په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر و پێشێل کردنی مافی ژنانی هه‌ڵه‌بجه!
چیڕۆك سایه
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ی عومه‌ری خاوه‌ردروست کراوه‌و بوه به سیمبولی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه ، پرسیاررێکی زۆری لای من دروست کردوه . من ده‌ڵێم ئایه بۆ ده‌بێ سیمبولی پێنج هه‌زار شه‌هیدی بێ ناونیشان ته‌نها په‌یکه‌رێك بێت ئه و په‌یکه‌ره‌ش گوزارشت له پیاو سالاریی بکات هه‌ڵبه‌ته من ڕێزی بێ پایانم هه‌یه بۆ عومه‌ری خاوه‌ر و سه‌ر جه‌م شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و کوردوستان به گشتی هه‌زاران چه‌پکه گوڵی نێرگز وگوڵا‌ڵه‌سووره‌ی به‌هار پێشکه‌ش به خاکی پیرۆزیان . به‌ڵام باسه‌که‌ی من له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که هه‌تا ئێستا له هیچ رۆژنامه‌یه‌ک و ماڵپه‌ڕێکدا به‌رچاوم نه‌که‌وتووه که باسێك له په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر کرابێ . بۆیه من ده‌مه‌وێ له‌م کورته باسه‌دا تیشك بخه‌مه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێکی ، ده‌مه‌وێ بڵێم شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر ته‌نها خۆی و ئه و کۆرپه‌یه نه‌بوو که باوه‌شی پیا کردووه هه‌ڵبه‌ته ئه و خاوه‌نی خیزانێکی گه‌وره بوو که هه‌مویان کچ بوون له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی. ئایه ئه‌وه پیاوسالاریی نییه لای خودی شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر که‌ته‌نها ویستویه‌تی کوڕه بچکۆلانه‌که‌ی له مه‌رگ ڕزگار بکات؟ ئه‌ی بۆ نه‌یویستووه کچێکی له باوه‌ش بگرێت و له مه‌رگ ڕزگاری بکات ؟ یان بۆ به ته‌نهایه له‌گه‌ڵ کۆرپه‌که‌ی باوه‌شی، بۆ دوور که‌وتۆته‌وه له خیزانه‌که‌ی بۆ هه‌مویان پێکه‌وه نه‌بوون ؟ یان هه‌ر ویستویه‌تی خۆی و کوڕه تاقانه‌که‌ی ده‌رچن ئیتر ئه‌وانی تری داوه‌ته ده‌ست کیمیاباران و مردن ، نه‌یزانیووه که خۆشی تیا ده‌چێ به داخه‌وه، ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و که‌سه‌ی که په‌یکه‌ری بۆ شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر دروست کرد و کردی به سیمبولی هه‌ڵه‌بجه . ده‌ستی خۆش بێ و ماندوو نه‌بێ به‌ڵام ده‌بوایه بیرێکی باشتری بکردایه‌ته‌وه له دروست کردنی ده‌بوایه ئه‌و په‌یکه‌ره گوزارشتی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێروو مێ بکردایه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه ته‌نها پیاو تیا نه‌چوو . ئه‌و هه‌موو ژن و منداڵه بێ تاوانه تیا چوو با ئه‌و ژنانه‌ی بکردایه به په‌یکه‌ر که ده‌ستیان بڕابوو بۆ بازنه‌کانیان یان ئه‌و منداڵه بووایه که ده‌می به سینگی داکیه‌وه بوو شیری ده‌خوارد به‌ڵام پێکه‌وه سووتابون به‌ڕای من په‌یکه‌ری هه‌ڵه‌بجه ده‌بێ وا دروست بکرێ که هه‌موو جیهان بهه‌ژه‌نێ ده‌بێ گه‌لی کورد کارێکی وا بکات که هه‌موو جیهان به‌و جینۆسایده ئاشنا بکات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه گه‌لی کورد هه‌تا دێت به‌ره‌و دواوه ده‌چێت خۆشی نازانێ به‌ره‌و کوێ مل ده‌نێ . هه‌موو ساڵێك یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێته‌وه به‌ڵام . که‌س نازانێ ئه و یاده چۆن ده‌کرێته‌وه ؟ ئه‌وه‌نده سارد‌و سڕ ئه‌و یاده ده کرێته‌وه له‌وه ئه‌چێ که کوردستان مریشکێکی له‌ده‌ست دابێ ئه‌گه‌ر جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه هی هه‌ر ووڵاتێکی تر بوایه کارێکیان ده‌کرد که خه‌ڵکی هه‌موو جیهان به‌شداری بکات له‌و یاده‌دا . نه له کوردوستان ڕێزێکی ئه‌وتۆ داده‌نرێت بۆ هه‌ڵه‌بجه نه له ئه‌وروپاش . له ئه‌وروپا ده‌توانرێت که ساڵانه به گه‌وره‌ترین مه‌راسیم ئه‌و یاده بکریته‌وه ته‌نها له یه‌ك شاردا به‌ڵام به‌داخه‌وه ساڵ به‌ساڵ ئه‌و یاده بچوك تر ده‌بێته‌وه ڕێکراو و حزبه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌میشه دووبه‌ره‌کی له نێوانیانایه به‌ڵام خه‌ڵکی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دیسان بووه به سوته‌مه‌نی ده‌ستی ڕێکخراو و حیزبه‌کان به داخێکی گرانه‌وه که گه‌لی کورد خۆی خۆی ده‌شکێنێته‌وه‌و سوك ده‌کات و خۆی به‌که‌م ده‌زانێ گه‌وره ترین جینۆساید له کوردوستان ئه‌نجام دراوه به‌ڵام ڕێکراوه‌کان و حیزبه‌کان کارێکی وایان کردوه که خه‌ڵکی هه‌له‌بجه خۆشیان ئه‌و کاره‌ساته له بیر بکه‌ن . به‌ڵام ئیستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که له ووڵاتی هۆڵه‌ندا مۆنیمێنتێ بۆ هه‌له‌بجه دروست بکه‌ن به‌ڵام من له‌وه‌ش ئه‌ترسم که هه‌مان پیاو سالاری و هه‌مان کێشمان کێشم دروست ببیته‌وه چ له ڕوی ڕێکراوو حیزبه‌کانه‌وه وه چ له ڕوی دروست کردنی مۆنیمێنته‌که‌وه هه‌رچه‌نده بیرۆکه‌ی ئه‌و کاره لای خودی کورد نه‌بوو به‌ڵام ئه‌م ووڵاته‌ش که بیری له‌و کاره کردۆته‌وه به خۆڕایی ئه‌و بیره‌ی لا دروست نه‌بووه ده‌زانن که خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌یان ده‌ستی هه‌یه له‌و تاوانه گه و ره‌یه‌دا به‌ڵام به‌ڕای من ته‌نها مۆنمێنتێ هیچ نیه که بۆ هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌کرێ له ووڵاتی هۆڵه‌ندا . ده‌بوایه ڕێکخراوه‌کان و حیزبه‌کانی که له هۆڵه‌ندا کار ده‌که‌ن بۆ دۆزی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێ پێی ئه‌وه دابگرن که هه‌رچی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یه که ئێستا هه‌موو نه‌خۆشن چاره‌سه‌ریان له کوردستان نیه له سه‌ر حسابی هۆڵه‌ندا ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێن ده‌بێ پێی ئه‌وه دابگرن که ووڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌بێ قه‌ره‌بوی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بکاته‌وه وه ده‌بوایه ئه‌و کاره له مێژبوایه بکرایه به‌ڵام تازه به تازه هۆڵه‌ندا ده‌یه‌وێ مینیمۆنتێك دروست بکات بۆ هه‌ڵبجه خه‌ڵکی کورد خه‌ریکه له خۆشییا شادمه‌رگ ئه‌بێ به‌ڕای من مۆنیمێنتێك هه‌ر هیچ نیه بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێت . هۆڵه‌ندا له‌وانه‌یه بیه‌وێ به دروست کردنی په‌یکه‌رێك ئه‌و ئازاره گه‌وره‌یه له‌بیر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و کوردستان به‌رێته‌وه . به‌ڵام دروست بونی په‌یکه‌رێك نابێته چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشه‌کان و نابێته ژینگه‌یه‌کی پاك بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بۆیه ڕێك خراوه‌کان و حیزبه‌کان نابێ ئه‌وه‌نده ساده بن به دروستبونی په‌یکه‌رێك خۆش حاڵ بن و ئیتر پشت بکه‌نه‌وه له مافی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵه‌ندا . وه من پرسیاریشم له ڕێکخراوی ژنانیش هه‌یه له کوردوستان و له ئه‌وروپاش ئایه تا ئێستا به قوڵی چونه‌ته ناو بیرۆکه‌ی دروست بونی په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌رو پێشێل کردنی مافی ژنانی هه‌ڵه‌بجه ؟ ئه‌م هه‌موو ڕێك خراوه که دامه‌زراوه‌و هه‌موو خه‌نی بوون به پاره‌ی ئه‌و ژنه ساده‌و ساکارو نه خوێنده‌وارانه ئایه چ سودێکیان هه‌بوه بۆ ژنان چ له کوردوستان وه چ له ئه‌وروپا ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا له دولاوه پاره وه‌رده‌گرن به به‌لاش هه‌م له کوردستان وه هه‌م له ئه‌وروپا هیچ که‌سێکیش نیه له‌م کاره ناڕه‌وایانه بپێچێته‌وه به‌ڵام به هیوای ئه‌وه‌م که ژنان خۆیان له سه‌ر مافی خۆیان بێنه جواب ڕێگا به‌و که‌سانه نه‌ده‌ن که منداڵی دوێنن و هاتوون ده‌یانه‌وێ خۆیان بکه‌ن به سه‌روه‌ریی ژنانی سته‌م دیده‌ی کورد به داخه‌وه له ناو گه‌لی کوردا ئه‌وه باوه که واسته و واسته کاری و خزم خزمێنه ده‌ور ده‌بینێ ئیتر ئه‌زمون و لێزانین ده‌وری نییه.
2 / 4 / 2008
|