په‌یوه‌ندیی
نه‌ژادیی کورد و جووله‌که.
نووسینی:
Kevin Alan Brook

وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند
- به‌شی یه‌که‌م -
له‌ساڵی 2001 دا تیمێکی پیکهاتوو له چه‌ند زانایه‌کی ئیسرائیلی، ئه‌ڵمانی
و هیندی سه‌لماندیان که زۆربه‌ی جووله‌که‌کانی هه‌موو دونیا زۆر له
گه‌لی کورده‌وه نزیکترن تاوه‌کو له عه‌ره‌به سامی زمانه‌کان و هه‌ر
ڕه‌گه‌زێکی دیکه‌که‌تاقی کرابوونه‌وه.زانا لێکۆله‌ره‌کان 526 که‌سیان
به‌نموونه وه‌رگرت له6 ره‌گه‌زی جیاوازه‌وه( کوردی جووله‌که، کوردی
موسلمان، عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی، جووله‌که‌ی سفاردی ؛ جووله‌که‌ی ئه‌شکه‌نازی
و به‌دووی باشووری ئیسرائیل ) هه‌روه‌ها داتای 1321 که‌سی دیکه‌شیان
خسته‌سه‌رله12 ره‌گه‌زی دیکه‌وه که له نێوانیاندا( رووسی،
بیلارووسی، پۆله‌ندی، به‌ربه‌ر، پورتوگالی ئیسپانی، عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی
و تورکی ئه‌نادۆلی) هه‌بوون. زۆربه‌ی ئه‌و 95 کورده موسلمانه‌ی که له
تێسته‌که‌دا به‌شدار ببوون خه‌ڵکی باکووری عێراق بوون.
باپیرانی جووله‌که ئه‌شکه‌نازییه‌کان له ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا
ده‌ژیان به‌ڵام باپیرانی جووله‌که سفاردیه‌کان له خوارووی رۆژئاوای
ئه‌وروپا و باکووری ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژیان. له‌م
تێسته‌دا ده‌رکه‌وت که جووله‌که کورده‌کان و جووله‌که‌ی سفاردی زۆر
له یه‌که‌وه نزیکن به‌ڵام ئه‌م دوو گرووپه تا رادده‌یه‌ک له
جووله‌که‌ی ئه‌شکه‌نازی جیاوازن که ئه‌مانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌وروپی
تێکه‌ڵاویان هه‌بووه له کاتی ئاواره‌ییاندا.
لێکۆله‌رکان ده‌ریانخست که‌نزیکه‌ی 12.7 له سه‌دای جووله‌که
ئه‌شکه‌نازیه‌کان خاوه‌نی کرۆمۆسۆمه‌کانی EU 19 بوون (که ئه‌مه‌ش له
نێوان 54ـــ60 له سه‌دای مه‌سیحییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا
بینراوه) توخمی باوکانه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا که‌وتۆته‌وه
هه‌روه‌ک سلاڤه‌کان و خه‌زه‌ریه‌کان. به‌لام زۆربه‌ی جووله‌که
ئه‌شکه‌نازیه‌کان که خاوه‌نی EU9 یان کرۆمۆسۆمه‌کانی دیکه‌بوون توخمی
باوکانه‌یان له نیشتمانی جووله‌که‌کانه‌وه هاتووه که پێش دوو هه‌زار
ساڵ له ئیسرائیل ده‌ژیان. له نووسینێکدا له گۆڤارێThe American
Journal of Human Genetics له نۆڤه‌مبه‌ری 2001 دا، ئاریێللا ئۆپنهایم
مامۆستا له زانکۆی عیبری له ئیسرائیل نووسیویه‌تی که ئه‌م
لێتۆژینه‌وه‌یه سه‌لماندوویه‌تی که جووله‌که‌کان په‌یوه‌ندیی بۆماوه‌یی(نه‌ژادی)
زۆر نزیکتریان هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی باکووری ده‌ریای ناوه‌ڕاست
(کورد، تورکی ئه‌نادۆڵ و ئه‌رمه‌نیه‌کان) تاوه‌کو له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی
باشووری ده‌ریای ناوه‌ڕاست وه‌ک (عه‌ره‌ب و به‌دووه‌کان).
ئاریێللا ئۆپنهایم و هاوه‌ڵه‌کانی له دیراسه‌یه‌کی پێشترداکه‌له
Human Genetics دا بڵاوکرابوه‌وه له دیسه‌مبه‌ری 2000 پێشانیان دابوو
که توخمی باوکانه‌ی 70 له‌سه‌دای باپیرانی جووله‌که‌کان و 82 له‌سه‌دای
عه‌ره‌به فه‌له‌ستینییه‌کان هه‌مان حه‌وزی کرۆمۆسۆمیان هه‌بووه.
بۆماوه‌ناسه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که له‌وانه‌یه ئه‌مه ئه‌و
بانگه‌شه‌یه بچه‌سپێنێت که به‌شێک له عه‌ره‌به فه‌له‌ستینییه‌کان
نه‌وه‌ی ئه‌و ئسرائیلیانه‌بن که کاتی خۆی موسلمان ببوون. عه‌ره‌به
فه‌له‌ستینییه‌کان به هۆی نزیکیان له جووله‌که‌کان جیاوازن له
گرووپه عه‌ره‌بیه‌کانی دیکه‌وه‌ک سووریایی، لوبنانی،سعوودی و عێراقیه‌کان
که ئه‌مانه‌ش رایه‌ڵه‌ی که‌متریان هه‌یه به جووله‌که‌کانه‌وه.
لێتۆژینه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن میکائیل هاممه‌ره‌وه کرابوو که له
PNASبڵاوکرابوه‌وه له حوزه‌یرانی 2000 دا پێشانی دا که
په‌یوه‌ندییه‌کی بۆماوه‌یی(نه‌ژادی) هه‌یه له نێوان عه‌ره‌به(سوریایی
و به‌تایبه‌ت فه‌له‌ستینی) له‌گه‌ڵ جووله‌که‌کاندا. به‌ڵام ئه‌و
تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورده‌کان نه‌کردبوو بۆیه کاره‌که‌ی ته‌واو نه‌بوو.
زۆربه‌ی کورد هاپلۆتایپی مۆدێلی
کۆهێنی(جووله‌که)یان هه‌یه.
له‌ساڵی1990 دا تیمێک له‌زانایان(که‌له‌نێوانیاندا بۆماوه‌ناس میکائیل
هاممه‌ر و زانای نیفرۆلۆجی کارل سکۆرێکی و هاوڕێیانیانی تێدابوو) هه‌بوونی
هاپلۆتایپێکیان سه‌لماند که‌ناویان نا (هاپلۆتایپی مۆدێلی کۆهێن) که‌کورتکراوه‌که‌ی
(CMH) ه. کۆهین ووشه‌یه‌کی عیبریه‌بۆ( قه‌شه) و نیشانه‌ی توخمی ئه‌و
کاهینانه‌ن که‌پێش دوو هه‌زار ساڵ له‌نیشتمانی جووله‌که‌کان دا ژیاون.
توێژینه‌وه‌به‌راییه‌کان نیشانیان دا که‌به‌گشتی 3 له‌سه‌دای
جووله‌که‌کان ئه‌و هاپلۆتایپه‌یان هه‌یه له‌کاتێکدا 45 له‌سه‌دای
کاهینه‌ئه‌شکه‌نازیه‌کان و56 له‌سه‌دای کاهینه‌سفاردیه‌کان ئه‌مه‌یان
هه‌یه.
ده‌یڤید گۆڵدشتاین که‌زانایه‌کی بواری بۆماوه‌زانی گۆڕانکاریه له‌زانکۆی
ئۆکسفۆرد ده‌ڵێت: (وا پێده‌چێت ئه‌م جۆره‌کرۆمۆسۆمه‌بنچینه‌ی
دانیشتوانی عیبری پێشینان بێت. هه‌ندێک پیاوی ئایینی جووله‌که
دیراسه‌ی کۆهین به‌کار ده‌هێنن تا بیسه‌لمێنن که‌هه‌موو ئه‌و کاهینانه‌ی
که‌هه‌ڵگری (CMH) ن ره‌چه‌ڵه‌کیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئارۆن که‌پیاوێکی
به‌رزی ئایینی بوو،نزیکه‌ی 3500 له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه‌هه‌روه‌ک له‌ته‌وراتدا
هاتووه.
پاش ماوه‌یه‌کی کورت سه‌لمێندرا که53 له‌سه‌دای خێڵی بوبا سه‌ربه‌گه‌لی
لێمبای باشووری ئه‌فریقیا هه‌ڵگری(CMH) ن به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ته‌نیا
9 له‌سه‌دای غه‌یری بوبای گه‌لی لێمبا. لێمباکان ره‌سه‌نی خۆیان ده‌به‌نه‌وه‌سه‌ر
ئیسرائیلیه‌کۆنه‌کان و هه‌ندێک دابونه‌ریتی جو‌له‌کانه‌پیاده‌ده‌که‌ن
وه‌ک خه‌ته‌نه‌و خۆلادان له‌خوارد نی گۆشتی به‌راز و به‌لای زۆر له‌نه‌ژادناسان
و مێژوونووسان به‌ڵگه‌بۆماوه‌ییه‌کان دروستی بانگه‌شه‌که‌ی ئه‌وان ده‌چه‌سپێنن.
به‌هه‌رحاڵ زووسه‌لمێندراکه(CMH) تایبه‌ت نییه‌به‌جووله‌که‌کان ونه‌وه‌کانیان.له‌ساڵی
1998 له‌نووسینێکداله( Science News) دکتۆر سکۆرێکی (له‌دیمانه‌یه‌کدا)ئاماژه‌ی
به‌وه‌دابوو که‌هه‌ندێک غه‌یری جووله‌که‌ش هه‌ڵگری نیشانه‌ی
کۆهێنن،بۆیه ئه‌م نیشانانه(بێهاوتا و تایبه‌ت نین).(CMH) زۆرباوه‌له‌نێوکورده‌کانی
عێراقدا به‌پێی دیراسه‌یه‌کی C. Brinkmann et alله‌ساڵی1999 دا.
ئاریێلا ئۆپنهایم له‌نووسینێکدا له‌ساڵ 2001 نوسیویه‌تی : هاپلۆتایپی
زاڵ له‌نێو کوردانی موسلمان (هاپلۆتایپی 114) یه‌که‌به‌ئاسته‌م جیاوازه
لهCMH.
لای هه‌ندێک له‌ئه‌رمه‌نه‌کانیش CMH دۆزراوه‌ته‌وه. به‌پێی دیراسه‌یه‌کی
بۆماوه‌یی که‌له‌لایه‌ن دکتۆر لیڤۆن یه‌پیسکۆپۆسیان (Head of the
Institute of Man in Yerevan، Armenia) که‌پێش چه‌ندین ساڵ کراوه.
دکتۆر ئامشاڵۆم زۆیسمان ـ دیسکین نووسیویه‌تی:( ئه‌و گریمانه‌که‌هاپلۆتایپی
مۆدێلی کۆهین به‌جیاکه‌ره‌وه‌یه‌ک داده‌نێت بۆ دانیشتوانی عیبری
پێشینان له‌لایه‌ن ئه‌و داتایانه‌شه‌وه‌پاڵپشتی ناکرێت که‌له‌خه‌ڵکانی
تره‌وه‌وه‌رگیراون.( Zoossmann-Diskin 2000، page 156).
به‌کورتی (CMH) جیاکه‌ره‌وه‌یه‌کی بۆماوه‌ییه‌بۆ خه‌ڵکانی سه‌رووی ده‌ریای
ناوه‌ڕاست و ته‌نیا تایبه‌ت نییه‌به‌جووله‌که‌کان ، به‌ڵکو له‌زۆربه‌ی
کورده‌کان و ئه‌رمه‌نییه‌کاندا هه‌یه و هه‌روه‌ها لای هه‌ندێک له‌ئیتالیه‌کان
و هه‌نگاریه‌کانیش که‌ئه‌مه‌ش پاڵپشتی له‌وبۆچوونه‌ده‌کات که‌کوردو ئه‌رمه‌نی
خزمی نزیکی جووله‌که‌کانن وزۆربه‌ی جووله‌که‌کانی ئه‌مرۆش توخمی
باوکانه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ باکووری رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
- به‌شی دووه‌م و کۆتایی -
شانشینی ئادیابێنه‌ی جووله‌که‌نشین له‌کوردستانی
دێریندا.
له‌چاخه‌دێرینه‌کاندا کۆشکی شاهانه‌ی ئادیابێنه‌و هه‌ندێک له‌دانیشتووانی
ئاسایی ئادیابێنه‌چوونه‌سه‌ر ئایینی جووله‌که.پایته‌ختی ئادیابێنه‌شاری
ئاربێلا بوو( ئه‌مرۆ عه‌ره‌به‌کان پێی ده‌ڵێن اربیل و کورده‌کانیش پێی
ده‌ڵێن هه‌ولێر). شا ئێزاتێس زۆر شه‌یدای باوه‌ڕه‌نوێیه‌که‌ی ببوو،
بۆیه‌کوڕه‌که‌ی خۆی نارده‌ئورشه‌لیم تا زمانی عیبری و دابونه‌ریتی
جووله‌که‌کان فێربێت.جێگره‌وه‌ی پاشا ناوی مۆنۆبازۆسی دووه‌م بوو که‌برای
پاشابوو، ئه‌ویش چووبووه‌سه‌ر ئایینی جووله‌که.
له‌ساڵی 2001 دا ئاریێللا ئۆپنهایم له‌دیراسه‌یه‌کدا ئاماژه‌ده‌کات به‌شانشینی
ئادیابێنه به‌ڵام پێی وایه‌که‌وه‌رگرتنی ئایینی جو‌له‌که له‌لایه‌ن
ئادیابێنه وه( بووه‌هۆی توانه‌وه‌ی غه‌یری جووله‌که‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا.ئه‌م
ئایینگۆڕییه‌پێناچێت که‌کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووبێت له‌سه‌ر حه‌وزی
کرۆمۆسۆمی کورده‌جووله‌که‌کان)( 2001، page 1103 Oppenheim )
له‌وانه‌یه‌که‌هه‌ندێک له‌جووله‌که‌کانی ئادیابێنه هاتبنه‌سه‌ر ئایینی
مه‌سیحی.
ده‌ره‌نجام.
ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ست پێکراون سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌دێرینه‌کانی
نێوان کورد‌و جووله‌که.زۆر سه‌رنجڕاکێش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ببینین که‌گرووپه‌جیاوازه‌کانی
جووله‌که‌په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی پته‌ویان هه‌بێت له‌گه‌ڵ کورده‌کان له‌رێی
ره‌چه‌ڵه‌کی دایکانه‌شه‌وه‌هه‌روه‌ک له‌رێی ره‌چه‌له‌کی باوکانه‌وه‌هه‌یانه.
دیراسه به‌راییه‌کان ئاماژه‌ده‌که‌ن که‌دانیشتووانی
جووله‌که‌له‌ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات ویه‌مه‌ن ره‌چه‌ڵه‌کی دایکانه‌یان زۆر
زیاتر توخمی غه‌یری ئیسرائیلی تێکه‌وتووه‌تاوه‌کو ره‌چه‌ڵه‌کی باوکانه‌یان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م تێکه‌ڵاویه‌له‌گه‌ڵ گرووپه‌کانی تردا جووله‌که‌کانی
نیشتمانی جووله‌که‌به‌دڵنیاییه‌وه‌سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌یه‌کی کوردستان
یان ناوچه‌یه‌کی نزیکی کوردستان په‌یدابوون پێش کۆچکردنیان بۆ باشووری
رۆژئاوا بۆ ئیسرائیل.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌هه‌ستبزوێنه پیشانده‌دات که‌کورده‌کان
وجووله‌که‌کان له‌وانه‌یه‌چه‌ند هه‌زارساڵێک باپیرانیان هاوبه‌ش بووبێت
هانیشیان ده‌دات که‌یه‌کتربدۆزنه‌وه‌و ئه‌و هاوڕێیه‌تیه‌ش بپارێزن که
له‌م ماوانه‌ی دواییدا له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌له‌باکووری عێراقدا(
هه‌روه‌ک له‌نووسینێکی تازه‌ی میکائیل رۆبین هاتووه { The other Iraq}
).رۆبین ئاماژه‌ده‌کات که‌رێبه‌ری کورد مه‌لا مسته‌فا بارزانی جارێک سه‌ردانی
ئیسرائیلی کردووه‌و دیداری هه‌بووه‌له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت .
رۆبین کورده‌کانی عێراق وه‌ک ( مه‌یلی تایبه‌تی ئیسرائیل) پیشانده‌دات
و ده‌نووسێت که(له‌به‌نده‌ری ئارامی کوردستانی عێراقدا، جووله‌که‌و
ئیسرائیل به‌نه‌رمونیانی یادیان ده‌کرێته‌وه‌ئه‌گه‌ر لێڵی روو له‌زیادی
بێت). با هیوابخوازین که‌ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌نوێ بکرێته‌وه‌و به‌هێزتر
بکرێت.
http://www.freerepublic.com/focus/news/1626606/posts
سوید / ئۆپسالا
|