پەیڤێک بۆ
فانۆسەکەى سیندیبات.

رزگار کۆچەر
پێم وانیە هەموو ئەوانەى رەخنە دەگرن یان بە شێوەى نووسین قسە لەسەر
هەندێ بابەتى نێوکۆمەڵگا دەکەن کەسانى خراپ و خائین وخۆفرۆش بن ، چونکە
کاتێک رۆژنامەنووس یا نوسەر رەخنە یان پەیڤێک لەسەر هەر بابەتێکى
رۆژانە دەگرێت دیارە مەبەستەکە چاک بوون وئاگادارکردنەوەى بەرامبەرو بە
خۆداچونەوەیە نەوەک روخاندن و ناوزارندن و توهمە دروستکردن کە من بەهیچ
شێوەیەک لەگەڵى دانیم .
وەلێ ئێستا لە کوردستان هەندێ لە کاسەلیس و ماستاو چى بەتایبەتى
ئەوانەى لە شوێنى بریارەوە نزیکن زۆرجار بۆ خۆشەویست کردن و خۆ
رەپێشکردنى خۆیان توهمەى نارەوا بۆ نوسەران ورۆژنامەنوسان هەڵدەبەستن ،
ئەو کەلفامانەى تا ئێستا نەیان توانیووە بۆ جارێکیش دوو وتارى رۆژنامە
ئەلیکترۆنیەکان بخوێننەوە و هەر خەریکى چات کردن و سەیرکردنى سایتە
سێکسیەکان و ئەتاریکردنن زۆرجار کە نوسەرێک بابەتێک بەناوى خوزراو
دەنووسێت ئەوان زوو وەک قەترەى یابانى بریارى خۆیان دەدەن و کەپسى
دەکەن هەندێ رۆژنامەنووسى تر بەبێ بوونى هیچ بەڵگەیەک تاومەتبار دەکەن
، تەنها لەبەر ئەوەى رۆژنامەنووسەکە لەو ئازاترەو لە سایتە
ئەلکترۆنیەکان دەنوسێت وەک ئەو کارى ماستاوچیاتى ناکات ، ئەوان خۆیان
دەکەن بە فانۆسى سیندیبات و نێوان دیرەکانیش دەخوێننەوە هەرچەندە راسبى
شەشى سەرەتایین ئەوان وشەکان شى دەکەنەوە کە هیچى لێتێنگان من و ئەو و
زۆرانى تر کە دەنووسین و رەخنەدەگرین دەست نیشان دەکەن سوێند لەپێش
ئاغاکانیان دەخۆن چاویان زەقدەکەنەوە و دەڵێن وەلا ئەوە فلانە کەس...............نووسیەتى
!
گوناهى نوسەران و رۆژنامەنووسان لە کوردستان تەنها ئەوەیە قسەدەکەن
ورەخنە دەگرن هەرچەند زۆر لە نووسین و رەخنەکان لە پێناو چاک بوونى
هەڵەکانە لەوانیە خەڵکێکى خراپیش لەناو رۆژنامەنووسان و نوسەران هەبێت
بەڵام ئەوە بەو ماناییەى نایەت کە ئەوەى نوسەر بوو یان جارێک رەخنەى
گرت زەربى لەسەر لێبدرێت و لە هاوکیشەکان وەدەرنرێت .
ئەو بەرپرس و ئەو کەسانەى گوێى خۆیان بۆ ئەم جۆرە ماساوچیانە شل دەکەن
سەد لە سەد کەم وکورى زۆریان هەیە لە هەمووش خراتر کۆبونەوەى ئەم
ماستاوچایانەیە لە چوار دەوریان گوێ شل کردنە بۆیان ، لە دومایش من
دەڵێم ئەوەى لاپ تۆپێکى لە شان بوو رۆژنامەنووس نیە ئەوەى قات
وریباتێکیشى پۆشى شیکەرەوە نیە ئەوەى بە هێمنیش ناوى من و کورە
گوناهەکەى لەسەر کاغەزە دراوەکە نوسى و گوتى من شکم لەم دوو کەسەیە
دڵنیام بودەڵەو ترسنۆک و ماستاوچیە ..
چونکە من کە دەنوسم و رەخنە دەگرم بە ناوى خۆم دەنوسم لەهیچ کەسیش
ناترسم دەبا ئەوەیش ئەگەر جورئەتى هەیەو وا خەبیرە لە عەنترنێت و ناوە
خوازروەکان شى دەکاتەوە و دەیانناسێت با بێت لاى دەسەڵات و حکومەت
کارێک بکات چونکە رۆژانە بە سەد و یەک ناوى خوزراو بابەت لە سایتەکان
لەسەر دەسەڵات دەنوسرێت ...
r_kochare@hotmail.com
|