١\٩\٢٠١٨
پەیوەندیی.

نەژاد عەزیز
سورمێ
١
دوو لوتکەی دوو کێون..
بەفر ھات،
ماچی
ڕووباری
شێتی کرد..
تۆلازی ڕۆما
دێن سەری (ئۆڤید)ی شاربەدەر
دەبڕن و
دەیخەنە (دەریای ڕەش)ـەوە .
٢
زێڕوەشێن خەنجەری لەکایە.
بۆ ئەو،
باڵی شەکەتی قەقنەس سەمایە!!
سەمای دەسماڵان..
زێڕوەشێن خەنجەری لەکایە..
٣
درەختی نایلۆنی بەر پەنجەرە
چوار وەرز تێک دەکاتەوە..
ئەو درەختە ،
دارپەشیمانی(ئەپۆلۆ) نییە
خەونی بزڕکاوی
زیندووە، مردووەکانە
کە دوو لوتکەی
دوو کێوی
تیا پێک دەگەن.
تشرینی یەکەمی
١٩٨٥
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|