا
نووسراونەتەوە، ئاخۆ بلێی ھاوەڵانی شاعیر ئەو کتێبانەیان خوێندبێتەوە،
کە شاعیر پێیانی داوە ؟!
ژیان ومردن ئێمە پێکەوە لەبەر نازی نەرم وبۆنداری ڕووناکیدا زۆر
ڕۆیشتووین
خۆبدەنە بەر گەرمایی دەمودووم
کتێبی ئێوەم زۆر داوە بە ھاوەڵانم بیخوێننەوە
ئەم سێ دێرەی دەقەکە دەروازەیەکە بۆ چوونە ناو دونیایەکی فراوانتر لە
پەیبردن بە بوون، کە دواتر دەبینین یەکەم پەیژەی چوونە ناو ئەو دونیا
فراوانە خەڵوەت کێشانە، لەیەکەم خەڵوەتیشدا شاعیر سەرگەرمی خۆشەویستی
خودایە:
لە یەکەم خەڵوەتدام وسەرگەرمی خۆشەویستی خودام
خودای ناو تەورات
خودای ناو ئینجیل
خودای ناو قورئان
ئەو خۆشەویستییەی شاعیر لە یەکەم خەڵوەتدا ، بۆ ئەو خودایە بوو کە لە
سێ کتێبە پیرۆزەکاندا باسی لێوە کراوە، واتە بێ ئەوەی پەردەی ئاینێکی
دیاریکراو بینایی بگرێت، لەو سێ ئایینەدا بەبێ جیاوازی سەرگەرمی
خۆشەویستی خودا بووە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ کرۆکی فەلسەفەکەی شاعیر، کە
خۆشەویستی بۆ خودا بووە، ئەم سێ دێرە شیعرەی کۆتایی ئەو پارچە شیعرەی (ئیبن
عەرەبی) بەبیرمان دەھێنێتەوە، کە باس لە فراوانی دڵی شاعیر سۆفی دەکات
لە بەخۆوەگرتنی خۆشەویستیەکی بێ سنوور:
لقد ێار قلبی قابلا کل ێورە فمرعی لـــغـــزلان ودیــــر
لـــرھـــبــان
وبــیــت لڕوپان وکـعــبــە گــائـــف وڕلواح تـــوراە ومـێحف قرآن
ڕدیـن بــدیــن الـحــب ڕنــی توجــھــت رکائبە فالـحـب دیـنـی وإیمانی
لــنــا ڕســوە فی بـشــر ھـنــد وڕخــتھا وقـیـس ولـیـلی پــم مــی
وغــیلان
دیارە خۆشەویستی خودا پانتاییەکی فراوانی شیعری سۆفیگەری داگیرکردووە،
بۆیە بابەتێکی سەرەکی شاعیرانی سۆفی بوو، چونکە خۆشەویستی بنچینەی
زانین و سەرەتای بوون بووە لایان، خۆشەویستی گەردوونی لە نەبوونییەوە
ھێناوەتە بوون( د.الشیخ شبر الفقیە، الحب الالھی وتگور عند المتێوفە،
دار الھادی، ٢٠٠٨، ێ ١٢٣) ، ھەروەک حەلاج گوتوویەتی:
العشق فی ازل الازل من قدم فیە بە من یبدو فیە
إبدا
العشق لا حدپ اژا کان ھو ێفە من الێفات لمن قتلاە احیاء
(شرح دیوان الحلاج، عبدالقادر الحێنی، دار الفرقد، دمشق، ٢٠١١، ێ ٢٤)
خۆشەویستی خودا سەرتاپا ژیانی رابعە عەدوییەی شەھیدی عیشقی ئیلاھی
داگرتووە، لەبەر ئەوە دەڵێت:
حبیب لیس یعدلە حبیب وما لسواە فی قلبی نێیب
حبیب غاب عن بێری وشخێی ولکن عن فۆادی لا یغیب
(عبدالرحمن بدوی، شھیدە العشق الإلھی رابعە العدویە، ١٧٠، ١٨٧).
خۆشەویستی خودا کە بە پڵەی عیشقی ئیلاھی دەگاتە، لە خۆشەویستییەکی
ئاسایی تێدەپەڕێنێت، سەرتاپای ژیانی شاعیر دەبێتە ئەو عیشقە، ھەروەک
چۆن لە قەسیدەیەکی شاعیر جەمال غەمبار بە ناونیشانی ( کەس نییە لە
عیشقا بچێتەوە سەر" ئەو " ) ئەمە بەدی دەکرێت. لای شاعیر (ێباح رەنجدەر)
خۆشەویستی و ناسینی ئەو خودایە بێ سنورە ،بەڵام ھەست دەکات داستان و
گێڕانەوەی ناو کتێبە پیرۆزەکان ئەو خۆشەویستییە خودا چوار چێوەی بۆ
دادەنێن وپەڕژینی دەکەن:
تەورات و ئینجیل و قورئان داستانی خودایەکم بۆ دەگێڕنەوە پەڕژینی
نەشکێنم, لێرەدا شاعیر دەگاتە ترۆپکی خولیای سۆفییانە کە خۆشەویستییەکی
بێ سنوورە..بەڵام دواتر شاعیر لە بارێکی نامۆیی رۆحیدا دەخولێتەوە،
کاتێک گەشە رۆحی لە دوا خەڵوەتدا وای لێ دەکات ئەو خۆشەویستراوەی بۆ
وردنەکرێتەوە:
گەشەی رۆح لە دوا خەڵوەتدام و ئەو خۆشەویستراوەم بۆ ورد ناکرێتەوە
لێرەدا دەکرێت لە پال ئاماژەکردن بە نامۆیی، ئاماژەش بێت بۆ تواندنەوە
لە خۆشەویستی خودادا؟
ئەو بارە نامۆبوونەی شاعیر (سەباح ڕنجدەر) لە کۆتایی دەقێکی دیکەیدا بە
ناونیشانی (دوا شیرنی) دەردەکەوێت ، کاتێک شاعیر لە شەڕی زەمەندا گوزەر
دەکات و بە دوای نھێنی دەروشانەوەو روناکیدا وێلە: تەمەن وبزەیەکی
نائومێد....خودا وڕۆژی دیوانی خودا..من نەزانم و نھێنیزاننیم...تۆ ڕازی
دڵی خۆتم پێ بلێ.....چۆن رووناکی تۆ بدۆزمەوە( رۆژنامەی ھەولێر، ژمارە
١٩٨٦ لە ٢٢/٩/٢٠١٤ لاپەڕەی ئەدەب-١٧- ).
لە دوای مانگێک لە بڵاوکردنەوەی دەقی(تۆم ئەم بەرەیانییە...)، ئەم دەقە
بە نەختێک گۆڕانکارییە بە ناونیشانی (لە نوێژی ئەم بەیانییەدا کەوتمە
ناو ئاگری گەورەی سرووش و بەرزبوونەوە) لە ٨/٢/٢٠١٦ لە رۆژنامەی ھەولێر
بڵاوکرایەوە. لەم ناونیشانەدا ئەو تێکەلکردنی زەمەنەکان بەدی ناکرێت کە
لە ناونیشانی یەکەمجاردا ئاماژەمان پێ کرد. بەڵکو لەو ناونیشانەدا
ئاماژە بە حالەتی کەوتنە ناو ئاگری سروش وبەرزبوونەوە دەکرێت، کە
لەوانەیە خۆی لە فەنابوون دا ببینێتەوە، بەڵام ئەم رستە ناونیشانە
راستەو خۆ باسی ئەم فەنابوونەت بۆ ناکات، بەڵکو ئاماژەیەک بە
پاکبوونەوەی زیاتری خودی شاعیر دەکات لە نوێژێک کە ھەمیشە لە ھەڵکشان و
بەرزبوونەوەدایە، بەڵام دواجار کەوتنە ناو ئاگر سووتانی بە دوادایە،
واتە لەو ناونیشانەدا ئاماژیەک ھەیە بۆ سووتان لە ناو ئاگری گەوری
سرووش ، جەلالەدینی رۆمی لە مەسنەویدا باس لەم جۆرە سوتانە دەکات ، کە
توانەوەیە لە تاکپەرستی و خۆشەویستی خودای ، رۆمی دەلێت:
(چیست توحید خدا اموختن خویشتن راپیش واحد سوختن
)
فێربوونی تەوحیدی خودا چییە ؟ خۆ سوتاندنە لەبەردم ئەو تاک وتەنھایە
(گر ھمی خواھی کە بفروزی چو روز ھستئ ھمچون شب خود را بسوز)
گەر دەتەوێت وەکو خۆر بدرەوشێیەوە تاریکییەشەئاساکەی گیانی خۆت بسوتێنە
(ھستیت در ھست ان ھستی نواز ھمچو مس در کیمیا اندر گداز)
بتوێوە لە ناو ئەو بوون پارێزەی وەک چۆن مس لە کیمیادا دەگۆڕدرێت و
دەتوێتەوە
(در من و ما سخت کردستی دو دست ھست این جملە خرابی از دو ھست)
خۆم و خۆمانت بەھەردوو دەستت گرتووە ئەم دوانەییە–دووبوونە- خەراباتێکی
گەورەیە
(دورە کامل مپنوی معنوی مولانا جلاالدین محمد بلخی مولوی، بەکوشش
واھتمام رینولد نیکولسن، با مقدمە شادروان محمد عباسی، نشر گلوع، چاپ
ھفتمن ١٣٧٩، دفتر اول، ێ ١٣٠).
سەباح رەنجدەر نەھاتووە ئەو چەند دێرە شیعرەی رۆمی بکاتە دەروازەی
شیعرەکەی خۆی، بەلام بۆ دەرخستنی ئەم حالەتە فونابوونە دێرە شیعرێکی
دیکەی ڕۆمی لە سروودی نەیدا فریای دەکەوێت، کە ھیچ باسی سووتان ناکات،
بەڵام شاعیر ھەمان ئاکامی فەنابوونی لێ ھەڵدەوێنجێنێ، دیوێکی دیکەی
مانای پێ دەبەخشێت. لەسەرەتای دەقەکەدا ئەم دێرە شیعرەی سرودی نەی رۆمی
ھاتووە:
تۆ زەریا ڕۆکە بە ناو گۆزەیەک... گۆزە چەند دەگرێ بەشی یەک رۆژە یەک.
(گر بریزی بحر را در کوزەای چند گنجد قسمت یک روزەای) دفتر اول
مپنوی
ئەم دێرە شیعرەی مەسنەوی مانایەکی قولی بەخۆوە گرتووە، لەبەر ئەوە
دەبینین خودی ئەم دێرە شیعرە بۆتە بابەتی ناونیشانی کتابێکی نووسەری
فارسی عبدالحسین زرین کوب بە ناونیشانی ( بحر دەر کوزە) ، ھەروەھا
د.مەحەمەد رچا سرگلزایی ھەر سەبارەت بەو بابەتە کتابێکی بە ناونیشانی (
کوزەای از اب بحر-٧ درس زندگی از مپنوی معنوی ) نووسیوە.
ناونیشانی دەقی شیعرەکە لەگەل ئەم دێرە شیعرەی مەسنەوی رۆمی لەوەدا
یەکدەگرنەوە کە دەربڕی پەیبردنی شاعیرن بە بوون و بەرەو سووتان و
فەنابوون لە ناو ئاگری گەورەی سرووش. ئەو پەیبردنە زەریایەکە
رۆکراوەتەوە ناو گۆزەیەک کە خودی شاعیرە، بەڵام ئەفسوس کە گۆزەکە زۆر
بچووکە، چۆن دەرھەقی لەباوەشگرتنی زەریا دێت ؟! بەڵکو ھەر تەنیا بەشێکی
زۆر زۆر کەم لە ئاوی زەریا لە خۆ دەگرێت، کە بەشی زەمەنێکی کورت دەکات.
تێھەلکێشکردنی ئەم دێرە شیعرەی جەلالەدینی رۆمی لە گەل دەقە کەدا ،
ئاماژەکردنە بە پربوونی گۆزەی شاعیر لە زەریای بووندا. بەڵام ھەر خێرا
پێمان رادەگەیەنێت کە زەریا بەھەڵرژتنی گۆزەکەی ئەو مەی پێ خۆش نەکرا:
دەمی گۆزەی پرم شۆڕکردەوە ناو زەریا
زەریا مەی پێ خۆش نەکرا.
لای رۆمی زەریای بوون زۆر سەرسامە گۆزەیەک –کە خودی رۆمییە- چۆن
دەتوانی تەواوی ئەو سەرسامییە بەخۆوەبگرێت، بەڵام گۆزەی پڕی رەنجدەر
شۆری ناو زەریای بوون دەکرێت، ھیچ کاریگەرییکی نابێت.
گۆزەکەی رۆمی بچووکەو بەری سەرسامی گەردوون ناگرێت ==== گۆزەکەی
رەنجدەر پڕەو ھیچ کاریگەری لەسەر زەریای گەردوون نییە.
ئەم ھاوکێشەیە بەھەردوو دیوەکەیەوە دەربڕی پەیبردنە بە نھێنی گەردوونە.
جائەگەر لای رۆمی ئەو پەیبردنە بە دیوێکی باس کرابێت ، ئەوا لای شاعیری
دەقی (لە نوێژی ئەم بەیانییەدا کەوتمە ناو ئاگری گەورەی سرووش و
بەرزبوونەوە) بە دیوێکی دیکە باسکراوە، کە راڤە لە داھێنانی نووسەرەکەی
دەکات بە دارشتنەوەی فەلسەفەکەی رۆمی بەزمانێکی دیکە. ئەگەر گۆزەی رۆمی
بەری زەریای بوون نەگریت ، ئەوا گۆزەی پری رەنجدەر لە ناو زەریای
بووندا دەتوێتەوە، ئەمەش حالی فەنابوونی شاعیرەی لە دوای پەیبردنی
بەنھێنی بوون.
dr.othman014@gmail.com
|