٢٥\٦\٢٠١٣
پەیکەرێکى بێ سوود.

هەژار
قانع
ئێوارە بوو...
لە بەر دەرگا دایاننام
رێک لە نزیک سەلەى خۆڵەکەوە
شەو درەنگ بوو
وردە وردە...
تاریکیی ڕۆحى دەخواردم
سەرما...
جەستەى رەق دەکردم
ئاگام لە خۆم نەما...
بەیانى...
بە دەنگى سەیارەى خۆڵەکە بەئاگا هاتم
خۆر زەوى داگیرکردبوو
نەمدەتوانى هاوار بکەم
دەمم بەستبووى..
هاوارەکانم...
لە گەرووما قەتیس مابوون..
ئێستاش بیرمە!
پیاوێک...
لەگەڵ زبڵەکەدا خستمیە ناو سەیارەکەوە
لە دەشتێکى چۆڵا..
لە ناو گڕ و دووکەڵ
و جیهانێک زبڵا
وەک کیلۆیەک تەماتەى گەنیو فڕێیدام
لە ناکاو...
بە هەڵەداوان
پیاوێکى پیر..
وەک بووکەڵەیەکى گەورەى بێ
رۆح
لە بندەستى نام..
بردمى بۆ دورگەیەکى چۆڵ
بۆ ناو گەنمێکى ماش و برنجیی
وەک داهۆڵێک چەقاندمى
دەمبینی..
گەنمەکە بەردەوام دەخورا!
ئەفسووس چۆلەکەکان زوو زانیان
کە من پەیکەریکى بێ سوودم.
hazharqani@gmail.com
|