پازده هه‌زار ماچ .
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین له سه‌ر سینگی حه‌زه سۆزانیه‌کانم شه‌یتان له نێو مرۆڤه خۆشبه‌خته‌کان ئه‌بینم سه‌مای دۆڕان و بردنه‌وه تێکه‌ڵ ئه‌کا به ئاوازی لێکدانی پێکه نیوه رژاوه‌کانی خوا به خه‌به‌ره‌کان پڕوشکه ئاگره‌کانی جه‌هه‌نه‌م سه‌ربانی به‌هه‌شتیه‌کان روناک ئه‌کاته‌وه حۆریه‌کان له ئامێزی سۆفیه‌کان ئۆقره ناگرن له دشداشه و عه‌باکان خۆیان ئه‌دزنه‌وه پازده هه‌زار ماچ ئه‌ده‌نه قاچاغچیه‌کانی جه‌هه‌نه‌م
جووله‌که‌یه‌ک سه‌رۆکی ئه‌و ده‌سته‌یه کۆمه‌ک کۆ ئه‌که‌نه‌وه بۆ کڕینی شوێنه چۆڵکراوه‌کانی به‌هه‌شت
مه‌سیحیێک سه‌رۆکی ئه‌و ده‌سته‌یه مرۆڤه نغرۆ له حۆریه‌کان رزگار ئه‌که‌ن
ئیسلامێک سه‌رۆکی ئه‌و ده‌سته‌یه خۆیان به ده‌رمان حه‌مام شوشتووه و پێکه به‌تاڵه‌کانی خواکان پڕ ئه‌که‌نه‌وه و خوا نووستوه‌کان به خه‌به‌ر دێنن په‌یکه‌رتاشه‌کان چه‌کی ده‌ستی پاسه‌وانه‌کان ئه‌که‌ن به گوڵدان شێوه‌کاره‌کان ره‌نگه‌کانیان له ئاگر و شیر و شه‌ڕاب ئه‌گرنه‌وه
نۆته‌کان سه‌مای شه‌یتان خۆش ئه‌که‌ن و روحی خواکان ئه‌که‌ن به شانۆ بۆ ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی باوڕیان به ده‌ق نیه نووسه‌ره‌کان کۆ بوونه‌وه رۆمانه‌کانیان کردنه باخچه له چیرۆکه‌کانیش رێگا و کورسی حه‌سانه‌وه‌یان دروست کردن کانیله‌کان له شعر زان نوقته‌کان بوون به په‌پوله و ووشه رووته‌کانیش به گوڵ
سینگی ئه‌م حه‌زانه‌م به جێ ناهێڵم سبه‌ینه‌کان له سێبه‌ری مه‌مکه‌کاندا گۆرانی ئه‌ڵێم ئێوارانیش له ترۆپکی ئه‌و مه‌مکانه ته‌ئه‌مول ئه‌که‌م سینه‌ی حه‌زه‌کانم
به سه‌ر و به‌ریه‌وه هه‌یه جه‌سته‌ی حه‌زه‌کانم ئه‌که‌م به خه‌ونزار به‌و ماچانه‌ی به‌رگ له رووی راستی ئه‌توێنه‌وه
١٠ی ٦ی١٩٩٧ هه‌ولێر
|