١٩\١٢\٢٠١٤
پەیکەری
چاوەڕوانیی.

سۆزی
خۆشەویستم
هیواکانم
لە چەشنی دار و بەرد
تێکەڵاوبوون
ئێستاکە هیچ کامیان
شفرەی ئەم ژیانە ناکەنەوە
لەم پەرتووکی گومانە
کام درەخت ئەبێتە سێبەر
بۆ چیڕۆکەکانم
تا لە دەمی وەریندا
لە شوێنی گەڵاکانی من هەڵوەرم
نازانم
چ (با)یەک
کەشکۆڵی ئازایەتیی ئەکاتە شان و
پشکۆی بیرکردنی تۆ..
لە مندا ئەکوژێنێتەوە
چاوەڕێم
وەک هەمو ئەو کۆمایانەی
چاوەڕوان بوون بگەنە خاڵەکان و
نەگەیشتن
خۆشەویستم
تکا ئەکەم
گهر ناتوانی دیەبی گەڕانەوەت
بدەیتە بەر تیشکی چاوم
وەک مۆمی ژوورەکەت
پەیکەرێک
بۆ چاوەڕوانییم بتاشە
تاکو چیتر
نەبمە پاسەوانی تەنیایی.
sozibabani@gmail.com
|