١٨\١٠\٢٠١٣
په‌یکه‌ری
عاشقانیان کرده خۆڵه‌میش!!!!

قادر عەبدولسەمەد
په‌یکه‌ری
عاشق کارێکی هونه‌ری (زاهیر سدیق) بوو وه‌ک سمبولێک بۆ ئه‌ویندارانی
شار له باخی عاشقان له پارکی ئازادی له زوڵمه‌تی شه‌وێکی تاردا
سوتێنرا..
مه‌مله‌که‌تێکی گه‌لێک سه‌یره گوڵم ده‌بێ عه‌شق هێنده به‌و ده‌ڤه‌ره‌ی
ئێمه نامۆ بێت و ترسێکی واها کوشنده‌یی خستبێته ناخه‌وه، مه‌ترسی و
په‌تایه‌کی هێنده تۆقێنه‌ری بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم هێنابێت له
کردارێکی وه‌ها قێزه‌وه‌ندا په‌لاماری په‌یکه‌ره‌که‌ی بده‌رێت و
بسووتێنرێ.
نازانم ده‌بێ کێ بێت هێنده ئازا و قاره‌مانی سه‌ده‌ی نوێ بێت له شاری
عاشقان و پایته‌ختی ڕۆشنبیری بێ گوێدانه هیچ ئاکارێکی ویژدانی مرۆڤایه‌تی
ئه‌م کاره قێزه‌ون و ناوازه‌یه‌ی کردبێت، گومان له که‌سانێکه که له
نه‌وه‌ی (مه‌رگه‌وه‌ڕ)ی چنگ به دڕکی مه‌م و زین بن ئه‌گینا ناچێته عه‌قڵه‌وه
که‌سێکی تر سه‌ر به‌هه‌ر ئایدۆلۆژیه‌ک بێت کاری وا بکات ته‌نانه‌ت ئه‌هریمه‌نیش
پێ شه‌رم و شووره‌یی کارێکی وا گڵاو و دزێوی نابه‌جێ بکات بگره گاڵته
و پێکه‌نینیشی پێ دێت...
سووتاندن و به خۆڵه‌میش کردن په‌یکه‌ری عه‌شق ئاماژه‌یه‌کی حه‌شا هه‌ڵنه‌گره
که که‌سانێک ده‌ژین چاویان به ساته جوانه‌کانی ئه‌ڤه‌ینداری هه‌ڵنایه‌ت
به‌لایانه‌وه تاوانه که دوو دڵدار له‌ژێر داره‌که‌ی ژوان ڕاز و
نیازی دڵیان بۆ یه‌کتر باس بکه‌ن که مافێکی زۆر سه‌ره‌تایی مرۆڤه‌کانه
له‌و ساته‌ی که خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌م دنیایه‌دا ئه‌م هه‌سته جوانه
بۆ یه‌کتر هه‌ربووه و هه‌ر ده‌مێنێ، کلتووری نه‌ته‌وه‌کان لێوان لێوه
له داستان و چیرۆکی خۆشه‌ویستی خاوه‌نی چه‌نده‌ها په‌یکه‌ر و کۆشک و
ته‌لار و جێژوانی عا‌شقانن وه‌ک هێمایه‌ک بۆ ئه‌و چیرۆک و داستانانه
ماونه‌ته‌وه بوونه‌ته جێگایه‌کی گه‌شتیاری بۆ ئه‌و وڵاتانه.. له‌ناو
ئێمه‌دا له لادێ و شار، له‌سه‌رده‌مانی دێرینه‌وه تا ڕۆژانی ئه‌مڕۆ
چه‌نده‌ها چیرۆک و داستانمان هه‌یه ئه‌وه‌ی که سه‌یره ئه‌مێستاکه
که‌سانێک هه‌بن له ژێر باڵی (مه‌رگه‌وه‌ر)ه‌وه به خۆیان و دڕکه‌زیه‌کانی
ده‌ستیانه‌وه هه‌وار و جێ‌ژوان و باخی عاشقان و سیمبوولی ئه‌ڤینداران
ئاگر تێبه‌ربده‌ن بیکه‌نه سووتماک و خۆڵه‌مێش، له قۆناغه‌کانی ژیاندا
ته‌نها په‌یکه‌ر و وێنه گه‌ووره‌کانی دیکتاتۆره‌کان ده‌سووتێنرا وه‌لێ
لای ئێمه نه‌ریتێکی تر هاته ئاراوه که په‌یکه‌ری ئه‌وینداران و
دڵدارانی داماو و قوڕبه‌سه‌ریش بسووتێنرێ، دیاره سترانبێژی عه‌ره‌ب
(ئوم کەلسووم) ڕاستی ووتووه که ده‌ڵێت (اهل الحب صحیح مساکین)،
ماڵ‌وێران خۆم ئه‌وانه هێنده له دنیایی ئه‌ڤینداری بێ ئاگان نازانن
که (عه‌شق، گرانبه‌هاترین دیارییه خوداوند به‌خشیویه‌تی به مرۆڤ)
ئه‌مه ووته‌ی (ئه‌رستۆ)یه که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک پێش ساڵی زاینی
ووتوویه‌تی.. وه‌لێ ئه‌مڕۆ چه‌ند ڕووخسارێکی ڕه‌ش و ڕه‌مووزنی توخمی (مه‌رگه‌وه‌ر)
به‌م کاره‌یان پێمان ده‌ڵێن ئێره شوێنی عه‌شق نیه وه‌ک ئه‌وه‌ی که (مه‌م
و زین، شیرین و فه‌رهاد، دێوانه و شه‌م، لاس و غه‌زاڵ،....هتد) له‌م
ده‌ڤه‌ری ئێمه نه‌بوو بن هه‌رباشه تا ئێستاش له گۆڕه‌کانیان ده‌ریان
نه‌هێناونه‌ته‌وه.
ئه‌م جۆره کاره دزێو و بۆگه‌نانه ئه‌گه‌ر به‌ریان پێ نه‌گیرێت ده‌بێته
هه‌ناگاوی یه‌که‌میان له هه‌نگاوی دووه‌مدا تێکڕای داره‌کانی ئه‌ڤین
له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵده‌کێشن و جێژوانه‌کان ده‌سووتێنن هه‌نگاوی سێیه‌م ده‌ست
ده‌که‌ن به ڕه‌شه‌کوژی عاشقان هه‌نگاوی چواره‌م جاڕی یاساغ بوونی ئه‌ڤینداری
ده‌ده‌ن، ئای له عه‌شقی سیا به‌خت چه‌نده نامۆ و بێ ئه‌نوای له‌م ده‌ڤه‌ری
ئێمه له‌م دنیایه‌دا به‌ڕۆژی ڕوناک دڵداران له‌هه‌موو شوێنێکدا یه‌کدی
له ئامێز ده‌گرن ماچی یه‌کتر ده‌که‌ن وه‌لێ لای ئێمه بکوژان به‌ڕۆژی
ڕوناک تاوانی خۆیان ده‌که‌ن بۆی ده‌رده‌چن به‌ڵام عاشقان بۆ ته‌نها یه‌کتر
بینینێک ده‌بێ بچنه گۆشه‌ی تاریک و ئه‌نگووسته‌چاو، ئای که وڵاتێکی
سه‌یره یاران.
سووتانی په‌یکه‌ری عاشقان سوێ خسته دڵی عاشقان و داغی ناخیانی کرد به‌ده‌ر
له‌مه‌ش ناحه‌قیه‌کی گه‌لێک گه‌ووره بوو به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ند (زاهیر
سدیق) که جێ په‌نجه‌ی دیاره له کاره هونه‌ریه‌کانی په‌یکه‌رتاشی،
ده‌بێ چی له‌وه ناخۆشتر بێت دوای ماندوو بوونێکی زۆر و شه‌ونخونی به‌رده‌وام
ئاوا ڕه‌نج به خه‌سار بیت و بچیته سه‌ر دار و په‌ردووی سوتاوی کارێکی
هونه‌ریت، لێره کاری سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی که له ئاست ئه‌م جۆره بێ ڕێزی کردنه به‌کاره هونه‌ریه‌کان
بێ ده‌نگ نه‌بن، ئه‌م جۆره کارانه گه‌لێک ناخۆشه له شاری ڕۆشنبیری
دا سه‌رهه‌ڵبده‌ن و دووباره ببنه‌وه.
ماڵپەڕی قادر
عەبدولسەمەد
|