٧\٨\٢٠١١
په‌یمانی سیڤه‌ر و
لۆزان.

حه‌مید عه‌زیز
په‌یمانی سیڤه‌ر سپی و په‌یمانی لۆزانیش ڕه‌ش به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد خۆی
له‌ناو خۆیدا یه‌کگرتوو نه‌بێت له‌لۆزان خراپتری لێ به‌سه‌ر دێت که‌هیوادارم
وانه‌بێت و سیاسی یه‌کانمان هه‌ست به‌لێپرسراوێتی مێژوویی بکه‌ن و
دنیای ڕوناک و ئازادمان لێ نه‌که‌نه شه‌وه زه‌نگی ژێرده‌ستیی له‌پێناوی
به‌رژه‌وه‌ندی خۆییان که مادیی و حیزبی یه
یان بنه‌ماڵه‌یی و .. هتد . هیوادارم هه‌روه‌کو چۆن جیهان گۆڕاوه‌و ڕه‌وڕه‌وه‌ی
چاکسازی و ده‌ستکاری کردن و گۆڕانی زۆربه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌کانی دنیا‌و
ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌یه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ژێرده‌ستدایه ئه‌وه‌ی
که‌جێگه‌ی خۆشحاڵی یه ئه‌وه‌یه که‌کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌و
گۆڕانکاریه‌کی مه‌زن ڕوده‌دات له‌ناوچه‌که بۆیه ئه‌مه هه‌لێکی
زێڕینه‌و له‌ڕاستیشدا فرسه‌ته چونکه به‌چه‌ند به‌ندێک یان به‌سه‌ده‌یه‌ک
یه‌ک جار هه‌لی به‌و جۆره دروست ده‌بێت و ده‌ڕه‌خسێت . هیوادارم سه‌رکرده‌کانی
کورد ئه‌و هه‌له نوێ یه‌ی که‌ئه‌مڕۆ له‌ئارادایه‌و به‌ڕێوه‌یه
بیقۆزنه‌وه‌و یه‌کبوون و یه‌ک هه‌ڵوێستی یه‌ک ماڵیی په‌یمانی سیڤه‌رێکی
سپی دروست ده‌کات و لۆزانێکی ڕه‌ش ده‌ڕوخێنیت ، هه‌میشه‌ش یه‌کبوون سه‌رکه‌وتن
بووه . ده‌با بۆ یه‌کجاریش بێت له‌مێژوودا ئاواتی دوژمنانمان نه‌یه‌ته
دی و خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی کوردی سته‌م دیده‌ش له‌دایک بێت و به‌یه‌کبوون
و یه‌کگرتنی هه‌موو لایه‌نه سیاسی یه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان
ئه‌و هیوایه چه‌که‌ره بکات له‌گیان و ڕۆحی تاکی کورد‌و به‌ئازادی و ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ شادبێت . په‌یمانی لۆزان و سیڤه‌ر به‌پێی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی
په‌یمانی گفتوگۆ‌و ئاشتی و دانوستانه له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه
دروست بووه 1920سیڤه‌ر / 1923 لۆزان. هه‌رچه‌نده په‌یمانی سیڤه‌ر ڕه‌نگی
سپی و ده‌نگی ئاشتی بوو به‌ڵام لۆزان ڕه‌ش و درۆ‌و فڕوفێڵ بوو به‌رامبه‌ر
به‌کورد که‌له‌ڕاستیدا ته‌نها ئه‌وان وه‌کو دوژمن خراپ نه‌بوون به‌ڵکو
کوردیش خۆی ناسیاسی و نایه‌کگرتویی و که‌مزانی و .. هتد دۆڕاوو زه‌ره‌رمه‌ندی
کردبوو . ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌په‌یمانی لۆزانه‌وه هه‌تا ئێستا که
( 88 ) ساڵ ده‌بێت و ده‌یان گۆڕانکاری به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه به‌ڵام
مخابن ئێمه‌ی کورد له‌به‌ر نایه‌کبوونی و په‌رته‌وازه‌یی هه‌روه‌کو
خۆمانین و هێنده‌ی کۆسۆڤۆمان پێ نه‌کرا که‌له‌خواره‌وه‌ی وتاره‌که‌مدا
له‌سه‌ری ده‌دوێم.
له‌ڕاستیدا په‌یمانی سیڤه‌رو لۆزان دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌کیان هه‌یه که‌له‌سه‌ری
ده‌دوێین و شیکاریی بۆ ده‌که‌ین بۆ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ وه‌کو مێژوو
پێویسته که‌به‌لای منه‌وه بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌یه:
1/ دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵاتی تورک و درۆ‌و فڕوفێڵ کردن و له‌خۆبایی بوون به‌رامبه‌ر
نه‌یارو به‌رامبه‌رانی که‌ئه‌مه هه‌میشه کرداری دوژمنانی کورد بووه
به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی تورک .
2/ ساویلکه‌یی و دواکه‌وتوویی کوردان و یه‌ک نه‌گرتوویی و نایه‌ک هه‌ڵوێستی
و په‌رته‌وازه‌یی که‌هه‌مووجارێک و له‌هه‌موو گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ
دوژمنان ئه‌وه بینراوه . کارێکی تری ناسیاسی که‌په‌یوه‌ندی به‌کاری
ده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌وه نی یه ئه‌ویش په‌سه‌ند کردنی ئاین و
بیروباوه‌ڕی ئاسمانی پێش نیشتمان و نه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی ماف و ژیان به‌خه‌ڵک ڕه‌وا نه‌بینێ له‌کۆتاییدا خۆی ده‌بێ به‌ژێر
ده‌ست و پێی مێژوویه‌کی ڕه‌شی ترسناکه‌وه که‌به‌دڵنیایی یه‌وه
کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی خۆی ، له‌ڕاستیدا ئه‌م
په‌نده بۆ ده‌سه‌ڵاتی تورکان پڕ به‌پێستێتی.
ئه‌وه‌ی که‌زۆر پێویستیشه لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین ئه‌وه‌یه که‌میلله‌تی
کورد له‌هه‌موو کاتێکدا پێویستی به‌یه‌کبوون و ته‌بایی نه‌بووبێت له‌م
کاتانه‌ی که‌په‌یمان و به‌ڵێن مۆر ده‌کرێت له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ره‌کی یان
دوژمنان ده‌بێت یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌کگرتووبێت که‌ده‌بێته مایه‌ی خۆشبه‌ختی
و سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی مه‌فه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌ئه‌وه
ئه‌رکه له‌سه‌ر هه‌موومان و ناتوانین به‌بڕیارو ئاره‌زوی خۆمان ئه‌و
کاره دوابخه‌ین یان نه‌یکه‌ین مخابن که‌وه‌کو سه‌رکرده‌کانی کورد
کردویانه‌و که‌مته‌رخه‌م بوون تێیدا . که‌واته له‌هه‌موو باروکه‌ژێکداپێش
هه‌موو که‌سێک خۆمان ده‌بینه مایه‌ی سه‌رکه‌وتن و هه‌ر خۆمان ده‌بینه
مایه‌ی ژێرکه‌ووتن خۆشمان زیاتر لێپرسراوین به‌رامبه‌ر ئه‌رکه‌کانمان
چونکه له‌جێبه‌جێکردنی ئه‌رک و له‌وه‌رگرتنی ماف‌دا چاوه‌ڕوانی نی یه
به‌ڵکو خه‌بات و تیکۆشان هه‌یه یه‌کگرتوویی و یه‌کهه‌ڵوێستی هه‌یه
خۆشه‌ویستی نیشتمان و نه‌ته‌وه هه‌یه . خۆزگه بۆ یه‌کجاریش بووایه
له‌مێژوودا بۆ یه‌کجار له‌ژیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورددا پارته سیاسی
یه‌کانی کورد یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ده‌نگ بونایه به‌رامبه‌ر به‌هێزی
ده‌ره‌کی و نه‌یارانیان ئه‌وکات هه‌رگیز لۆزان و هیچ په‌یمانێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر
دروست نه‌ده‌بووه‌وه .. !!! .
په‌یمانی لۆزان:
بۆ زانیاری زیاتر‌و چاو ڕوونی خوێنه‌ری به‌ڕێز لێره‌دا وشه‌ی لۆزان
زیاتر ده‌ناسێنین به‌خۆمان . بێجگه له‌وه‌ی ئه‌م په‌یمانه په‌شیمان
بوونه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ربوو له‌نێوان سوێندخۆره‌کانی ئه‌ڵمانیا (
الحلفاء ) و ( بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی تورکیا ) بوو به‌سه‌رکردایه‌تی (
که‌مال ئه‌تاتورک ) و وه‌هه‌روه‌ها خه‌ڵه‌تاندنی کوردان بوو له‌کاتی
خۆیداو گرتن و بێسه‌رو شوێن کردنی سه‌رکرده‌کانی کورد بوو .. هتد .
له‌ڕاستیدا لۆزان شارێکی سویسری و نزیک پایته‌ختی وڵاتی سویسرایه که
(جنێف ) ه‌و ( 60 ) کیلۆمه‌تر دوره لێ یه‌وه . وه‌هه‌روه‌ها سێ جۆر
په‌یمانی لۆزان هه‌یه:
1/ په‌یمانی لۆزان ( 1564 ).
2/ په‌یمانی لۆزانی یه‌که‌م ( ئوشی ) ( 1912 ).
3/ په‌یمانی لۆزانی دووه‌م ( 1923 ).
ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه‌و په‌یوه‌ندی به‌باسه‌که‌و به‌ئێمه‌وه هه‌یه
وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی کورد خاڵی سێهه‌مه‌و په‌یمانی لۆزانی ساڵی (
24/7/1923 ) ی دووای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و به‌په‌یمانی لۆزانی دووه‌م
ناوده‌برێت و بێجگه له‌و په‌یمانی ئاشتی و گفتوگۆیه هه‌ر له‌هه‌مان
ساڵداو له‌به‌رواری ( 29/10/1923 ) دا دامه‌زراندنی کیانێکی شێوه ده‌وڵه‌ته
له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانلی یه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی تورکی و .. هتد چونکه له‌ڕاستیدا
وڵاتی تورکیا هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌ته‌و حکومه‌ت نی یه چونکه ئه‌و دوو
ده‌سته‌واژه‌یه جیاوازیان زۆره بۆیه تورکیا ته‌نها ده‌وڵه‌ته‌و
حوکمه‌ت نی یه . له‌ڕاستیدا جیاوازی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ حوکمه‌ت ئه‌وه‌یه
که‌حوکمه‌ت ده‌توانێت بڕیاری سیاسی گه‌وره بدات و بێجگه له‌وه له‌پارله‌مانه‌که‌یه‌وه
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕگه‌و یاسا داده‌نێت و بڕیار ده‌دات و سه‌رۆک وه‌زیران
سه‌ڵاحی یه‌تی خۆی هه‌یه‌و هه‌تا سنورێک بڕیار به‌ده‌سته‌و .. هتد به‌ڵام
مخابن له‌تورکیا له‌سه‌رده‌می عوسمانلی یه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌فسه‌رو
سیستمی سه‌ربازی بڕیار به‌ده‌سته ئه‌مه‌و بێجگه له‌کۆمه‌ڵێ که‌سی به‌رزتر
له‌یاساو پاڵپشتی ئه‌فسه‌رانی ئه‌تاتورکی که‌مرۆڤی زۆر شۆڤێنی و ڕه‌گه‌زپه‌رستن
بڕیار ده‌ده‌ن و له‌پشتی په‌رده‌وه‌و به‌نهێنی کاره‌کانی ده‌وڵه‌تی
تورکیا جێ به‌جێ ده‌که‌ن . بۆیه له‌م جۆره ده‌سه‌ڵات و سه‌ڵاحی یه‌ته
له‌هیچ حوکمه‌تێکدا نی یه ته‌نها له‌تورکیادا نه‌بێت.
له‌ناوه‌خنی ئه‌م وتاره‌دا هه‌ندێک ڕاستی هه‌یه حه‌ز ده‌که‌م بینوسم و
بیخه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ره خۆشه‌ویسته‌کانم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
یه‌که‌م : که ئه‌مڕۆ کات و شوێن له‌باره بۆ گۆڕانکاری یه‌کان و سه‌رده‌می
زوڵم و زۆریی نه‌ماوه‌و بنده‌ستی و کۆیلایه‌تی بۆته کارێکی قێزه‌ون و
ئیراده‌ی مرۆڤ له‌سه‌رو هه‌موو کاره مرۆیی یه‌کانه‌وه‌یه‌و گۆڕانکاری
و ده‌ستکاری نه‌خشه‌ش وڵاتی ئێمه ده‌گرێته‌وه .!!. لێره‌دا پرسیارێک
خۆی فه‌رز ده‌کات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئایا سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌م هه‌ل
و مه‌رجه له‌باره ده‌قۆزنه‌وه‌و ئاماده‌بن ئه‌و بڕیاره سیاسی یه مه‌زنه
بده‌ن و داوای ده‌وڵه‌تی کوردی بکه‌ن .؟. به‌ڕای من هیچ شتێک مه‌حاڵ نی
یه بۆ مرۆڤ.
دووه‌م : له‌سه‌رده‌می کۆنداو سه‌ده‌یه‌ک پێشتر کورد هه‌ر خه‌باتی
کردوه‌و پلانی به‌هێزی دووژمنان نه‌یانهێشتوه ئازادی یه‌ک بۆ کورد به‌ده‌ست
بێت ئێمه‌ش زاڵمانه ڕه‌خنه‌ی توندمان له‌سه‌رکرده‌کانمان گرتوه‌و هه‌ریه‌که‌ی
به‌جۆرێک تانه‌و ته‌شه‌رمان لێداون که‌که‌مزان و کاڵ فام و ناسیاسی و
خۆفرۆشن ئێستا ده‌زانین که‌ئه‌وکات ئه‌گه‌ر هه‌موو کوردیش بفه‌وتایه
هه‌موو دنیاش به‌خوێنی کورد سور ببوایه هیچمان بۆ نه‌ده‌کرا چونکه
کات و شوێنه‌که‌و باره سیاسی یه‌که‌و باره گشتی یه‌که‌ش له‌بار نه‌بوه‌و
وه‌کو ئه‌مڕۆ نی یه که‌گۆڕانکاری سه‌رتاپای دنیای گرتۆته‌وه دنیای سه‌رکوت
کردن نه‌ماوه . که‌واته ئه‌م بار‌و که‌ژه دیموکراسی یه هاتوه‌ته
ئاراوه هه‌لومه‌رجێکی گونجاوه بۆ ئێمه‌ی کورد‌و گه‌له سته‌مدیده‌کانی
دنیا که‌واته فرسه‌ته‌و ده‌با له‌کیسی خۆمانی نه‌ده‌ین و هه‌زار ئافه‌رین
بۆ ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که‌ده‌وڵه‌تی کوردی ئیعلان ده‌کات.
په‌یمانی سیڤه‌ر:
په‌یمانی سیڤه‌ر په‌یمانێکی ئاشتیانه‌یه له‌نێوان عوسمانلی یه‌کان و
سوێندخۆره‌کاندا ( الحلفاء ) که‌له ساڵی ( 1920 ) دا‌و له‌کاتی جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌مدا مۆرکراوه به‌ڵام ( مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک )ی سه‌رۆکی
( بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی تورک )ی ڕازی نا‌بێت به‌و ئاشتی یه چونکه که‌مال
ئه‌تاتورک ده‌ڵێت:
( ئه‌م په‌یمانه به‌زه‌ره‌ری ئێمه ته‌واو ده‌بێت چونکه زه‌وی و
زارێکی زۆرمان داگیر کردووه له‌کاتی شه‌ردا له‌ده‌ستمان ده‌چێت ) .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌و له‌مێژووی تورک و تورکیادا که‌شانازی یه‌کی
زۆری پێوه ده‌که‌ن ( که‌مال ئه‌تاتورک )ه که‌له‌به‌رواری (
29/10/1923 ) دا ده‌وڵه‌تی تورکیایان بۆ داده‌مه‌زرێنێت و ڕزگاریان ده‌کات
له‌ناوی کۆنی عوسمانلی و زیاتر که‌به‌پیاوه نه‌خۆشه‌که ناسرا‌بوو
بۆئه‌وه‌ی تورکیا ڕووی ده‌وڵه‌تبوونی پێوه دیار بێت و ناوی پیاوه نه‌خۆشه‌که‌ی
له‌سه‌ر لابچێت . ( مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک ) (1881/ 1938) سه‌رکرده‌یه‌کی
زۆرباش بوو بۆ ڕێژه‌یه‌ک له‌گه‌لی تورک و پاراستنی خاکی تورکان به‌ڵام
مخابن زۆر خراپ بوو بۆ ناوچه‌که‌و دراوسێکانی تورکیا‌و گه‌لانی تری ناو
تورکیا ( که‌مینه‌کان ) . ئه‌تاتورک مرۆڤێکی زۆر دڵ ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی
بوو بۆیه مرۆڤێکی سه‌قه‌ت و هه‌ڵه‌شه‌و داگیرکه‌ر بووه‌و له‌بنه‌ڕه‌تیشدا
له‌دایک بووی وڵاتی یۆنانه‌و هه‌ر له‌منداڵیشه‌وه که‌سێکی توند‌و شه‌ڕه‌نگێز
بووه‌و که‌سی خۆش نه‌ویستووه چونکه له‌خێزانێکی که‌م ڕۆشنبیری گه‌وره
بووه‌و زۆربه‌ی کاته‌کانی ژیانی منداڵی به‌لێدان و به‌سه‌قه‌تی گه‌وره
بووه بۆیه ده‌رونناسان و زانایانی ده‌رونی ده‌ڵێن ( ئه‌گه‌ر منداڵ به‌توندو
تیژی و لێدان په‌روه‌رده بکرێت که‌له‌ڕه‌ق و توڕه‌و شه‌ڕانیی ده‌رده‌چێت
. ( که‌مال ئه‌تاتورک ) نه‌ک ته‌نها بۆ خه‌ڵکیی به‌ڵکو بۆ زۆربه‌ی
تورکه‌کانیش باش نه‌بووه هه‌ربۆیه میلله‌تی تورکی فێری ڕه‌گه‌زپه‌رستی
کردوه‌و هه‌تا ئێستاش به‌وشێوه‌یه ماونه‌ته‌وه‌و ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی
یه زۆری دواخستوون له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه له‌سه‌رتاپای جیهاندا دیارن
که‌چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌کن و چۆن بیرده‌که‌نه‌وه .؟. ئێستاش باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن
و که‌س لایه‌نگریان نی یه له‌هیچ بوارێکداو خۆیشیان هیچ داهێنانێکیان
نی یه وه‌کو میلله‌ت و وه‌کو وڵات به‌ڵام ته‌نها ئه‌مریکا نه‌بێت که‌پشتیان
به‌رنادات ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌تورکیا داده‌نێت به‌حه‌له‌قه‌ی
وه‌سڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی و .. هتد چونکه باسه‌که ئه‌وه نی یه
لێره‌دا منیش خاڵێک داده‌نێم لێره‌دا.
بابێینه سه‌ر ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه که‌تورکیا له‌په‌یماننامه‌کانیدا
چۆن ڕه‌فتاری کردووه‌و به‌رامبه‌ره‌که‌شی چۆن بووه؟
1/ دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵاتی تورک و درۆ‌و فڕوفێڵ کردن و له‌خۆبایی بوون و په‌شیمان
بونه‌وه له‌زۆربه‌ی به‌ڵێنه‌کانیانداو شه‌ڕه‌نگێزی و توندڕه‌ویش ته‌نانه‌ت
له‌گفتوگۆو دانوستانه‌کانیاندا. هه‌می تورکیا له‌سه‌رده‌می عوسمانلی
یه‌کانه‌وه 900 ساڵ پێش ئێستا‌و ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌میشه له‌په‌یمان
و به‌ڵێنه‌کانی خۆی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌و له‌خۆباییبوون و هه‌میشه خۆ
به‌زلزانینێکی پێوه دیار بووه که‌ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی که‌م زانی و نه‌فامی
یه‌تی هه‌ربۆیه له‌په‌یمانی ( سیڤه‌ر 1920 ) که‌په‌یماننامه‌یه‌کی
ئاشتی یه په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و به‌ڵێنه‌کانی ناباته سه‌رو هه‌ربۆیه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیتاڵیا توشی گێچه‌ڵ ده‌بێت له‌سه‌ر
وڵاتی لیبیا‌و خاکی لیبیا‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌داگیری کردوون له‌کاتی جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌مدا به‌ماڵی خۆی ده‌زانێت و ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که‌هه‌تا
ئێستاش کێشه‌ی قوبڕس و کوردستان و هه‌ندێک ناوچه‌ی تری چاره‌سه‌ر نه‌کردوه‌و
هه‌موو ده‌وروپشتی تورکیا که‌ئه‌کاته یۆنان و قوبرس و بولگاریاو
کوردستان و موسڵ و که‌رکوک و .. هتد به‌ماڵی خۆی ده‌زانێت و ئه‌گه‌ر
چاو سورکه‌ره‌وه‌که‌ی هێزی ئه‌مریکا نه‌بوایه ده‌مێک بوو هێرش و
داگیرکاری ده‌ستی پێ ده‌کرد.
2/ ساویلکه‌یی و دواکه‌وتوویی کوردان و یه‌ک نه‌گرتوویی و په‌رته‌وازه‌یی
و په‌سه‌ند کردنی ئاین و بیروباوه‌ڕی ئاسمانی پێش نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و
شێخایه‌تی و مه‌لایه‌تی و له‌هه‌موویشی گرنگتر یارمه‌تی نه‌دانی ده‌ره‌کی
و نه‌بوونی گۆڕانکاری له‌ناوچه‌که‌و یارمه‌تی نه‌دانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا
بۆ کوردان و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه پشت و په‌نای ده‌سه‌ڵاتی تورکان
بوون به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا چونکه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌بینێت
له‌هه‌موو کێشه سیاسی و ئابوریه‌کاندا.
له‌ڕاستیدا مرۆڤ ده‌بێت ڕاستگۆیانه مێژوو بنوسێته‌وه بۆیه ئێمه چۆن
هه‌ق به‌خۆمان ده‌ده‌ین که‌باسی دووژمنان به‌شه‌ڕانگێزو توندڕه‌وو خراپ
و .. هتد ناو به‌رین ده‌بێت خراپه‌و هه‌ڵه‌کانی دوێنێی خۆشمان وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی
کورد باس بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که‌سبه‌ینێ چی ده‌که‌ین .؟. ده‌بێت
ڕابردوی خۆمان بزانین . له‌ڕاستیدا کورد میلله‌تێکی ئازا‌و کۆڵنه‌ده‌ره‌و
سه‌ری بۆ هیچ دوژمنێک نه‌وی نه‌کردوه به‌ڵام مخابن میلله‌تێکی ژیر‌و
سیاسی نی یه به‌پله‌ی یه‌که‌م و یه‌کگرتوو یه‌ک هه‌ڵوێست نی یه له‌ناو
خۆی خۆیدا به‌پله‌ی دووه‌م . نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و به‌تایبه‌ت سه‌رکرده‌کانی
به‌درێژایی مێژووی کۆن و نوێی زۆر حه‌زیان له‌دووبه‌ره‌کی و جیابوونه‌وه‌و
خۆ به‌باشترزان و .. هتد کردووه . کارێکی تری خراپی کورد ئه‌وه بووه
که‌هه‌میشه خه‌باته‌کانی خۆی به‌ئاینه‌وه گرێ داوه‌و دوژمنانیش زیره‌کانه
هه‌ر به‌هۆی ئاینه‌وه کوردیان خه‌ڵه‌تاندوه هه‌ر بۆ نمونه ( عه‌بدول
قادری شه‌مزینانی 1912 ) سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌تورکیا لێی کووشتون و
خاک و نیشتمانی داگیرکردوون له‌باکوری کوردستان که‌چی له‌جه‌نگی جیهانی
یه‌که‌مدا دژبه‌ئیتاڵی یه‌کان جه‌نگاون و به‌رگریان له‌تورک و تورکیا
کردووه به‌ناوی موسوڵمانه‌وه‌و وتویانه ( هه‌رچی یه‌ک بێت تورک
موسوڵمانن و له‌خۆمانن به‌ڵام سوێندخۆره‌کان ( حلفاء ) بێ دین و کافرن
. هه‌تا ئێستاش ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کوردستانیان داگیر کردوه به‌ناوی
ئاینه‌وه ده‌مانچه‌وسێننه‌وه‌و ده‌مانخه‌ڵه‌تێنن و شه‌ڕی مه‌زهه‌ب و
کۆنه‌په‌ره‌ستیمان پێ ده‌که‌ن له‌دواییشدا خۆیان به‌پیاو چاک ده‌ناسێنن
و وڵاتانی پێشکه‌وتووی ڕۆژئاوا که‌ته‌کنه‌لۆجیاو مۆبایل و ئینته‌رنێت
دروست ده‌که‌ن و خزمه‌تی خه‌ڵکیی پێ ده‌که‌ن به‌کافرو بێ دین ناو ده‌به‌ن
. به‌فرسه‌تی ده‌زانم له‌م وتاره‌دا تۆزێک باسی دواکه‌وتوویی و
شۆڤێنستی ده‌سه‌ڵاتی تورکان بکه‌م چونکه له‌زۆربه‌ی وتاره‌کانی
پێشوومدا باسی ده‌سه‌ڵاته‌کانی عاره‌ب و ئیسلامم کردوه که‌چۆن مێشکی
مرۆڤ ده‌شۆنه‌وه‌و ئاماده‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستی و دواکه‌وتنی ده‌که‌ن له‌پێناوی
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا‌و خراپ و ناشرین و مێشک تاریک وه‌کو خۆیان بۆیه
حه‌زم کرد لێره‌دا به‌کورتی باسی ده‌سه‌ڵاتی تورکان بکه‌م: ...........
گۆشه‌گیرترین ووڵات که‌هیچی له تاڵیبان و به‌لوج و به‌ربه‌رو قاعیده‌و
گروپه ئاینی یه توندڕه‌وو تیرۆریستی یه‌کان که‌متر نی یه وه‌کو فکر
به‌دڵنیای یه‌وه ووڵاتی تورکیایه‌و له‌هه‌ندێ بار‌و هۆش و بیر وه‌ک :
ڕامیاری ، ئابووری ، ڕه‌گه‌زپه‌رستی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی یه‌وه ئه‌مان
له‌تورکیا باشترن . تورک وه‌ک ده‌سه‌ڵات فاشیترین و خراپترین ده‌سه‌ڵاته
نه‌ک ته‌نها به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌ڵکو به‌رامبه‌ر تورکیش زۆر
خراپه بۆ نمونه ( ئورهان پاموک 1952 ) گه‌وره نووسه‌ری تورک که‌خاوه‌نی
زیاتر له‌حه‌وت ڕۆمانه‌و بۆته خه‌م هه‌ڵگری تورک و هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ
به‌سێکۆلار و مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگای تورکه و چه‌ند ساڵێکه له‌و
بوواره‌دا کارده‌کات و له‌ته‌مه‌نی سی ساڵیدا یه‌که‌م ڕۆمانی ده‌رکردووه
بۆ گه‌له‌که‌ی و نووسراوه‌کانی وه‌رگێڕدراوه بۆ چه‌ندین زمانی جیهانی
و .. هتد . ئه‌م نوسه‌ره هه‌موو مرۆڤێکی ڕۆشنبیر و چه‌وساوه شانازی
پێوه‌ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوڕی خێزانێکی ده‌ووڵه‌مه‌ندیشه به‌ڵام
زانایی و ڕۆشنبیری یه‌که‌ی وای لێکردووه که به‌رگری له‌هه‌ژاران بکات
خۆشی بووێن که‌چی که‌له‌کاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب تورکه‌کان
پیرۆزباییان لێ نه‌کرد و ناڕه‌حه‌تیش بوون به‌و خه‌ڵاته‌ی که‌وه‌ری
گرتووه . له‌ڕاستیدا ئه‌بووایه ( ئه‌حمه‌د سیزه‌ر 1941 ) که سه‌رۆکی
تورکیای ئه‌وکاته بوو ( 2006 ) یان ( ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغان 1954) که
سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورکیایه له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستاش که‌هه‌ر سه‌رۆک
وه‌زیرانه 2003/2011 ده‌بوایه یه‌که‌م که‌سایه‌تی بوونایه که
پیرۆزباییان لێ بکردایه به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یانکردو هۆکه‌یشی ده‌گه‌ڕێننه‌وه
بۆ ئه‌و نوسینه‌ی که پاموک ئاماژه‌ی پێداوه‌و ووتویه‌تی : ( له‌کاتی
جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و له‌به‌رواری ( 1915 ) دا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاته‌ی
تورکان که‌به‌ناوی عوسمانلی یه‌کانه‌وه به‌ده‌سه‌ڵات بوون و زۆر ناوچه‌و
شوێنیان خاپوور کردووه‌و داگیرکردووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا . بێجگه له‌وه‌ش
ئاماژه‌ی به‌و ڕاستی یه کردووه که ئه‌ڵێ : عوسمانلی یه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ملیۆن و نیوێک ئه‌رمه‌ن و ( 30000 ) هه‌زار کوردیان کووشتووه‌و ماڵ و
حاڵیشیان به‌تاڵان بردوون . ئه‌وه مێژوویه‌کی ڕاست و به‌ڵگه‌یه‌کی
حاشا هه‌ڵنه‌گره که ده‌سه‌ڵاتی تورک و عوسمانلی یه‌کان نه‌ک ته‌نها
کورد به‌ڵکو دووژمنی نه‌ته‌وه‌کانی تریش بوون له‌ناوچه‌که . ئه‌م
نووسینه ڕاستییه‌که به‌به‌ڵگه‌وه هێناوێتی یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی
تر نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌ڕووات و بیری ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ناویاندا
لابه‌رێت و شۆڤێنیستی و دواکه‌وتوویی و دڵ ڕه‌شی تورک بسڕێته‌وه له‌ناخیاندا
که‌چی نه‌ته‌وه‌ی تورک و به‌تایبه‌ت ( ئه‌حمه‌د سیزه‌رو ئه‌ردۆغان )
زۆر لێی په‌ستن بوون و پیرۆزبایشیان لێنه‌کرد بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵه‌که‌ی
له‌کاتی خۆیدا ( 2006 ) . له‌م ساڵانه‌ی دویشدا په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسیش
ئه‌و ڕاستی یه‌ی که‌ته‌ڵخ کرابوو له‌باره‌ی کووشتنی ئه‌رمه‌ن و کورده‌کانه‌وه
له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی و جیهان به‌ڕوونی هێنایه‌وه سه‌ر گۆڕه‌پان و ناوی
تورک و ده‌سه‌ڵاتی تورکیای تاوانبار کردوو وه‌ک و کارێکی مرۆیی هه‌ق و
ڕاستی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌رمه‌نه‌کان و له‌وانه‌یه سزایه‌کی گه‌وره‌ی
به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت له‌جۆری پاره لێسه‌ندن و دادگایی نێوده‌وڵه‌تی
وه‌کو دادگای لاهای له‌هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ تورکیادا بکرێت . تورکییایه‌ک
که خۆی ئابووری نزمه و خه‌ڵکه‌که‌ی نزمترین ژیان و باری کۆمه‌ڵایه‌تی
خراپ به‌ڕێووه ده‌به‌ن هه‌تا ئێستاش که دووسه‌د ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکا
قه‌رزداره بێجگه له‌یارمه‌تی یه‌کانی ئیسرائیل و چه‌ند ساڵیشه له‌به‌روبوومی
نه‌وتی عێراق ده‌خوات و خاڵی سنووری برایم خه‌لیل شایه‌ت حاڵی هه‌ژاری
و که‌م ده‌رامه‌تی تورکیایه که‌چی ئۆردۆغان به‌م حاڵه جوانه‌وه هه‌ڕه‌شه
له‌فه‌ره‌نسا ده‌کات و ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسی بڕیاری
تاوانبارکردنمان بدات ئه‌وه خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات ... !! . منداڵیش پێکه‌نینی
دێ به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه . به‌م قسه مناڵانه‌یه‌ی ئه‌ردۆغان که‌به‌رامبه‌ر
فه‌ره‌نسا کردوێتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقم بیرده‌خاته‌وه که‌ته‌نها
خه‌ریکی درۆکردن بوو ( ناجی ێبری الحدیپی ) له‌گه‌ڵ میلله‌تی عێراق و
نه‌یارانی و ساڵی ( 2003 ) ئه‌وکاته شه‌ڕی ( عێراق / ئه‌مریکا ) به‌رپابوو
که ئه‌یووت : ( ئێمه حه‌وت ملیۆن چه‌کدارمان هه‌یه و ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵه‌فڕێنین
بۆ ئه‌ودیوو سنوره‌کانی عێراق که‌چی خۆی له‌پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه
ڕایکردو عێراقی به‌جێهێشت و ئێستاش له ووڵاتی نه‌مسا خۆی حه‌شارداوه.
تورکیا دڕنده‌ترین و ناشرینترین نیشتمانی نه‌ژادپه‌رستی یه له‌سه‌ر
گۆی زه‌ویدا بۆیه دۆستیشی له‌که‌م شوێن هه‌یه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ که
سه‌رده‌می گفتووگۆو دانوستان و له‌یه‌ک گه‌یشتنه به‌ڵام به‌داخه‌وه
تورکیا هه‌ر به بیری سه‌رده‌می عوسمانلی جاران ڕه‌فتار ده‌کات . له‌تورکیا
دڕنده‌ترو ڕه‌شتر ئه‌و ( 22 ) ووڵاته عاره‌بیه‌یه به‌عێراقیشه‌وه که
خۆشحاڵن به ئازاردانی کوردان و داگیرکردنی کوردستان و وێران کردنی ئه‌مه
بێجگه له‌ڕای ئه‌و ده‌وڵه‌ته عاره‌بیانه که‌هه‌میشه بیروبۆچوونیان
خراپ بووه به‌رامبه‌ر به‌کورد نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بیش ڕایان خراپتره‌و
ڕۆشنبیریی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریی سیاسی و نه‌خشه‌و سیاسه‌تی پێکه‌وه
ژیان و له‌یه‌ک حاڵیبوونیان زۆر ئاست نزم و لاوازه . بۆیه له‌ئه‌نجامی
ڕاپرسی یه‌ک بۆ ساڵی ( 2008 ) له‌ناو ئه‌و گه‌له دوواکه‌وتووه‌دا
کراووه ده‌رکه‌وتووه که ( %54 ) ده‌نگیان به له‌شکرکێشی تورکیا‌و به‌ناحه‌زی
کورد‌و کوردستان داووه . بۆیه نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌کو کورد له‌ناو ئه‌و
هه‌موو گه‌له گورگه‌ی دراوسێیدا پێویستی به‌یه‌ک گرتنێکی به‌هێز هه‌یه‌و
یه‌کبوونێکی سه‌رتاسه‌ری کوردستان و ده‌ستنیشانکردنی یان هه‌ڵبژاردنی
یه‌ک سه‌رکرده‌و یه‌ک ئامانج و یه‌ک بڕیار‌و پشتی یه‌ک به‌رنه‌ده‌ین و
له‌هه‌مووکاتێکدا قه‌ڵغان و په‌نابین بۆ یه‌کتری ئه‌وکات ده‌بینین چۆن
دووژمنانی کورد به‌ڕێزه‌وه داوای گفتووگۆمان لێده‌که‌ن و دانووستانمان
له‌گه‌ڵ سازده‌ده‌ن به‌ڵام ئایا ئه‌و کاره باشه له‌عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانمان
ده‌وه‌شێته‌وه .؟. به‌دڵنیایی یه‌وه نه‌خێر . ئێمه‌ی گه‌لی کورد به‌و
قه‌باره گه‌وره‌یه‌وه ( 45000000 ) چل و پێنج ملیۆن مرۆڤین و به‌و
نیشتمانه ده‌ووڵه‌مه‌نده‌وه به‌که‌سایه‌تی باش و زانا‌و نوسه‌رو مێژوو
نوس و شارستانی یه‌تی ( 5000 ) ساڵ له‌ناوچه‌که‌و .. هتد . ده‌بێت ئێمه‌ی
کورد چیمان که‌متربێت له‌ووڵاتی کۆسۆڤۆ که‌له‌به‌رواری (14/2/2008) دا‌و
له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌که‌یه‌وه سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی خۆی
له‌سربستان ڕاگه‌یاندو هه‌تا هه‌تایه سه‌ربه‌ست و سه‌رفراز بوون و هه‌موو
ژماره‌ی دانیشتووانیشیان ناگاته ( 4000000 ) چوار ملیۆن مرۆڤ به‌ته‌واوی
و سه‌رچاوه‌ی ئابووریشیان به‌جیاوازی له‌گه‌ڵ کوردستان زۆر نزمه‌و ئه‌و
وڵاته له‌ئاستی وڵاته هه‌ژاره‌کاندایه له‌ڕوی ئابوری یه‌وه له‌جیهانداو
داهاتی ڕۆژانه‌ی نیودۆلاره بۆ هه‌ر هاوڵاتی یه‌ک . هه‌روه‌ها باشوری
سودان که‌له‌به‌رواری ( 9/7/2011 ) سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاندو هه‌تا
هه‌تایه سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رن و ( 193 ) سه‌دو نه‌وه‌دو سێهه‌مین
وڵاتی سه‌ربه‌خۆیه له‌جیهاندا . که‌چی کوردستان له‌پێش لۆزان و له‌دوای
لۆزان هه‌روه‌کو خۆیه‌تی و ده‌ڵێی کات وه‌ستاوه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ئه‌مه‌و
سه‌ڕه‌ڕای ڕوبارێک خوێنی لاوانی به‌هه‌ده‌ر ڕۆیشتووه له‌ماوه‌ی خه‌باتی
زیاتر له 90 ساڵی چینی هه‌ژارو ڕۆشنبیری ئه‌م گه‌له.
چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌و زه‌قه که‌هه‌موو مافێک بده‌ی به‌خۆت به‌ڵام
هه‌ست به‌مرۆڤ بوونی و مافی به‌رامبه‌ر نه‌که‌یت که‌ئه‌ویش له‌هه‌موو
ئاسته‌کانی بوون و ژیاندا وه‌کو تۆیه‌و له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک جیاوازی بوونی نی یه . مرۆڤی ڕاست و هۆشمه‌ند بۆئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی
و جوانیی مرۆڤبوونیی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات پێویسته ڕێز بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌رێک
دابنێ و نرخاندن و گه‌وره‌یی و جوان بینینی چوارده‌ور به‌گیاندارو بێ
گیانه‌وه ده‌نا ئه‌و که‌سه مرۆڤبوونیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات هه‌روه‌کو
چۆن ده‌سه‌ڵاتی ناحاڵی گوێ نه‌گرو خۆبه‌زلزانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورکیا
ده‌یکات . چونکه له‌باری زانستی یه‌وه مرۆڤ نه‌ته‌نها بریتی یه له‌قاچ
و ده‌ست و باڵا‌و جوانی له‌ش به‌ڵکو مرۆڤ واتای ئه‌و ڕۆشنبیری و ڕێزه‌یه
که‌له‌هه‌ناویدایه ئه‌و جوانی یه‌یه که‌له‌ڕۆحی دایه ئه‌و بیره
جوانه‌یه که‌له‌گیان و مێشکیدا چه‌که‌ره ده‌کات . خه‌ڵکی ناسک و په‌روه‌رده‌ی
ژیریی و ووشیاری و دۆستیی و مرۆیی به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری گه‌ڵایه‌کی
که‌وتووی بن دارێک ده‌کات چونکه ڕۆژانێک بوو ئه‌و گه‌ڵایه سه‌وزو ته‌ڕو
جوان بوو ووڵاتی بۆ ڕازاندبوویته‌وه ڕێزگرتن و پیشاندانی خۆشه‌ویستی
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی و به‌خشنده‌یی ئه‌و که‌سه خۆیه‌تی . ئه‌گه‌ر
مرۆڤ دار‌و به‌ردو گیاندارو بێ گیانی خۆش‌ویست و به‌چاوی ڕێزه‌وه ته‌ماشای
کردن ئه‌وه جوانی خۆی نمایش ده‌کات له‌سه‌ر شانۆی ژیان و گره‌وی مرۆڤ
دۆستی ده‌باده‌ته‌وه . ده‌با ڕۆڵه ناشرین و تاریک و ڕه‌گه‌زپه‌رستی
یه‌کان بۆ که‌س نه‌بێت ته‌نها خۆشه‌ویستی و ڕێز واتا ده‌دات به‌ژیان و
بوون و مانه‌وه‌مان باهه‌موو به‌یه‌که‌وه ته‌مه‌نێکی کورته خۆش
بیگوزه‌رێنین ده‌با ئازادبین ته‌نها ئازادی یه واتایه‌ک به‌ژیانی تۆ
ده‌دات . خۆزگه بۆ یه‌کجاریش بێت ده‌سه‌ڵاتی تورک وه‌کو مرۆڤ بیربکاته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێکی زۆریش هه‌ن ئاوا سه‌یری تورکیا بکه‌ن و خۆشیان
بووێت ده‌نا تا دنیا دنیایه تورکیا له‌دوای هه‌مووانه‌وه‌یه له هزرو
گۆڕانه‌کاندا له‌پێشڤه‌چووندا .!. هه‌رکه‌سێ ژیر‌و به‌رزبێت یان تێگه‌یشتبێت
که‌ژیان بۆهه‌مووانه هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی ژیری و به‌رزی و ڕێزه‌وه
ته‌ماشای ئه‌وانیتر ده‌کات و خه‌ڵکیتر به‌جوانی ده‌بینێت . ئه‌م
هاوکێشه‌یه کتومت هاوشێوه‌ی ووڵاتی که‌مالی یه‌کانه ( ده‌سه‌ڵاتی
شۆڤێنیستی سه‌ربازی تورک ) که‌ده‌سه‌ڵاتێکی ئاوه‌ڵناوی ناژیرو نزم و
ناشرین و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌خۆی گرتووه چونکه تورکیا به‌درێژایی مێژو
دانی به‌هیچ ووڵاتێکدا نه‌ناوه‌و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌شی له‌گه‌ڵ هیچ
ووڵات و که‌سێکدا نه‌بووه بۆیه که‌م و کوڕی یه‌که له‌خۆیدایه و
خۆی چۆنه به‌و شێوه‌یه سه‌یری خه‌ڵک و میلله‌تانی تری جیهان ده‌کات .
تورکیا به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازی و ڕامیاری یه‌که‌ی خۆیشی په‌روه‌رده‌ی
قوتابخانه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی یه‌و ڕه‌شبینه به‌رامبه‌ر میلله‌تی کورد
تاسه‌ر ئێسقانیش شۆڤێنی و قوتابی وانه ڕه‌شه‌کانی ئه‌تاتورکن . بۆ
نمونه له‌ساڵی ( 1835 ) ه‌وه هه‌تا ئێستا له‌سه‌رده‌می عوسمانلی یه‌کانه‌وه
هه‌تا ئه‌مڕۆ که‌ساڵی ( 2011 ) یه هه‌موو سه‌ره‌ک شالیارانی تورکیا نه‌ته‌وه‌ی
تورکیان به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ست داناوه‌و نه‌ته‌وه که‌مینه‌کانیش
به‌ژێرده‌ست و که‌م و بێ دان پیانان ته‌ماشا کردووه که‌ئه‌وه چ نه‌ته‌وه‌یه‌کن
و له‌سه‌ر چ ئاینێکن و چ کلتورێکیان هه‌یه هه‌ر به‌تورک له‌قه‌ڵه‌میان
داون به‌ڵام بێ ماف بێ ئازادی بێ کلتورو زمان که‌ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی
دوواکه‌وتنی هۆش و بیر‌و به‌ربه‌ری یه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تورکانه . بۆ وێنه
هه‌تائێستا ( 25 ) ملیۆن مرۆڤی کورد که‌له باکوری کوردستاندا ده‌ژین
پێیان ده‌ڵێن : تورکه کێوی یه‌کان . ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م 1914 و 1945 هه‌م وه‌کو تورک و هه‌م وه‌کو
ناوی عوسمانلی خه‌ریکی ئازاردانی خه‌ڵک و داگیرکردنی ئه‌رزو ئاوی
ووڵاتانی تر بوون له‌و نمونانه له‌مێژووی ڕه‌شی تورکیادا زۆره
داگیرکردنی نیشتمانی کوردانی ئه‌وکات که‌ئه‌کاته ( کوردستان ) و نمونه‌ی
ناوچه‌کانی که داگیریان کردووه‌و ناوی تورکیشیان لێناوه که ئه‌وه
نموونه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و خۆویستی بووه له‌و ناوچانه‌ی که‌داگیریان
کردووه‌و ناوه‌کانیان گۆڕیوه ناوچه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌ت باشوور
بۆنمونه : ( قه‌ره‌هه‌نجیر ، ئاڵتوون کۆپری ، قزله‌ر ، قه‌ره‌داغ ،
سورداش ، چۆخماخ ، قه‌مچووغه ، قه‌ره‌چه‌تان و .. هتد ) . تاوانه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی تورکان هه‌ر له‌سه‌رده‌می عوسمانلی یه‌وه‌و که‌ئه‌کاته 900
ساڵ پێش ئێستا‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت زۆرن بۆنمونه : کوشتنی یه‌ک ملیۆن
ئه‌رمه‌نی که‌هاووڵاتی ووڵاته‌که‌ی خۆیان بوون و کوشتنی هه‌زاران کورد‌و
تاڵان کردنی ماڵ و موڵکیان و داگیرکردنی ووڵاتی عێراق و ( 1516 ) . هتد
. به‌ڵام به‌سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندن ده‌یانویست ئه‌و کووشتارو تاوانه گه‌ورانه‌ی
که‌ده‌سه‌ڵاتی تورکان به‌رامبه‌ر ئه‌رمه‌ن و کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی تری
تورکیا‌و عێراق کردویانه بخه‌نه پاڵ کوردان و دووژمنایه‌تی بۆ دروست
بکه‌ن و خۆیشیان وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچن به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان
له‌به‌ختی ئه‌رمه‌نی یه‌کان و کوردان خۆیان تێکه‌وتن و ڕسوابوون له‌به‌رئه‌وه‌ی
گه‌وره نووسه‌ری تورک و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ساڵی ( 2006 ) به‌ڕێز (
ئورهان باموک ) که خۆی باشترین شایه‌تحاڵ و کتێبه‌که‌شی به به‌ڵگه‌ی
دێکۆمێنتی و ڕاستی یه‌وه نووسیوه‌ته‌وه دانی به‌و تاوانه‌ی تورکه‌کاندا
ناوه که زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن ئه‌رمه‌نیان کووشتووه که‌ئه‌وه جێگه‌ی
خۆشحاڵی ئێمه‌و ئه‌رمه‌نه‌کان بوو چونکه به‌هێزترین به‌ڵگه‌یه بۆ
تاوانه‌کانی تورکیا که ( 96 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامی داوون به‌رامبه‌ر
ئه‌رمه‌نه‌کان و کورده‌کان و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تریش . زۆر به‌داخه‌وه
هه‌ر له‌م نزیکانه‌داو له‌مانگی ( 7/2011 ) دا کۆمه‌ڵێ گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ
دۆزراونه‌ته‌وه له‌باکوری کوردستان و ژماره‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان (
114 ) گۆڕ دۆزراوه‌ته‌وه‌و ( 117 ) گۆڕی تریش ماون بیاندۆزنه‌وه که‌ئیعترافاتی
له‌سه‌ر کراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تورکانه‌وه ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌و
سه‌رشۆڕی یه‌کی مه‌زنه بۆ ده‌سه‌ڵاتی تورکیا ئه‌وه‌یه ( 469 ) مرۆڤی
کورد له‌و ( 114 ) گۆڕه‌دا بوون که‌له‌ڕاستیدا مایه‌ی نیگه‌رانی یه بۆ
وڵاتیکی وه‌کو تورکیا که‌لاف و گه‌زافی دیموکراتی لێده‌دات و دوو حیزبی
ئیسلامی له‌سه‌ر حوکمن که‌خۆیان له‌علمانی یه‌کان به‌باشتر ده‌زانن .
ووڵاتی تورکیا به‌سه‌رپۆشێکی دیموکرات و مه‌ده‌نیانه خۆی داپۆشیوه
به‌ڵام به‌هۆشێکی سه‌ربازییانه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه کارده‌کات و ده‌چێت
به‌ڕێوه له‌ژێر ئه‌و په‌رده‌یه‌وه هه‌تا ئێستا هیچی به‌هیچ نه‌کردووه
. ناشرین ترین و قێزه‌ونترین و ڕه‌گه‌زپه‌رستترین دێڕه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌ووڵه‌تی تورکی که بۆ میلله‌تی تورکیان نووسیوه‌و شانازی پێووه ده‌که‌ن
و له‌هه‌موو شوێنه گشتی یه‌کانی تورکیادا نووسراوه و هه‌ڵواسراوه ئه‌ویش
دێڕێکی هێند ناشرینه مرۆڤ له‌و ووڵاته‌دا هه‌ست به بێگانه‌یی خۆی ده‌کات
و شۆڤێنی یه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌ره دواکه‌وتوو له هۆش و هزرێکی کۆنه‌په‌رستی
و چه‌په‌ڵ به‌چاوی خۆی ده‌بینێ ئه‌و دێڕه ڕه‌ش و ترسناک و شۆڤێنی یه
به‌م شێوه‌یه نووسراوه : ( دڵخۆش به ئه‌ی تورک له ژیاندا که تۆ
تورکی و به‌تورک له‌دایک بوویت ) . هه‌موو دنیا گۆڕا ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی
تورک نه‌گۆڕان هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ژیانی نوێ و ئه‌ستێره‌کانی تر
چوون و هێدی هێدی شان به شانی پێشکه‌وتن و مه‌ده‌نی یه‌ت و
سیکۆلاریزمیی و جیهانگیری ڕۆیشتوون و ده‌ستی برایه‌تی و هاوکاری بۆیه‌ک
درێژ ده‌که‌ن و بیری نوێ و مرۆڤی مه‌ده‌نی هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن که‌جیاوازی
نه‌بێت له‌نێوان میلله‌تانداو نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و میلله‌تی ژێرده‌ست
بوونی نه‌بێت چونکه هه‌موو مرۆڤین و جیاوازیش له‌نێوان مرۆڤدا نی یه
ته‌نها به‌کاری باشه‌و مرۆڤ دۆستانه نه‌بێت.
هه‌موو ده‌سه‌ڵات و نه‌ته‌وه‌کانی دنیا به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی باش هه‌نگاو
ده‌نێن ژیانی سبه‌ی جوانتر‌و باشتر له‌ئه‌مڕۆ ده‌بینن و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن
بینینی ڕۆژی نوێ و ئومێدێک و باشتربوون و شیرین بوونی تاڵییه‌کا‌نی
مرۆڤ و له‌یه‌ک گه‌یشتن و خۆشه‌ویستی کاری جدی بۆ ده‌کرێ به‌ڵام ته‌نها
که‌مالیسته‌کان به هۆشی چه‌رخه‌کانی سه‌رده‌می کۆمیۆنی سه‌ره‌تایی
مرۆڤ کارده‌که‌ن و له‌دووای دواوه‌ن له‌کاری باشه‌و مرۆڤایه‌تیدا . به‌ڕاده‌یه‌کی
باش زۆربه‌ی ووڵاته‌کانی پێشکه‌وتوو به‌زانستی پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆو
بیرکردنه‌وه‌ی نوێخوازی به‌هێمنی ئاده‌میزادی کردووه به ڕۆحله‌به‌رێکی
هێمن و حاڵی له‌ده‌وروبه‌ر ته‌نها تورکه شۆڤێنی یه‌کان وه‌کو دڕنده
هه‌میشه په‌لاماری خه‌ڵکی کورد‌و کوردستان و قوبرسی یه‌کان ده‌ده‌ن و
کێشه‌ی مێژوویشییان له‌گه‌ڵ یۆنانستاندا هه‌یه هه‌ر له‌سه‌ر ناوچه‌ی
قوبرس ته‌نها وڵاتێکه که‌زیندان و گرتووخانه‌و شوێنی نهێنی زیاتره له‌قوتابخانه‌و
نه‌خۆشخانه‌و شوێنه مرۆیی یه‌کان که‌ئه‌مه‌ش مایه‌ی شه‌رمه‌زاری یه
بۆ ئه‌وان . دنیا‌و گۆی زه‌مین و ووڵاتانی جیهان هه‌مووی گۆڕا ته‌نها عه‌قڵی
یه‌تی ده‌سه‌ڵاتی توورک نه‌گۆڕا بۆیه هه‌موو هه‌وڵدانه‌کانیان بۆ ئه‌ندامێتی
ووڵاتانی ئه‌وروپایی سه‌رناگرێ و به‌هیچ جۆرێک نایانه‌وێن چونکه خۆیان
باش ناکه‌ن و دۆستایه‌تی خه‌ڵکیان ناوێت بێ ئه‌ندازه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی
و خۆویستی ته‌شه‌نه‌ی کردۆ‌ته ناو شاده‌مارو هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی
تورکه‌وه . هه‌رکه‌س ماف و ئازادی له‌خه‌ڵک بگرێته‌وه خۆیشی ده‌بێته
ئاسنێکی بێ ڕۆحی فڕێدراوی ژه‌نگاوی بۆیه له‌مێژه تورکیا ده‌یه‌وێت
ببێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڵام به‌خۆشحاڵی یه‌وه
هه‌میشه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه به نه‌خێر و به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه که
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆی نی یه کراسی ئه‌ندامێتی ئه‌وروپا له‌به‌ربکات
چونکه ژماره‌ی زیندانه‌کانی تورکیا له‌قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌کان
زیاترن و هیچ مافێک و ئازادی یه‌ک له‌و ووڵاته‌دا نی یه‌و ڕۆح کووشتنی
مرۆڤ هه‌یه‌و گه‌شه‌و ژیان بوونی نی یه . ئه‌و ووڵاتانه‌ی وه‌ڵامی
تورکیا ده‌ده‌نه‌وه به‌نه‌خێر زۆرن و له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه ووڵاتی
فه‌ره‌نسایه که هه‌میشه دژایه‌تی ده‌کات چونکه ده‌زانێ که‌تورکیا
ووڵاتێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی نادیموکراته‌و مافی مرۆڤی تێدا پێشێل کراوه‌و
مافی زیاتر له 25 ملیۆن مرۆڤی کورد له باکوری کوردستان زه‌وت کراوه‌و
زمان و کلتورو ژیان و ئازادی لێ قه‌ده‌غه کراوه . ووڵاتی تورکیا به‌ڕوکه‌ش
دیموکراتی یه‌و کۆماری یه له‌سه‌ر سیستمی دیموکراتی به‌ڕێوه ده‌چێ به‌ڵام
له‌پشته‌وه ووڵاتێکی نادیموکراتی و نامه‌ده‌نی و ڕێژه‌یه‌کی نه‌گۆڕه
له‌خراپه‌کاریدا چونکه کۆمه‌ڵێ ئه‌فسه‌ری زه‌به‌لاح له‌پشتی هه‌موو
دامه‌زراوه ڕامیاریسته‌کانه‌وه بڕیار به‌ده‌ستن و ته‌نها ئه‌وه‌ی که‌ڕۆڵی
نی یه سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیرانه بۆیه ده‌توانین بڵێین تورکیا
ووڵاتێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی سه‌ربازی یه‌و ئه‌ندامی سوێنخۆرانی ئه‌تله‌س و
ناتۆیه که‌ئه‌کاته باشترین هاوڕێی ووڵاتانی ئه‌ڵمان و ڕوسیا که‌هاوشێوه‌ن
له ناحاڵی بوونی دیموکراسی و جیهانێکی گه‌وره‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیشن
چونکه ئه‌ڵمان و ڕوس گه‌وره‌ترین و باشترین په‌ناو یارمه‌تیده‌ر بوون
بۆ سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی که‌بتوانێ میلله‌تی کورد سه‌رکووت بکات له‌ماوه‌ی
( 24 ) ساڵی ڕابردوودا ( 1979/2003 ) ئه‌و چه‌کانه‌ی که‌سه‌دام کوردی
پێ ده‌کووشت به‌چه‌کی گه‌وره‌و بچوکه‌وه چه‌کی ڕوسی بوون و ئه‌و چه‌کی
کیمیاوی یه‌ی که‌هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ بۆردومان کرا ئه‌ڵمانی بوو ( 16/3/1988
) . تورکیا هاوشێوه‌یه له فیکردا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا هه‌ربۆیه
ووڵاتی ئه‌ڵمان له‌دووای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ( 1938/ 1945 )
زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن تورکی برد بۆ ئه‌ڵمان و هه‌م ووڵاتی پێ ئاوه‌دان
کردنه‌وه‌و هه‌م کردنی به‌ئه‌ڵمانی چونکه ئه‌ڵمان له‌جه‌نگی جیهانی
دووه‌مدا به‌ته‌واوه‌تی وێران بوو بوو هه‌م له‌باری ماڵی و هه‌م له‌باری
مرۆڤی یه‌وه‌و .. هتد . که‌واته زیاتر له‌په‌نجا ساڵه تورکیا قوتابی
و ئه‌ندام و گوێ ڕایه‌ڵی نازی و ئه‌ڵمانیایه که یه‌ک په‌ڕه‌ی ناشرینه
له‌خۆی و وێنه‌یه‌کی ڕه‌شی ڕه‌گه‌زپه‌رستی یه له‌وو ده‌سه‌ڵاته که‌مالی
یه‌ی تورک هه‌روه‌ها ووڵاتی گه‌نده‌ڵ و مافیای ڕوسیاش که‌به‌هه‌مان
شێوه‌یه . ئه‌و دوو ووڵاته‌ش به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ دووژمنی
کوردن و چه‌کو ته‌قه‌مه‌نی یه‌کانی دووژمنانی کورد دروست کراوی ئه‌و
دوو ووڵاته‌ن . له‌دوای هه‌موو ووتارێک دێڕێک بۆ ده‌سه‌ڵات پێم وایه
گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و نرخاندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌باکوور باشتر بوون و
جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی تورک زامنتر ده‌کات له‌ناوچه‌که وه‌کو له‌م
کووشتارو نادیموکراسی یه‌ی هۆشی تاریکی ده‌سه‌ڵاتی تورکان . ئه‌وه‌ی
ماف و ژیان به‌خه‌ڵک ڕه‌وا نه‌بینێ له‌کۆتاییدا خۆی ده‌بێ به‌ژێر ده‌ست
و پێی مێژوویه‌کی ترسناکه‌وه.
ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز
|