٢٨\٨\٢٠١٠
پەیوەندیی
نێوان کار و هەستى نیشتیماندۆستیی.

سامان عەلا
ئەگەر رۆژێک بەنێو ژیانى رابردوى خۆتدا گوزەرکەیتءبێرێک لەسەردەمى
رابرووى خۆت کەیتەوە، بێگومان زۆر شت هەیە کە شانازى پێوە بکەیت!
رەنگە کەسێک هەبێت بڵێت،کار چ پەیوەندیەکى بە هەستى نیشتمانى یەوە هەیە؟
لەراستیدا گەر بەسادەیى گوزەرێک بەسەر ئەم پرسیارەدا بکەین، دیارە
هێندە ناچینە نێو قوڵایى بابەتەکەوە،بەپێچەوانەشەوە، کارى رۆژانەى
پیشەوەرانءمامۆستایانءسەرجەم چینءتۆژەکانى دى کۆمەلڕ،سەرجەمیان
تەواوکەرى بنیادنانى کۆمەلگیەکى تەندروستء نیشتمان دۆستن، ... کرێکارێک
بە چەکوشەکەى دەستىءجوتیارێکیش کاتێک بێڵەکەى دەستى لە دڵى زەوى گیر
دەکاتء قەڵەمى دەستى نوسەرێکء ...هتد.ئەوانە هەموو تەواوکەرى بنیادنانى
کۆمەڵگان،ئەوانەهەمویان نازى هاوڵاتیبونءهاونیشتیمانیبونیان هەیەودەشێ
هەرکەسەءبە پێى شوێنءکاتءبەرهەمى کارءهەوڵەکانى لەبەردەم
یاساءدەسەڵاتءحکومەتدا مافى هاوبەشیان هەبێت.
لەساڵانى رابردوو و تارادەیەکى زۆر ئێستاش،نازى نیشتمانپەروەرى
زیاترسەرانى هەر ئەو توێژەى کۆمەڵى گرتۆتەوە کەساڵانێک
لەشاخءلەرووبەروبونەوەیەکى بەرامبەرى نەیاراندا بەرجەستەدەبێتءهەر ئەم
تێروانینەش،توێژێکى کەمى گەیاندە ئاسمانء زۆرینەیەکى رەهاى ئەندامانى
کۆمەلگەشى گیرۆدەى دەستى هەژارىءونەدارى کردەوە،گەر تا دوێنآ کۆمەڵێک
خەباتکاروتێکۆشەر،بەزەبرى جەربەزەیىءتێکۆشانیان پارێزگاریان لەناوى
کوردو مانەوەى کردبێت،ئەوا لە پشتى ئەوانءلەسێبەرى ئەوانیشدا،لەشکرێک
لەخەڵکى رەشءرووتءهەژارءبەشمەینەت،سوتەمەنى دەستى پاڵەوانانى سەردەمى
شاخ بوون،ئەگەر ئەوان خەباتکارى مەیدانى جەنگ بوبێتن،ئەوانى
دى،ئامادەکاروخزمەتکاروسوتەمەرۆى پشتى جەنگاوەرانى جەنگ بوون،بێگومان
ئەو مەردومگەلەى لەسێبەرى خەباتى شاخى ساڵانى رابردوودا بوون،دەکرێ
لەسەرجەم چینءتوێژەکانى کۆمەڵ ئەژمار بکرێن،دیارە زۆرینەشى خەڵکى
جوتیارو زەحمەتکێشى گوندەکان بوون.
ئێستا کە پرسیار دێتە سەر بابەتى کارو پێوەندى بە ئینتماى نیشتمان
دۆستیەوە، دەبێت ئەوە روون بکرێتەوە،کەکار میکانیزمى سەرەکى بنیاد نانى
وڵاتەو دابەش کردنى بەرهەمى کاریش بە شێوەیەکى عادلانە، هیوابەخشى
ئایندەیەکى روناکە.
ئەوەمان لەیاد نەچێت لەدەیەى نەوەدەکانى سەدەى پێشوودا،گەورەترین
مەیدانى پەیدا کردنى کار،مەیدانەکانى جەنگ بوونء پیشەى زۆربەى
گەنجان(چەکدارى ) بوو،بەتایبەت لەسەردەمى شەرى ناوخۆدا،دەرگا لەسەر زۆر
پیشەوکارى نێو کۆمەلگا داخراءلەپێناو بژێوى ژیانى رۆژانەشدا،
پەنجەرەیەک کرایەوە،کە ئەویش چەکدارکردنء ئامادەکردن بوو بۆ بەرەکانى
جەنگ.
نەبونى کارو رێژەى زۆرى بێکارى،لایەنێکى گرنگى تێکدانى شیرازەى
کۆمەڵایەتىءسەرئەنجامى لەدەستدانى هەستى نەتەوایەتیە،لەهەر شوێنیک مرۆڤ
هەست بە ئارامىءئاسودەیى ودڵنیایى بکات، ئەو شوینە بۆى دەبیتە نیشتمانء
بە پێچەوانەشەوە بە دۆزەخ،بەگرنگى نەگرتنى دابین کردنى هەلى کار بۆ
گەنجانء دانەمەزراندنى دەرچوانى زانکۆو پەیمانگاکانءگوآ نەدان بەکەرتى
کشتوکاڵىءدەسگیرۆیى نەکردنى جوتیارانى گوندەکانءدواتریش چۆڵ بونى
گوندەکانء نەبونى بیمەى بێکارى ... فشارێکى بەهێزى دەرونى لەلاى تاکى
کورد دروست دەکات کە سەر ئەنجامى بێباکیە لەئایندەى خودءخێزانءنیشتمان.
من بێگومانم گەر ئێستا لێکۆڵینەوەیەکى وردوزانستى لەسەر ئاستى ژیانى
خەڵک ئەنجام بدرآ،ئەوا پەى بە زۆر نهێنى ئەو بارودۆخە سەختءشیواوەى
لایەنى ئابورىءکۆمەلایەتىءسیاسى کوردستان دەبرێت، تا ئێستاش هاوڵاتی
پلە یەکء پلە دوو لەسەر ئینتماى سیاسى کارى پێدەکرى، تا ئێستاش چەکء
لولەى تفەنگ،هەیمەنەى هێزى چەکدارى ،وەک خۆى ماوەء نەگوازراوەتەوەبۆ
هێزێکى یاسایى حکومى،تا خەڵک لەسایەیدا هەست بەئارامىءئاسودەیى بکات،تا
ئێستاش گەندەڵىءبەرتیلءمشەخۆرى،بەرۆکى حزبءحکومەتءدەزگاکانى
بەرێوەبردنى وڵاتى بەر نەداوە،تا ئێستاش ملیونەها دولار لەپاى پرۆژەى
پڕوپوچ وخەیاڵىءبێ بەرهەمدا خەرج دەکرێ،بێ ئەوەى بەجدى بیرێک لە
دۆزینەوەى هەلى کارکرابێتەوە،لەراستیشدا جگە لەوەى لەبەرامبەر نەبونى
کاریشدا،لەوڵاتێکى دەوڵەمەندى وەک کوردستانیش،تا ئیستا بیرلەبیمەى
بیکاریش نەکراوەتەوە،کەدەکرا ئەو بیمەى بێکاریە،بە شێوازى قەرزیش بوایە
ریکخرابا.
لەوڵاتانى ئەوروپا بۆ نمونە،لەوڵاتێکى وەک سویددا،کار هەڵسورێنەرى رۆحى
زیندوى ئادەمیزادە،ئەوەى لێرە کار نەکات،خۆى بەدەستى خۆى، خۆى دەکاتە
هاوڵاتى پلە دوو،ئیدى ئەو دەبێتە کەسێکى بخۆرى بێبەرهەم کە بە
تێپەربوونى کات،قێز لەبونى خۆى بکاتەوە،هەر بۆیە سەرە زیندوەکانى ئێرە
بەزوویى لە هەوڵى دۆزینەوەى کاردا دەبن تا لە قەیرانى بێکارى رزگاریان
بێت،بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر حکومەت یپَویستە هاوکاریان بکات بۆ
دۆزینەوەى کار،گەرهەر کاریشیان دەست نەکەوت،لەسەر حکومەت پێویستەبژێوى
ژیانیان دابین کات.بەکورتى لەئەوروپاءوڵاتە پێشکەوتوەکانى جیهانشدا،کار
بۆتە بزوێنەرى ژیانءپیشکەوتن،تا رادەیەک کار گرنگى خۆى بۆ پەیدا بوە،کە
ئیتردورى لە نیشتمانءکەسءکار،گرنگیان هیندەى بەدەستهێنانى کارێکى باش
نامێنآ.ئەمە بەپێچەوانەوەبۆ تاکێکى کوردى بآ دەوڵەتءنیشتمانێکى
راستەقینە،ئەرکێکى گرانءقورسە،لەم پێناوەشدا رەنگەنەبونى کارو
کاردانەوە کانى، کاریگەریەکى خراپ لەسەر بنیادنانى هەستى
نەتەوایەتىءنیشتمان دۆستى تاکى کورد دابنێ،لە چەشنى سەرهەڵگرتن
لەنیشتمانءگوێنەدان بەئایندەى وڵاتءخۆدزینەوە لەئەرکى پاراستنى ئەو
حکومەتە کوردیەى ئەمرۆ لەئارادایە.
هەر بۆیە ئەمرۆ حکومەتى هەریمى کوردستان مەحکومەبەوەى کەهەرچى زووتر
بەرەو ئەوئاراستەیە برواتءگرنگى پێبدات،کەهەلى کارکردن بۆ رۆڵەکانى
بدۆزێتەوە،لەبەرامبەریشدا پرۆسەى بیمەى کۆمەلایەتى رێکبخات،دواتریش
هانى هەموان بدات بۆ کارکردن، من بێگومانم گەر تا ئەمرۆ خێزانى
کورد،قەناعەتى بە یەک موچەى باوک یا دایک کردبێت،ئەوا باهۆزى پێشکەوتنى
تەکنەلۆژیاوکرانەوە بەروى جیهانى پیشکەوتووى سەردەمءگەورەبونى نەوەیەکى
نوآ، نئێخەى حکومەتءدەسەڵات دەگرێ لەسەر دابین کردنى کارء ژیانێکى
باشتر بۆیان.
8\8\2010
- ستۆکهولم
ماڵپهڕی
سامان عهلا
|