٣١\١٢\٢٠٠٩
په‌یڤه‌کانیش له‌گه‌ڵ
مندا ده‌په‌یڤن.
ڕابه‌ر فاریق
گوت‌وبێژی ؟!
ماوه‌یه‌ک پێش ئێسته له یه‌کێک له بڵاوکراوه‌کاندا
گوتوبێژێکم بینی، که هاوشێوه‌ی ئه‌م گوتوبێژه‌ی خواره‌وه بوو، دواتر
یه‌کێکی تر و یه‌کێکی تر، له خوێندنه‌وه‌یان (بێجگه له دانه‌یه‌کی
کوردی) چێژم وه‌رگرت و هه‌ستیشم به خوێندنه‌وه‌ی جۆرێکی تر له
پرسیارکردن و وه‌رامنووسین و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
خود،
کرد... ئه‌وه‌ی خواره‌وه گوتوبێژێکی کورته، که له ماوه‌ی چه‌ند
کاتێکی پچڕ پچڕ و سێ ڕۆژدا، له‌گه‌ڵ خۆمدا کردوومه؛ پێشتر بیرکردنه‌وه‌م
له‌وباره‌یه‌وه نه‌بوو؛ که ته‌واوم کرد، چێژم لێی وه‌رگرت و هه‌ستم
به‌وه کرد ده‌مامک نابینم و ڕووتبوونه‌وه‌م لێره‌وه‌یه... ده‌کرێ له‌مه‌به‌دوا،
هه‌ر نووسه‌رێک که پرسیارێک ته‌نگی پێ هه‌ڵبچنێ، له خۆی بکات و په‌یڤه‌کان
بنووسێته‌وه و حسێبی گوتوبێژیش نه‌کات، به‌ڵکوو نووسین: له خوده‌وه
بۆ خود. ئه‌و جۆره گوتوبێژه له‌گه‌ڵ خوددا، بۆ من به‌ریه‌ککه‌وتنێکی
ناوازه‌یه، ناشزانم بۆ خوێنه‌ر سوودی ده‌بێ، یان نا، گرینگ منم، به‌ڵام
لێره، له‌م په‌یڤانه‌ی خواره‌وه‌دا:
پرسیار: باشترین شاعیره کورده‌کان کامانه‌ن؟
وه‌رام: من پسپۆڕ نیم و ئه‌وه‌نده شاره‌زاییم نییه، که له باره‌ی
ئه‌م پرسیاره‌وه بپه‌یڤم.
پرسیار: به‌ڵام به بۆچوونی خۆت؟
وه‌رام: خۆ بۆچوون فڕێدانی گۆره‌ویی دڕا‌و نییه.
پرسیار: مادام وایه، به‌و شاره‌زاییه که‌مه‌ی هه‌ته، بدوێ.
وه‌رام: مه‌به‌ستت له چ سه‌رده‌مێکه؟
پرسیار: له ئێستادا.
وه‌رام: سوهراب و فروغ و ئه‌دۆنیس.
پرسیار: مه‌به‌ستم کورده‌کانه؟
وه‌رام: منیش هه‌روا.
پرسیار: یانی چۆن؟
وه‌رام: یانی ئێمه نووسه‌رمان نییه.
پرسیار: ڕوونتر بدوێ؟
وه‌رام: کورده‌کان له بری ئه‌وه‌ی خه‌ریکی خودنووسینه‌وه بن، ئه‌ویدینووسه‌ره‌وه‌ن.
پرسیار: چۆن ده‌توانن خود بنووسنه‌وه؟
وه‌رام: که بوون به نووسه‌ر.
پرسیار: ئه‌ی ئه‌وه نییه کتێبیان هه‌یه؟
وه‌رام: چ قه‌یدییه، خۆ منیش کتێبم هه‌یه!
پرسیار: مه‌به‌ستت له "منیش کتێبم هه‌یه" چییه؟
وه‌رام: وه‌کوو ئه‌وانی ترم.
پرسیار: یانی تۆش نووسه‌ر نیت؟
وه‌رام: که دڵنیا نیت له‌وه‌ی نووسه‌رم، یان نا، چۆن گوتوبێژم له‌گه‌ڵدا
ده‌که‌ی؟
پرسیار: من به گوێره‌ی "هه‌ستکردن"ی خۆم شتێک له دڵنیاییم تێدایه.
وه‌رام: فارووق ڕه‌فیق له گوتوبێژێکیدا ده‌ڵێ: "نووسه‌ر، یانی نووسه‌ری
باش، ئه‌گه‌رنا شتی تر!"
پرسیار: دیسان ده‌مه‌وێ بپرسمه‌وه: که ده‌ڵێی "منیش کتێبم هه‌یه"،
مه‌به‌ستی ترت هه‌یه؟
وه‌رام: ڕه‌نگه.
پرسیار: بۆ نموونه؟
وه‌رام: وه‌ک تۆ دیمانه‌م کردووه.
پرسیار: بۆ وه‌رامه‌کان وه‌ها قورس ده‌ده‌یته‌وه؟
وه‌رام: فۆرمی خۆیانه، من ده‌ستکارییان ناکه‌م.
پرسیار: ئه‌ی تۆ نووسه‌ر نیت؟
وه‌رام: تۆ دڵنیای له‌وه‌ی به هه‌ڵه منت بۆ گوتوبێژ هه‌ڵنه‌بژاردووه؟
پرسیار: به‌ڵێ.
وه‌رام: چۆن؟
پرسیار: چونکه ناوت "ڕابه‌ر"ه.
وه‌رام: کام نووسینی منت خوێندووه‌ته‌وه؟
پرسیار: زۆربه‌یان.
وه‌رام: بۆ نموونه؟
پرسیار: دواتر له پرسیاره‌کانی ترمدا ئاماژه‌یان بۆ ده‌که‌م.
وه‌رام: کاتم که‌مه، ده‌بێ بڕۆم!
(دوای خواردنه‌وه‌ی دوو قاوه و داگیرساندنی دوو
سیگار، له‌سه‌ر حسێبی دیمانه‌له‌گه‌ڵداکراو!)
پرسیار: به کێ سه‌رسامبووی؟
وه‌رام: به "که‌س" سه‌رسام نیم، به‌ڵکوو به نووسرانه‌وه.
پرسیار: نووسینی کێ؟
وه‌رام: گوتم: "نووسرانه‌وه".
پرسیار: له لایه‌ن "کێ"وه؟
وه‌رام: نووسه‌ره‌وه‌گه‌ل.
پرسیار: بۆ نموونه؟
وه‌رام: عه‌بدوڵڵا په‌شێو، شێرکۆ بێکه‌س، ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی، عه‌بدولموته‌ڵیب
عه‌بدوڵڵا، فه‌رهاد پیرباڵ، هیوا قادر، خۆم..
پرسیار: ئێسته چۆن له شیعره‌کانیان ده‌ڕوانی؟
وه‌رام: عه‌بدوڵڵا په‌شێو (نزار قه‌بانی)ی ڕاگوێزا. شێرکۆ بێکه‌س:
حزبێکی فاشیل شیعری له کن سووککرد. عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا: ئه‌دۆنیس
کۆپی ده‌کا. هیوا قادر: (سوهراب سپهری)ی ماوه‌یییه، خۆیشم: نازانم!
پرسیار: ده‌ته‌وێ چی بڵێی؟
وه‌رام: ئاشکرایه.
پرسیار: ده‌توانی ڕوونتری بکه‌یته‌وه؟
وه‌رام: هه‌ر یه‌کێکیان به ده‌قه‌کانیان شوێنجێگه له ته‌نه‌که‌ی
زبڵدا، داگیر ده‌که‌ن.
پرسیار: هه‌ست ناکه‌ی له باره‌ی شیعری ئه‌و شاعیرانه‌وه له گۆتره
ده‌دوێی؟
وه‌رام: نا، پێوه‌ندیی نامه‌گۆڕینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان هه‌یه، بۆ
پتر ئاشنابوونیشت به چۆنێتیی ڕوانینم، ده‌توانی سه‌رنج له کتێب و
دیوان و شین و شه‌پۆڕ و فڵته‌فڵته‌کانیان بده‌ی!
پرسیار: ئه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "شیعری هاوچه‌رخی کوردی" چی به‌سه‌ر دێت؟
وه‌رام: یا غه‌وس!
پرسیار: کاک ڕابه‌ر تۆ نه‌خۆش نیت؟
وه‌رام: ئه‌ی تۆ دڵنیای ئه‌و که‌سه من بم، که ویستووته گوت‌وبێژی له‌گه‌ڵدا
بکه‌ی؟
پرسیار: به‌ڵێ، به‌ڵام ویستم بزانم له هه‌مبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی "شیعری
هاوچه‌رخی کوردی"دا چی ده‌ڵێی؟
وه‌رام: پرسیارێکی ترم لێ بکه.
(له به‌شی دووه‌می گوتوبێژه‌که‌دا، گوتوبێژکار
ده‌وه‌ستێ، هه‌ڵده‌ستێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕابه‌ر وه‌رامه‌کانی به کورتی
داونه‌داته‌وه، بۆیه ده‌چێته کن ده‌ستشۆره‌که و ڕوخساری خۆی ده‌شوا،
تا هێمنایی ڕووی لێ بنێ؛ ڕابه‌ریش سه‌رئێشه گرتوویه و ناشزانێ چۆن
کۆتایی به ورته‌ورتی له‌و شێوه‌یه بێنێ!)
پرسیار: با بێینه‌وه سه‌ر باسکردن له شیعری کوردی (تکایه ڕه‌چاوی ئه‌وه
بکه، که ده‌ڵێم "شیعری کوردی"، ته‌نیا بۆ درێژه‌کێشانی گوتوبێژه‌که‌مانه).
ئه‌گه‌ر کورد شیعری نییه، چۆن ده‌نووسیت، له کاتێکدا زمانێکی تر (ئه‌گه‌ر
کوردییه‌که‌ت ئی ئه‌وه بێت پۆزی پێ لێ بده‌ی!) نازانی؟
وه‌رام: من نه‌مگوتووه: "کورد شیعری نییه".
پرسیار: مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو: ئه‌و ناوانه‌ی ڕێزت کردن، له ئاماژه‌کاندا
وا ده‌رده‌که‌وێ هیچیان به خودنووسینه‌وه‌وه سه‌رقاڵ نه‌بوون و نین،
به‌ڵکوو کاریان ته‌نیا ئه‌ویترنووسینه‌وه‌یه و بووه. که واته: تۆ
چۆن شیعر ده‌نووسیت؟
وه‌رام: ده‌نووسمه‌وه.
پرسیار: بۆ نانووسیت؟
وه‌رام: چونکه هێشتا زمانی کوردی نازانم.
پرسیار: بۆ ئه‌وه‌ی کوردی بزانیت، چی ده‌که‌ی؟
وه‌رام: هه‌وڵی زانینی ده‌ده‌م، به‌ڵام په‌له ناکه‌م و هه‌وڵده‌ده‌م
وردتر نووسین و وه‌رگێڕدراوه‌کانی (هه‌ژار موکریانی) و (شوکر مسته‌فا)
و (فه‌رهاد شاکه‌لی) و (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) و نووسه‌رگه‌لی تر -بۆ
چه‌ندینجاری تر- بخوێنمه‌وه؛ چونکه ده‌زانم نابم به‌وه‌ی ده‌مه‌وێ،
بۆیه (له ئێسته‌دا) ته‌نیا ته‌ماشای فیلمی بیانی ده‌که‌م و مۆزیک و
گۆرانی ده‌بیستم.
پرسیار: که‌واته پێت وایه تۆش نووسه‌ر نیت؟
وه‌رام: پێم وایه!
(بێده‌نگییه‌کی کورتخایه‌ن باڵ به‌سه‌ر هه‌ردووکیان
و کافتریاکه‌دا ده‌کێشێ)
پرسیار: با ئیتر پرسیار له باره‌ی خۆت و کتێبه‌که‌ته‌وه بکه‌م.
وه‌رام: گوێم لێته.
پرسیار: هه‌ست ناکه‌یت ئه‌مساڵ زۆر ستاییشت کراوه؟
وه‌رام: ئاگادار نیم، کێ ستاییشی کردووم؟
پرسیار: بۆ نموونه: د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا و هه‌ندرێن و..
وه‌رام: هۆپ هۆپ! ناوی تر مه‌هێنه، چونکه تۆش وه‌ک هه‌ر که‌سێکی ناکه‌سی
تر قه‌وان له بری گولله ده‌ته‌قێنی.
پرسیار: مه‌به‌ستت چییه؟
وه‌رام: هه‌ندرێن و د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا و ئه‌وانی تریش، هه‌رگیز
ستاییشیان نه‌کردووم، به‌ڵکوو له باره‌ی نووسراوه‌کانمه‌وه
نووسیویانه.
پرسیار: پێت نه‌گوتم: ڕات چییه له باره‌ی ستایشی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر،
له باره‌ی شیعره‌کانته‌وه؟
وه‌رام: هه‌رکه‌س به شێوه‌یه ده‌ڕوانێ، به‌ڵام به کورتی بیبڕمه‌وه:
له ناوی خۆم بێزارم، ئه‌گه‌ر دۆخه‌که تا ماوه‌یه‌کی تر وه‌ها به‌رده‌وام
بێ، ناوی خۆم و باوکم بۆ نووسین، ده‌گۆڕم. ئه‌مه له خۆگیڤکردنه‌وه‌وه
نییه، به‌ڵکوو ته‌نیا له‌وه‌وه دێ، که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نووسن،
ته‌نیا مه‌به‌ستیان هێنانی ناوه و هیچی دیکه، منیش ناوم ئه‌وه‌نده
خۆش نییه، تا هه‌موو ڕۆژێک له گوێی خوێنه‌ر بپه‌ستێنرێ.
پرسیار: مه‌به‌ستت له‌و ته‌وه‌ره‌یه، که ماوه‌یه‌ک پێش ئێسته له حه‌وتنامه‌ی
(ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)ی ڕۆژنامه‌ی (کوردستان راپۆرت)دا بڵاو بووه‌ته‌وه؟
وه‌رام: به‌ڵێ. کاتێ سه‌رنج له وه‌رامی به گۆهێنراونی ئه‌و ته‌وه‌ره
ده‌ده‌ی (بێجگه له وه‌رامی د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا و زانا خه‌لیل) هه‌ست
به بده‌به‌رێ و ڕۆکردنی گه‌نم، له پێش مریشکدا ده‌که‌ی (مه‌به‌ست له
گه‌نم "ناو"ی نووسه‌ره گه‌نجه‌کانه). "نووسه‌ره به ئه‌زموونه‌کان"
ڕه‌نگه وابزانن به ناوهێنان، یان نه‌هێنانی ناوێک، پله‌ی نووسه‌رییان
به‌رز ده‌بێته‌وه، بێ ئاگان له‌وه‌ی ئه‌مه خۆفریودانیش نییه!
پرسیار: بێجگه له قه‌ڵه‌می ئه‌و ناوانه‌ی سه‌ره‌وه، قه‌ڵه‌می کێی تر
له باره‌ی شیعری تۆوه نووسیویه؟
وه‌رام: شاڵاو حه‌بیبه، هاشم سه‌ڕاج، دڵشادی عومه‌ر کاکی، کارزان ڕه‌حمان،
حه‌مه مه‌نتک.
پرسیار: نووسینی کامیان به دڵته؟
وه‌رام: لێم گه‌ڕێ، ئێسته هاوڕێیه‌کم ئه‌و پرسیاره‌ت ببینێ، ڕه‌نگه
له ژێر گاریگه‌ریی وه‌رامه‌که‌مدا نووسین له باره‌ی شیعرمه‌وه
بنووسێت و بڵێ: "باشترین خوێندنه‌وه‌م بۆ شیعری کردووه!"، یان به
پێچه‌وانه‌وه.
پرسیار: ئه‌دی کام نووسه‌ر له باره‌ی تۆوه نووسیویه؟
وه‌رام: ته‌نیا قه‌ڵه‌می (شاڵاو حه‌بیبه)، به‌ڵام نووسینه‌که باس له
هه‌ردووکمان، هاوکاتیش که‌سگه‌ل و شتگه‌لی تر ده‌کا..
(گوتوبێژکار که ده‌زانێت ڕابه‌ر بێتاقه‌ت بووه،
واز له‌م پرسیارانه دێنێ و پرسی دیکه دێنێته گۆڕێ)
پرسیار: هه‌م له نووسینی "خۆم، وه‌ک که‌سێکی بێ که‌ڵک"، هه‌میش له
کتێبی "که‌سێک له پشت ئه‌م په‌یڤانه سیگار ده‌کێشێ"دا، ئه‌وپه‌ڕی
نیگه‌رانی و ئه‌وپه‌ڕی نائومێدی، ده‌رده‌که‌ون، هۆکاره‌کانی هه‌بوونی
ئه‌مانه چین؟
وه‌رام: من نا‌ئومێد نیم، ناشزانم "ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی" و "ئه‌وپه‌ڕی
نائومێدی"، یان پێچه‌وانه‌کانیان، ما‌نایان چییه!، به‌ڵام ده‌زانم وه‌ک
ژیان نه‌ژیاوم و شادمانیشم ئه‌زموون نه‌کردووه.
پرسیار: ئه‌دی چۆن له لێکدانه‌وه‌کانم ده‌ڕوانیت؟
وه‌رام: نازانم باشن یان خراو، هێنده ده‌زانم که شتگه‌لێکت گوت.
پرسیار: سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته.
وه‌رام: تکا ده‌که‌م!
(گوتوبێژکار پرسیاری له کن نامێنێ و له وه‌رامه‌کانیش
بێتاقه‌ت ده‌بێ، بۆیه ده‌ستی بۆ گیرفانی ده‌بات و به ڕابه‌ر ده‌ڵێ: "به
یارمه‌تیت، وه‌رامی ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ده‌ده‌مه‌وه و ده‌گه‌ڕێمه‌وه؛
ناگه‌ڕێته‌وه!").
|