١٣\١١\٢٠١٢
په‌یوه‌ندیی نێوان
رەوشت و نەریت و لێبوورده‌یی.
جوانه ئه‌سوه‌د
با له چه‌ند نموونەیەکی زینده‌به‌چاڵکردنی منداڵ له نێو ئهسکیمۆییەکان
و زینده‌به‌چاڵکردنی کج له نێو کۆمه‌لگه نەریتییەکانەوە ده‌ستپێبکه‌ین:
زینده‌به‌چاڵکردنی منداڵ له ناو به‌فردا تا ده‌مرد له رووی رەوشتی
نەریتییەوە لە نێو ئهسکیمۆییەکان په‌سند کرابوو.. کە زۆرینەیان (منداڵی
کچ) بوون، هه‌روه‌ک له چه‌ند کۆمه‌ڵگەیەکی دیکەش نەریتی زینده‌به‌چاڵکردنی
کچ له رووی رەوشتی نەریتییەوە په‌سند بوو، به‌ڵام له چه‌ند
کۆمەڵگەیەکی دیکە ئەو دیارده‌یه کارێکی ناڕەوشتیی بوو.
دانانی ئه‌و دیارده‌یه به کارێکی ناڕەوشتیی، نه (چوونەنێو)ە بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی
نەریتی ئهسکیمۆییەکان یان نەریتی زینده‌به‌چاڵکردنی کچ نه مه‌حکومکردنیانه
بەڵکە تەنیا په‌سندنه‌کردنیانه، دوان لە رەوشت به‌و شێوه‌یه پێناسه‌یه‌کی
روونی نییە جگه له رامان و ره‌چاوکردنی رەوشت له رووی باشه و خراپه‌وە
له لایه‌ن کۆمه‌ڵگەیەک یان گرۆیەکەوە.. چونکه ئه‌و جۆره دیاردانه
ده‌چنه نێو چه‌مکی باشه و خراپه که لەمێژە فه‌یله‌سووفان
مشتومریانە له‌سه‌ری، با وای دا‌بنێین شتێک نییه که هه‌قیقه‌تێکی
رەوشتی هه‌ستپێکراو بێ، لەوانه‌یه ئه‌وە گوماناویی بێ نه‌ک له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌قیقه‌تی باشه و خراپه بێ ئاگاین، بەڵکو بیرێکی
بینچینه‌ی هه‌یه ده‌باره‌ی هه‌قیقه‌ت.. ئه‌ویش ده‌ڵێ: ''هه‌قیقه‌ت
بوونی نییە'' بەڵام ده‌کرێ به چه‌ند تێبینییەکی جیاواز لێی بدوێین
وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێین رەوشت شتێکی دەروونییە وه‌ک چۆن تاک هه‌ستی پێده‌کا
یان دەوەستێتە سەر را و بۆچوونی ئه‌و تاکه و له بارودۆخێکی تایبەتدا،
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بگوترێ له رووی گومانه‌وه (هه‌قیقه‌تی رەوشتی هه‌ستپێکراو)
تارماییه و له واقیعدا بوونی نییە. گه‌ر وا بێ با بزانیین له فه‌لسه‌فه‌ی
گوماناوییدا ئەو بیرۆچکه‌یه له چوارچێوه‌ی مشتومڕی نەریتی جیاوازدا
تا کوێ راسته، ئه‌گه‌ر ئەوە له‌سه‌ر بناغەی ئه‌و نموونانه‌ی کە لە
سەرەتادا ئاماژەم پێکردن بۆ کۆدی رەوشتی و نەریتیی ئهسکیمۆییەکان و
زینده‌به‌چاڵکردنی کچ دروست بێ، به‌ڵام هاوکات هەڵە و خراپن هه‌روه‌ک
کوشتنی ژنان له ژێر ناوی هه‌ر دین و ئایدیۆلۆژیایه‌ک بێ هەڵە و خراپە،
که‌واته هیچ که‌سێک ناتوانێ ره‌خنه له هیچ کارێکی ناڕەوشتیی
کۆمەڵگەیەک یان گرۆیەک بگرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تەنیا په‌یوه‌ندییداره به
نەریتی یه‌ک کۆمه‌ڵگە یان چه‌ند کۆمه‌ڵگەیه‌کی دیکە، هه‌روه‌ک له فه‌لسه‌فه‌ی
رێژه‌ییشدا هاتوه دەڵێ هیچ هه‌قیقه‌تێکی گه‌ردوونیی له چه‌مکی
رەوشتدا نییە.. هەروا هیچ پێوەر و پێوانه‌یه‌کی گشتی دیارکراویش نییە
بۆ دادوه‌رییکردنی باشتربوونی کۆمه‌ڵێک لەویدیکە.
بۆ فه‌لسه‌فه‌ی رێژه‌یی نموونەیەک له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستانی ئێستا
دەهێنینەوە؛ ئه‌گه‌ر خه‌لکی کوردستان گه‌نده‌ڵیی یان شەڕی نێوخۆ به
بیانووی بارودۆخی ناسکی حکومەتی کوردی پەسند بکەن.. ئەوە ده‌بێ لێره‌دا
حکومەتی کوردی وەک رەوشتی سیاسیی به هه‌موو گه‌ندەڵییە‌کانیه‌وه
پەسند بکرێ، که‌واته لێره‌دا جگە لە لێبووردەیی هیچی دیکە بۆ کۆمه‌لگه‌ی
کوردی نامێنێته‌وه، لێره‌دا فه‌لسه‌فه‌ی (په‌یوه‌ندیی کۆمه‌لایه‌تی)ی
(رۆسۆ و هۆبز و جۆن لۆک) له سه‌رده‌می خۆیاندا و (جۆن راولس) بۆ ئێستا
وه‌ک بناغه‌یه‌کی سکیولاری رەوشتیی بەرسڤی پرسیاره کۆنه‌کان بوون بۆ
رەوشتی تاکەکەسیی و فه‌لسه‌فه‌ی گۆشه‌گیریی. ژیانی پێکه‌وه‌بوون له
پێناوی سوودگه‌یاندن به یەکتر له ژێر یاسایه‌کی گونجاو بۆ گشت، هه‌ر
لێره‌شدا چه‌ند په‌یمانێکی نه‌گوتراویش له نێوان خه‌لک و حکومه‌تدا
بوونیان هه‌یه که پەیمانگەلێکی رەوشتیی و سوودمه‌ندانه‌ن، هه‌ر
کاتێک ئەو په‌یمانانه له‌ق بوون رەوشتی سیاسیی ده‌گۆڕێ بۆ گه‌نده‌ڵیی
و سته‌م، له لایه‌ن کۆمه‌لگه‌شه‌وه ئاژاوه و شۆرش بەرپا دەبێ که ئه‌وە
بابەتێکی درێژتره بەڵام په‌یوه‌ندییداره.
ئه‌و رەوشتی نەریتییە کاریگهرییەکی به‌رچاوی هه‌یه له کۆمه‌لگه فره
نەریتییە‌کان که له ئێستادا برەوی پێ دەدرێ.. وەک دەیبینین ده‌کرێ
تاکێکی تاراوگه چه‌ندین باکگراوه‌ندی جیاوازی به چه‌ند به‌هایەکی
جیاوازه‌وه هه‌بێ (لەوانه‌یه هه‌ندێک له‌و به‌ها و نەریتانه رای
جیاوازیان له‌سه‌ر بێ به‌ڵام لای زۆرینه په‌سنده) بۆ نموونه کوشتنی
ئه‌و ژنانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی نەریتی باوی کۆمه‌لگه‌ی خۆیان په‌روه‌رده
ده‌بن، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی دابین کروان، ژنان به ده‌ستی
برا و باوکیان هەڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێده‌کرێ، لێرەدا دوو هەڵبژاردن هه‌یه
بۆ ئه‌و خه‌لکه یا ئه‌و گرۆیە نەریتییانە:
یەکەم: هه‌ڵبژاردنی نەریتی رەوشتیی که سەرەنجام بە کوشتنی ژنان
کۆتایی دێ.. ئەویش لە پێناو وەده‌ستهێنانه‌وه‌ی رەوشتی نەریتیی میللییە،
هاوکات هه‌ر ئه‌و خه‌لکه یان گرۆیە چاوپۆشیی له ژنانی ئه‌و ولاته
ده‌که‌ن که تێیدا ده‌ژین.. ئەوەش ده‌چێته نێو چه‌مکی لێبوورده‌یی سه‌پێنراو
و زۆر جار تێکه‌ڵبوونیش لە تەکیاندا دروست دەبێ، لێره‌دا خه‌لکانی
تاراوگه‌ی تێکه‌ڵبوو وه‌ک گرۆیەکی به ره‌فتار نەریتیی کار ده‌که‌ن بۆ
پاراستنی رەشتی نەریتیی، که ئەوەش ده‌بێته هۆی دروستکردنی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی
و پارێزگاریی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه یان ناخ و رووی ئەو په‌یوه‌ندییە بۆ
بەرسڤدانەوە و بوژانه‌وەی شانازیی و شکۆمەندیی، هه‌ر گرۆیەکیش نەریتی
باوی خۆی به شکۆتر ده‌زانێ و کۆششیش دەکەن ئەو نەریته بخرێته نێو
چوارچێوه‌ی چه‌مکی رەوشتەوە، دیاره لێره‌دا دین کاریگهرییەکی ته‌واوی
هه‌یه بۆ سه‌ر ئەو گرۆیانە کە وه‌ک جوو دەڵێن ئێمه مرۆڤی هه‌ڵبژارده‌ین،
عه‌ره‌ب خۆیان وا ده‌بینن که به‌رزترین خه‌لکن له‌به‌ر ئه‌وەی پێغه‌مبه‌ر
لەوانە، رۆمان و گریک هه‌موو کۆمەڵگەکانی دیکەیان به به‌ربه‌ریی ده‌زانی
چونکه خۆیان ئازاد بوون و ئەوانیدی ده‌کران به کۆیله.
دووەم: هه‌ڵبژاردنی چوونه نێو یاسای ئه‌م کۆمه‌لگه‌یه‌ی که ژن کۆشتنی
تێدا قه‌ده‌غه‌یه به په‌سندکردنی نەریتێکی تازه که ده‌چێته نێو
چوارچێوه‌ی رەوشتی گه‌ردوونیی کە که‌م تا زۆر له‌ده‌ستدانی نەریتی باوه،
به‌لام ئه‌گه‌ر بێت‌و راستیی ئەو په‌سندکردنه گه‌شه بکا بۆ باوه‌ڕێکی
خۆشگوزه‌رانیی و توانای وه‌به‌رهێنانی فۆرمێکی تازه و فراوانکردنی
کاریگه‌ریی سوودبەخش بۆ چاککردن نه‌ک رووخاندن له‌سه‌ر ئاستی تاک و
کۆمەڵگە، ئه‌و کاته خوو و نەریتی میللیی وه‌ک ره‌فتاری به‌رزی سروشتیی
تێیاندا گه‌شه ده‌کا، له‌وێشه‌وه هه‌ر ئه‌م خوو و نەریته تازانه
ده‌بنه نەریت بۆ داهاتوویان.
به بروای من هێزی بنچینه‌یی پرینسپڵی رەوشت بۆ هێزی هه‌ڵبژار‌دن
دەگەڕێتەوە، هه‌میشه کۆنەپه‌رستان راگری هەڵبژاردنی نەریتی میللیین،
پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ ده‌بێ ئێمه په‌سندی کۆمه‌ڵێک بکه‌ین
که هەڵبژاردنه‌کانی له‌سه‌ر بناغه‌ی گه‌نده‌ڵیی و سته‌م و کوشتن بێ؟
که خۆمان هەڵبژاردنی باشترمان له‌به‌ردەستدا بێ بۆ وە‌دستهێنانی نه‌ریتێکی
باڵا و گونجاو بۆ هه‌موو تاکێکی کۆمەڵگە به بێ جیاوازیی ره‌گه‌زیی.
١٢\١١\٢٠١٢
|